هه‌ڵمه‌تی به جینۆسایدناساندنی که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسرای چاکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 2007/12/27کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان نوێنه‌رانی چاک کۆمیته‌ی- سویسرا : هیوا ناسیح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی چاک و به‌رپرسی گشتی ڕاگه‌یاندنی چاک ، عوسمان تازیک، سامان محه‌مه‌د، ناسر ئازه‌خ، کشتمه‌ند قادری ئه ندامانی کۆمیته‌ی سویسرای چاک ،له‌گه‌ڵ (ڤالته‌ر میوله‌ر) که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی باڵای پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) و خاتو (یاسمین دێک) ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و چالاکی بواری په‌نابه‌ران ڕێکخرا. له کۆبونه‌وه‌که‌دا هیوا ناسیح به کورتی پاش ناساندنی ناوه‌ندی چاک به دوو میوانه‌که، باسی له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵ و خه‌باتی بێوچانی چاک بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی کرد، دوای پیشاندانی چه‌ند دۆکیومێنتیک داواشی له‌و دوو نوێنه‌ره بیانییه کرد، که هه‌ر چییه‌کیان له ده‌ست دێت و چۆن بۆیان ده‌گونجێت کۆمه‌ک و هاوکاریمان بکه‌ن له‌م بواره‌دا . ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پشتگیری و هاوکارییان به نوێنه‌رانی چاک دا، هه‌ر له میانی کۆبونه‌وه‌که‌شدا به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندییان کرد به (هانس یۆرگ) سه‌رۆکی پێشوی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئه‌م حزبه له پارله‌مانی سویسرا، به کورتی بابه‌به‌ته‌که‌یان له‌گه‌ڵدا باسکرد، ئه‌ویش به‌ڵێنی هاوکاری پێدان و هاوکات رۆژێک دیاری‌کرا بۆ باسکردن و گفتوگۆکردنی بابه‌ته‌که به درێژتر له گه‌ڵ به‌ڕێزیدا. ئێمه لێره‌وه به خه‌مخۆران و دڵسۆزانی به جینۆساید ناساندنی که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌گه‌یه‌نین، که له داهاتویه‌کی نزیکدا هه‌واڵ و چالاکی گرنگترمان لێوه ده‌بیستن .
تێبینی: پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرا (SP) یه‌ک له دوو پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی سویسرایه، دوای پارتی (SVP) ئه‌مان زۆر‌ترین کورسییان له پارلمانی ئێستای سویسرادا هه‌یه و به دوو وه‌زیر به‌شدارن له ئه‌و حه‌وت وه‌زیره‌ی که ئێستا حکومه‌تی سویسرایان پێکهێناوه.
ناوه‌ندی چاک ـ کۆمیته‌ی سویسرا ٢٧/١٢/٢٠٠٧
www.chak.be
تێبینی:هه‌ر به‌یان و بانگه‌وازێک ئه‌م ئادره‌سانه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت چاک به‌رپرس نییه لێی ئه‌گه‌ر به ناوی چاکیشه‌وه بێت.
|