١٩\٩\٢٠١١
هه‌ڵه‌نگووتن و نه‌هامه‌تی!

جه‌مال عهلیالی
ره‌نگه هێندێک
به "سه‌رسم"دان ناوی لێوه ببه‌ن یاخود به وشهیهکیتر وه‌کوو ههڵئهنگووتن
به‌یانی بکه‌ن... هه‌ر چی بێ، مه‌به‌ست ئه‌و دۆخه سایکۆلۆجیهیه که
مرۆڤ به هۆی له ناکاوبوونی ههڵهنگووتنهکه، سه‌رسم دانه‌که،
تووشی ده‌بێت. ئه‌و دۆخه ده‌توانێ هاسان یا پڕ زه‌حمه‌ت بێ، کاتی یا
درێژخایه‌ن بێ، ده‌توانێ په‌ره بداته سه‌ر گورجی ڕووداوه‌کان یا
ڕووداوه‌کان قووڵبهست بکات، به‌ڵام هه‌ر چی بێ مرۆڤ تووشی سه‌خڵه‌تی
ده‌کا و به‌و هۆیه‌وه کۆمه‌ڵگا.
به هۆی درێژخایه‌نی کارتێکه‌رییه‌که‌ی له سه‌ر بیری که‌سایه‌تی، لێی
ڕزگار بوون هاسان نیه. ئه‌و کارتێکه‌ریه له سه‌ر کۆمه‌ڵگه قووڵتر و
په‌ره‌سه‌ندووتره. ئه‌و کورته بابه‌ته هه‌وڵێکه بۆ لێکدانه‌وه‌ی
ڕوانگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه له پانتای سیاسی
کوردستان. سه‌د مخابن له شی کردنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له ڕووداوه‌کانی
پانتای سیاسی کوردستان چ ڕێگه‌یه‌کی تر نیه جگه له شی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت
و لێکدانه‌وه‌کانی سه‌رۆکه‌کان و سازه‌کانی سیاسی. له‌و ڕووه‌وه ڕۆڵی
حکومه‌تی هه‌رێم وه‌کوو ڕووی ناوده‌وڵه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ
ڕزگاری و دێمۆکراتی، ڕوونتر دێته ژێر چاوه‌دێری. دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه
نیه که که‌سایه‌تییه‌ک، سازه‌یه‌ک یاخود پێکهاته‌یه‌کی سیاسی بخه‌مه
ژێر چه‌قۆی قوربانی به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کارگێڕانی پانتای
سیاسی کوردستان ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و باسه په‌ره بگرێ، ئه‌وکات به‌ڵکوو
قه‌ڵه‌مبازێک بۆ تێپه‌ربوونی به‌شێک له که‌ندوکۆسپه‌کانی بارودۆخێ هه‌نووکه‌یی
خه‌بات بدۆزنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد تا ئێستا به سه‌ر زۆر قۆناخی ناخوازدا
تێپه‌ریوه، زۆربه‌یان به هۆی هه‌ڵه‌نگوتن و به سه‌ر کۆلکه دا که‌وتن
بووه، ئاکامی ئه‌وه بۆته به سڕ بوون و نامۆیی له خۆ. هه‌ر جاره‌و
"شتێک" بۆته به ئامرازی ئه‌و دۆخه که به هۆی درێژخایهنییهوه
هێندێ جاران له بیر ته‌مه‌نی که‌س نایه‌ت. به‌شێکی که‌م به‌ڵام گرینگ
له‌و قوناخانه ده‌تواننین له "پێنج که‌سایه‌تی خائین و کێشه‌ی سه‌رده‌می
کورد (1)" دا ببینین به مه‌به‌ستی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی هێندێک ڕووداوی
مێژوویی. به‌ڵام با له بڕی مێژووی کۆن و دوور، ئێستا بکه‌وینه سه‌ر
سه‌ده‌ی هاوچه‌رخ که خه‌ڵکێکی زۆر ئاگاداریان لێیه.
زۆر که‌سانی له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌میشه نه‌مر، به هیوای
کوردستانێکی ئازاد و خۆش، پڕ له پێکه‌نینی مناڵانی ڕوومه‌ت ئاڵ سه‌ریان
ناوه‌ته‌وه. به هۆی پیرۆزبوونی ئامانجه‌کان هه‌رگیز باسی که‌م و
کۆڕیهکانمان ئه‌و تۆ که ده‌بوایه، نه‌کردوه. باسی ئه‌وه‌مان نه‌کردوه
که قازی محه‌مه‌د بۆ پته‌و کردنی بناخه‌ی کۆمار، ڕووناکبیرانی ئاوێته‌ی
ئیش و کاری سازه‌یی و ڕوونکردنه‌وه نه‌کرد، له مۆکریان زیاتر
گرینگێکی ئه‌وتۆی به ناوچه‌کانی تر نه‌دا، هه‌ر به‌و هۆیه بوو به
کۆمارێ مهاباد. باسی ئه‌وه‌مان نه‌کرد که بۆچی مه‌لا مسته‌فا له‌و
کاته‌دا که کۆماره ساواکه‌ی مهاباد پێویستی به پشتیوان بوو که‌وته
دوای خولیای سه‌ره‌ڕۆیی تاکی خۆی و په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوو. باسی ئه‌وه‌مان
نه‌کرد بۆچی ساڵی 1966 به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی باشوور تووشی لێک‌دابڕان
بوو و سه‌ری له کۆێ هه‌ڵێنا، باسی ئه‌وه‌مان نه‌کرد تێداچوونی ئه‌حمه‌د
تۆفیق و ده‌یانی تر به چ هۆیه‌که‌وه هاته ئاراوه، باسی ئه‌وه‌مان
نه‌کرد که هۆکاری ڕووداه خۆێناویهکانی نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ری
ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر چی بوو. باسی زۆر ڕووداوی ترمان نه‌کرد به‌هۆی
پیرۆزی ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و گرینگی خه‌ونه زێرینه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئامانجه‌کان هه‌روا پیرۆزن، خه‌ونه زێرینه‌کان هه‌روا
گرینگن.
ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وا ده‌خوازی که هاوکات ده‌گه‌ڵ
به‌ره‌وپێش چوونی کات، ئاڵ و گۆرکێ و تێبینی له هه‌ڵوێسته‌کاندا پێک
بێنێ. به هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنیک و به هۆی به‌ربڵاوی زانست و به
تایبه‌ت به هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاریه‌کان پێویسته
پێداچوونه‌وه‌یه‌کی بناخه‌یی به هه‌ڵوێسته‌کاندا بکرێ. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه
نه‌سڵه‌کانی داهاتوو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا،
شی ده‌که‌نه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی خۆیان بۆ وانه وه‌رگرتن پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگا
ده‌که‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا که‌س ده‌خوازێ ببێته به مه‌لای
خه‌تێ؟ که‌س ده‌خوازی ببێته به ئانکیدۆ؟ که‌س ده‌خوازێ ببێته به
ئیسمه‌ت ئینۆنۆ؟. ئه‌و که‌سه‌ی که بوو به هۆی له‌سێداره‌دانی یه‌ک له
گه‌وره‌پیاوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوور، کاتی له سێداره‌دانی
خۆی وه‌سیه‌تی کرد له سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌ڵک چاڵی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕه‌که‌ی
ببێته مۆڵگه‌ی تف و له‌عنه‌تی خه‌ڵک. گۆڕه‌که‌ی هه‌رگیز ویشک نه‌بوو،
پاش ماوه‌یه‌ک تورکه‌کان جیگهگۆڕکێیان پێ‌کرد نه‌کا ببێته به
سیمبۆلێک بۆ نه‌سڵه‌کانی داهاتوو.
با ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م ڕۆژه هه‌ستیارانه‌ی هه‌نووکه‌یی که
ئێمه‌ی کردۆته سۆخرهی شایه‌تی خۆی. "د.ئه‌رسه‌لان بایز، جێگرى سه‌رۆکى
په‌رله‌مانى کوردستان ره‌خنه له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد‌و کوتله
کوردستانییه‌کان له به‌غدا دهگرێتو به "که‌مته‌رخه‌م" وه‌سفیان ده‌کات"
(2). نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ڕای له سه‌ر ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه ئه‌رسه‌لان
بایز مه‌به‌ستی له کوردستان نه‌ک ته‌نیا حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت
به‌شی زۆری هێزه‌کانی کوردی له ناوچه‌که بێ. به داخه‌وه ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه
له گشت پارچه‌کان به‌رچاوه بۆ نموونه ئه‌و گومانه به ڕاشکاوی له
سه‌ر به‌شێک له هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌دی ده‌کرێ. د محموود عوسمان هه‌ر
ئه‌و ڕۆژانه له داخۆیانێکدا له سه‌ر پیلانه‌کانی ناوده‌وڵه‌تی به
دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌وڵی ئاگادارکردنه‌وه‌ی گشت لایه‌نه‌کانی سیاسی
دایه‌وه.
ئایا ده‌کرێ هێزه‌کانی سیاسی نه‌توانن ده‌قی ڕووداوه‌کان ئه‌و جۆره‌ی
که هه‌ن بخۆێننه‌وه؟ ئایا نابینن که به چ تهماحێکهوه تورکه‌کان
و ئێرانیه‌کان (هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئێراق که به‌ناو ده‌وڵه‌ته و له
ڕاستیدا به‌شێکی تورکیا و ئێرانه) له هه‌وڵی تێکشکاندنی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاری و دێمۆکراسی نه‌ته‌وه‌ی کوردن؟ ئایا نابیننن که له گشت پارچه‌کانه‌وه
هێرشیان تووندتر کردووه؟ سیاسه‌توان و چالاکانی سیاسی له باکوور و
ڕۆژهه‌ڵات ڕاپێچی گرتووخانه ده‌کرێن، سه‌زای قورسیان به سه‌ر دا ده‌سه‌پێنن،
له ڕۆژهه‌ڵات ئیمکانی هه‌واڵگری واته بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاریه‌کان له
خه‌ڵک زه‌وت ده‌که‌ن، ئایا ئه‌و ڕووداوانه به قه‌وڵی ڕۆژهه‌ڵاتیان
گشتیان "مانۆر"ن؟ خۆ ئه‌وه سه‌لماوه که ئه‌و وڵاتانه سه‌ره‌ڕای
ناکۆکییه‌کانیان له سه‌ر قڵت و بڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد کۆکن.
نه‌بوونی به‌رنامه‌ی چالاکی سیاسی که وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی
ئه‌مڕۆ بێ، ده‌بێته به هۆکاری سه‌خڵه‌تی زیاتری دۆخه‌که. گه‌نده‌ڵیی
به‌ربڵاو که باشوور تێیا خنکاوه، نالێکی هێزه‌کانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات و
بگره زۆر دیارده‌ی تری له‌م چشنه، ته‌نیا به هۆی نه‌بوونی به‌رنامه‌ی
کاریگه‌ری سیاسیه نه چیتر. با جارێکی تر تووشی نه‌هامه‌تی ههڵهنگوتنێکی
تر نه‌بینه‌وه.
_____________________________________
(1)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1dffcd0b
(2)
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/8155.html
18\09\2011
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عهلیالی
|