هه‌ڵه‌یه که‌رکوک به ئه‌نده‌لووس بچوێندرێ.
مه‌هدی کاوانی
کورد که‌رکووکی له‌ده‌ستچوو وه‌ک چۆن عه‌ره‌ب ئه‌نده‌لووسی له‌ده‌ستدا.
سه‌ردێری وتارێکی به‌ڕیز ستیڤان ئه‌حمه‌د شه‌مزینانیه که‌له23 ئۆگست له‌سایتی کلاوڕۆژنه بڵاوبووته‌وه جگه له‌وه‌ی له‌گۆڤاری نێوه‌ندیش که‌خۆی سه‌رنووسه‌ره‌که‌یه‌تی هه‌مدیسان بڵاو بۆته‌وه کورد که‌رکووکی له‌ده‌ستچوو وه‌ک چۆن عه‌ره‌ب ئه‌نده‌لووسی له‌ده‌ستدا.
ئه‌نده‌لووس زێدی باوباپیرانی عه‌ره‌ب نه‌بووه به‌لکو له‌ڕێگای داگیرکاری ئیسلامی کۆنتڕۆڵی ئه‌و ولاته‌کراوه‌و به‌دوایه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک عه‌ره‌به‌کان شانبه‌شانی خه‌لکی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته تێی نیشته‌جێ بوون و له‌ڕێگاشیه‌وه هه‌ندێ فه‌رزی کۆمه‌لایه‌تی نیشته‌جێبووی عه‌ره‌به‌کان تێیدا دروست ببوو. ده‌توانم بڵێم ئه‌و وێچوونه زیاتر به‌شه‌پۆله‌یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی تورکمانه‌کانه بۆ زێدی نیشتمانی کوردان له که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ میژوو هه‌ق وایه ئه‌و هه‌قه‌بده‌ین به تورکمانانی ئیسته که نیشته‌جێی نیشتمانی کوردستان بووینه‌و زۆرانێکیان دوور له‌خواسته‌کانیان بووه. هه‌ندێ جار له‌پیناو پاراستنی ڕێگاکانی بازرگانی ئه‌و تیره‌و هۆزه تورکه له‌یه‌کجیاوازانه‌وه بووه به هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌کانی ئیسلامی و شکسته‌کانی له‌سه‌رده‌ستی ته‌یمورله‌نگ و دوا وێسگه هێرش به‌ره‌کانی تر و.... چونکه‌بۆ ئه‌و سه‌رده‌می که‌رکه‌ک و ده‌ورو به‌ر بۆ پاراستنی ڕێگاکان ببوه پێویستیه‌کی مێژوویی بۆ ئیمبراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی و پیشتریان که‌ویستویانه ده‌سه‌لاتی فراوانخوازی خۆیان له‌و ناوچانه بپارێزن . به‌ڵام ئه‌و نیشته‌جێبوونانه هیچیان به‌ته‌واوه‌تی نه‌بوون به‌ئه‌مری واقیع و له‌پێناویدا کورد له‌ناوچه‌کان به‌ته‌واوه‌تی ده‌ر بکرێ. به‌پیچه‌وانه‌وه، چونکه کورده‌کان هه‌میشه زۆرایه‌تی بوون و له‌ڕیگایه‌وه نه‌توانراوه کۆتای‌یان پێ بهێنرێ و زۆر جار ئه‌و نیشته‌جێبوونه به‌پیچه‌وانه‌ی خواسته‌کانی تورکمانه‌کان که‌وتۆته‌وه، واته‌به‌درێژه‌کیشانی میژوو که‌مایه‌تیه‌کان له‌ناو زۆرایه‌تی کوردی توانه‌ته‌وه. ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وان ه‌بۆچ به‌و شێوه‌یه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی نیشان داوه. به‌شه هه‌ره‌زۆره‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌وه‌بووه که کورده‌کان له‌زێدی باو باپیرانی خۆیان بووینه‌و تورکمانه‌کانیش نیشته‌جێ کراون .
