په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١١\٢٠١٤

هەڵەبجە و ئەنفال x کوێت.. لە سایەی دەڵاسەتی کوردی.

محەمەد بێبەش     


هەڵەبچەی کوردان زامێك بوو ویژدان وسۆزو ناخی مرۆڤایەتی جووڵاند لە جیهاندا ، هەڵەبجە فرمێسکی مرۆڤایەتی و تراژیدیای کارەساتی تەکنۆلۆژیای سەردەمی هۆشیار کردەوە ،هەڵەبجە ئەو بورکانە بوو خەونی هەموو دیکتاتۆرەکانی رۆژهەڵاتی ڕوخاند ،هەڵەبجە کۆدەنگی و خەرمان وسۆزی مرۆڤایەتی هەڵچنی، هەڵەبجەی وتاری کورد بوون، بەڵام زۆر مەخابن ئەوەی زامەکانی هەڵەبجە ئازاری پێنەگایاند و سۆزی نەجوولا وکۆدەنگی بۆ نەکرد و فرمێسکی بۆ نەرشت و نەکردی بە وتاری خۆی... سەرکردایەتی کورد بوو.

 

لە سەرەتای رزگارکردنی ئێراقی روخاودا پۆل پۆل سەرکردە فیشاڵەکانی ئێراقی نوێ دەهاتنە سەردانی ئەم شارە بریندارو نەخۆشە ، تەنانەت وەفدی ووڵاتانی جیهان بێ سەردانی ئەم شارە ئێراقیان بەجێنەدەهێشت، کەچی لە سایەی حوکمی خۆجێیەتی کوردستان ئەم شارە نەك هەر پشتگوێ خرا، لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەڵەبجە ناوی لە کولەکەی تەریشدا نەما ، ئەمە جگە لەوەی دەبوایە سەرکردایەتی کورد لە پەرلەمانی ئیراق ، پێداگری بکردایە بۆ بنیات نانەوەی ئەم شارە لەسەر بوجەی ئیراق و بەپاریزگاکردنی لەلایەن حکومەتی ئیراقەوە، هەرەها دانانی بەشە بوجەی هەڵەبجە و ئەنفالەکان لەسەر بوجەی گشتی ئیراق، باشە با ئیمە لە سەرکردایەتی کورد و ئیراقیەکان بپرسین، کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە گەورەتر بوو یان ووڵاتی کویت، کە تاکو ئیستاش حکومەتی ئیراق لە سەدا ٥٪ پێنجی داهاتی ئیراق بۆ ئەو شارە خەرج دەکرێ، کە پێی دەوترێ وڵاتی کویت، ئایا نیو هێندەی ئەنفالەکانی کورد کاولکرابوو بە شۆفل و گرێدەر..؟؟ ئایا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار شەهیدی هەبوو، ئایا زیاتر لە ١٥٠ کم٢ ماڵەکانیان لەگەڵ زەوی تەختکرابوو، نازانم من ئەو پرسیارە لەسەرکردایەتی کورد دەکەم..؟؟

 

ئێستاش سەردایەتی کورد لە جیاتی ئەوەی کەیسی هەڵەبجە لە پەرلەمان و ئیراق بخاتە رۆژەڤ و ئەوەلیاتی کارەکانی، ئەم سەرکردانە هەڵەبجەیان قەتیسکردوە و شەری حیزبایەتی دەکەن لەم شارە بۆ دەسکەتە حیزبیەکانیان و گوزەرانی حیزبایەتی، بە راستیی شەرمە وشەی هەڵەبجە و ئەنفال لە دەم و زاری ئەم سەرکردانە بکەوێتە خوارەوە.

 


٢٣\١١\٢٠١٤

bebash-62@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک