٥\٥\٢٠١١
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
خێرای هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیسته‌کان له دوو سێ مانگی ڕابردودا.
ئامانج پیرۆت
سه‌ره‌تایه‌کی پێویست.
هه‌ڵسه‌نگاندنی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌میشه به‌شێکی دانه‌بڕاوه له
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رج و پێداویستی و ئیمکاناته‌ی که بزوتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمۆنیستی بۆ به‌ڕێکه‌وتن له خاڵی (ڕ) و تا خاڵی(ب)ی خۆی (وه‌یان
گه‌یاندن)ی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمه‌ڵگا پێویستی پێیه‌تی. له
مێژووی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا به شکڵی نوسین و ڕێنوێنی
(جا ڕاگه‌یه‌نراو بێت یان ڕانه‌گه‌یه‌نراو)ی ڕابه‌ران و ئۆرگانه
باڵاکانی حزب و ڕێکخراوه‌کان و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
هیچ پراکتیکێکی وشیارانه و ئامانجدارانه نیه( له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت)
که نه‌چێته بازنه‌ی ته‌رجومه‌کردنی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه
که هه‌ڵسوڕاوه‌که هه‌یه‌تی. به شێوه‌یه‌کی گشتی له پشت هه‌ر
پراتیکێکی وشیارانه‌ی هه‌ڵسوڕاوێک، کۆڕ و کۆمه‌ڵێک، ڕێکخراوێک، حزبێکی
ناو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌لومه‌رجی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
کۆمه‌ڵگا و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و خۆی و په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌مانه
به یه‌کتره‌وه هه‌یه. په‌یوه‌ندی دیاریکردنی ئامانجه‌کان و گه‌یشتن
پێیان و تێگه‌یشتن له هه‌لومه‌رج له بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا به به‌راورد
له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تردا زۆر ئاڵۆزتره، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دوو هۆی سه‌ره‌کی، که یه‌که‌میان له ماهیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و بزوتنه‌وه‌یه‌که بۆ گۆڕین و
وه‌لانانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به قازانجی خۆی و بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری و چینی کرێکار و به‌شه‌ریه‌ت نیه و دوه‌میشیان له‌وێوه هاتوه
که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناو بزوتنه‌وه‌کانی چینێکی ژێرده‌سته و شکست
خواردوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌شه بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌میشه
پێویستی به خویندنه‌وه‌یه‌که وه‌ک ژیان زیندوو بێت. ئه‌گینا له
پراتیکدا ده‌ست ده‌بات بۆ هه‌ندێک ماتریاڵ که یان له واقعدا نه‌ماون
یان هێشتا په‌یدا نه‌بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که مێژوی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی پڕه له چه‌ند
باره کردنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه و ئاماده‌کردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
ده‌سڕاگه‌یشتن به‌و جۆره خوێندنه‌وه‌یه، به‌ڵام فه‌رامۆش کردنی ئه‌و
حوکمه و ده‌رس وه‌رنه‌گرتن له باجه ناوخۆیی و جیهانیه‌کانی هێشتا
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیه.
به بڕوای من، نه‌بونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیاله‌کتیکی بۆ هه‌لومه‌رجی
جیهان و کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی، یه‌کێک بوه و یه‌کێکیشه
له گرفته گه‌وره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له کوردستاندا. داماوی
له به‌رامبه‌ر ده‌سڕاگه‌یشتن به‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی
زۆربه‌ی ده‌سته‌پاچه‌یی و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌کانی بزوتنه‌وه‌که و چه‌نده‌ش
دوا بکه‌وێت گه‌یشتن به هه‌موو( ب) کانیش دوا ده‌که‌وێت.
