١٧\٣\٢٠١٠
هه‌ڵسوڕاوانی(به‌ره‌ی ناڕازی له سیسته‌می چینایه‌تی) له‌به‌رامبه‌ر(
هه‌ڵبژاردن) دا چۆن ده‌وریان بینی؟
ئامانج پیرۆت
پێشه‌کی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایی یانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق یه‌کێک بوو له‌و مه‌سه‌لانه‌ی
که له کوردستان ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌ڵسوڕاوانی به‌ره‌ی ناڕازی له
سیسته‌می چینایه‌تی و سیاسه‌ت و کارکردی پارێزه‌ره جۆراوجۆره‌کانی، به
ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ڕاچڵه‌کاند و هێنانیه قسه و هه‌ڵوێست نواندن ( هه‌ڵبه‌ته
به تێگه‌یشتن و ئامانج و شێوازی جیا جیا وه).
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م تێبینی و لێکدانه‌وه‌کانی خۆم سه‌باره‌ت به
مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێک له‌و هه‌ڵسوڕاوانه بخه‌مه ڕوو، که دژی سیسته‌می
چینایه‌تین وه‌یان به جۆرێک له جۆره‌کان ناڕازین له‌و به‌شه‌ی که
زۆربه‌ی خه‌ڵک له ئازادی و ژیان هه‌یه‌تی وه‌یان ناڕازین له‌و گه‌مه
سیاسی یانه‌ی که حزبه قه‌ومی و دینی یه‌کان ئه‌نجامیان داوه و ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن( که من چ ئه‌م به‌شه‌ی ژیان و ئازادی و چ ئه‌و گه‌مه سیاسی
یانه به ئاکامی هه‌بوونی سیسته‌می چینایه‌تی و سیاسه‌ت و کارکردی
پارێزه‌ره‌کانی ده‌زانم) هه‌ربۆیه ڕێگه به خۆم ده‌ده‌م که هه‌موو
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه له ژێر ناوی هه‌ڵسوڕاوانی( به‌ره‌ی ناڕازی له
سیسته‌می چینایه‌تی) دا ناو ببه‌م.
پیاچونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی چۆنێتی ده‌وربینینی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی
هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م به‌ره‌یه یه‌کێک ده‌بێت له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ده‌توانێت
مانا و گرنگی هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی ئه‌و به‌ره‌یه ڕوون بکاته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی تێبینی یه‌کانم بخه‌مه ڕوو وای به‌باش ده‌زانم ئه‌م هه‌ڵسوڕاوانه
به‌پێی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش که هه‌ر به‌شه له‌وی تر جیا ده‌کاته‌وه
دابه‌ش بکه‌م و له باسکردنی هه‌ر به‌شه‌شدا ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندی
یه وردتره‌کان بده‌م و پێکهاته‌کانی هه‌ر یه‌که‌یان دیاری بکه‌م:
1. لایه‌نگرانی بایکۆت: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ، هه‌ندێک
نوسه‌ر
2. لایه‌نگرانی به‌شداری کردن: یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کانی عێراق، پرۆژه‌ی
ڕه‌وه‌ندی سۆسیالیستی، هه‌ندێک نوسه‌ر
3. لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان: وه‌کو نوسین و بانگه‌واز کردن بۆ ده‌نگدان
به‌و لیسته، له ڕاستیدا من ته‌نیا بانگه‌وازی یه‌ک که‌س له هه‌ڵسوڕاوانی
ده‌ورانی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستیم بینی و له سایتی
سبه‌ی شدا و له په‌راوێزی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌ودا که‌سێکی تر ده‌ستخۆشی
لێکردبوو، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام ژماره‌ی ئه‌م به‌شه( که پێشتر
خۆیان وه‌ک هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان
ناساندووه و ئێستا پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌که‌ن) زۆر له‌وه زیاتر بێت.
4. لایه‌نگرانی ڕزگارکردن و وروژاندنی هه‌ستی چینایه‌تی: ئه‌گه‌رچی له
هه‌ندێک حاڵه‌تدا، وه‌یان ڕونتر بڵێین له به‌شێک له ( بانگه‌واز) ه‌کانیاندا
ڕابه‌رایه‌تی حککک و هه‌ندێک له کادیره‌کانی وه‌ک ئه‌م به‌شه هه‌ڵویستیان
ده‌نواند و هه‌ندێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌م به‌شه‌شیان جێبه‌جێ ده‌کرد،
به‌ڵام هه‌میشه به‌و ئامانجه‌وه بوو که زه‌مینه‌ی بایکۆت کردن خۆش
بکات، نه‌ک وه‌ک ئه‌رکێک بێت، که پێشتر جێبه‌جێ نه‌کراوه و ئێستا هه‌ڵبژاردن
ئه‌و فرسه‌ته‌ی هێنابێته پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێ کردن، ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر
1ـ سه‌باره‌ت به لایه‌نگرانی(بایکۆت)
ـ هه‌ڵوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌ڵوێستی زاڵ له ناو حککک دا(نه‌ک حککع)،(
بانگه‌واز کردن) بوو بۆ بایکۆت و که‌مترین متمانه به‌م هه‌ڵبژاردنه
له ئه‌ندامه‌کانیدا به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که نه‌ده‌توانرا
بشاررێته‌وه، ئه‌و جیاوازی یانه بوو له تێگه‌یشتن له خودی هه‌ڵبژاردن
و هۆکاره‌کانی بایکۆت کردن، که ڕابه‌رایه‌تی و کادیره‌کانیان به‌رجه‌سته‌یان
ده‌کرد. هه‌ندێک له‌وان کێشه‌یان ئه‌وه بوو که ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنێکی
نۆرماڵ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له هه‌ڵبژاردن ناچێت و
دیموکراسی یانه نی یه. تیایاندا هه‌بوو ته‌رکیزی ده‌کرده سه‌ر ئه‌و
پێشێلکاری یانه‌ی که له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕوویان ده‌دا: به‌کارهێنانی
مناڵان، تێکدانی ئاسایشی خه‌ڵک، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسان، بانگه‌شه‌ی
ناشارستیانه. به‌ڵام هه‌ر له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌وڵیان ده‌دا، ئاماژه
به ماهیه‌تی سیاسی و چیانیه‌تی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی
لیست و قه‌واره‌کان بکه‌ن و وه‌ک سیناریۆیه‌کی بزوتنه‌وه قه‌ومی و
دینی یه‌کان بیناسێنن،...
ئه‌م جیاوازی یانه‌ش خۆی له خۆی دا زیاتر ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته کرد که
ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌شه له کۆمۆنیسته‌کانیش( که چوارچێوه‌یه‌کی جه‌ماعی
یان هه‌یه بۆ هه‌ڵسوڕان) نه‌یانتوانیوه له‌و تایبه‌تمه‌ندی یه ده‌رباز
بن که سیمای سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌یه‌تی،
که ئه‌ویش( هه‌ڵسوڕانی تاکه‌که‌سی) ه. به واته‌یه‌کی تر ئه‌و سیما
زاڵه‌ی که ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیسی گرتوه‌ته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و ژماره‌یه‌شی گرتوه‌ته‌وه که له ژێر ناو‌و چه‌ترێکیشدا
کۆبونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ک ژماره‌یه‌ک کۆمۆنیست، که خاوه‌نی
کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی گشتی هاوبه‌ش بن، هه‌ڵسوڕان، ئه‌وه‌نده وه‌ک
بازنه‌یه‌کی هه‌ڵسوڕانی جه‌ماعی، که به جۆرێک له ورده‌کاری و به‌رنامه‌ڕێژی
یه‌وه، ئامانجه‌کانی ده‌سنیشان کردبێت و لێبڕاوانه شوێن ئه‌و
ئامانجانه که‌وتبێت و کاره‌کانی دابه‌ش کردبێت، ده‌رنه‌که‌وت(
باسکردنی دوورودرێژ تری ئه‌م سیما سه‌ره‌کی یه‌ی ب . ک ، که هه‌ڵسوڕانی
تاکه‌که‌سی یه، هه‌ڵده‌گرم بۆ فرسه‌تێکی تر و لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ی
پێده‌که‌م).
