هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی 100000 واژۆ بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
کوردستانیانی هێژا، پارت و ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد له وڵاتی سویسرا..
لێتان شاراوه نیه که له مێژوی هاوچه‌رخدا کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چ غه‌درێکی بێ وێنه‌ی ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌که‌مان کردووه و گه‌ل و وڵاتی ئێمه‌ی به بێ ویست و ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر چوار وڵاتی ڕه‌گه‌زپه‌رستدا داگیر‌و دابه‌ش کردووه .به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌کی ئه‌خلاقی و مرۆڤدۆستی چاره‌نوسمانی ڕاده‌ستی گه‌وره‌ترین دیکتاتۆره‌کانی مێژوو سه‌رده‌م کردووه، که‌ئه‌وانیش به بێ هیچ ویژدانێک له‌سایه‌ی پێناسه‌ی وڵاتی یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک زمان و یه‌ک ئاڵادا پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی گه‌له‌که‌مانیان به‌ڕێوه‌بردووه. له‌ته‌واوی ئه‌و میژووه خوێناویه‌دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئاست مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی کورددا، وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست که ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن بووه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستی که‌ڕو کوێری نیشان داوه‌و له مه‌ڕ کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانیدا ریسوایی بێ ئه‌وپه‌ڕی نواندووه.
بۆ سه‌د ساڵ ده‌چێت ئه‌م ناوه‌نده جیهانییه جارێکیش نه‌بووه یاسا‌و ڕێسا‌و ناوه‌ڕۆکی په‌یماننامه‌و پابه‌ندیه‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا جێبه‌جێ بکات و داکۆکی له‌مافه ڕه‌واکانی بکات. ئیستاشی له‌سه‌ر بێت دۆزی گه‌له‌که‌مانی وه‌ک کیشه‌یه‌کی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی نه‌سه‌لماندووه. ئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه تاڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌ی به هه‌موو تاکیكی کورد سه‌لماندووه که ئه‌م ڕیکخراوه چۆن له گۆشه‌نیگای به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کانه‌وه سه‌یری دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانی کردووه‌و ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ چرای سه‌وزی بۆ ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کورد هه‌ڵکردووه هه‌تاکو پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی گه‌له‌که‌مان بۆ پیشه‌وه به‌رن.
تاوان و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال یه‌کێکن له‌و ڕووداو‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌زه‌قی ڕۆڵی نه‌رێنی و بێڕه‌وشتانه‌ی تێدابینی و شه‌رمه‌زاری هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆی تۆمارکرد. ئه‌و له‌و ڕه‌وش و دۆزه‌خه ژه‌هراوییه‌دا که سه‌دامی دیکتاتۆر بۆ گه‌له‌که‌مانی داخستبوو زۆر خوێنساردانه بێباکی نواند‌و ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و تاوانا گه‌وره‌یه سه‌رکۆنه‌بکات و تیمێکی پسپۆڕ ڕه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بکات هه‌تاکو لێکۆڵینه‌وه له‌و کاره‌ساته سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیه بکه‌ن و بڕیاڕی پێویست له‌باره‌یه‌وه بده‌ن یان لانی که‌م به‌هانای به‌رکه‌وتووانه‌وه بچن و تیماریان بکه‌ن. نه‌یکرد به‌فریای گه‌ره‌و بچوکی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه بچێت و نه‌خشه‌ی زینده‌به‌چاڵکردن و دروستکردنی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ڕاگرێ! نه‌یکرد ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه به‌تاوانی جینۆساید بناسینێ و 16.03 بکاته ڕۆژێکی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی!
