|
٢٨\٨\٢٠١٠ به یارمه‌تی کاک بیلال.
هیچ که‌سێکی دڵسۆزی هونه‌ر و کایه رۆشنبیرییه‌کان حه‌ز به‌وه ناکا و نایه‌وێ هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی مامه‌له‌ی پێوه بکرێ، وه‌لی له سایه‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان هونه‌ریش وه‌ک هه‌موو بواره‌کانیتر له‌نێو گه‌نده‌ڵییدا نوقم بووه، فه‌رموون خۆتان له‌و بابه‌ته‌ی کاک بیلال ببینن که چۆن کۆمه‌ڵێک بازرگان یاری به هونه‌ری کوردی ده‌که‌ن و بزانن ئاستی هونه‌رمه‌ند و میوزیککاره‌کانمان له کوێییه و هه‌روه‌ها دادوه‌ر و دادوه‌ریی کوردستان له چ ئاستێک دان.. ئه‌گه‌ر یاسا و رێسا و دادوه‌رییه‌ک رێگه‌ی خۆش نه‌کردبێ کاربه‌ده‌سته گه‌نده‌ڵه‌کانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و دزه هونه‌رییه‌کان به ئاسانیی به سه‌دان هه‌زار یۆرۆ بدزن ئێستا هه‌رگیز ناچار نه‌ده‌بوون سزای به هه‌زاران یۆرۆ له‌سه‌ر دزینی سیناریۆی گۆرانییه‌ک به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵکارێکدا بسه‌پێنن، سه‌یرکه‌ن چۆن ئه‌و بڕه پاره بێ شوماره له‌نێو گه‌نده‌ڵکاران مامه‌ڵه‌ی پێده‌کرێ که‌چی له‌و لاوه به هه‌زاران خێزان بێ خانوو و بێ کاره‌با و بێ ئاو و بێبه‌ش له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌کان ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن و به ده‌یان کێشه‌ی وه‌ک تیرۆری سۆران و سه‌رده‌شت و به هه‌زاران کێشه‌ی باری که‌سیی - که لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان حیزب و خێل و بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌که‌دار ده‌که‌ن - هه‌ڵپه‌سێردراون و دادگا و دادوه‌رییش ملکه‌چانه مته‌قیان له‌خۆیان بڕیوه!
- ئه‌مڕۆ -
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەڵکەوت زاهیر و کۆمپانیاکەی لە دادگای هەولێر به بڕی هه‌شتا هه‌زار یۆرۆ سزا دران!
ئامادەکردنی: بیلال سەنگەسەری
http://www.youtube.com/watch?v=OOzCBF_DmiA
|