هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه بۆ UN له شاری زوریخ.
کوردستانیانی دڵسۆز‌و هێژا له وڵاتی سویسرا..
به‌م جۆره به ئاگاداریتان ده‌گه‌ێنین شاری زوریخ، دوای شاری بێرن، دووهه‌م شاری سویسرایه که ناوه‌نده‌که‌تان، ناوه‌ندی چاک، کردنه‌وه‌ی پێشانگای مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و کۆکرنه‌وه‌ی واژۆ بۆ UNی تێدا ئه‌نجام ئه‌دات.
کات و شوێنی هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه له شاری زوریخ: ڕۆژی شه‌ممه، به‌رواری 19.04.08، کاتژمێر 14:00_ 16:00 Rathausplatz _ Zürich که ده‌که‌وێته سه‌نته‌ری شاری زوریخه‌وه.
هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه، به یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، ناوه‌ندی چاک به پشتیوانی ئێوه و به ناوی گه‌لی کوردستانه‌وه ده‌یه‌وێت یاداشتنامه‌یه‌ک به‌رزبکاته‌وه بۆ UN و له‌و‌ێدا داوابکه‌ن له‌م ڕێکخراوه جیهانییه، بۆئه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنن و 16.03 بکه‌نه ڕۆژێکی جیهانی دژ به چه‌کی کیمیاوی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵمه‌تێک به‌ڕێده‌خه‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی پێشانگای وێنه‌کانی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و بیرخستنه‌وه ڕای گشتی له وڵاتی سویسرا له‌م تاوانه دژی مرۆڤایه‌تییه و داواکردن لێێان هه‌تاکو به واژۆی خۆیان پشتگیریی له و داوا ڕه‌وایانه‌ی گه‌لی کورد بکه‌ن. شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌موو کانتۆنه‌کانی سویسرا ده‌گرێته‌وه‌و هه‌تاکو کۆکردنه‌وه‌ی 100000 واژۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
لێره‌دا جارێکی‌تر ئێوه‌ی خه‌مخۆری دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال بانگه‌واز ده‌که‌ین په‌یوه‌ستبن به‌م که‌مپه‌ینه‌وه‌و به‌شێک له ئه‌رکه‌کانی بگرنه ئه‌ستۆ. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پشکی هه‌مووتانی پێوه‌یه‌و له خواستی گه‌له‌که‌مانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌و بۆ هێنانه‌دی مافه‌کانی ئه‌و هه‌وڵ ئه‌دات. سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌نگاوێک ناساندی دۆزی جینۆسایدی کورد له سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌خاته‌وه، ناساندی جینۆسایدی گه‌له‌که‌شمان له لایه‌ن جیهانه‌وه دۆزی گه‌لی کورد به گشتی بۆ پێشه‌وه ده‌بات و گه‌له‌که‌مان له دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان ده‌پارێزێت و ئازادی و ڕزگاربوونی هه‌تاهه‌تایی بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات. له‌به‌رئه‌وه گرنگه هه‌مووان به بێ جیاوازی بیروڕا تێیدا به‌شدار بن و هه‌وڵی به‌هێزکردن و سه‌رکه‌وتنی بده‌ن.
باوه‌شی گه‌رمی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌مووان کراوه‌یه و به خۆشحاڵی و پێزانینه‌وه هه‌موو ڕینمایی و پێشنیازێکی ئێوه له‌به‌رچاو ده‌گرێ و کاری پێده‌کات.
چاک بۆماف و داخوازی گه‌له‌که‌مان خۆنه‌ویستانه وه‌ک سه‌ربازی ون هه‌ڵده‌سوڕێ. بێگومان چاکیش دڵنیایه له‌م ڕێگایه‌دا ته‌نها نیه!
10.04.08 ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ چاک_ سویسرا
|