١٢\٤\٢٠١٢
ھەڵسەنگاندنی
سەردانەکەی کۆفی عەنان لە تاران.
ھێمن
لە ڕێکەوتی ١١/٠٤/٢٠١٢ کۆفی عەنان ڕاسپاردەی وڵاتانی عەرەبی و
ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتوەکان گەیشتە تاران بۆ ڕاوێژ کردن سەبارەت بە
باردۆخی بەشار ئەسەد و جێبەجێکردنی پێشنیاری شەش خاڵی بۆ شەڕوەستادن لە
سوریە.
ھەرچەندە جێ پرسیارە، بەگوترێ شەر نێوان کێ، و کۆفی عەنان نێوابژوانی
کێ ئەکات؟
سەردانەکەی کۆفی عەنان لەکاتێکدا یە کە خەڵکی بێتاوان لە سوریە زیاتر
لە ٩٠٠٠ کەسی لێکوژراوە، و بە ھەزران بەندکراو، و بێ سەروشوێن ھەن، بەو
حاڵەشەوە خەڵک لەسەر شەقامی شاروشاروچکەکان خۆپێساندان ئەکا، و داوای
سڕێنەوەی نیزامی دێکتاتۆری و زوڵموستەمی حکومی بنەماڵەی ئەسەدەن، و
بەشارئەسدیش پێداگرە لە کوشتن و سوتاندن و ماڵوێرانکردنی خەڵک؟
پرسیار لە کۆفی عەنان، و وڵاتانی عەرەبی و غەربومەریکا ئەوەیە:
ئایا سەردانەکەی کۆفی عەنان بۆ تاران و لێدوان و ڕاێوێژکردن لە گەڵ
دەسەڵات لە تاران سەبارەت بە باردۆخی سوریە مانای مشروعییەت دان بە
دەسەڵاتی شیعە لەتاران نییە؟
ئەوە لە کاتێدایە کە غەربوئەم یکا دەڵێین کە پێویستە ئێران لە ژێڕ
گۆشاری ئابلوقەی ئابووری، و سیاسیی دا دەبێت بۆ ئەوەی وازا بەھێنێ لە
بەرنامەی دەوڵەمەند کردنی ئۆرانیوم بۆ مەبەستەکانی سەربازی.
ئایا ئەو حەرەکەتەی ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتوەکانو وڵاتانی عەرەبی
پێچەوانەی سیاسەتەکانی غەربوئەمریکا نییە کە پێانوایە دانانی ئابلوقە
سیاسیی و ئابووری لەسەر ئێران ئەوکاتە کاریگری دەبێت ئەگەر ئێران
بەتەواوی دوورەپەرێزو دابڕاو بێت لە دونیای دەرەوە؟
ئایا سەردانەکەی کۆفی عەنان لە تاران، و لێداونی سەبارەت بە دۆخی سوریە
تەئیدو سەلماندنی دووھەستی بوونی ھەڵوێستی غەربوئەمەریکا و ڕێژەی
دەسەڵاتی ئێران لە سوریە، و بەرشکستی سیاسیی زلھێزەکان نییە؟
لە کەس شاراوە نییە ئێران بێ سنوور پشتگری ئەکا لەئەسد و نیزامی بەعس
لەسوریە، و باردۆخی داھاتووی ناوخۆی ئێرانیش تاڕادەیەکی زۆر بەستراوەی
مانەوەی بە حکومەتەکەی ئەسەدە.
بێگومان دوای ھەرەسھێنانی نیزامی کۆنە پەرەستی بەعسی و کۆتایی ھێژەمۆنی
بنەماڵەی ئەسد، ڕاپەرینی خەڵکانی ئێران دەچێتە قۆناغێکی نوێ، و خێراوەو،
و شەپولی شۆرش ئازادی و دیموکراسی ئێرانیش دەگەرێتەوە، ھەبۆیە دەسەڵاتی
شیعە لەتاران ھەموو یارمەتیو داکۆکییەک لە نیزامی بەکۆمەڵ کۆژی ئەسە بە
ماڤی بەردەوامی خۆی بەراوورد ئەکا.
بەڵام دەبێت بەوەشئاماژەبەکرێ ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت، پرۆژەکەی کۆفی
عەنان بۆ شەڕ وەستاندن لە سوریە نەک ھەر سەرکەوتو نابێت، بەڵکو ھەرەسیش
دەھێنێ، ھەربۆیە عەنان ھەموو ھەوڵێک ئەدا تاران بۆ قەبووڵ کردنی
پێشیارەکەی ڕازی بەکات.
ێالحی وەزیری دەروەی ئێران لە یەکەم دانوستانی لەگەڵ عەنان ڕاگەیاند،
ھیچ گۆرانکاریەک لە سوریە ئەنجام نادرێ ئەگەر بەشارئەسەد لە دەسەڵاتدا
نەمێنێتەوە و ئێرانیش قەبوول ناکا بەشار بەڕوا.
عەنان ڕاسپاردەی عەرەب، و غەربوئەمریکا ھیچ چارەیەکی نییە غەیر ڕازی
کردنی دەسەڵاتی شیعەی لەتاران بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکەی لە سوریە، و
غەربو ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبیش ھەستیان بەوەکردوە کە عەنان یان
ڕەوانەی کردوە.
سەردانەکەی عەنان بۆتاران جگە لە مشروعییەت دان بە دەسەڵات لەتاران و
گوێ ڕاھێلی ئەسەد لە مەلاکان، تەئیدو سەلماندنی نەفۆزی ئێران لە
گۆرپانی سیاسەتی نوێی ئەوڕۆیە، و ھەروەھا ئیمتازێکیشە بۆ ئێران لە
دانوستانی چەنەرۆژی داھاتو لەگەڵ وڵاتانی١+٥ لە ئستانبول.
١١\٤\٢٠١٢
ماڵپهڕی هێمن
|