به‌جیا له‌و تایبه‌تمه‌ندی یه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، تایبه‌تمه‌ندی
یه‌کانی تری ئه‌م به‌شه بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕابه‌رایه‌تی حککک و کادیره‌کانی به ئه‌ندازه‌ی
کافی به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئه‌و شکسته‌یان لایه که له قۆناغه‌کانی
پێشتری شه‌ڕی چینایه‌تی دا ڕووی داوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌رکی
ناکه‌ن ئه‌و بڕگه‌یه له شه‌ڕی چینایه‌تی که شکسته‌که ته‌عبیری لێده‌کات(
که به‌ڕای من ئه‌مه یه‌کێکه له گرفته ڕیشه‌یی یه‌کانی ئه‌م به‌شه
له کۆمۆنیسته‌کان و له زۆر مه‌یدان و بواری تریشدا ده‌رکه‌وتووه) ئه‌و
بڕگه‌یه‌ش بریتی یه له سه‌رکه‌وتوویی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
له( فریودان) ی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کاندا( واته هه‌ڵبژاردن
خۆی له خۆی دا، ئه‌و مه‌رجه‌یه که سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ر
شکستخواردوودا ده‌یسه‌پێنێت و هه‌روه‌ک چۆن شه‌ڕی چینایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێته
قۆناغێکی تر، ئاواش له قۆناغه‌کانی پێشتری شه‌ڕی چینایه‌تی دانه‌بڕاوه)
ئه‌م نه‌دۆزینه‌وه‌ی گرێ یه وای له ڕابه‌رایه‌تی حککک و کادیره‌کانی
کرد به گشتی هه‌ڵبژاردنیان له ته‌رازووی هێزی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌ی
دوێنێ دابڕی و دیسانه‌وه نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌رکانه ده‌سنیشان بکه‌ن
که شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که پێویستی پێیان بووه و پێویستی پێیانه،
هه‌ربۆیه وه‌ک مه‌یدانێک( که ده‌ڵێی ئه‌مڕۆ کراوه‌ته‌وه!) مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا کرد و بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی
تردا، تیایدا هه‌ڵوێستگیری یان نواند( ئه‌ویش به بانگه‌واز کردنی خه‌ڵک
بۆ بایکۆت کردن). به‌ڕای من بایکۆت کردن، چه‌ند له پابه‌ند بوون به
پایه فکری و سیاسی یه‌کانی کۆمۆنیزم و پێداگری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
یه چینایه‌تی یه‌کانی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو، ئه‌وه‌نده له‌وه‌وه هاتبوو که ئه‌رکێکی دیراسه‌کراوی ڕۆشن
نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدان و ئاسانترین و هه‌رزانترین هه‌ڵوێستیش هه‌ر ده‌یتوانی
( بانگه‌واز کردن) ی بایکۆت بێت. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر وه‌ک ژماره سه‌یری
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین هیچ لیستێک هێنده‌ی لیستی بایکۆت( جا
به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت) ده‌نگی نه‌هێناوه( که ژماره‌یان له حه‌وت
ملیۆن زیاتره)، به‌ڵام ئایا ئه‌مه هیچ ڕێگری و شپرزه‌یی یه‌ک بۆ ئه‌و
لیستانه دروست ده‌کات(نه‌ک هه‌ر بۆ لیسته گه‌وره‌کان) بگره بۆ ئه‌و
لیستانه‌ی که ته‌نانه‌ت ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیان ناگاته یه‌ک له‌سه‌ر
سی ئه‌و ژماره‌یه و نه‌ک هه‌ر سبه‌ی له په‌رله‌مان، به‌ڵکو هه‌ر
ئێستا له ناو کۆمه‌ڵگادا هیچ ساتێک تێناپه‌ڕیت، ئه‌وان ڕۆڵی خۆیان له
پارێزگاری کردن و ڕاگرتنی هه‌مه لایه‌نه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه‌داران و توێژه مشه‌خۆره‌کان و هێزه دژی ئازادی یه‌کان دا و
له دژایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کاندا
نه‌گێڕن؟!
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئه‌م په‌ی نه‌بردنه به مانای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه
ده‌بێت که بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له‌م مه‌یدانه‌شدا
هه‌روا درێژه ده‌دات به فه‌رامۆش کردنی ئه‌رکه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌کانی
و به‌و ئه‌نجام و شکستانه‌وه ده‌که‌وێته‌وه به‌رامبه‌ر بڕگه و
قۆناغێکی تازه‌ی شه‌ڕه چیانیه‌تی یه‌که و ئه‌گه‌ر به‌شداری ده‌کات،
ده‌نگ ناهێنێت، ئه‌گه‌ر بایکۆت ده‌کات، ناتوانێت ئه‌م هه‌ڵوێسته( که
ئه‌گه‌ر وا دابنێین، ده‌نوێنرێت) بکات به ده‌سکه‌وتی تر و بیگه‌یه‌نێته
ئاستێکی تر. هه‌ر لێره‌شه‌وه پێوه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ به‌شداری کردن
یان بایکۆت و هه‌ڵبژاردن نایه‌ته ئاراوه و ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌م هه‌ڵوێستانه
هه‌میشه وه‌ک یه‌ک ده‌مێننه‌وه و دوور نی یه به پێی ئه‌و هه‌ڵوێسته،
به‌ڵگه هێنانه‌وه‌کانیش له شوێنێکی تره‌وه سه‌رچاوه بگرن.
