٢٩\۴\٢٠١٠
هه‌ڵسوڕانی
تاکه‌که‌سیی:
له نێوان (سیمای
سه‌ره‌کی) و (گرێی ڕێکخراوبوون)ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا.
ئامانج پیرۆت
پێشه‌کی
بۆ ئه‌وه‌ی به ڕوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئاسته‌کانی کردنه‌وه‌ی (گرێ) ی
سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئاسته‌کانی ده‌رکه‌وتنی
وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیدار بوونی ڕێکخراوبوون
(به مانا کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌ی) به‌و ئاستانه‌ی ده‌رکه‌وتنه‌وه
ببینرێت و لێکدانه‌وه و به‌ڵگه و ئیستنتاجه‌کانی ناو ئه‌م باسه‌ش
ساده‌تر بن، وای به‌باش ده‌زانم له چه‌ند خاڵێکدا پوخته‌ی ئه‌و به‌ڵگه
و ئیستنتاجانه بخه‌مه ڕوو، که له نوسینه‌کانی ڕابردودا ئاماژه‌م
پێکردون:
1. حاڵی حازر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، سه‌ره‌ڕای گه‌رموگوڕی شه‌ڕه
چیانیه‌تی یه‌که و ڕۆشنی ئاسۆ و ئامانجه‌که‌ی، بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌ربه‌خۆی ده‌رگیر نی یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاسته له ناڕه‌زایه‌تی،
که به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و کارکردی پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی و
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌داراندا هه‌یه، له ژێر
ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی هیچ به‌شێک له کۆمۆنیسته‌کاندا نی یه.
2. (گرێ) ی سه‌ره‌کی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی( که بوه‌ته مایه‌ی
ده‌رنه‌که‌وتنی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ) بریتی
یه له ڕاوه‌ستانی کاروانی ده‌رکێشانی بزوتنه‌وه‌که له ژێر داروپه‌ردوی
شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، له ڕووی تیۆری یه‌وه، که خۆی له داڕشتنی
مامه‌ڵه و تاکتیک و زمانێکی تایبه‌ت و جیاواز( هه‌ڵهێنجراو له تایبه‌تمه‌ندی
و جیاوازی یه‌کانی هه‌ریه‌که له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و وه‌زعیه‌تی
عێراق و کوردستان و دنیای ئێستا) دا ده‌بینێته‌وه.
3. مێژووی چه‌ند ساڵی ڕابردووی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، به ڕوونی ئه‌وه‌ی
نیشانداوه، که هه‌میشه دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌بووه، بۆ ده‌رکه‌وتنی
کۆمه‌ڵایه‌تی یانه: سه‌رچاوه‌یه‌کیان پراکتیکی بوه و خاو و پرش و
بڵاوبوه و تایبه‌تمه‌ندی و مه‌لامحه‌کانی تێکه‌ڵ به تایبه‌تمه‌ندی و
مه‌لامحه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی تر بووه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری قازانجه‌که‌ی
چوه‌ته گیرفانی بزوتنه‌وه‌کانی تره‌وه . سه‌رچاوه‌که‌ی تریشی ئه‌و به‌خۆدا
چونه‌وه و ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنانه بووه، که کۆمۆنیسته‌کان له
ژێر فشاری ئه‌م بزوتنه‌وه واقعی یه‌دا و له ڕووی تیۆری یه‌وه پێی گه‌یشتوون
و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که ئه‌م ده‌سکه‌وته تیۆری یانه هاوکاری هاتنه‌ده‌ری
بزوتنه‌وه‌که‌ی له ژێر داروپه‌ردوی شکسته‌که کردبێت و بڕی کردبیت، به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ش بزوتنه‌وه‌که کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربه‌خۆ و وشیارانه بوه
و به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ش پێداویستی یه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونێکی سه‌ربه‌خۆ(ئاستێک
له ڕێکخراوبوون) ی به‌ده‌سهێناوه.
با له‌م ڕوانگه‌وه که‌مێک به ڕابردودا بچینه‌وه:
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران له ژێر فشاری شۆڕشی 1979 ی ئێران‌دا و له
زنجیره‌یه‌ک ڕه‌خنه‌ی ڕۆشن له باڵه جیاجیاکانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ( که
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو وه سه‌رچاوه پرش و بڵاوه‌که‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئیحتوا کردبوو) گه‌یشته وه‌ڵامی ( وه‌یان قه‌بوڵ
کردنی) وه‌ڵامه‌کانی ئه‌و پرسیارانه‌ی که شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
دروستی کردبوون، یه‌کێک له گرنگترین وه‌ڵامه‌کان تایبه‌ت بوو به مانا
و هۆکاره‌کانی شکست و کردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ یه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی له کاتی خۆیدا نه‌یتوانیبوو بیکاته‌وه، که ئه‌ویش چۆنێتی
سۆسیالیزم بوو. ئه‌وان ئه‌و کاته له‌مه زیاتریان پێویست نه‌بوو،
چونکه هه‌م ئه‌و باڵانه‌ی ڕه‌خنه‌یان ئاراسته ده‌کرا، به کرده‌وه
زاڵ بوون به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی یه هه‌مه لایه‌نه‌کانی چینی کرێکار و
توێژه به‌شخوراوه‌کاندا و لێدانیان ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بوو،
هه‌م باڵی چه‌پێکی کۆمه‌ڵایه‌تیش( کۆمه‌ڵه) به هه‌موو توانای خۆیه‌وه
چوه پشتی ئه‌م ده‌سکه‌وته تیۆری یانه‌وه و له ڕواڵه‌تدا
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رکه‌وت، به‌ڵام له واقعدا(
هه‌روه‌ک گه‌وره‌ترین قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی ئه‌و ده‌سکه‌وته تیۆریانه:
مه‌نسور حیکمه‌ت) دواتر ڕایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی که‌وتوه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌شه‌وه و ئه‌م کۆمۆنیزمه جیاوازه له کۆمۆنیزمی
مارکس و لینین و کۆمۆنیزمی چینی کرێکار. ئه‌وه بوو خۆیی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی(
وه له ڕاستیدا خۆیی و هه‌موو ده‌سکه‌ته‌کانی تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و
ئاسته له هاتنه‌ده‌ری بزوتنه‌وه‌که له ڕووی تیۆری یه‌وه) چوونه ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و حزبه و زۆر به ئاسانی و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی ئاستێک له
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستێک له ڕیکخراوبوون به‌رجه‌سته
بکات. دواتر ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ئه‌م ئاسته له هاتنه‌ده‌ری بزوتنه‌وه‌که،
له ژێر داروپه‌ردوی شکسته‌که و ئه‌م ئاسته له کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه
و ئه‌م ئاسته له ڕێکخراوبوون، له فرسه‌تی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی
کوردستاندا، به بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و( حه‌تمه‌ن به سه‌رچاوه
خۆڕسکه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیست‌یش) ه‌وه په‌یوه‌ست بوه‌وه و له
ڕواڵه‌تدا ئه‌م ئاسته له ڕزگاربوون له هاتنه‌ده‌ر و ئه‌م ئاسته له
کۆمه‌ڵایه‌تی بوون و ئه‌م ئاسته له ڕێکخراوبوون، وه‌ک هه‌بوونی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، خاوه‌ن حزبێکی لێبڕاو و ئاسۆ
ڕوون، ده‌رکه‌وته‌وه. به‌لام دواتر که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
پێویستی به ئاسته‌کانی تری ڕێکخراوبوون و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون بوو بۆ:
ده‌سکۆتا کردن و ڕاماڵینی هێزه ناسیۆنالیستی و ئیسلامی یه‌کانی ناوه‌وه
و هێزه‌کانی ناوچه‌که و جیهان و به کورتی پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانی
سیسته‌می چینایه‌تی و بۆ دامه‌زراندنی سۆسیالیزم، ته‌نیا ده‌یتوانی به‌و
ئنێرژی و هونه‌ره‌وه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه بدات، که ده‌رکێشانی
له ژێر داروپه‌ردوی شکسته‌که( که خۆی له ئاسۆ ڕوونی و ڕۆشنی مانای
سۆسیالیزمدا ده‌بینیه‌وه) پێی به‌خشیبوو، ئه‌ویش بانگه‌واز کردنی چینی
کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بوو، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره. به‌ڵام
ورده ورده کاریگه‌ری یه‌کانی مانه‌وه‌ی ئاسته‌کانی تری بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی له ژێر داروپه‌ردوه‌که‌دا، له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیشدا ده‌رکه‌وت
و شۆڕیش بوه‌وه بۆ ئاستی ڕێکخراوبوون. به ناچاری به‌شێکی قسه‌وباس و
پرۆژه‌کانی ( به‌تایبه‌تی له عێراقدا) سه‌باره‌ت به‌وه بووه که چۆن
چۆنی حزب و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکاته‌وه! واته ئیعتراف کردن
بووه به‌وه‌ی که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا
که‌نار که‌وتووه!