له ڕاستیدا لانی که‌م ده‌بوایه له ده ساڵی ڕابردودا( که ده‌کرێت
له کوردستاندا به سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌کی پراکتیک دابنرێت) زۆرێک له
هێڵه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه وه‌ک (هه‌لومه‌رجی ئابوری
دنیا و چۆنێتی کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان، په‌یوه‌ندی
به‌شه‌کانی بۆرژوازی به یه‌کتره‌وه، مه‌وقعیه‌تی چینی کرێکار و په‌یوه‌ندیه‌کانی
به چین و توێژه‌کانی تره‌وه، پێداویستیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
و گرێ و گرفته‌کانی،...تد) ئاماده بکرایه( سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌وڵی
جیا جیا، که له نوسینێکی تردا ئاماژه‌یان پێده‌که‌م). ئێستا که له
لایه‌که‌وه ئه‌وه نه‌کراوه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک به‌سته‌ڵه‌کی
پراکتیک تواوه‌ته‌وه و هه‌ڵسوڕانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئاڵوگۆڕێکی
ڕێژه‌یی به‌خۆیه‌وه بینیوه، من وام به باش زانی که هه‌ڵسه‌نگاندنی
بزوتنه‌وه‌که بکه‌م به بابه‌تێکی مه‌تره‌ح کراو بۆ به‌شداریکردن له
ئاماده‌کردنی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا و به کورتیش ڕاو سه‌رنجه‌کانی خۆم
بخه‌مه ڕوو.
چالاکی و جموجوڵه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان له دوو سێ مانگی ڕابردودا:
1. بایه‌خدانێکی چڕ‌وپڕ به ڕوداوه‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
2. به‌شداریکردنی چالاکانه له خۆپیشاندانه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌دا
له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان.
3. ئاماده‌یی به‌رده‌وام له سه‌رای ئازادی‌دا.
4. ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی‌دا.
5. خوێندنه‌وه‌ی وتار.
6. هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئاستێکی به‌رزتری ڕێکخراوبوون( چ له ئاستی
هه‌مان ڕێکخراو و حزبدا بێت وه‌یان له ئاستی کۆمۆنیسته‌کاندا بێت به
گشتی).
7. زیاتر کردنی چالاکیه‌کان له بواری دروستکردنی تۆڕه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان.
ده‌سکه‌وته‌کان:
1. جێگیر کردنی سونه‌تی چاودێریکردنی بازنه‌یه‌کی فراوانتر له
کوردستان و ئیلهام وه‌رگرتن له ده‌سکه‌وته مه‌عنه‌ویه ناوچه‌یی و
جیهانیه‌کان.
2. ناساندنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیست به جه‌ماوه‌ری ناڕازی و جێگیر
کردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی وه‌ک یه‌کێک له بزوتنه‌وه مه‌وجوده‌کانی
گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان.
3. ده‌ست بردن بۆ کاری گه‌وره‌تری ئیعلامی و ڕێکخراوه‌یی و ئاکسیۆنی.
4. گه‌یشتن به ئاستێکی به‌رزتری ڕێکخراوبوون.
فاکته‌ره‌کانی ئه‌و ئاڵوگۆڕه له مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستیدا:
1. به‌هره‌مه‌ند بونی کۆمۆنیسته‌کان له ئاماده‌یی پێویست بۆ ده‌وربینین(
هه‌رچه‌ند سنورداریش بێت) له هه‌ر چه‌شنه ئاڵ‌وگۆڕێک که له ته‌رازوی
هێزی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا به قازانجی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان
به‌دی بێت.
2. فاکته‌ره بابه‌تی و ده‌ره‌کیه‌کان و کاریگه‌ری ڕاپه‌ڕینه‌کانی
ناوچه‌که.
3. نه‌مانی زه‌روره‌تی ده‌سڵاتی مافیایی و دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌یی و
حزبی( که پێداویستی سه‌رده‌می که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه بوو) له
قۆناغی ئابوری ئێستای کوردستاندا( که قۆناغی وه‌به‌رهێنان و خستنه گه‌ڕی
سه‌رمایه‌یه) و گه‌یشتنتی قڵشتی نێوان به‌شه‌کانی سه‌رمایه به
ئاستێک که پێکه‌وه نه‌گونجێن و نه‌سازێن.
4. به‌هێزبونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسک، که ده‌رکه‌وتنی قڵشتی گه‌وره‌ی
چینایه‌تی و ئاکامه‌کانی جێگیربونی بازاڕی ئازاد له ڕوی ئابوریه‌وه
په‌روه‌رده‌یان کردبوو.
5. ئاشنا بونی زیاتری به‌شێکی کۆمۆنیسته‌کان به سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له سه‌راسه‌ری دنیادا( به تایبه‌تی له وڵاته
پێشکه‌وتوه‌کاندا) و بێ‌ئومێد بوون له هه‌ر ئاستێکی ئاڵوگۆڕ له
چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا.
