په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٤\٢٠١٢

 ھەڵسوکەوتی دەزگا ئەمنیەکانی شاری ھەولێر ئیدانە دەکەین.

 


دوێنی شەو دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی ھەرێم لەشاری ھەولێر ، بەشیوەیەکی سەرکوتکەرانە ھیڕشیان کردۆتە سەر ٥٠ مانگرتووی کورد لەشاری ھەولێر ، کەبۆ ھاوپشتی برا کوردەکانیان لە زیندانەکانی( باکور و ستراسبۆرگ) نزیک بە ٢مانگە دەستیان بەمانگرتن کردوە ڕەفتارەکانی ئاسایش لە گرتن و لێدان ئەشکەنجە و سوکایەتی پێکردن وتێکدانی سەرجەم کەل و پەلەکانی مانگرتنیانی گرتۆتەوە .... لەکاتێکدا مانگرتوان بەپێی یاساکانی ئەو دەسەلاتە مۆلەتی ٦ ڕۆژیان بەفەرمی لەدام و دەزگا بەرپرسەکان وەرگرتبوو ، وە ٤ ڕۆژبوو کارو چالاکی خۆیان بە شیوەیەکی ھێمنانە دڕیژە پێدابوو .

ئێمە ئەو کۆمەلە و ناوەندانەی خوارەوە ناومان ھاتووە ، بەتوندی کردەوە سەرکوتگەرانەی دەزگا ئەمنیەکانی شاری ھەولێر ئیدانە دەکەین. ئەم ھەلسوکەوتە نیشانی دایەوە ، کە مانگرتن و خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین لەم شارە و لە کوردستاندا بەرەو یاساخ بوون دەروات، تەنانەت خانەی حکمەت لەبەیانامەیەکیان دەلێن دوو مانگە ھەولدەدەین ھۆلێکمان لەشاری سلیمانی پێ نادرێت . بۆیە داوا لەناوەندو لایەنە ئازادیخوازەکان دەکەین بەتوندی لە بەرانبەر ئەو ھەولە بەردەوامانەی ھێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەلات بوەستنەوە کەھەول دەدەن کارو چالاکی و ئازادی سیاسی لەسەر شەقام ، تەنیا بۆ پارتی و یەکێتی مۆنۆپۆڵ بکرێت ، لەم بارەوە ناوەندە سیاسیەکانی سویدیش ئاگادار دەکەینەوە .

١- کۆمیتەی پشگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری وڵاتی سوید
٢- کۆمیتەی سەردەشت عوسمان لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.
٣- کۆمەڵەی گەرمیان لەشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید/
٤- کۆمەڵەی کلتوری کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید.
٥- کۆمەڵەی ژنانی کورد لە یۆتۆبۆری
٦‌- نجانی کورد لەوڵاتی سوی
٧- دەزگای ڕاگەیاندنی ھاوپشتی
٨- پارتی چەپی کوردستان / ڕیکخستنەکانی ئەوڕپا
٩- ڕێکخستنەکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان / سوێد
١٠- کۆمیتەی سویدی چاودیری کوردۆساید / چاک
١١- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد لەئەوڕپا
١٢- ئەنستیۆتی کورد لەستۆکھۆلم
١٣- مەجلیسی ژنانی کورد لەستۆکھۆلم
١٤- گروپی ١٧ شوبات لەستۆکھۆلم

 

١١\٤\٢٠١٢ - سوێد

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک