په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ههلی گه‌ڕانهوهی کهرکوک بۆ سهر ههرێمی کوردستان ئێستاش له دهست نهچووه.


ئارام حهمه ساڵح


گومانی تێدا نییه هیچ کاتێک نه ئه مه ریکاو نه هیچ کام له زلهێزه جیهانییه کان واز له به رژه وه ندی تایبه تی خۆیان ناهێنن و به پێی نه خشه و پلانێکی پێشتر داڕێژراو مامه ڵه له گه ڵ هه موو بابه ته چاره نوسسازه کاندا ده که ن ، به تایبه تی ئه مه ریکا که له م ڕۆژه دا به گه وره ترین سوپه ر پاوه ری جیهانی ئه ژمارد ده کرێ و زۆربه ی وڵاتانی جیهان له ژێر کۆنترۆڵ و هه ژمونی ئه مدایه ، له م ڕوانگه یه وه ئه مریکا ئاماده یه له گه ڵ بچوکترین هێزدا دانووسان بکات به مه رجێ به رژه وه ندی ئابووری و ئاسایشی نه ته وه یی ئه مریکا له به ر چاو بگیرێ ، له ماوه ی زیاتر له نیو سه ده ی ڕابردوودا په یوه ند ییه ئابوری و سیاسیه کانی ئه مریکا له گه ڵ هه ر یه که له وڵاتانی خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاست و ئه فریقا و ئاسیاو وڵاتانی تری خوارووی ڕۆژهه ڵاتی ئاسیاو وڵاتانی ئه مریکای لاتیندا هه میشه له به رژه وه ندی ئه مریکا بووه

له سه ر هه مان بناغه ش ئه مریکا کێبه رکێ و ململانێی له گه ڵ هه موو زلهێزه ئابوری و ته کنه لۆژی و سیاسیه کانی دنیادا سازکردووه ، بۆیه ده توانین بڵێین ئه مریکا دوژمنی ڕاسته قینه ی هیچ زلهێزێک نه بووه ، ئیدی با ئه و زلهێزه دیکتاتۆرو زاڵم و چه وسێنه ریش بووبێت ، له هه مان کاتیشدا هه رگیز فریادڕه س و پشت و په نای گه لانی سته مدیده و لاواز نه بووه .

هه ر له سه ره تای داگیرکردنی عیراقیشه وه ، ئه مریکا هه رده م وێڵی به رژه وه ندییه تایبه تییه کانی خۆی بووه، به واتایه کی تر نه دۆستی کورد بووه ونه دوژمنی عه ره بی شیعه و سوننه ، به چاوی خۆمان بینیمان کاتێ که سوپای ئه مریکا چووه ناو شاره کانی کوردوستانه وه خه ڵکی به پیریانه وه ئه چوون و گوڵبارانیان ئه کردن و به خێرهاتنیان ئه کردن ، به ڵام کاتێ که ده چوونه شاره عه ره بنشینه کانی ناوه ڕاست و خواروی عێراقه وه خه ڵکی قومبه ڵه بارانیان ئه کردن و ئه وپه ڕی بێڕێزیان پێئه کردن ، هێشتاش ئه مریکا ئاوڕێکی خێری له کورد نه دایه وه و ده سه ڵاتی سیاسی و حکومه تی هه رێمی کوردوستانیش هه رگیز هه ڵوێستێکی جوامێرانه ی نه نواندو له سه ر بێهه ڵوێستی و ده به نگی خۆی به رده وام بوو.

نه فا م و گه لۆرێکی وه کوو موقته دا سه در که ڕێبه رێکی گه نج و بێئه زموونی باڵێکی شیعه یه و نزیکه ی ده هه زار چه کداری به دواوه یه ، له ماوه ی چه ند ساڵێکی ڕابردوودا زۆر سه رسه ختانه به ره نگاری هێزه کانی ئه مریکا بۆوه و سه دان مارینزی لێ کوشتن ، که چی ئه مریکا ئه وپه ڕی نه رمی له گه ڵ نواندن و هه رده م خه ریکی خۆ نزیککردنه وه و سازش کردنه له گه ڵیاندا.

