١١\٥\٢٠١٦
هەڵێن ''موقتەدا سەدر'' هات!!
شە ماڵ عادل سەلیم
وانەی دووەم:
دوای پەیامەکەی (موقتهدا سهدر) ڕێبهری ڕهوتی سهدر کە بەئاشکرا
لە پەیامەکەی رۆژی هەینی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ گلۆپی سەوزی بۆ لایەنگرانی
داگیرساندوگوتی: (چاوەڕوانی راپەڕینین)، لایەنگرانی له سهرجهم ناوچهكانی
شاری بهغداوه ڕوویان له ناوچهی سهوز كرد و بە بێ هیچ کۆسپ و
تەگەرەیەک بهربهسته ئهمنییهكانیان تێپەڕاند و، زۆر بەئاساندی
چوونه نێو پهرلهمانی عێراق و چەندین دەرگا و پەنجەرەو کەلوپەل و
کورسی و قەنەفەی گران بەهای نێو پەرلەمانیان شکاند، دواتریش چوونه نێو
هۆڵی دانیشتنهكانی پهرلهمان و له شوێنی پهرلهمانتاران دانیشتن
و دەستیان بە هوڕاوهوتاف لێدان کرد، گوایە ناڕازین له دواخستنی
دانیشتنی پهرلهمان و دهنگ نهدان به گۆڕانكاری و بەسزا
نەگەیاندنی گەندەڵکاران.
جێگای ئاماژە پێدانە ئهمه بۆیهكهمجاره له مێژووی عێراقدا
خۆپیشاندهران دهچنه نێو پهرلهمان وبەم شیوەیە پهلاماری پهرلهمانتاران
دەدەن و رێگایان لێ دەگرن و بە شەق و پێلاقەو جنێو و قسهی ناشیرین
دەکەونە گیانیان.
لەو ژمارە ئەندام پەرلەمانەی کە کەوتنە بن دەست و پێی لایەنگرانی (سەدر)
چەند ئەندامێکی کورد بوون ،کە بەهیمەتی (پێشمەرگە) پاسەوانەکانی
پەرلەمان توانرا لەدەست خۆپیشاندەران رزگاربکرێن ،دوای ئەوەی رێگای
هەڵاتنیان بۆ خۆش کرا، بەڵام چ هەڵاتنێک، لەبەغداوە بۆ هەولێر بەبێ
ئاوەڕدانەوە.
جێگای ئاماژە پێدانە کە خۆپیشاندەرانی بەغدا، ئێستا بەشێوەیەكی سەركی
بە فیکە و فەرمانی (موقتەدا سەدر) هەنگاو دەنێن، (موقتەدا) چ فەرمان
بدا ئەوە جێبەجێ دەکرێ، (موقتەدا) کێی دەستنیشان بکا ئەو شەق خواردوو و
تڕۆ دەکرێ، (موقتەدا) کامە بارەگا و باڵەخانە دەستنیشان بکا، ئەوا
یەکسەر هێرش دەکرێتە سەری و، دەسوتێنرێ و کەلوپەلەکانی دەشکێنرێ، بۆیە
ئەگەری دووبارەبوونەوەی سینارێۆی داگیرکردنی پەرلەمان یان هەر شوێنێکی
دیکە لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی (سەدر) چاوەڕوان كراوە!!
دەبێ ئەوەش باش بزانین دانانی (كۆڵكە و پەتی سێدارە) لەلایەن
لایەنگرانی( سەدر) لە گۆڕەپانی (تەحریر)، ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ
سەرهەڵدانەوەی كەلتووری (فەرهود و بگرە و بکوژە)، کە عیراقی لەسەر
بنیاتنراوە.
لێرەدا دەپرسم: ئەمە چ لۆژیکێکە، حیزب و لایەنە کوردیەکان لە هەرێمی بە
تەمای خودا و، لە نێو ماڵی خۆیان خەریکی ململانێ و حیزبایەتی و
دووبەرەکی نانەوە و ملشاکاندنی یەکترن، لە بەغداش گوایە نوێنەرانیان
یەک هەلوێست و خەمخۆری یەکتر و خەریکی بەدەستهێنانی دەستکەوتی باشن بۆ
گەلی کورد؟
نازانم باس لە کامە دەسکەوت دەکەن؟
خوشکینە، براینە، ئاگادار بن، (موقتەدا) و شەڕکەرەکانی بەدواتانەوەن،
ئەم جارە بەرێکەوت لە چنگی شەرکەرەکانی (کۆماری ئیسلامی عیراق)
رزگارتان بوو، جارێکی دیکە کەس بەهاناتان نایێ، ئۆباڵی بێ هەڵوێستی و
دووبەرەکی و ململانێ و ناتەبییتان، لە ئەستۆی خۆتانە.
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|