١٨\٣\٢٠١٣
هه‌ڵه‌بجه له چی ده‌چێ.

حەیات مەجید
ته‌لقینی بێده‌نگی
ئه‌م شاره که‌ی ده‌کرێ؟
گۆرانی باخچه هه‌ناره‌کان، که‌ی ده‌بیسترێ؟
حه‌وته‌وانه له‌م سه‌فه‌ره‌ی که‌ی دێته‌وه؟
رووناکی کۆڵانه‌کانی شار بگرێته‌وه،
گوڵاڵه سووره بۆ خه‌مباره؟
نێرگز بۆنی خۆی ونکردوه،
خه‌نده له شار ده‌مێکه باری کردوه،
ئای له‌م بۆنه، بۆنه سێوه شاری ته‌نی،
بۆن دێ... بۆن دێ،
بۆنی سێ‌و دێ،
سێوی سووره، یا سێوی زه‌رد،
ره‌نگه سێوی ده‌ستی منداڵێکی خه‌واڵووبێ،
به‌ر له نوستن دوو قه‌پاڵی لێ گرتبێ،
یاخود نه‌زری کوڕانی شار گیرابووبێ،
کچانی ئه‌م هه‌واره دوگمه‌یان ترازاندبێ،
ئای چه‌ند نامۆیه ئه‌م بۆنه،
نه سێوی سووره،
نه سێوی زه‌رد،
نه منداڵه خه‌واڵووه‌که دوو قه‌پاڵی لێگرتوه،
نه کوڕانی شار نه‌زریان قبووڵ بووه،
ئه‌م بۆنه کوشنده‌یه، هی هیچ باخێکی شار نییە،
بۆنێک شاری مت کردوه،
دره‌خته‌کان هه‌ر پێوه چرۆیان هه‌ڵده‌وه‌رێ،
ئه‌ی ئه‌هلی شار په‌نجه‌ره‌کان دابخه‌ن،
با نه‌خنکێ ئه‌لبوومی یاده‌وه‌رییە‌کان،
ئه‌م شاره بۆ وای لێهات.. ته‌می مه‌رگی ئه‌م مه‌غریبه شاری ته‌نی،
به‌رماڵه‌کان بته‌کێنن تا خۆڵی مه‌رگ قیبله‌مان لێ نه‌شێوێنێ،
له‌م هه‌واری سێ‌و مه‌رگه،
شل شل بکه‌ن ده‌سترازه‌ی لانکه،
با پۆل پۆل رۆحه‌کان بفڕن،
ئای له‌م ئێواره چۆڵه‌ی شار،
شار ئولفەتی به گۆرانیه‌کی خه‌مباره‌وه گرتوه،
له دوێنیه‌وه سه‌دان جار به گوێی شه‌قامیدا چرپاندوه،
هه‌ر منداڵه‌و کۆلاره‌که‌ی ده‌ستی ده‌فڕێ،
هه‌ر په‌نجه‌یه‌و له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌وه‌رێ،
ژنێک شانه له زوڵفیا ده‌شکێ،
ژنێک مه‌مکی له ده‌می کۆرپه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێ،
تا به‌ر له مه‌رگ جریوه‌ی لێوه‌کانی ببینێ،
له ناو ئه‌م بۆنه سێوه‌دا،
پێڵووی لاوێک بکه‌ره‌وه، به‌رچینه‌یه‌ک خه‌وی نه‌گه‌یوو ده‌خوێنیته‌وه،
هۆ ده‌روێشانی شار، ده‌فه‌کانتان ده‌ربهێنن،
با له ناو باوه‌ڵی مه‌راقدا زه‌رد نه‌بێ،
ده‌ف لێبده‌ن، ده‌ف لێبده‌ن،
وا بێده‌نگیی شاری خنکاند،
خۆتان به گۆرانیه‌ک بسپێرن له ره‌نگی هه‌ڵه‌بجه بچێ،
نه‌ک ره‌نگی سێ‌و،
نه‌ک بۆنی سێ‌و،
ئه‌ی شاره زامداره‌که‌م،
هیچ گۆرانیه‌ک له تۆ ناچێ،
هه‌ر خۆتی له خۆت ده‌چی،
ماچێک به زۆر کرابێ،
گوڵێک له ره‌گه‌وه هه‌ڵکه‌نرابێ،
دڵێک هه‌زاران جار شکێنرابێ،
له تۆ ده‌چن،
هه‌ڵه‌بجه‌که‌م هیچ له تۆ ناچێ،
ته‌نیا خۆتی له خۆت ده‌چی،
له دڵی شکاوی خۆت ده‌چی،
له یادی بێنازی خۆت ده‌چی،
ساڵه‌و ساڵ
به‌رپرسه‌کان، برینه‌کانت ده‌ژه‌نن،
خوێن له هه‌ناوت ده‌چۆڕێنن،
له سێبه‌ری جێماوی خۆت ده‌چی،
زویر مه‌به، شاره برینداره‌که‌م،
ته‌نیا خۆتی له خۆت ده‌چی.
ماڵپەڕی حەیات مەجید
|