هێڵی سوور بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشوور .

زانا کوردستانی
ئێمه عه‌یامێکه بۆئێوه‌مان به‌جێهێشتووه و وه‌ستاوین ، سه‌یری
رووداوه‌کانمان ده‌کرد بزانین کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان به‌تایبه‌تی
بابه‌گوڕگوڕ و موسل و شنگار و خانه‌قین و ناوچه دابڕاوه‌کانی‌تر به‌کوێ‌ده‌گه‌ن
.. ئێوه‌مان کرده پێشڕه‌وی خۆمان و حه‌ڤده ساڵ په‌رله‌مان و حکومه‌ت
و هێز و ده‌سه‌ڵات و داهاته‌کانمان خسته به‌رده‌ستان هه‌ر ڕێکنه‌که‌وتن
.
له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مرۆ مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵاتتان کردوه و..
بازرگانیتان به‌خوێنی میلله‌تی کورد کردووه ، ئه‌مرۆ دانیشتنی په‌رله‌مانم
بینی ،نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوایان له‌په‌رله‌مانی کوردستان کردووه
شه‌ش مانگ خێراکردنی ماده‌که‌یه به‌گوته‌ی ''دیندار زێباری'' زیاد‌کردن‌و
درێژکردنه‌وه نییه، به‌راستی سه‌یره درۆ له‌گه‌ڵ خودی‌خۆشیان ده‌که‌ن‌و
خودی‌خۆشیان چه‌واشه‌ده‌که‌ن..ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان بینیم جێگای بڕوا
نه‌بوو ،ئه‌وه‌ی دوێنێ (پرێس کۆنفرانس)ی به‌رێزان تاڵه‌بانی‌و بارزانیم
بینی جێگای بڕوا نه‌بوو، بڕوانه ئه‌م ترسنۆکانه وه‌ک مناڵه باوک
زاڵمه‌کان زه‌نده‌قیان چووه.
پێیان وایه ئێمه له‌بن گوێی‌گادا نوستووین یان هۆشمان له‌به‌ر خۆمان
نه‌ماوه یان بیناییمان لاواز بووه و شته‌کان نابینین یان گوێمان که‌ڕ
بووه‌و ناڕه‌وایه‌تییه‌کان نابیستین.
سه‌یرکه‌ن تا ئه‌مڕۆش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆتان کارده‌که‌ن و ده‌ستکه‌وته
مێژووییه‌کانی گه‌لی کورد له‌ژێرپێی خۆتان ده‌نێن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش
ده‌تانه‌وێت بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کورد له‌نێو به‌رن که به‌ده‌یان
هه‌زار لاوی کورد ملی چیاکانیان گرتووه‌و سه‌رۆکه‌که‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا و به‌ده‌سیسه‌ی هه‌واڵگری نێوده‌وڵه‌تی راده‌ستی حکومه‌تی عه‌سکه‌رتاری
تورکیا کرا و تا ئێستاش به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌زیندان کراوه،که‌چی ئێوه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و به‌راسپارده‌ی دوژمنان داواتان لێکردن شه‌ڕ
ڕابگرن و ئه‌و سه‌ربازه به‌ندکراوانه‌ش ئازاد بکه‌ن که‌له‌کاتی
هێرشکردن بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان داروبه‌ردی کوردستانیان گڕتێبه‌رده‌دا
. پاشان باره‌گاکانیان پێ داخستن و جێگا و ڕێگاو پێگه‌شتان لێگرتن و
داتان به‌ده‌ستی دوژمن .. ته‌نانه‌ت گوندنشینه‌کانیشتان وه‌ده‌رنان تا
به‌ئاسانی لیزه‌ر و کیمیا له‌چیاکان بده‌ن و گه‌ریلاکان له‌نێو ببه‌ن ،
خه‌یاڵیان خاوه به‌هیچ هێزێکی دونیا بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی
کورد له‌نێو ناچێ .
مه‌خابن ئه‌وه‌ی ئێستا هێزی جه‌ندرمه و مارێنزی تیرۆرست به‌سه‌ر کوردی
دێنن چ جیاوازیه‌کی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌کی شوباتی مه‌ڵبه‌ند
و لقی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره ئه‌مریکا دووباره‌ی کرده‌وه له‌گه‌ڵ
گه‌لی کورد وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ده‌یان گوت ئه‌مریکا دۆستی گه‌لی
کورده..