له شه ڕی یه که م و دووه می شاری فه للوجه دا که هه ردوکیان له سه ره تا و کۆتایی 2004 دا ڕویاندا ، سه رۆک عه شیره ته کانی ناوچه ی ئه نبار که ناسراوترین و به هێزترینیان بریتیبوون له عه شیره تی حه لبوسی و عیساوی و دلێمی و جومه یلی ، شان به شانی ڕێکخراوه ی تێرۆریستی ئه لقاعیده ڕووبه ڕوی هێزه کانی ئه مریکا بوونه وه و گه وره ترین زه ره ر و زیانی گیانی و مادی و مه عنه ویان پێگه یاندن و هه زاران که سیان لێ کوشتن و به سه دان ماشێن و ئامێر و که لوپه لی جه نگیان تێکشکاندن ، سه ره ڕای ئه م هه موو نه هامه تیه ش سه رۆک کۆماری ئه مریکا جۆرج بوش که له ناوه ڕاستی ساڵی 2007 دا سه ردانی ده ڤه ری ئه نباری کرد ، راسته وخۆ له گه ڵ ئه و سه رۆک عه شیره تانه دا دانیشت و ده ستی خسته نێو ده ستی( شێخ ستار ئه بو ڕیشه ) وه که شێخی عه شیره تی حه لبوسییه و بکوژی سه دان مارینزه ، دواتر له گه ڵ هه مویاندا کۆبۆوه وه کو نه بای دیبێ و نه بۆران .


له و دوو نمونه یه ی سه ره وه دا بۆمان ده رده که وێ ئه مریکا له عێراقدا نه تۆڵه له دوژمنه کانی ده سێنێته وه و نه پاداشتی دۆسته کانیشی ئه داته وه که لێره دا مه به ستمان له حکومه تی هه رێمه ، هه موو ئاگادارین که کێشه ی که رکو ک و ناوچه دابڕاوه کانی تری کوردوستان چ هه راوزه نایه کی لێکه وته وه و ماده ی 140 یشیان چۆن گۆڕه وشاردا و له ناوبرد...!! که چی ئه مریکا فززه ی لێوه نه هاتوو به وشه یه کیش پشتی کوردی نه گرت ، ئیدی کاتی ئه وه هاتووه که حکومه تی هه رێم له فیکه ی خۆی بگات و چیتر خۆی بێڕێزنه کات و واز له سیاسه تی کلکایه تی و ماستاو ساردکردنه وه بهێنێت بۆ ئه مریکاو وڵاتانی دراوسێ .

هه موو ئه و ڕێگایانه ی که حکومه تی هه رێم له چه ند ساڵی ڕابردوودا بانگاشه ی بۆ ده کرد سه باره ت به گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ باوه شی هه رێم له ده خاله تی نه ته وه یه کگرتووه کان و ئه مریکاوه بیگره تا ده ستوری هه میشه یی عێراق هه ر هه موویان فه شه لیان هێنا ، که وابوو ته نها ئه لته رناتیڤێک که مابێته وه په لاماردانی چه کدارانه یه بۆ سه ر که رکوک و ناوچه دابڕاوه کانی تر، هه ر زه بری چه کیشه که ده توانێ گه ڕانه وه ی که رکوک مسۆگه ر بکات ئه گه ربێتوو حکومه تی هه رێم واز له گه نده ڵی و هه ڵخه ڵه تاندنی خه ڵکی کوردوستان بهێنێت و چیتر خه ڵکی ده ستخه ڕۆ نه کات.

