
هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی
100000
واژۆ ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ 12.04 له‌شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا، هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی
واژۆ له‌گۆڕه‌پانی ڤایسن هاوس ده‌ستی پێ‌کرد. کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ
پیشانگای وێنه‌ی کاره‌سات و تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له‌و مه‌یدانه
گشتییه‌دا نمایش کراو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی هاتنه
سه‌یرکردنی و دیمه‌نه‌کان له ناخه‌وه هه‌ست و ویژدانی مرۆڤایه‌تیانی
هه‌ژاندو سه‌رسوڕمانی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر بێده‌نگی هه‌تاکو ئێستای
UN
سه‌باره‌ت به‌و
تاوانه گه‌وره‌یه ده‌رده‌بڕی و واژۆی خۆیان بۆ پشتگیری داواکاری
کورد له‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه تۆمارده‌کرد. له‌ته‌واوی ئه‌و
ماوه‌یه‌دا که 2 کاتژمێری خایاند سینه‌ماکار و ده‌رهێنه‌ری فیلیمی
ئه‌نفال کاک مانۆ خه‌لیل به خۆیی و کامێراکه‌یه‌وه هاوڕێیه‌تی کردین
و چه‌ندین گفتوگۆی تۆمارکراوی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م که‌مپینه‌دا
سازدا و گفتوگۆکه‌رانیش مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌ڵمه‌ت و
داواکاریه‌کانیان ڕوونکرده‌وه.
پاش
ته‌واوبونی ئه‌م چالاکیه له مه‌یدانی ناوبراو هاتنه‌دی ئامانجه
بۆدانراوه‌کانی، تیمێکی گه‌ڕۆکی چاک هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان له شوێنی تر
درێژه پێداو واژۆیه‌کی زۆرتری خه‌ڵکیان له‌هه‌موو ته‌مه‌ن و نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کان کۆکرده‌وه. شایانی باسه له هه‌مان ڕۆژدا له شاری
لوتزێرن هه‌مان چالاکی ده‌ستی پێکردو له میانه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی
کوردستانیان سه‌دان واژۆ له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی چاکه‌وه کۆکرایه‌وه.
پێویسته
بگوترێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌رانسه‌ری سویسرا به‌رده‌وام ده‌بێت
هه‌تاکو ژماره‌ی ئاماژه‌بۆکراو له پشتگیریی به‌ده‌ستدێت‌و
ده‌بێته‌پاڵپشتی بۆ داوا ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان له‌ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ چاک _
سویسرا
12.04.08
www.chak.info
chak.schweiz@hotmail.com
|