ده‌رکه‌وته‌کانی لاوازی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و
فاکته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه( نه‌ک به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانی
کاری وشیارانه و ئامانجدارانه و سه‌ربه‌خۆی بزوتنه‌وه‌که خۆی، که هه‌بونی
خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیاله‌کتیکی بۆ خۆی و ده‌وروبه‌ر مه‌رجێکی حه‌یاتیه‌تی)
له‌م ده‌وره‌یه‌دا توانیویه‌تی ئه‌و چالاکیانه ئه‌نجام بدات و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ش
به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام هێشتا ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌و لاوازیه تیۆریه‌ی
پێوه دیاره که نه‌یهێشتوه ببێته خاوه‌نی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیاله‌کتیکی
بۆ خۆی و هه‌لومه‌رجی دنیای ده‌وروبه‌ر. ئه‌و ده‌رکه‌وتانه هه‌ر ئێستا
له‌و ڕه‌خنانه‌دا زه‌ق بونه‌ته‌وه، که لێره و له‌وێ له چالاکی و
جموجوڵه‌کانی تا ئێستا ده‌گیرێن. به‌ڵام به‌هۆی کاریگه‌ری فاکته‌ره
بابه‌تی و ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌کان و جددیه‌تی به‌شێک له کۆمۆنیسته‌کان
و سه‌ره‌تایی بونی ئه‌رکه‌کان و ئامانجه‌کان و ئاڵوگۆڕێکی ڕێژه‌یی که
له مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا به‌دیهاتوه، وایانکردوه که
تا ئێستا هه‌ڵگرانی ئه‌و ڕه‌خنانه به ناچاری له ناو جموجوڵه‌کانی
ئێستادا بمێننه‌وه و نه‌توانن ببنه خه‌تێکی ڕێکخراو و به‌رنامه‌دار.
به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه، که هه‌ر جۆره ئاڵ‌وگۆڕێک( با کاتیش بێت)
له‌و تایبه‌تمه‌ندی و فاکته‌رانه‌دا ده‌توانن کۆمه‌کیان پێبکه‌ن و
ئینسجامیان پێبده‌ن.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش تا ئێستا له دوو شکڵدا خۆیان نواندوه:
ره‌خنه‌ی یه‌که‌م:
هه‌ڵسوڕان و چالاکیه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان وه‌ک جموجوڵێکی بێسه‌مه‌ر و
ئیحتوا کراو له‌لایه‌ن هێزه بۆرژواییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه
ده‌بینێت و هیچ نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت به بزوتنه‌وه‌که‌ی یان بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری تیا نابینێت و هیچ ئاسۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆییشی لێ چاوه‌ڕوان ناکات.
به واتایه‌کی ڕۆشنتر لاوازی تیۆری بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و نه‌بونی
لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیاله‌کتیکیانه بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستا بواری بۆ ئه‌وه
ڕه‌خساندوه، که هێشتا لێکدانه‌وه‌یه‌کی میکانیکی وا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستیدا ئاماده‌یی هه‌بێت. ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه پشت به کۆمه‌ڵێک
ڕاستی( دابڕاو له ڕه‌وتی دیاله‌کتیکیانه‌ی مێژوو) ده‌به‌ستێت که هه‌ندێکیان
له هه‌ناوی موشاهه‌داته‌کانی ئێستا و مێژوودا هه‌ن و په‌یوه‌ندیان به
ته‌رازووی هێز و توانایی و ئاماده‌یی و توانای مانۆڕی چین و توێژه‌کان
و بزوتنه‌وه‌کانیان و حزب و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه هه‌یه. له‌م
لێکدانه‌وه‌یه‌دا ڕوداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئێستا نه شۆڕشن و نه ده‌شتوانرێت
بکرێته بڕگه‌یه‌ک له شۆڕشی چین و توێژه چه‌وساوه‌کان، گوایه ئه‌مانه
له لایه‌که‌وه به‌شێکن له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕۆژاوا
و ناوچه‌که و بزوتنه‌وه بۆرژواییه‌کانی ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنه‌ر و
ئاراسته‌که‌ریانن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ
پێداویستیه‌کانی چینی کرێکار و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا بۆ وه‌لانانی
هژمون و باڵاده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه، هه‌ر جۆره به‌شداریکردنێک ده‌چێته
هه‌گبه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وانه‌وه.