هه‌ڵبه‌ته جگه له‌م ئیعترافانه‌ش، به‌ده‌سهێنانی(ڕێکخراوبوون) ێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی په‌راوێز که‌وتوو، دوو شتی ناکۆکن و
ده‌بێت یان به جۆرێکی تری (ڕێکخراوبوون) مل بدرێت( که له باشترین
حاڵه‌تدا هه‌ڵگری ته‌نیا ئاستێک له ئاسته‌کانی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌که ده‌بێت) یان ده‌بێت ئاسته‌کانی تری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که
سه‌ربه‌خۆ و به‌رجه‌سته بکرێت و له‌وێوه ئاستێکی تری(ڕێکخراوبوون)
ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بکرێت.
4. ڕێگاچاره باوه‌کانی ئێستای کۆمۆنیسته‌کان بۆ به‌ڕێخستنی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ، خۆی له دوو
شێوازدا ده‌بینێته‌وه: یه‌که‌میان درێژه‌دانه به پرۆژه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی
بوونه‌وه( که به‌داخه‌وه ته‌جروبه‌یه‌کی تاڵی چه‌ند ساڵه سه‌رنه‌گرتنیانی
سه‌لماندووه) و دوه‌میشیان بریتی یه له ڕه‌خنه گرتن و پیاچونه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندنی( تاکتیک) ه‌کانی یه‌کتر، که ئه‌ساسه‌ن بۆ ڕێنوێنی و
ڕابه‌رایه‌تی و ئاراسته کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ
داڕێژراون( که مه‌وجود نی یه و ته‌نانه‌ت هیچ کام له به‌شه جیا
جیاکانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیست‌یش هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی
یه‌کانیشدا نی یه) نه‌ک هه‌وڵدان بۆ ده‌رهێنانی ئاسته‌کانی تری
بزوتنه‌وه‌که و له‌وێشه‌وه گه‌یشتن به ئاستێکی تری کۆمه‌ڵایه‌تی
بوون و زه‌مانه‌ت کردنی( ڕێکخراوبوون) ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌م پێیه مێژووی هه‌ڵسوڕانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی( له دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی شکسته‌که سه‌باره‌ت
به مانا و هۆکاره‌کانی و چۆنێتی سۆسیالیزم) به‌هۆی ڕاوه‌ستانی کاروانی
ده‌رکێشانی یه‌کجاره‌کی له ژێر داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر،
شتێک نی یه جگه له ته‌رجومه کردنی ناکۆکی یه‌کانی خۆی بۆ ناکۆکی تر
و دۆش دامان و ده‌سته‌پاچه بوون له‌به‌رده‌میاندا و نه‌دۆزینه‌وه‌ی
گرێی سه‌ره‌کی و نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری واقعی. به‌ڵام ته‌نیا
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه و کوتانه‌وه‌ی ئه‌مو ئه‌و، نابێته مایه‌ی
چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکی یه‌کان، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و ناکۆکی یه ده‌سنیشان
بکه‌ین که ئێستا بزوتنه‌وه‌که‌ی تێدایه و له ڕووی تیۆری یه‌وه په‌یوه‌ندی
یه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی یه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌دا بدۆزینه‌وه
و هه‌ر به ماتریاڵ و توانایی یه‌کانی ئێستا چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م
ناکۆکی یه به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی یه‌دا ببه‌ینه
پێش، که سه‌رچاوه‌ی ناکۆکی یه‌کانه.
به‌ڵام با بزانین:
ناکۆکی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی چی یه؟
به‌جیا له‌و به‌ڵگانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و
ناکۆکی یه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هێنامه‌وه و ئه‌وه‌م نیشاندا
که مێژووی ئیقدامه‌کانی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، مێژووی گۆڕینی
ناکۆکی یه‌ک بووه به یه‌کێکی تر( له‌وانه ڕێکخراوبوونیش) .
واقعیه‌تی حزب و ڕێکخراوه مه‌وجوده‌کان ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن، که
ئه‌وان له ئێستادا جگه له کۆکردنه‌وه‌یه‌کی میکانیکی چه‌ند
کۆمۆنیستێک زیاتر نین. چونکه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ری توانایی و
کاری ڕێکخراو و ئامانجداریش به‌کاربێنین ئه‌وا توانای ئه‌م حزب و
ڕێکخراوانه له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا ته‌نیا یه‌کسانه به
توانای چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێک، که ئه‌وانیش له کارکردن‌دا، هه‌ر یه‌که‌و
میکانیزمێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و وه‌ک( تاکه که‌س) هه‌ڵده‌سوڕێت(
هه‌ندێک لێکدانه‌وه، باس له‌وه ده‌که‌ن که وه‌ک (مه‌حفه‌ل) هه‌ڵده‌سوڕێن،
به‌ڵام به‌ڕای من هه‌ڵسوڕانی مه‌حفه‌لی ته‌نیا له شه‌ڕی ناو حزب‌دا هه‌یه
، ئه‌گینا له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا، ته‌نیا هه‌ڵسوڕانی تاکه که‌سی
هه‌یه) له‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌ی که له ئه‌رزی واقع دا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه
که دروستبوونی ئه‌م حزب و ڕێکخراوانه نه‌یانتوانیوه ناڕه‌زایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان بگه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته‌ی که
چیتر ئیحتوا نه‌کرێت وه‌یان هه‌ندێک جار نه‌خرێته هه‌ڵوێستی دیفاعی
نزمتر و لاوازتره‌وه( هه‌ڵبه‌ته بۆ ته‌فسیر کردنی ئه‌مه، زۆر که‌س چه‌ندین
هۆی بابه‌تی و مێژوویی و سیاسی و ته‌نانه‌ت دارایی و ڕاگه‌یاندن بۆ
پاساودانی ئه‌و لاوازی یانه به بیانوو دێننه‌وه).