نازانم له‌سه‌ر چی وه‌ستاون ،چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی مالیکی ئه‌مرۆ
به‌ئێوه‌ی ده‌کات وه‌کو شه‌یتانی ڕه‌ش خۆی داپۆشیوه و دانیشتنی نهێنی
له‌گه‌ڵ تورکیا و ئیران لێره‌وله‌وێ مۆر ده‌کات ، هاوپه‌یمانیی خۆی
نیشانده‌دات له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ستراتیژی نێوان میسر و سوریا و تورکیا و
ئێران .. کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌دژی ئیسرئلی دووه‌م له‌ناوچه‌که سازده‌درێ..
به‌هێنانه‌وه گۆڕی په‌یمانامه‌ی جه‌زائیریش ئاشبه‌تاڵێکی ترتان پێ‌ئه‌نجام
ده‌ده‌ن .
من ده‌پرسم ئایا پرۆتۆکۆله‌کانی نێوان لیستی هاوپه‌یمانی و عه‌ربه‌شۆڤێنیزمه‌کان
له‌به‌غدا و دوکان به‌کوێ گه‌یشت ، ئایا کێ به‌رپرسیاره له دۆڕاندنی
مادده‌ی 140.. ئایا لیژنه‌ی به‌دواداچوونه‌وه و لێپرسینه‌وه له‌پاره‌ی
ته‌رخانکراو بۆ ماده‌که که به‌ڕێز '' قادر عه‌زیز'' یه‌کێکه له به‌رپرسه
گه‌نده‌ڵه‌کانی چی به‌سه‌رهات ، جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا بڵێم کاتێک ئێمه
به‌دوای که‌ناڵێک ده‌گه‌ڕاین بۆ په‌یداکردنی هه‌ندێ هاوکاریی و توانای
لۆجیستی به‌پێویستمان زانی هاوکاریی له‌نێوخۆ وه‌رگرین نه‌ک وه‌ک پارته‌سیاسه‌کان
که‌هه‌رهه‌موویان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی خۆیان
هاوکارییان له‌دوژمنان وه‌رگرتووه و گه‌مه‌یان به‌بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان کردووه.. به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سوڵ گوتی : ''پێویسته‌له‌گه‌ڵ
مه‌ڵبه‌ندی موسڵ دابنیشن ''.. ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رێزان سه‌عدی پیره‌و
سه‌ردار هه‌رکی و هتد دانیشتین که‌چی ئه‌وان گوتیان : ''تا پشتگیریی
گروپێکی کۆنی ( زوبات ئه‌حرار ) هه‌بێت هاوکاریی حیزبێکی تازه ناکه‌ین''
.. به‌هه‌رحال نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام و گوتیان : ''بڕۆن بۆخۆتان له‌گه‌ڵ
( قادر عه‌زیز ) یه‌کبگرن '' .. هه‌ر رێک له‌وکاته‌دا بوو که‌به‌ڕێز (
دکتۆر سه‌ردار ) و کادیره به‌رزه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان کێشه‌یان هه‌بوو
له‌گه‌ڵ ( قادر عه‌زیز) له‌سه‌ر پاره‌و گه‌نده‌لییه‌کان .
من نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ڕابردوو .. ته‌نیا ده‌مه‌وێت به‌ده‌سه‌ڵاتداران
ڕابگه‌یه‌نم که که‌رکوک شاده‌ماری گه‌لی کورده و ئه‌گه‌ر بیبڕن ئه‌وا
خه‌ڵکێکی ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆییخواز هه‌ر په‌یدا ده‌بن له‌ره‌گه‌وه
بتانبڕن .
ئیدی پێویسته‌ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ میلله‌ت .. داواتان لێده‌که‌م چیتر
هێڵی سوور مه‌به‌زێنن ،خۆ بکێشنه‌وه له‌به‌غدا و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی
تێک بشکێنن .. هه‌ر ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان ، ئه‌گه‌ر شتێکیش هه‌یه له‌میلله‌تی ده‌شارنه‌وه ..ئامانج
له‌م شاردنه‌وه‌یه چیه! گوزارشت له‌چی ده‌کات ! شاردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان
بۆ چی ؟ ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشته‌جوانه‌کانی
مرۆڤایه‌تین .
ئه‌م نووسینه‌ی من ته‌نز نییه.. به‌ڵکو به‌ڕاشکاوی پێتان راده‌گه‌یه‌نم
و به‌رانگژی هه‌موو کاره‌خراپه‌کانتان ده‌بینه‌وه .. ئیدی جام پڕ بووه‌و
له‌سه‌ری ده‌ڕژێته‌وه.
26/12/2007
به‌ریتانیا
zana_karim_21@hotmail.com
|