له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا تایبه‌تمه‌ندیه ئابوری و سیاسی و ته‌کنه‌لۆژیه‌کان
هیچ گۆڕانێکیان به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه و هێشتا وه‌ک چه‌ندین ساڵ به‌ر
له ئێستا وان: مانای قه‌یرانی ئێستای سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری له
وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا ڕۆشن نیه، چۆنێتی ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه
له ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و کوردستاندا نه‌ناسراوه‌ته‌وه، مانا
و مه‌یدانه‌کانی قڵشته‌کانی نێوان به‌شه‌کانی سه‌رمایه له ڕۆژه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و کوردستاندا ده‌سنیشان نه‌کراون، ڕۆڵی ته‌کنه‌لۆژیا له
دروست کردنی جۆرێک له‌و(سه‌قفی کۆکردنه‌وه) یه‌دا نابینرێت، که چه‌ند
ساڵێک به‌ر له ئێستا ته‌نانه‌ت له‌و که‌سانه‌شیان تێکدابوو، که بۆ هه‌مان
ناوه‌دی کار کاریان ده‌کرد.
ره‌خنه‌ی دووه‌م:
هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیسته‌کان به که‌موکورت ده‌بینێت و پێی وایه بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی هه‌ر ئێستا به بێ هیچ پێشمه‌رجێک ده‌توانێت ڕیزی سه‌ربه‌خۆی
کرێکاران بێنێته مه‌یدان و ڕاسته‌وخۆ له خزمه‌تی شۆڕشی سۆسیالیستی‌دا
ئاراسته‌ی بکات. له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ئه‌و ڕوداو و ئاڵوگۆرانه به‌شێکی
ڕاسته‌وخۆن له شۆڕشی چین و توێژه چه‌وساوه‌کان و ده‌بێت ئه‌رک وکاری
گه‌وره و ئامانجی گه‌وره بخرێته ده‌ستوری کۆمۆنیسته‌کانه‌وه و به
شه‌راکه‌تی بزوتنه‌وه و حزب و لایه‌نه‌کانی تر ڕازی نه‌بن. له‌م
خوێندنه‌وه‌یه‌دا ته‌رکیز خراوه‌ته سه‌ر فاکته‌ره بابه‌تیه‌کان و
شیعاره خۆڕسکه‌کان و له په‌یوه‌ندیه دیاله‌کتیکیه‌کانی خۆیان به
فاکته‌ره زاتیه‌کان و مه‌وقعیه‌تی چینی کرێکار و بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستیه‌وه دابڕاون. هه‌ڵگرانی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه به دیاریکراوی
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروستیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و چینی کرێکار و
بزوتنه‌وه‌که‌ی و چۆنێتی و ئاستی ئاماده‌ییه‌کانیان نیه و ئه‌مه
وایکردوه که که‌موکورتی پێداویستیه‌کانی نه‌بینن.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌مه‌وه که له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئاڵوگۆڕی ڕێژه‌یی ده‌ور و مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به‌رهه‌می
ڕاسته‌وخۆی پراتیکی وشیارانه و ئامانجدارانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
نه‌بوه( چونکه له ڕاستیدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بێبه‌ش بوه له
خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیاله‌کتیکی پێویست بۆ پراتیکێکی له‌و بابه‌ته)، ئه‌وا
لاوازی تیۆریش له دوو سێ مانگی رابردودا نه‌بوه‌ته ڕێگرێکی جددی به‌شداریکردن
له‌و چالاکی و جموجوڵانه‌دا( ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش که خاوه‌نی ئه‌و
ره‌خنانه بوون). هۆکاری ئه‌مه‌ش ڕۆشنه، چونکه سه‌رچاوه‌که‌ی له
شوێنێکیتره‌وه بوه. به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت که
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ده‌وریان
له دروستکردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا نه‌بوه و ناتوانن زه‌خیره و
ماتریاڵه‌کانی ئه‌و ده‌ور بینینانه بناسنه‌وه و له ده‌وره‌ی
داهاتودا به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک ماتریاڵی تایبه‌ت به بزوتنه‌وه‌که‌ی
خۆیان دایانبڕێژنه‌وه و به‌کاریان بهێنن! به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک چۆن
ده‌رگای لێکدانه‌وه‌ی دیاله‌کتیکی بۆ هه‌لومه‌رج هه‌میشه کراوه‌یه،
ئاواش ده‌رگای ناسینه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی ماتریاڵه تایبه‌ته‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیست‌یش له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیه‌وه
کراوه‌یه.
3\5\2011
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|