من لێره‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که هۆکاری سه‌ره‌کی
ده‌ور نه‌بینینی ئه‌م حزب و ڕێکخراوانه وه‌ک حزب و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی
واقعی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوه که شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که سارده،
وه‌یان ڕابه‌رایه‌تی و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حزب و ڕێکخراوانه، سه‌ر به
چین و توێژی ترن، وه‌یان ئه‌وان دڵسۆزی بزوتنه‌وه‌که و ئاوات و
ئامانجه ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان نین. به‌ڵکو به‌ڕای من په‌یوه‌ندی به‌و
ناڕۆشنی یه‌وه هه‌یه که تا ئێستا سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و مانای شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌سه‌ر زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری کۆمۆنیسته‌کاندا زاڵه و هه‌ر ئه‌م هۆیه‌شه وای کردووه
که هه‌موو ئیقدامه‌کان له گۆڕینی ناکۆکی یه‌کان به هی تر زیاتریان
له‌باردا نه‌بێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که بۆ (تاکه
که‌س) به‌کاربێنین، ئه‌وا ده‌بینین که هه‌ریه‌که له‌وان (وه‌ک تاکه
که‌س) له شه‌ڕێکی زۆر سه‌ختدان بۆ پاراستنی چه‌ک و سه‌نگه‌ره‌کانیان و
به‌ده‌ستهێنانی چه‌ک و سه‌نگه‌ری نوێ (که هه‌موو کۆمۆنیستێک ده‌توانێت
به هه‌ڵسه‌نگاندنی توانایی یه فکری و سیاسی یه‌کانی خۆیی و گه‌شه‌کردنی
پێوه‌ره‌کانی، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ربکه‌وێت که تا چه‌ند وه‌ک تاکه که‌س،
چه‌ک و سه‌نگه‌ری نوێی به‌ده‌ست هێناوه، ده‌رک به‌وه ده‌کات که ئه‌م
ده‌سکه‌وتانه نه‌بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
حزورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆی له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا هه‌بێت)
وه له‌و پێناوه‌دا درێژه‌یان به شه‌ڕێک داوه و ده‌ده‌ن که له
مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا بێوێنه‌یه ( چونکه ئاشکرایه شه‌ڕی
جه‌ماعی هه‌رگیز هێنده‌ی شه‌ڕی تاکه‌که‌سی قورس نی یه، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی
که دوژمنه چینایه‌تی یه‌که له‌و هه‌موو ته‌جروبه و توانایی و
ماتریاڵه به‌هره‌مه‌ند بێت!).
تێبینی یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌م گرنگترین ماتریاڵه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی(که له تاکه‌که‌س دا خۆی ده‌نوێنێت) نه‌ک هه‌ر
ته‌نیا خۆی له به‌رامبه‌ر هێرشی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
دا ڕاگرتووه، به‌ڵکو له به‌رامبه‌ر چوارچێوه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌که
خۆیشیدا سه‌رکێشی ده‌کات و خۆی نادات به ده‌ست به‌رنامه‌ی کار و پلانه‌کانی
ڕێکخراو و حزبه‌کانیه‌وه و پراکتیزه‌ی ناکات و ئه‌و پراکتیکه ئه‌نجام
ده‌دات که خۆی دایده‌ڕێژێت، تا وای لێهاتووه زۆربه‌ی حزب و ڕێکخراوه‌کان
ئه‌وه‌نده‌ی ته‌نیا ناون ئه‌وه‌نده له واقعدا نین، ئه‌وه‌نده‌ی بانگه‌واز
و پلاتفۆرم و پلان و ئه‌رکه‌کانیان بۆ به‌ڵگه و مێژوو ده‌خرێنه ڕوو،
ئه‌وه‌نده مانای پراکتیکی یان نی یه و ئه‌وه‌ی دوێنێ وتویانه ئه‌مڕۆ
لێی ناپرسنه‌وه!
ده‌توانین بڵێین: چ دروستبوونی چوارچێوه جه‌ماعی یه‌کان( ڕێکخراو و
حزبه‌کان) و چ هه‌ڵسوڕانی تاکه که‌سی کۆمۆنیسته‌کان هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه
ماتریاڵ و توانایی و چه‌ک و سه‌نگه‌رێکی زیاتر له‌وه‌ی که له ئاستی(
تاکه که‌س) دا، ده‌پارێزرێن و به‌ده‌ستدێن، بده‌ن به بزوتنه‌وه‌که،
ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ده‌مانتوانی ئاستێکی تر له ده‌رکه‌وتنی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیستی و ته‌وازون قوای شه‌ڕی چینه‌کان
ببینین! هه‌ربۆیه ناکۆکی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بریتی یه له
ناکۆکی نێوان سیمای سه‌ره‌کی مانه‌وه و به‌رده‌وامی بزوتنه‌وه‌که و
پێداویستی یه‌کانی ڕێکخراوبوون( هه‌ڵبه‌ته به فه‌لسه‌فه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه
به گرێ سه‌ره‌کی یه‌وه): له‌کاتێکدا که گه‌وره‌ترین ماتریاڵ و مقه‌وماتی
بزوتنه‌وه‌که له(هه‌ڵسوڕانی تاکه که‌سی) دایه و ئه‌م جۆره له هه‌ڵسوڕان
سیمای سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌که‌یه، ڕێکخراوبوون بۆ به‌ده‌سهێنانی
پێداویستی یه‌کانی به‌ڕێ خستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌ی
سه‌ربه‌خۆ، پێویستی به تێکشکاندنی بازنه‌کانی ئه‌م هه‌ڵسوڕانه تاکه
که‌سی یه هه‌یه.
ده‌رک کردن به چۆنێتی ئه‌م ناکۆکی یه، ئه‌وه فه‌رز ده‌کات که چاره‌سه‌ر
کردنه‌که‌ی به‌و جۆره بێت که چۆنێتی ئه‌و ڕێکخراوبوونه و ئامانج و
ئه‌رکه‌کانی دیاری ده‌کات، که ده‌بێته به‌رهه‌می تێکشکاندنی بازنه‌ی
هه‌ڵسوڕانی تاکه که‌سی و جیاواز ده‌بێت له‌و ناکۆکی یه‌ی که پێشتر وا
ده‌سنیشانکرابوو، که گوایه بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ و ده‌رگیر هه‌یه، به‌ڵام حزبێکی نی یه بۆ ڕابه‌رایه‌تی
کردن و به ده‌سڕاگه‌یشتن به جۆرێک له ڕێکخراوبوون بۆ ڕابه‌رایه‌تی
کردن، ناکۆکی یه‌که‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت، دواتر له قۆناغێکی تردا و که
ته‌جروبه‌یه‌کی تاڵ پێجه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند، ته‌شخیسی زاڵ ئه‌وه‌بوو
که نه‌خێر ناکۆکی یه‌که ئه‌وه‌یه که حزب و ڕێکخراوه‌کان کۆمه‌ڵایه‌تی
نین و ئه‌م ناکۆکی یه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت که ئه‌وان پرۆژه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه بخه‌نه ده‌ستوری کاری خۆیانه‌وه و به‌م جۆره...
