هەڵم.

فەرهاد
کەریم
تەربووەکان
باران دەدوورنەوە
ناوزگم پرە لە باران
مردووەکان گەرانەوەو
من بەجێمام
لە کەرت بوونما
ئاوو ئاگر لە یەک دەچن
مەرگ و ژیان
قومێ ژەهر
لە رامانم هەوا پایز
ئاسۆ گۆرەو
زیندوو زیز
مەحالە وەک سێو بەدبین
وەک نێرگزیش
تەمەن کورت و سەرفیراز بین
دێین و وەک تارمایی دەرۆین
وەک بوون پەشێو و پەرت.
دوو
وێنە لە تابلۆیکدا.
- ١ -
هیچ گیانڵەبەرێک بەقەد
مرۆڤ تر ناکات
هێندە لەباران وورد دەبینەوە
دەڵێ قەتۆکە تەرنەبووین
مریشک جیقنە و هێلکە دەکا
مرۆڤ جەنگ و گوو
کەس بۆنی گووی خۆش نیە
براوەش لەجەنگ نیە
بەعەقڵەوە جوانی ئەتک دەکەین
باوەرمان بە ئازادی و
خواش هەیە.
- ٢ -
باران چەتر دابەش ناکا
بەفر ئاگرمان پێنادا
گەرما لە گەڵ فێنکی هەڵناکا
تەنها مرۆڤە و پێدەکەنێ و
جرت لێدەدا
گووش دەکا و گۆرانی دەڵێ.
Farhad4Hamad@yahoo.com
|