هه ڵمه تی چه کدارانه باشترین ئه لته رناتیڤه بۆ گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ باوه شی هه رێم له به ر ئه م دوو فاکته ره ی لای خواره وه :

فاکتهری نێوخۆیی :


1. بارودۆخی سیاسی نێوخۆی عێراق هه تا ئێستاش شلۆقه و حکومه تی مه رکه زی تووشی پاشا گه ردانی و سه رگه ردانییه کی زۆر بووه له لایه ک به هۆی ناکۆکی نێوان شیعه و سوننه وه و له لایه کی تریشه وه به هۆی ته یاره ناکۆکه کانی نێو باڵه جیاوازه کانی شیعه وه .
2. له شکری عێراق به پۆلیس و هێزه ئه منییه کانیشه وه تازه دامه زرێنراون و هه تا ئێستاش بێهێزو لاواز و بێئه زموونن و توانای هه ڵمه ت و په لاماردانیان نییه ، به واتایه کی تر ده ره قه تی هێزی پێشمه رگه ی کوردوستان نایه ن .
3.هێزه چه کداره کانی ئه لسه حوه و ئیسنا د که یه که میان له لایه ن سه رۆک عه شیره ته کان و دووه میان له لایه ن مالکییه وه دروستکراون ، به هه مان شێوه هیچ هێزێکی ئه وتۆیان نییه و توانای هێرشبردن و په رچه هێرشیان نییه .
4. تورکومانه کان له هه موو لایه نێک بێهێزترن و هێزی چه کداریان له نرخی نه بواندایه .

فاکتهری ئیقلیمی و جیهانی :

1. تورکیا ، له دوای شه ڕی یه که می که نداوه وه ، واتا 17 ساڵی ته واوه تورکیا خۆشی به حکومه تی هه رێمی کوردوستان نایه و به رده وام هه ڕه شه ی داگیرکردنی باکوری عێراق ده کات له لایه ک به به هانه ی داڵده دانی پێشمه رگه کانی pkk و له لایه کی تریشه وه به به هانه ی یارمه تیدانی تورکومانه کان یان چه ند کێشه یه کی لاوه کی له گه ڵ حکومه تی هه رێمدا ، که هه رگیز ئه مه ی بۆ ناچێته سه ر، به چاوی خۆمان بینیمان له فه برایری 2008 دا هه موو هێزی میلیتاری خۆی خسته کارو هێرشێکی به ر بڵاوی کرده سه ر چیای قه ندیل و ناوچه کانی ده وروبه ری ، که چی له هه فته یه ک زیاتر خۆی پێڕانه گیراو پاشه کشه ی کردوو له ئه نجامدا سه دان جه ندرمه ی لێکوژراو ده یان ئامێری میلیته ری تێکشکێندران به مه ش هه یبه ت و شوهره تی سۆپای تورکیا که ڕه تی سفر کرا. جگه له مه ش تورکیا تووشی قه یرانێکی نێوخۆیی مه زن بووه و دژایه تی و ململانێی عه لمانییه کان و ڕه وته ئیسلامییه کان حکومه تی ئه ردۆغانی تووشی پشێو ی و سه رگه ردانیی کردووه .

2. ئێران ، سه باره ت به دروستکردنی چه کی ئه تۆمی و داڵده دانی هێزه ئیسلامییه توندڕه وه کان ئێران ڕووبه ڕوی گه وره ترین کێشه ی نێونه ته وه یی بۆته وه له گه ڵ ئه مریکا وئیسرائیل و یه کێتی ئه وروپاو نه ته وه یه کگرتووه کان و ژێر به ژێریش له گه ڵ وڵاتانی عه ره بی که نداودا
، هه موو ئه م وڵاتانه گه ره کیانه ئێران له قاڵب بده ن و به هیچ شێوه یه ک له ناوچه که دا پێشڕه وی میلیتاری لێ قبوڵ ناکه ن جیا له مه ش ئه مریکا و ئیسرائیل زۆر له ئێران پڕن و ئه گه ری لێدانی ئێران له ئان و له حزه دایه .