به پشت به‌ستن به‌و ڕاستی یانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانین به‌بێ خاتر
گرتنی که‌س ئه‌م ڕاستی یه تاڵه ڕابگه‌یه‌نین، که هه‌ڵسوڕانی تاکه
که‌سی(سیمای سه‌ره‌کی) بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی یه و ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه تائێستا بێ به‌شه له هه‌ر جۆره هه‌ڵسوڕانێکی
ڕێکخراوه‌یی که که‌وتبێته سه‌ر سکه‌ی سه‌رپێ خستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که. هۆکاری گشتی و سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ مانه‌وه‌ی تا ئێستای بزوتنه‌وه‌که له ژێر داروپه‌ردووی شکستی
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا. هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، ڕاسته ئه‌و شکسته
له لێڵی و ناڕۆشنی ئاسۆ و ئامانجی شۆڕشی سۆسیالیستی یه‌وه که‌وته‌وه،
به‌ڵام ڕوودانی شکسته‌که، ته‌نیا ئاسۆی بزوتنه‌وه‌که‌ی لێڵ نه‌کرد، به‌ڵکو
سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ری له بزوتنه‌وه‌که سه‌نده‌وه و داگیری کرد،
مارکس و لینینی ته‌زویر کرد و ته‌زویره‌کانی ته‌رویج کرد و جێگیری کردن،
له‌ولاشه‌وه ئاڵوگۆڕه ئابووری و سیاسی و ئیداری و ئیعلامی یه‌کان و
ته‌جروبه‌ی پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی و دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی و به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که به‌بێ مه‌وجودیه‌تی
ڕابه‌رانه‌ی بزوتنه‌ووه‌ی کۆمۆنیستی، نه‌ک ته‌نیا بزوتنه‌وه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌ی
تر په‌راوێز خست و ده‌یان مه‌رجیان به‌سه‌ر جه‌بهه شکستخواردوه‌که‌ی
چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کاندا داسه‌پاند، به‌ڵکو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌شیان
به‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌که‌دا فه‌رز کرد، که ته‌نیا ڕۆشن
کردنه‌وه‌ی ئاسۆی سۆسیالیزم و دۆزینه‌وه‌ی مارکس و لینینی ڕاسته‌قینه
کافی نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بتوانێت وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا ده‌ورببینێت. بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی
ئه‌مه با نمونه‌یه‌ک بێنینه‌وه: ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری یه‌کانی شکستی
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی وه‌ک داڕوخانی سه‌نگه‌رێک
به‌سه‌ر ڕابه‌ری هێزێک له شه‌ڕێکدا بێنینه به‌رچاو و دوای چه‌ندین ده‌یه،
ئه‌م که‌سه( که وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی مردنی مه‌حاڵ بێت و
سیسته‌مه‌که خۆی خوێنی زیندوو مانه‌وه به ده‌ماره‌کانیدا بگێڕێت)
هۆش و گوڕی ئه‌وه‌ی به‌به‌ردا هاته‌وه که له ژێر ئه‌و داروپه‌ردووه
بێته‌ده‌ر، ئایا ده‌توانێت له‌پڕ بێته ده‌ره‌وه و وه‌ک جاران ده‌ور
ببینێت؟ یان ئایا کاتێک که ته‌نیا به‌شێک له له‌شی هاتبێته ده‌ره‌وه،
ده‌توانێت به هه‌موو توانای خۆی شه‌ڕ بکات وه‌یان وه‌ک پێشتر ڕێنوێنی
و ڕابه‌رایه‌تی هێزه‌که‌ی بکات له‌و شه‌ڕه‌دا ؟ ئایا ئه‌و ماوه‌ی که
ئه‌م ڕابه‌ره که‌وتوه‌ته ژێر داروپه‌ردووه و له شه‌ڕه‌که دابڕاوه،
دوژمن فرسه‌تی ئه‌وه‌شی نه‌هێناوه که هێزه‌که‌ی ئه‌م شپرزه بکات و
چه‌ندین فرسه‌خ له پشتی ئه‌م دووری بخاته‌وه و شیرازه‌ی تێک بدات و
ده‌رس و ڕێنوێنی و ئیعتباری ئه‌م ڕابه‌ره‌یان له‌بیر بباته‌وه؟ ئایا
ده‌رهێنانی ته‌واوه‌تی خۆی و تێگه‌یشتن له وه‌زعی خۆیی و وه‌زعیه‌تی
تازه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ و ده‌سنیشانکردنی زانستی یانه‌ی توانایی یه‌کانی
هێزه‌که‌ی و داڕشتنی زمانێکی گونجاو و به‌ده‌سهێنانه‌وه‌ی متمانه‌یان و
چۆنێتی ڕێکخستنه‌وه‌یان هه‌موو به‌یه‌که‌وه نابنه مه‌رجه‌کانی ده‌وربینینی
سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ئه‌و له شه‌ڕه‌که‌دا؟ ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد
که‌ین له‌گه‌ڵ مێژووی سه‌رپێ که‌وتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له
کوردستاندا، ده‌بینین پێش ڕاپه‌ڕین ڕوونکردنه‌وه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، سه‌ری
ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی له ژێر داروپه‌ردوه‌که ده‌رهێنا و توانی له ڕاپه‌ڕیندا
بانگی کرێکاران و خه‌ڵک بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سۆسیالیزمه به‌دی بێنن
که بۆلشه‌ویزم چه‌ندین ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر نه‌یتوانیبوو به‌دی بێنێت و
شکسته‌که‌شی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، که ئاسۆیه‌کی ڕوونی نه‌بوو
بۆ سۆسیالیزم، به‌ڵام ئه‌م ئێستا ئه‌م ئاسۆ ڕوونه‌ی هه‌یه، که‌واته
ئیتر هه‌موو شتێک ته‌واوه! خه‌ڵک و کرێکاران گوێیان بۆ ئه‌م سه‌ره ده‌رهاتووه‌ی
ژێر داروپه‌ردوو گرت، به‌ڵام نه له زمانی تێده‌گه‌یشتن و نه ئیعازه‌کانیان
جێبه‌جێ ده‌کرد!
به‌جیا له هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی تر وه‌ک هێرشی ڕژێمی به‌عس و
گرتنه‌وه‌ی شاره‌کان و ئاواره‌یی ملیۆنی و دواتر ده‌ستپێکردن و به‌رده‌وامی
چه‌ندین ساڵه‌ی قۆناغی مافیایی ده‌سڵاتی پارێزه‌ره جیهانی و ناوچه‌یی
و قه‌ومی و دینی یه‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی(که سه‌رچاوه‌کانیان هه‌ر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌رنه‌که‌وتنی سه‌ربه‌خۆی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه له جیهان و ناوچه‌که‌دا و باڵاده‌ستی ڕه‌های پارێزه‌رانی
سیسته‌می چینایه‌تی) ته‌نیا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ری که‌سێک که ئامانجی
باش و قسه‌ی حه‌ق ده‌کات به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌و ڕه‌وه‌نده وه‌ستاوه به‌ڕێ بخه‌نه‌وه، چونکه لانی که‌م
تازه ئیتر ئه‌و هێزه‌ی که ئه‌گه‌ر ئاسۆی سۆسیالیزمی ڕۆشن بوایه، ده‌یتوانی
ئه‌و ڕه‌وه‌نده ده‌ست پێبکاته‌وه، له‌وێ نه‌ماوه. به‌کورتی ئه‌وه
ڕاست بوو، که بزووتنه‌وه‌ی کۆمنیستی توانیبووی ده‌ستی بگات به وه‌ڵامی
گرێ یه‌کی گرنگ و چاره‌نوسسازی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌که له مێژوودا و
توانی هه‌ر به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ش وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربکه‌وێته‌وه
و له سنوری توانا و ئنێرژی ئه‌م ده‌رکه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌شدا،
ئاستێکی دیاریکراو له ڕێکخراوبوون و ته‌حه‌زوبی به کرده‌وه نیشاندا،
به‌ڵام ئه‌رک و مه‌هامی ئه‌م ئاسته له ته‌حه‌زوب بۆ ئه‌وه نه‌بوو،
که باقی له‌شی بزوتنه‌وه‌که له ژێر داروپه‌ردووه‌که ده‌ربێنێت و په‌یوه‌ندی
یه‌کانی خۆیشی به چینی کرێکار و کۆمه‌ڵگه وه دابڕێژێته‌وه، به‌ڵکو
بۆ ئه‌وه بوو که ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات که له مێژوودا جێبه‌جێ
نه‌کرابوو وه‌یان هه‌نگاوێک له‌خوار ئه‌وه‌وه ( به‌ده‌سهێنانی ده‌سڵاتی
سیاسی) بوو. ئه‌مه‌ش دوای ده‌یان ساڵ له ئاڵوگۆڕی هه‌مه‌لایه‌نه و
دوای شکست و غیابێکی ده‌یان ساڵه و بێبه‌شی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش
بوو له ڕینوێنی و ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له شه‌ڕێکی
چینایه‌تی به‌رده‌وامدا و له کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌ڵواسراوی وه‌ک
کوردستاندا بوو!