حاله‌تی وه‌ها به‌سه‌ر کوردان له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش دروست بووه . به‌ڵێ کاتێ که‌سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی وه‌ک خه‌لیفه‌یه‌کی موسلمانان له‌ناو ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی به‌ده‌رکه‌وت و قه‌له‌مڕه‌وی خۆشیان بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌برد که‌ئێستاکه پێی ده‌گوترێ وڵاتانی ئیسلامی و بگره شوێنی تریش . مێژووش باس له‌وه‌وه ده‌کات که نه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده حوکمڕانه‌تی کرد واته‌پاش مردنی سه‌لاحه‌دین ده‌سه‌ڵات که‌وته بن ده‌ستی کورد‌و نه‌وه‌کانی و هه‌مووشیان کورد بوون . به‌ڵام ئه‌و ته‌واجوده کوردیه نه‌بووه به واقیع تاوه‌کو کورده‌کان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌کانی وێنده‌ر که‌عه‌ره‌به‌کان بوون زاڵ بن به‌لکو به‌درێژه‌کێشانی مێژوو کورده‌کان له‌ناو زۆرینه‌ی عه‌ره‌به‌کان توانه‌وه. ئه‌و نموونه‌یه بۆ تورکه‌کانیش ڕاستی هه‌لده‌گرێ هه‌ر ته‌نیا له که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری نا به‌لکو له‌زۆر شوینی تر که که‌تبوونه ژێر کۆنتڕۆڵی قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان ، تورکه‌کانیش بۆ که‌رکوک به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام بۆ هه‌ردووک لایان که خه‌ون به‌و ته‌واجوده نیشته‌جێبوونه‌یان له خاکی ولاتانی تر ده‌بینین، هیج ڕاستیه‌کی میژوویی به‌خۆوه ناگرێ، که تورک و عه‌ره‌ب و هی تریش پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن یان خه‌ونی پێوه ده‌بینن، ناشچێته خانه‌ی ڕاستی . به‌ڵام هی کورده‌کان ب ه‌گوێره‌ی به‌شی هه‌ره‌زۆری به‌لگه میژوویه‌کان که میژوویه‌که‌ی ده‌به‌نه‌وه‌سه‌ر 6 هه‌زار به‌ر له‌زایین و گۆتیه‌کان واته نه‌ته‌وه‌کانی زاگرۆس به نیشتمانی دێرینی کوردان ناو ده‌بری. هه‌نه دوورتر بۆ ئه‌و میژووه سه‌ره‌تای کاکله‌بوونی کوردان بۆ نیشته‌جێبوون له‌و شوێنانه‌باس ده‌که‌ن وه‌ک بڵێن کورده‌کان چه‌رخی پێش ئاژه‌لدارێتیشیان له‌و ناوچانه‌ی که‌ئێستا که لێی نیشته‌جێ بووینه بڕیوه. به‌هه‌ر حال ڕێزم هه‌یه‌بۆ ئه‌و براده‌ره‌ی که که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌لاتی کوردی به‌وه ده‌شوبهینێ که ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه که‌رکه‌ک وه‌ک ئه‌نده‌لوس ئاسا له‌ده‌ست کوردان بچێ . چونکه ده‌بێ ئه‌وه وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه که ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان به کورده‌کانی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریان کرد له‌مه‌ڕ پاکتاوی ڕه‌گه‌زی ، له که‌م شوێنی جیهان کاری سه‌ختی وه‌ها به‌سه‌ر کوردان کراوه. که‌چی ئێستاکه ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری کوردان له که‌رکوک بکه‌ین به‌و هه‌موو که‌موکورتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و بێ ته‌تبیعیش که‌چی هێشتا کورده‌کان زۆرینه‌ن . ڕه‌نگه ئه‌و براده‌ره نیگه‌رانی ئه‌وه بێت که بۆچی هه‌ول و تواناکانی حکومه‌تی هه‌رێم ناگه‌یه‌نریته ئه‌و ئاقاره که هه‌تا زووه که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر نیشتمانی دایک، له‌و حاله‌ته ئه‌و لێدوانه‌ی له‌شوێن خۆیه‌تی به‌ڵام که‌رکوک ناشوبهێنرێ به‌ئه‌نده‌لوس . وه‌ختی خۆی تاریق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسێن له‌کاتی گفتوگۆکردنیان له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به به‌ڕێز مام جه‌لالی گۆتبوو . واز له که‌رکوک بێنن هه‌روه‌ک چۆن ئێمه وازمان له ئه‌نده‌لووس هێناو له‌بیر خۆمان برده‌وه ئێوه‌ش که‌رکوک له‌بیر خۆتان ببه‌نه‌وه. که‌چی ئێستا که‌رکه‌ک به‌و هه‌موو شێواندنه‌ی، زۆرینه‌ی کوردی خۆی پاراستووه و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕیزه‌ش وا له‌گرتووخانه ده‌ناڵێنێ و تاوانه جینایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو ده‌خوا.