پاش 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌دا مرۆڤی کورد له‌وه تێناگات و له UN ئه‌پرسێت: ئه‌بێت جیاوازی چیبێت له نیوان بارودۆخی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کۆسۆڤۆو کوردستان، که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سه‌ربه‌خۆیی بۆ یه‌که‌میان ده‌سه‌لمێنێ و پاریزگاریی لێده‌کات و بۆ کوردستانیش ئاماده نیه بچوکترین مافی مه‌ده‌نی و سیاسی له چوارچێوه‌ی وڵاته داگیرکه‌ره‌کاندا بۆ بسه‌لمێنیت؟ ئه‌م سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاوازیکردنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت که‌له سیسته‌م و سه‌رده‌می ئێستاشدا ماف بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌سه‌ندرێت به‌ڵام نادرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت و پێویسته گه‌له‌که‌مان له‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه‌دا له ته‌واوی ناوچه‌که‌دا خه‌باتی خۆی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌رێته سه‌ره‌وه‌و پشت به توانا و ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتوی ڕۆڵه‌کانی ببه‌ستێت. به‌خه‌باتی دیموکراتی و جه‌ماوه‌ری و شارستانی پشتیوانی ڕای گشتی دنیا به‌ده‌ست بهێنێت و بیکاته گوشارێک بۆسه‌ر ناوه‌نده یاسایی وده‌ستڕۆیشتووه‌کانی جیهان هه‌تاکو مافی یاسایی گه‌له‌که‌مان بسه‌لـمێنن. له‌م مه‌یدانه‌دا ده‌کرێت ڕه‌وه‌ندی کوردی له هه‌نده‌ران ڕۆڵی کاریگه‌ر بگێڕێ و پشتیوانی ده‌ره‌وه بۆ خه‌باتی گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ستبهێنێ، ده‌توانێت له ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و پیشاندانی دیمه‌نی کاره‌ساتی سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان ڕه‌وشی مه‌زڵومیه‌ت و چه‌وساوه‌یی کورد‌و درنده‌یی و به‌ربه‌ریه‌تی داگیرکه‌ران بۆ هه‌موان ئاشکرابکات!
له‌م ڕێبازه‌دا ناوه‌ندی چاک، به یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی 100000 واژۆ له وڵاتی سویسرا، بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته پشتیوانی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی له کۆتایی پرۆسه‌که‌دا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ده‌کات.
هه‌ڵمه‌ته‌که له ژێر ناوونیشانی " 20 ساڵه خه‌ڵکی کوردستان داوا له UN ده‌که‌ن کۆمه‌ڵکوژی کیمیاوی شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانی جینۆسایسی گه‌ڵێک به فه‌رمی بناسێ و 16.03 بکرێته ڕۆژێکی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی. کاتی ئه‌وه هاتووه تۆی مرۆڤدۆست به بینینی دیمه‌نی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه، واژۆی خۆتان بۆپشتیوانیکردن له‌م خواسته‌ی گه‌لی کورد تۆماربکه‌ن!" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاداشتنامه‌که‌ش هه‌مان داخوازی ده‌گرێته خۆی.
ده‌سپێکی ئه‌م که‌مپه‌ینه له شاری بێرنه‌وه ده‌ست پێده‌کات و به‌پێی نه‌خشه‌و له پرۆسه‌یه‌کدا ته‌واوی سویسرا ده‌گرێته‌وه.
چاوه‌ڕوانیمان له‌هه‌موو کوردێکی دانیشتوی وڵاتی سویسرا ئه‌وه‌یه که به بێ جیاوازی به‌م که‌مپه‌ینه‌وه په‌یوه‌ست بن و هه‌وڵی سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی بده‌ن! ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌یه هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به سوپاس وپێزانینه‌وه بخاته به‌رده‌ست هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان بۆ راپه‌راندنی ئه‌رک و چالاکیه‌کان.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر یاخود پێشکه‌شکردن و ئاڕاسته‌کردنی پێشنیاز و ڕێنمایی ده‌توانن له ڕیگای ئێمایلی ناوه‌ندی چاک و کۆمیته‌ی سویسراوه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه!
کات و شوێنی سازدانی هه‌ڵمه‌ته‌که له شاری بێرن به‌م شێوه‌یه‌یه: ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 12.04.08 ، کاتژمێر 14.00 _ 18.00 Weisenplatz _ Bern
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ سویسرا_
|