پایه‌کانی هه‌بوون و به‌رده‌وام بوونی هه‌ڵسوڕانی
تاکه‌که‌سی له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی دا( ورده‌کاری زیاتر):
1. شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و تایبه‌تمه‌ندی
یه جیاکه‌ره‌وه‌کانی له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر ڕه‌چاو
بکه‌ین( که بزووتنه‌وه‌یه‌که، نه‌ک ته‌نیا به‌ره‌و پێشچونه‌که‌ی به‌ڵکو
مانه‌وه‌که‌شی قه‌رزاری وشیاری و هه‌لومه‌رجی زاتی یه و هه‌رجۆره که‌موکورتی
یه‌ک له‌م بواره‌دا ده‌بێته فرسه‌تێک و ئیحتمالێک بۆ که‌وتنه داوی
بزوتنه‌وه‌کانی تره‌وه، که زاڵبوونی ئابووری و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئیداری و سه‌ربازی و په‌روه‌رده‌یی و... تد، چینه‌که‌یان، خزمه‌تێکی
سروشتی به مانه‌وه‌یان ده‌کات) ئه‌وا شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر وه‌ک هه‌گبه‌ی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نهێنی یه‌کانی گۆڕانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رگیر و پێشڕه‌و و کاریگه‌ره‌وه بۆ
بزووتنه‌وه‌یه‌کی په‌راوێز که‌وتوو ده‌رده‌که‌وێت. شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
ئه‌و ڕوداوه بوو، که ڕه‌وه‌ندی ڕوو له‌سه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تا
ئاستی ڕابه‌رایه‌تی کردنی چینه نه‌داره‌کان بۆ لێسه‌ندنی ده‌سڵاتی
سیاسی له چینه دارا‌کان، له ڕه‌وه‌ندی ڕوو له خواری لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سڵاته و له‌ده‌ستدانی یه‌ک له دوای یه‌کی سه‌نگه‌ر و چه‌که
ڕێکخراوه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان، جیا ده‌کاته‌وه.
هه‌ربۆیه لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی یانه‌ی کاریگه‌ری یه‌کانی ئه‌م
ڕوداوه له‌سه‌ر توانایی و مه‌وقعیه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له شه‌ڕه
چینایه‌تی یه‌که‌دا، نه‌ک ته‌نیا زۆرێک له هۆکاره‌کانی ئه‌و په‌راوێز
که‌وتنه به‌ڵکو ئه‌و چه‌ک و سه‌نگه‌رانه‌ش ده‌سنیشان ده‌کات، که
بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیاریکراو ( به‌و تایبه‌تمه‌ندی یه جیاکه‌ره‌وه‌ی
خۆیه‌وه) له شکستێکی وادا، ده‌توانێت بیانپارێزێت.
گرنگترین پابه‌ندبوون به زانستی بوونی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه
که کاریگه‌ری ئه‌م شکسته ته‌نیا وه‌ک شکستێک له ئاسۆ و ئامانجدا و
وه‌ک له ده‌ستدانی سه‌نگه‌ره گه‌وره به‌ده‌سهاتووه‌کانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا، سه‌یر نه‌کرێت، به‌ڵکو
ده‌بێت وه‌ک شکستێک که شۆڕیش ده‌بێته‌وه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ک
و سه‌نگه‌رانه‌ش که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی خولقاندنی
هه‌لومه‌رجه زاتی یه‌که‌شدا، به‌ده‌ستی هێناوه، واته دوای ئه‌م
شکسته، که سه‌نگه‌رێکی گه‌وره له ئاستی کۆمه‌لگا دا، له
بزوتنه‌وه‌که داگیر کرا، شه‌ڕ کۆتایی نه‌هات و به‌رده‌وام بوو (
چونکه شه‌ڕی چینایه‌تی به‌رده‌وام بوو، به شکستی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی بزوتنه‌وه‌کانی تر هێزیان گرت) وه چووه سه‌ر خودی چه‌ک و
سه‌نگه‌ره‌کانی بزوتنه‌وه‌که ( که له پرۆسه‌ی هه‌لومه‌رجه زاتی
یه‌که‌دا، بۆ خۆی به‌ده‌ستی هێنابوون، که خۆی له خۆیدا پایه‌یه‌کی
گرنگ و حه‌یاتی وجودی کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
یه).
من لێره‌دا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م باسه سه‌رنجی خوێنه‌ر
ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و جیاوازی یه‌ی، که له نێوان ئه‌و دوو پرۆسه‌یه‌دا
هه‌یه: پرۆسه‌یه‌ک که به به‌ده‌ستهێنان و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی
سه‌نگه‌ره سه‌ره‌تایی یه‌کان، ئه‌وانه‌ی که دوور له‌و مه‌یدانه‌ی که
شه‌ڕی کۆتایی تیا یه‌کلا ده‌کرێته‌وه، ده‌ست پێده‌کات و به‌کارهێنانی
ئه‌مانیش بزوتنه‌وه‌که ده‌گه‌یه‌ننه ئاستێکی تر که بتوانێت
سه‌نگه‌ری نوێ و به‌هێز تر به‌ده‌ست بێنێت ، وه به‌و شێوه‌یه... وه
پرۆسه‌یه‌ک که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تیایدا( به‌تایبه‌تی له شه‌ڕه
گه‌وره و چاره‌نوس سازه‌کاندا، که حه‌تمه‌ن هه‌وڵ ده‌دات له دوایین
سه‌نگه‌ری به‌ده‌ستهاتووه‌وه، که گرنگترین سه‌نگه‌ریشه، گرنگترین
چه‌ک به‌کاربێنێت) تووشی شکست دێت و پرۆسه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م
سه‌نگه‌رانه ده‌ست پێده‌کات. گومان له‌وه‌دا نی یه که دوژمنی
سه‌رکه‌وتوو له‌پێشدا ناچێت ئه‌و سه‌نگه‌رانه داگیر بکات که پێشتر
لێی داگیرکراون و حه‌تمه‌ن له پشتی جه‌بهه‌وه‌ن و له‌ڕووی
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌وه که‌متر گرنگی یان هه‌یه، به‌ڵکو هه‌م ئه‌و
سه‌نگه‌رانه‌ی بۆ گرنگه که دره‌نگتر لێی داگیر کراوه و هه‌م له
ڕووی عه‌مه‌لیشه‌وه نزیکترن. ئه‌م ڕێسایه وای کرد بزووتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار، که له کاتی له‌ناو بردنی یه‌کجاری
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا و له دوایین قۆناغی شه‌ڕدا شکستی خوارد و
نه‌یتوانی سه‌نگه‌ری سیسته‌می ئابووری داگیر بکات ، دوای ئه‌وه
سه‌نگه‌ری ده‌سڵاتی سیاسی له‌ده‌ست دا که پێشتر به‌ده‌ستی هێنابوو و
دواتر سه‌نگه‌ره‌کانی تر و به‌و شێوه‌یه....ئه‌نجامگیری مه‌نتقیش
لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له پێشدا ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی که پێویستیان به
هێزی جه‌ماعی و ڕێکخراوه زووتر توشی له‌ده‌ستدان ببنه‌وه، چونکه
پێویستیان به‌چه‌ند چه‌کێکی تایبه‌ته، که بریتی یه له ڕۆشن بوونی
ئاسۆ و ئامانج و هاوبه‌شی له‌و ئاسۆ و ئامانجه‌دا و وشیاری پێویست بۆ
به‌دیهێنانی هه‌ماهه‌نگی و ڕێکخستنی نێوان جه‌نگاوه‌ره‌کان و هه‌ر
کاتێک پایه‌کانی ئه‌م هه‌ماهه‌نگی و ڕێکخراوی یه بڕوخێن،
سه‌نگه‌ره‌که‌ش چه‌کی پێویستی پاراستن و مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات
تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که هه‌رکه‌س به‌پێی بڕیارێک که ته‌نیا خۆی
ده‌یدات و جێبه‌جێی ده‌کات تا پێی بکرێت به چه‌که شه‌خسی یه‌کانی
دیفاع له سه‌نگه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کات یان ته‌سلیم ده‌بێت. به هه‌مان
مه‌نتیق له‌کاتی ڕاست بوونه‌وه‌شدا پرۆسه‌که دیسان به به‌کارهێنان
وه‌یان به‌ده‌سهێنانی ئه‌و چه‌کانه ده‌ست پێده‌کاته‌وه که له ئاستی
ئه‌فراددا پارێزراون یان به‌ده‌سهاتوون. پارێزه‌رانی سیسته‌می
چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری توانی یان هه‌موو سه‌نگه‌ره
به‌ده‌ستهاتووه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار داگیر
بکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی چه‌که‌کانیش تێک بشکێنن وه‌یان
به‌قازانجی خۆیان له دژی چینی کرێکار به‌کاری بێنن: هه‌ر له ده‌سڵاتی
سیاسی یه‌وه تا مارکس و لینین و حزبی کۆمۆنیست و مانای سۆسیالیزم
و.... یان داگیر و ته‌زویر کرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و دافعانه له
ئینسانه‌کان بسه‌ننه‌وه که وا ده‌که‌ن دیسانه‌وه مارکس و لینین و
سۆسیالیزم وه‌ک ئه‌و چه‌کانه په‌یدا بکه‌نه‌وه که شه‌ڕی چینایه‌تی
به قازانجی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان و ڕزگاری یه‌کجاری
پێویستی پێیه‌تی.