قسه‌م له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ی نییه و هه‌ر هه‌موو ده‌ستنیشانکردنه‌کانی، که‌موکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌شوێن خۆیه‌تی به‌ڵام سه‌ردێری بابه‌ته‌که‌ی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو له‌شوێن خۆی نیه. زیاد له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردینه‌ی ئه‌و شاره‌ی پاراستووه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێم و جموجۆله نیشتمانیه‌کانی پێشتر نییه، به‌لکو ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردینه‌ی ئه‌و شاره‌یه‌که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خۆی پاراستووه. ناڵێم بزاڤه نیشتمانیه پێشتریه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێم هه‌ر هیچیان نه‌کردووه یان هیچیان پێ نه‌کراوه به‌لکو زۆرینه نه‌توانه‌وه‌که‌ی که‌رکوک له‌ڕێگای ئه‌مری واقیعی خه‌لکه ڕه‌سه‌نه‌که‌یه‌تی . به‌ڕێز مه‌سته‌فا بارزانی له‌سه‌ر که‌رکوک وتووێژی ئازاری(1970- 1974)ی به‌شه‌ڕ گۆڕیه‌وه‌و ده‌ی گوت که‌رکوک دڵی کوردستانه. به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیش دوا به‌دوای ڕاپه‌ڕین و جێگیر بوونی حوکمڕانی کورد چه‌نده‌ها جار ئه‌و درۆشمه‌ی ده‌گۆته‌وه که که‌رکوک قودسی کوردستانه. پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنه‌کانی ئه‌و سه‌رکرده مه‌زنه مێژووییه‌یان بگرتبایه ده‌ست ، ئه‌وا ده‌یانتوانی کاری باشتر له‌سه‌ر که‌رکوک و ته‌واوی کوردستانی ئازاد بکه‌ن و بۆ یه‌کیه‌تی و سه‌رۆکه‌که‌شی به‌هه‌مان شێوه. چاککردنی باری که‌رکوک په‌یوه‌ندی به به‌هێز کردنی ئابووری نیشتمانی کوردستانه‌وه‌یه. په‌یوه‌ندی به وه‌به‌رهه‌م‌هێنانی داهاتی زه‌به‌لاحی نه‌وت و به‌فیڕۆنه‌دانی هه‌یه. په‌یوه‌ندی به‌له‌ناوبردنی گه‌نده‌لی و به‌رقه‌ڕارکردنی یاسا‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوینه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و نه‌هێشتن یان که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌وله‌تیه‌کانه‌وه‌یه. کاتێ که‌حکومه‌تی هه‌رێم له‌توانای دابوو گیروگرفته‌کانی نیشته‌جێبوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی له‌باری کار بۆ بێکاران و خۆشگوزه‌رانیان دابین بکات ، له‌ڕیگایانه‌وێ جگه‌له‌داهاتی نه‌وت پاره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌توانی به‌شێکی له‌و پاره‌یه‌و پاره‌ی نه‌وت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رکراوان و نیشته‌جێبوونیان به‌بێ حکومه‌تی ناوه‌ند جێبه‌جێ بکات . خۆ ئه‌و فه‌رزبووه واقیعه‌ی ئێستای که‌رکوکیش که گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان ، به‌شه هه‌ره فراوانه‌که‌ی له‌ده‌ستپێشخه‌ری توانای مادی خۆیانه‌وه‌یه نه‌ک له‌ڕێگای کۆمه‌ک کردنیانه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم . حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌و زۆرانیکی تریشیان له‌ئاستی که‌رکوک و به‌شه کوردستانه ئازاده‌که بکردبایه و هه‌لوێستی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری کوردینه‌شیان بپاراستبایه و چیتر به بڕوبیانۆی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێم تیروتوانجیان له‌م و ئه‌وی بزاڤه نیشتمانیه‌کانی پارچه‌کانی تر نه‌گرتبایه، له‌ڕێگایانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆزی که‌رکوک ده‌چووه پێشه‌وه. ئێستاش وه‌ک به‌ڕێز نه‌وشیروان گوته‌نی ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌بین که‌رکوک له‌ده‌ست نه‌چووه. به‌ڵام کاری وه‌ها وه‌خۆکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی پێده‌وێ.
27/08/2008 mahdikawani@yahoo.co.uk
|