3. سوریا ، ئه م وڵاته ش به هه مان شێوه ی ئێران گیروگرفتێکی هه تا بڵێی ئاڵۆز و درێژخایه نی له گه ڵ ئه مریکا و ئیسرائیڵدا هه یه و به م دواییه ش کێشه ی چه کی کۆکوژ و چه کی ئه تۆمیان بۆ هێناوه ته پێشه وه جگه له مه ش وڵاتێکی تاکڕه و و لاساره و به چه شنی ڕژێمی له ناوچووی به عسی عێراق هه رگیز پابه ندی بڕیاره نێونه ته وه ییه کان نییه و هیچ حسابێکیان بۆ ناکات .

4. ئه رده ن و کوێت و شانشینی عه ره بی سعودی ، ئه م وڵاتانه له به ر مسۆگه رکردنی به رژه وه ندییه ئابوورییه کانیان هه میشه حه زیان به ئاشته وایی ناوچه که هه یه ، جگه له مه ش له ڕووی میلیتاری و هێزی سه ربازییه وه لاواز و بێ ئه زموونن .

5. ئه مریکا ، ئاماره فه رمیه کانی خودی وڵاته یه کگرتووه کانی ئه مریکا به ڕاشکاوانه ڕایانگه یاند که هه تا ئێستا واتا له ماوه ی 5 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 13 بلیارد دۆلاریان سه رف کردووه وه ژماره ی کوژراویشیان له 4000 که س تێپه ڕیوه له عێراقدا، ئه مه ش له لایه ک قه یرانێکی ئابوریی مه زنی لێکه وته وه و له لایه کی تریشه وه کارێکی که موێنه ی کرده سه ر ڕای گشتی ئه مریکاییه کان به جۆرێک که به ره ی ئۆپۆزسیۆن و جه ماوه ری دژ به شه ڕ ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره یان له هه ڵکشاندایه و مانگرتن و خۆپیشاندانه کانیان به رده وامه و داوای کشانه وه ی ده سبه جێی هێزه کانیان ده که ن ، جیا له مه ش له شکری ئه مریکا پواو و ماندووه ، بۆیه ئه مریکا له ژێر فشاری جه ماوه ردایه و به نیازه به زووترین کات هێزه چه کداره کانی له عێراق و ناوچه که بکێشێته وه ، جا سه باره ت به و بارودۆخه ئاڵۆزه ی که پێشتر ئاماژه م پیدا ئه مریکا ئاماده نییه خۆ ی له شه ڕی کوردوستانه وه بگلێنێ و به ره یه کی تر بکاته وه چونکه ئه م شه ڕه له قازانجی ئه مریکا نابێت .

ئه توانین بڵێین که بارودۆخی کوردوستان بۆ په لاماردانی که رکوک به هێزی پێشمه رگه چ له سه ر ئاستی ناوخۆیی و چ له سه ر ئاستی ئیقلیمی و جیهانیشدا له باره ، چاوه ڕوا نیکردن و متمانه کردن به درۆ و ده له سه کانی حکومه تی مه رکه زی کێشه ی که رکوک به ره و پاشه ڕۆژێکی نادیارو ته مومژاوی ده بات .


حکومه تی هه رێمی کوردوستان که به ڕه هایی حوکمی سێ شاری کوردستان ئه کا و به قه ولی سه رانی حکومه تیش ژماره ی چه کداری مه شقپێکراو و هێزی پێشمه رگه یان خۆی له 100 هه زار که س ده دات ، ئه گه ر واز له گه نده ڵی و به رژه وه ندی تاکه که سی بهێنن ئه وا له ماوه ی 24 ده مژمێردا به هێزی پێشمه رگه ئه توانن به ئاسانی که رکوک بگرنه وه ، چونکه ته نها ئه ڵته رناتیڤێک له به رده م ده سه ڵاتی سیاسی کوردیدا مابێته وه په لاماری چه کدارانه یه.. ئه گه ر نا گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ باوه شی هه رێم ده بێته خه ونێک و هه رگیز نایه ته دی .


 

 کالیفۆرنیا - ئهمریکا
aramhamesalh@yahoo.com