به‌ڵام ئاشکرایه ئه‌م توانایی یه تا ئه‌و شوێنه ده‌توانێت
کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، که ڕۆشنی هه‌ر ئامانجێک ده‌توانێت بیبه‌خشێت و
دواتر میکانیزمی گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌ور ده‌بینێت، که
پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه و که‌س و لایه‌نی ئامانجدار ته‌نیا یاریچی
گۆڕه‌پانه‌که نین و قانونمه‌ندی خۆی هه‌یه و وه‌ک هه‌ر یاری یه‌کی
تر، ته‌نیا ڕۆشنی ئامانجه‌که ناتوانێت زه‌مانه‌تی یاریکردنێکی
سه‌رکه‌وتوانه و بردنه‌وه بکات. ئه‌وه ڕاسته، که دیاریکردنی
ئامانجێکی ڕۆشن یه‌کێکه له پێداویستی یه گرنگ و حه‌یاتی یه‌کانی
هه‌ر جموجوڵ و بزووتنه‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام ئامانج ئه‌وه‌نده‌ی خه‌یاڵ و
ئیراده‌ی که‌سی ئامانجدار به‌هێز ده‌کات، ئه‌وه‌نده پێداویستی یه
واقعی یه‌کانی گه‌یشتن به‌و ئامانجه زه‌مانه‌ت ناکات و ئه‌وه
دیاریکردن و زه‌مانه‌ت کردنی ئه‌م پێداویستی یانه‌یه که به‌ڕێ
که‌وتنی ڕه‌وه‌ندێکی واقعی زه‌مانه‌ت ده‌کات، هه‌ربۆیه هه‌میشه
ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه بوونی ئه‌م ئامانجه‌ش له ئارادایه . تا زیاتر،
نه‌بوون و دابین نه‌بوونی پێداویستی یه‌کانی گه‌یشتن به‌و ئامانجه
ده‌ربکه‌وێت، ئاسمانی فڕینی خه‌یاڵی ئامانجدار و ئاڵوگۆڕه‌کانی
ئیراده‌ی زیاتر ده‌بێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات کاتێک چوارچێوه‌یه‌کی
ڕێکخراو له‌سه‌ر پایه‌ی ئامانجێکی دیاریکراو و هاوبه‌ش داده‌ڕێژرێت،
ته‌نیا تا ئه‌و کاته ده‌توانێت، ئه‌و چوارچێوه‌یه وه‌ک بازنه‌یه‌کی
فراوانتر له بازنه‌ی تاکه که‌س بنوێنێت، که یان(جموجوڵ) ێکی واقعی
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه له ئارادا نه‌بێت وه‌یان بتوانرێت
میکانیزمێکی ڕۆشن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه دابڕێژرێت و له واقعدا
مانای هه‌بێت، ئه‌گینا ئه‌و بازنه‌یه له جموجوڵی خۆیدا، یان بازنه‌ی
هه‌ڵسوڕانه بۆ ئامانجێکی تر، یان بازنه‌ی خه‌وبینینه به‌و
ئامانجه‌وه. هه‌ر له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کوردستاندا،
ده‌توانین مانای ده‌رکێشانی بزوتنه‌وه‌که له ژێر داروپه‌ردووی شکستی
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا ببینن و ئه‌و ئه‌ندازه‌یه له کۆمه‌ڵایه‌تی
بوونه‌که‌ی له ئه‌رزی واقعدا بینین: کۆمۆنیسته‌کانی عێراق له ڕێگای
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه( که له شه‌ڕێکی واقعی دا، زووتر
ده‌رکیان به کاریگه‌ری یه‌کانی ئه‌و شکسته کردبوو) توانی یان
سۆسیالیزم وه‌ک ئامانجێکی ڕۆشن، ته‌نانه‌ت ڕۆشنتر له بۆلشویکه‌کان
ببینن، وه پێیشیان وابوو، که ئه‌م ڕۆشن بوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده
ئنێرژی تێدایه، که ده‌توانێت سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سۆسیالیستی مسۆگه‌ر
بکات، چونکه هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئه‌م ناڕۆشن
بوونه‌ی ئاسۆی سۆسیالیستی بووه مایه‌ی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر. به
واته‌یه‌کی تر ئێمه توانیمان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره په‌یدا بکه‌ین که
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له مێژووی هه‌ڵکشانی خۆیدا نه‌یتوانیبوو
به‌ده‌ستی بێنێت، به‌مه هه‌م وه‌ڵامی مێژوومان ده‌سکه‌وت و هه‌م هیچ
گومانیشمان له‌وه نه‌ما که سۆسیالیزم مومکینه. هه‌ربۆیه هه‌رچه‌ند
ئاسۆ و ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی لێڵ تر ده‌بوو، ئه‌وه‌نده
بزووتنه‌وه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵایه‌تی تر ده‌بووه‌وه( به‌ڵام له
چوارچێوه‌ی ئه‌و توانایی یه‌دا که هه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕۆشن ده‌یدات
به بزووتنه‌وه‌یه‌ک، نه‌ک زیاتر، به‌و ڕاده‌یه‌ی ڕۆشن بوونی داری گۆڵ
له ساحه‌یه‌کی تۆپێن دا، گوڕ و تین و جموجوڵ بۆ گۆڵ کردن فه‌راهه‌م
ده‌کات).
