په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٢\٢٠١٠

هەلى کار لە کوردستاندا.


سەعدوڵا برایم خان 


ناوەناوە لە گۆڤارو رۆژنامە و تیڤیەکان روونتر بڵیین میدیا بەگشتى کۆمەڵێک ئاگاداریمان لەبارەى هەلى کار بەرچاو دەکەوێت کە کۆمبانیاکان داواى کارمەند دەکەن ، بەڵام بەو مەرجانەى خوارەوە، دەرچووى زانکۆ بێت، زمانى ئینگلیزى و عەرەبى بە باشى بزانێت شارەزایى تەواوى هەبێت لە کومپیوتەر و سەرجەم بەرنامەکانى کۆمپیوتەر بزانێت وە تەمەنى لە بیست و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت، یاخود دەبینین لەسەر سوپەرماکیتەکان زۆر جار دوکانەکانیش دەنووسرێت پێویستیمان بە کارمەند هەیە بەڵام مێینە بێت ، ئەوە بۆ پرسگەو ئەو شوێنانەش گومانى تێدا نیە دەبێت مێینە بێت، هەر کۆمپانیایەک ئازادە لەوەى چ جۆرە کارمەندێکى دەوێت بۆ بەرزى کوالێتى کارەکەى بە تایبەتى لە سیستەمى سەرمایەدارییدا کێبەرکى تووند هەیە لە نێوان خاوەن کارەکاندا، ئەمە هەقێکى شەرعیە ، بەلام سەرم لە مینەکە دەرناچێت!!!


بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ چەند کەس لەم جۆرە هەلانەى کار سووندمەند دەبن ؟ بەپێى ئامارێکى وەزارەتى پلاندانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رێژەى نەخویندەوارى لە کوردستاندا لەسەدا سییانزەیە ، ئەوە جگە لەوەى کە بێکارى رووبۆشکراو لە ئاستێکى بەرزدایە کەواتە ئەو بڕە کارنەى لێرەو لە ولەوێ نابنە هۆى دابەزاندنى ئاستى بێکارى، جونکە بەشێکى زوۆرى کۆمەڵگا لەم فلتەرانەدا دەربازیان نابێت و ئەم پێوەرەانە نایانگرێتەوە ، لە لایەکى تریش زۆرینەى رەگەزى نێر پێویستى بەکار هەیە نەک رەگەزى مێ هۆکارەکەشى زۆر روونە ئێرە کوردستانە و بەرپرسیارەێتى خێزان تائێستا لەئەستۆى پیاو دایە نەک ژن ، ئەوەى بۆخۆش حەزى لە قسەى فیمینزمەو کوردستانمان لێ دەکات بەسوید ئەمە شتیکى ترە و تەنها دڵدانەوەیە وە بابەتى نووسنى ئێمە نیە ، من ئێستا هاونیشتیمانى بۆى هەیە ئەو پرسیارە لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بکات و گللەیى لە کۆمبانیاکان ناکات چونگە ئامانجى کۆمپانیاکان تەنها کۆکردنەوەى سەرمایەیە بەدیوەکەیتریشدا یاسایەک نیە پابەندیان بکات بە پاراستنى مافى کارمەندان و کریکاران ،دیارە پلانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەیە کە سەرجەم کارەکانى هەریم بدرێتە کەرتى تایبەت بە تایبەتى وەبەرهێنان وە هیچ مەر جیکیش بۆ کۆمپانیان دانەندراوە کە کرێکارەکان لە کویى و چۆن و بە چ شێوازێک مامەڵەیان لەگەل دەکات واتە کۆمپانیاکان بۆیان هەیە لە هەر ولاتێک کرێکار بهێنن ئەمە خۆى سەرئاڵتى دروستبوون و زیاد بوونى رێژەى بێکاریە لە کوردستتاندا نابێت حکوومەت بیرى بچیت بەرپرسیارە لە دۆزینەوەى هەلى کار بۆ هاونیشتیمانیانى و دەبێت چارەسەرى رێژەى بێکارى بکات لە کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت گرنگى بە بوارى کشتوکالى و پیشەسازى و بازرگانى بدرێت وە هەروەها کارى دەستى بدۆزرێتەوە لە لایەکى تریشەوە دەبیت بەروو بوم و دانەویلە بە شێوازێکى زۆر باش نەک وەک خێرو سەدقە لە هاونیشتیمانیانى بکڕێتەوە، چونکە تەنها بە دۆزینەوەى هەلى کارى دەستى دەتوانین ئەم گرفتە چارەسەر بکەین بە پاڵپشتى کردنى ئەو کارگانەى کەگرنگى بە کارى دەستى دەدەن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لە کوردستان پێچەوانەکەى پەیرەو دەکرێت، گرنگى بەهێنانى کەل و پەل لە دەرەوە بۆ ناوەوەى کوردستان دەدرێت، گرنگیدانیش بە هینانى کەل و پەلى بیانى واتە لەباربردنى هەلى کارى دەستیە لەوە زیاتر هیچ تەفسیرێکى ترى بۆ هەڵناگرێت، هەربۆ نموونە چەندین کارگەى لە کوردستادا داخراون یاخود حکوومەت گرنگیان پێ نادات ، وەک کارگەى جگەرە کارگەى مافور ... هتد.