له ڕاپه‌ڕیندا لێبڕاوانه‌ترین به‌شداریمان له تێکشکاندنی هێزه
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عس دا کرد( به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا پێداویستی
ئێمه نه‌بوو، به‌ڵکو پێداویستی بزوتنه‌وه‌کانی تر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک
هێزی ناوچه‌یی و جیهانیش بوو) پاشان هه‌ر ئه‌م ئه‌ندازه‌یه له
هاتنه‌ده‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئێمه له ژێر داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر، بزوتنه‌وه‌که کۆمه‌ڵایه‌تی بوو و هه‌وڵی دروستکردنی
شوراکانی دا، به‌ڵام کاتێک بزوتنه‌وه‌که گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که
ناچار بوو ده‌ست بۆ زه‌خیره‌یه‌کی تر ببات بۆ پاراستنی ئه‌و ئاسته له
کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی خۆی، بێجگه له هێرشه ڕاسته‌وخۆکانی به‌ره‌ی
کوردستانی و ڕژێمی به‌عس هه‌گبه‌که‌ی به‌تاڵ بوو و وه له ئه‌رزی
واقعدا ئه‌وه ده‌رکه‌وت که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، هێشتا له ژێر
داروپه‌ردوودا ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، سه‌رجه‌م چه‌که‌کان تائێستا بۆ
پاراستن و درێژه‌دان به ( هه‌ڵسوڕانی تاکه که‌سی) ن و هه‌ر له‌م
بازنه‌یه‌شدا باشتر و زیاتر ده‌کرێن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش، که هه‌ر له
هه‌مان کاتدا (سیمای سه‌ره‌کی) بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی یه، (گرێ) ی
به‌رده‌م ڕێکخراو بوونیشه‌تی!
هه‌روه‌ها هه‌رگیز ئه‌وه نه‌بووه به پرسیار که چۆن مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌م ماتریاڵه‌دا بکرێت و به‌چ ئامانجێک ڕێکخراو بکرێت.
کاتێکیش که ئه‌م غیابی لێکدانه‌وه و مامه‌ڵه‌یه ده‌بوو به نوقسانی
یه‌کی زگ‌ماک له دروستکردنی چوارچێوه‌که‌دا( مه‌حفه‌ل بوایه یان حزب و
ڕێکخراو) و له یه‌کێک له بڕگه‌کانی هه‌ڵسوڕاندا شه‌له‌په‌ته‌یی و
ناته‌وانی چوارچێوه‌که ده‌رده‌که‌وت، لێره و له‌وێ لێکدانه‌وه و
به‌ڵگه و سه‌نه‌دیان بۆ ده‌دۆزرایه‌وه. سه‌رجه‌م پرۆسه‌کانی
دروستکردنی چوارچێوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م تاکه که‌سانه و زه‌خیره‌ی
ڕابردووی ئه‌م که‌سانه کاریان ده‌کرد که ڕاسته به پێوه‌ری(تاکه
که‌سی کۆمۆنیست) کۆمۆنیست بوون و ئه‌وپه‌ڕی توانا جه‌نگاوه‌ری
یه‌که‌یان ئه‌وه بوو که له شکسته‌که‌دا خۆیان نه‌دابوو
به‌ده‌سته‌وه و به‌رده‌وام خه‌ریکی په‌یدا کردنی چه‌کی نوێ بوون بۆ
شه‌ڕه‌که، به‌ڵام له هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا که‌موکورتی یه‌کانی
پڕ نه‌کرابوونه‌وه، تا وه‌ک کۆمۆنیستێکی هه‌ڵسوڕاو له ڕێکخراوێکدا
هه‌ست به‌وه بکات که چه‌ک و سه‌نگه‌ری نوێی بۆ سه‌لماندن و پاراستنی
کۆمۆنیست بوونی خۆی ده‌ستکه‌وتووه( چونکه ساده‌ترین مانای
ڕێکخراوبوون، بریتی یه له ده‌سڕاگه‌یشتن به تایبه‌تمه‌ندی تر که
له ئاستی کۆمه‌ڵدا، کاریگه‌ری یان هه‌بێت) هه‌ربۆیه کاتێک شکستی
ده‌ستڕاگه‌یشتن به پێداویستی یه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه درێژه
ده‌کێشێت و ئاسۆیه‌کی ڕونیش نابێت بۆ پێگه‌یشتنی، نه ڕابه‌رایه‌تی و
نه تێکڕای چوارچێوه‌که و نه که‌سی کۆمۆنیست نه‌یانده‌توانی
پێوه‌ره‌کانی ڕابه‌ر بوون و حزب بوون و کۆمۆنیست بوونی خۆیان له ئاستی
کۆمه‌ڵدا ببیننه‌وه و بیسه‌لمێنن و ده‌رک به مقه‌وماته نوێ یه‌کان
بکه‌ن، ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌که‌دا ده‌مایه‌وه ته‌نیا کۆت و زنجیری
پرنسیپ و سه‌رکردایه‌تی و ڕابه‌ر بوو ئه‌وانیش تاده‌هاتن قابیلی سازش و
کاڵبوونه‌وه بوون و که‌سی کۆمۆنیست ده‌که‌وته‌وه هه‌مان بازنه‌ی
خۆپاراستنی فه‌ردی یه‌وه و ده‌ستی ده‌کرده‌وه به هه‌ڵسوڕانی تاکه
که‌سی(جا له ڕێکخراوه‌که‌دا بمایه‌ته‌وه یان به‌جێی بهێشتایه).
2. سه‌لماندنی واقعیانه‌ی کارامه‌یی ئه‌م جۆره هه‌ڵسوڕانه له
پاراستنی کۆمۆنیست بوونی تاکه‌که‌س دا.
هه‌بوونی ته‌جروبه‌یه‌کی زۆری ناکارامه‌یی و به لاڕێدا چوون و
ئیحتواکرانی چوارچێوه ڕێکخراوه‌یی یه‌کان، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای
ژماره‌یه‌کی به‌رین له کۆمۆنیسته‌کان دروست کردووه، که تێکشکاندنی
بازنه‌ی هه‌ڵسوڕانی تاکه‌که‌سی له‌هه‌مان کاتیش‌دا کردنه‌وه‌ی
ده‌رگایه‌ک و دانی هه‌لێکه بۆ تێکشکاندنی تایبه‌تمه‌ندی یه کۆمۆنیستی
یه‌کانیان و گۆڕینیانه بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی تر، یان
دڵنیا نه‌بوونیانه له‌وه‌ی که هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستین.
هه‌ربۆیه له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی به‌هێز کردنی بازنه
شه‌خسی یه‌که‌ی خۆیانن ئه‌وه‌نده تێکی ناشکێنن، چونکه گومانیان
له‌وه هه‌یه که چوارچێوه‌که بتوانێت چه‌ک و سه‌نگه‌ری زیاتریان
پێببه‌خشێت بۆ پاراستن و سه‌لماندنی کۆمۆنیست بوونی خۆیان.
3. دروسبوونی سه‌رجه‌م ڕێکخراو و حزبه‌کان به‌بێ ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی
که بزوتنه‌وه‌که به‌و ئه‌ندازه‌یه ڕێکخراو ده‌بێت، که کۆمه‌ڵایه‌تی
بێته‌وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه که له ژێر
داروپه‌ردووی شکستی شۆشی ئۆکتۆبه‌ر هاتبێته ده‌ر، ئه‌گینا ماتریاڵی
سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌که هه‌ر تاکه که‌سه..
هه‌ڵبه‌ته سه‌رباری ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی که له ئاستی تاکه که‌س دا
ماونه‌ته‌وه، خودی هه‌ڵسوڕانی تاکه‌که‌سی کۆمۆنیسته‌کان له ڕێگای
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆرێک له‌و پرسیارانه‌وه که مانه‌وه و هه‌ڵسوڕانی
کۆمۆنیستێک (وه‌ک تاکه که‌س) پێویستی پێیه‌تی، تادێت ئه‌و
سه‌نگه‌رانه قایمتر و زیاتر ده‌کات. به‌ڵام هه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م
ناکۆکی یه خۆی یه‌کێکه له‌و به‌ڵگه و نیشانانه‌ی که کۆمۆنیسته‌کان
نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه که کۆمۆنیستێک
وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی ڕیکخراو به‌رجه‌سته ده‌کات و ده‌یسه‌لمێنێت و
ده‌یپارێزێت! وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و
دواتر هه‌ره‌سهێنانی بلۆکی ڕۆژه‌ڵات دروستی کردن، توانی یان ببنه
مایه‌ی پته‌وکردنی سه‌نگه‌ره‌کانی به‌ره‌نگاری و خۆڕاگری کۆمۆنیسته‌کان
و ته‌سلیم نه‌بوون و مانه‌وه و هه‌ڵسوڕان وه‌ک( کۆمۆنیستێک به ئامانج
و وێنایه‌کی ڕۆشنتری سۆسیالیستی یه‌وه، کۆمۆنیستێکی حه‌ساس و
بێمتمانه به سه‌رجه‌م پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی
و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران، کۆمۆنیستێک که هیچ گومانی
له شۆڕشگێڕێتی چینی کرێکار نی یه و هه‌میشه سه‌رنجی له‌سه‌ریه‌تی،
کۆمۆنیستێک که له باری گشتی دا ئاشنایه به مێژووی پڕ له هه‌وراز و
نشێوی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار و به‌شه پێشڕه‌وه‌که‌ی، کۆمۆنیستێک
که ....) ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆمۆنیستێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ کاریگه‌ری ئه‌و
وه‌ڵامانه‌ی که به‌و پرسیارانه‌ی درانه‌وه ( که ئێمه زۆرێک
له‌وانه‌مان له ڕێگای کۆمۆنیزمی کرێکاری یه‌وه پێ گه‌یشت) ده‌توانێت
هه‌م ده‌رک به کاریگه‌ری ئه‌و وه‌ڵامانه بکات بۆ هێشتنه‌وه و
پاراستن و هه‌ڵسوڕانی ئه‌و وه‌ک کۆمۆنیستێک( له بازنه‌ی تاکه‌که‌سی
دا) و گه‌یشتن به ئاستێکی دیاریکراوی ڕێکخراوبوون( به‌ڵام ته‌نیا به‌و
ڕاده‌یه ڕێکخراو بوو که وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی وه‌رگرتبوو وه
ته‌نیا ئه‌وه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، که بانگه‌وازی! کرێکاران و
توێژه به‌شخوراوه‌کان بکات بۆ نواندنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه و ئیتر پێی
وابوو بزوتنه‌ووه‌که به ته‌واوه‌تی له ژێر داروپه‌ردوه‌که
هاتوه‌ته ده‌ر) هه‌م ده‌رک به‌وه‌ش بکات که ده‌سڕانه‌گه‌یشتن به
وه‌ڵامی پرسیاره ورد تره‌کان( ئه‌و پرسیارانه‌ی که خۆیان له چۆنێتی
به‌رزکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه چینایه‌تی به‌رده‌وامه‌که‌دا ده‌بینێته‌وه بۆ
ئاستی هێرشێکی وشیارانه و ڕێکخراو و ئامانجدارانه‌ی چینی کرێکار، یانی
هه‌مان ئه‌و پرسیارانه‌ی که کۆمۆنیستێک له هه‌ڵسوڕاوێکی تاکه‌که‌سی
یه‌وه ده‌گۆڕن به هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌توانن ببنه هۆی
تێکدانی بازنه کۆنه‌که و ڕێگریش بن له‌به‌رده‌م گۆڕینی ئه‌م بازنه
تاکه که‌سی یانه به بازنه‌ی فراوانتر!
به‌م جۆره کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ڕابه‌رایه‌تی
کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رگیر بکه‌ن، فه‌لسه‌فه‌ی
پێکهاتن و په‌یوه‌ندی یه داڕێژراوه‌کانی ئه‌و کۆکردنه‌وه‌یه و بازنه
هاوبه‌ش و ڕێکخراوه‌که، ئه‌و کاته گه‌وره‌ترین زه‌ربه ده‌خۆن که
ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه مه‌وجود نه‌بێت وه‌یان له باشترین
حاڵه‌تدا ئه‌وه‌نده ده‌مه‌یه‌ت و به‌رده‌وام ده‌بێت، که ئه‌و ئاسته
له کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی هه‌بێت( که لێره‌دا که‌وتوه‌ته گره‌وی
ئه‌و ئاسته‌ی که له ژێر داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر هاتبێته
ده‌ر، کاتێک ئاسۆت ڕۆشن کردوه‌ته‌وه، ده‌توانیت ئه‌وه‌نده
کۆمه‌ڵایه‌تی بیته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ش ڕێکخراو بیت، به‌ڵام که
ده‌ته‌وێت به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه بڕۆیت و گه‌یشتنت به‌و ئاسۆیه
له‌گره‌وی چۆنێتی ده‌وربینینتدایه له‌و شه‌ڕه‌دا، ئه‌وه
ده‌سڕاگه‌یشتنته به‌و چۆنێتی یه، له کاتێکدا ئه‌م چۆنێتی یه
جیاوازه له‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
پیاده کراوه و) ، ئه‌مه‌ش یانی ئه‌وه‌ی له واقعدا ده‌ور ده‌بینێت،
ڕێکخراوێک نی یه ، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاوی فه‌ردی یه. به‌ڵام
ده‌کرێت هه‌ر هه‌مان کۆمه‌ڵه که‌س بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌یه‌ک و
جێبه‌جێکردنی ئه‌رکێک ( که به‌قازانجی هێنانه ده‌ره‌وه و
پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی غیابی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه
بێت) کۆبکرێنه‌وه و به کرده‌وه و له ئه‌رزی واقعدا ئاستێک له
ڕێکخراوبوون و تێکشکاندنی بازنه‌ی تاکه که‌سی ببینرێت و ئه‌وه‌نده‌ش
که هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که به‌دی دێت، ئه‌وه‌نده‌ش
کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه و له‌وێشه‌وه ئاستێکی باڵا تری ڕێکخراوبوون
به‌دی دێت.
به‌م شێوه‌یه به ته‌عبیرێکی کۆنکرێت تر: به‌دیهێنانی ڕێکخراوبوونێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کۆمۆنیسته‌کان( نه‌ک کۆکردنه‌وه‌یه‌کی میکانیکی چه‌ند
که‌سێک) له ئێستادا له گره‌وی تێکشکاندنی هه‌مان ئه‌و پایانه‌دایه
که تاکه که‌سه‌کان له واقعدا و له مه‌جرای ڕه‌وه‌ندی ڕوو له خواری
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا زۆر به‌زه‌حمه‌ت پاراستوویانه و به‌ده‌ستیان
هێناوه و ئه‌گه‌ر نیشانه و ئاستێکیش هه‌بێت بۆ ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، ئه‌وه هه‌ر ئه‌م ماتریاڵه‌یه!
ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌وه به‌دی دێت، که بتوانرێت ئه‌م ئاسته بۆ
ده‌رهێنانی ئاسته‌کانی تری بزووتنه‌وه‌که بخرێته گه‌ڕ و به مه‌جرای
واقعی و دیاله‌کتیکی خۆیدا بچێته پێش. واته ته‌نیا به‌و ئه‌ندازه‌یه
ڕێکخراو ده‌بێت، که وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بگاته ئاستکی
تر و کۆمۆنیسته‌کان له واقعی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا، حزوور و
ته‌رازووی هێزی بزوتنه‌وه‌که‌یان ببینن و چه‌ک و سه‌نگه‌ری کاریگه‌ر تر
و مه‌زموون تریان بۆ پاراستن و به‌رده‌وامبوونی کۆمۆنیست بوونی خۆیان
ده‌ستبکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌دی دێت که له ژێر
داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر هاتبێته ده‌ر( هه‌ڵبه‌ته تا
ئێره‌ش وا هاتووه، به‌و ئه‌ندازه‌یه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رکه‌وتووه، که له ژێر ئه‌و داروپه‌ردووه هاتبێته
ده‌ر و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ڕیکخراو بووه، که وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رکه‌وتبێت).
27.04.2010
|