زۆر لەنگیە بۆ هەموومان کە ئێمە نەوتووانین سەرەتایترین پێداویستیەکانى خۆمان دابین بکەین و بەرهەمى بێنین، کە دەڵێم لەنگیە بۆ هەموومان چونکە قبووڵى ئەو رەوشە دەکەین ، گریمان هەریەک لە ئێمە لەگەڵ هاوڵاتیەکى وڵاتێکى ترى پێشکەوتوو لە بوارى پیشەسازى کەوتینە موناقەشەو قسەکردن لەسەر شێوازى بەرێوەبرنى وڵات ، با لایەنى سیاسى لێ دەربکەین و باسى بەرهەمە ناوخۆییەکان و داهێنانەکان بکەین ، ئەوان سەدان بەرهەمى خوماڵى و کارگەت بۆ رێز دەکەن ، دەبێت ئێمەش بڵێن سەرمان خوات لە کارگەى چیمەنتۆى تاسڵووجە چیترمان نیە ، ئەگەر بێت و کارى دەستى دەستەبەر بکرت لە کوردستاندا ئەوە لۆدى سەرحکوومەتیش بۆ دامەزراندن کەمدەبێتەوە کاریگەرى لەسەر ئاستى زانستى مەعریفى زانکۆکانیشمان دەبێت چەنکە بە داخەوە بەشى هەرە زۆرى خوێنکارى ئێستا تەنها بۆ دامەزراند ن و مووچە دەیەوێت خوێندت تەواو بکات و سەرى لەو بڕە کەمەش تێکداوە کە دەیانەویت بۆ گەیشتن بە لووتکەى زانست و مەعریفە بخوێنن، ئەو کاتە ئەوەى بە دواى ناندا دەگەڕێت دەتووانێت لە یەکێک لە کارگەکان کارێکى بازوویى بکات لەم حالەتەشدا پێویستى بە زمان زانین و بڕوانامەى بەرز نابێت، وە ئەەشى بە دواى زانست و مەعریفەدا دەگەڕِێت دەتووانێت بەرەو زانکۆکان بچێت لە سەرەکەى تریشەوە حکوومەت رزگارى دەبێت لەدەستى کەمى بوودجەو ئەو لۆدەى ئێستاى لەسەر نامینێت ، هەموو ئەمانە دەبنە بنەماى بەهێزبوونى پایەکانى کۆمەلگایەکى دیموکرات و کیانێکى سیاسى بەهێز لە هەریمى کوردستاندا.
 

 

Soma_kyan@yahoo.com