2. درێژه‌دان به هه‌مان تێگه‌یشتنی ڕابردوو، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی
چینایه‌تی و سیاسی، که پێیان وایه نواندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته له لایه‌ن
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه، ته‌نیا پێویستی به ( بانگه‌واز کردن)
ێکه و ئیتر بۆ خۆی به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه‌شیان پشتی به‌ستووه
به:
بڕوا بوون به‌وه‌ی که( هه‌ستی چینایه‌تی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان)
وه‌کو خۆی ماوه و نه‌شێوێنراوه و هێشتا ئه‌و پرسیارانه دروست ده‌کات
که وه‌ڵامه‌کانی لای کۆمۆنیسته‌کانه و کاتێک که ئه‌مان وه‌ک به‌شی
پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری وه‌ڵامه‌کانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست،
ئیتر بێ سێ و دوو لێی تێده‌گه‌ن و زه‌مینه‌ی هه‌ڵوێستی چینایه‌تی
پێویست خۆشده‌بێت و به( بانگه‌واز و ئیعازێک) هه‌ڵوێست ده‌نوێنن. به‌ڵام
واقعیه‌ت ئه‌مه نیشان نادات و ناسه‌لمێنێت. به‌ڵکو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت
که ئه‌و هه‌سته چینایه‌تی یه وه‌ک خۆی نه‌ماوه و شێوێنراوه و ئه‌و
وه‌ڵامانه قه‌بووڵ ده‌کات که ناسیۆنالیسته‌کان و ئیسلامی یه‌کان ده‌یده‌نه‌وه.هه‌ربۆیه
ێستا به ناچاری ڕاستکردنه‌وه و ڕزگارکردنی ئه‌و هه‌سته چینایه‌تی یه
بووه‌ته ئه‌رکی سه‌ره‌کی کۆمۆنیسته‌کان و به‌بێ ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نیا
بانگه‌واز و ئیعاز هه‌ڵوێست دروست ناکات، به‌ڵکو پرۆسه‌ی وشیارکردنه‌وه‌ش
له یه‌کێک له پایه گرنگ و حه‌یاتی یه‌کانی سه‌رکه‌وتنی خۆی بێبه‌ش
ده‌بێت.
3. مێژووی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی، که تیایدا چینی کرێکار و
توێژه به‌شخوراوه‌کان به بانگه‌وازی کۆمۆنیسته‌کان هاتنه مه‌یدانی
ملیۆنی یان نواندووه، ڕابه‌رایه‌تی حککک وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م
بزوتنه‌وه‌دا ده‌که‌ن که مێژوو له شوێنی خۆی دا وه‌ستا بێت و هه‌مان
ئاماده‌یی هه‌روا ده‌ست نه‌زه مابێته‌وه. ئیتر په‌ی به‌وه نابه‌ن که
به‌ره‌نجامی مێژوو بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه یانی شکست و به ناچاری
ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م شکسته بووه‌ته ئه‌رکێکی تر بۆ بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی و به‌بێ جێبه‌جێکردنێکی ورد و به تاقه‌ت و زانستی یانه،
جارێکی تر ئه‌و پایه و کۆڵه‌کانه ڕاست نابنه‌وه که بزوتنه‌وه‌ی
چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان به (بانگه‌واز) ێکی کۆمۆنیسته‌کان
شپرزه‌یی بۆ پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی و سیناریۆ و جموجوڵه‌کانیان
دروست بکات.
4. زیاتر بوونی هه‌رچی زیاتری به‌ڵگه‌کانی به‌رپرسیارێتی به‌شێک له
پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی( حزبه ناسیۆلیسته‌کان) له‌و نه‌هامه‌تی
و گێژاوه ئابووری و سیاسی یه‌ی که به‌رۆکی به خه‌ڵک گرتووه. به‌ڵام
هه‌روه‌ک بینیمان باڵێکی تری بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و ته‌نانه‌ت
ئیسلامی یه‌کانیش توانی یان سودی هه‌مه لایه‌نه له‌م به‌ڵگانه وه‌ربگرن
و هێزی ناڕازی یه‌کان بخه‌نه ناو بازنه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی
خۆیانه‌وه( هه‌ڵبه‌ته ته‌نیا به بانگه‌واز کردنیان نا، به‌ڵکو به
سه‌پاندنی وه‌ڵامه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌دار بۆ ئه‌و
پرسیارانه‌ی که به هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاستێک له هه‌ستی چینایه‌تی
یه‌وه، سه‌ریان هه‌ڵدابوو!)
5. حه‌قانیه‌تی حوکم و خواسته‌کانی کۆمۆنیسته‌کان
حککک حه‌قانیه‌تی حوکم و خواسته‌کانی کۆمۆنیسته‌کان وه‌ک فاکته‌رێکی
چاره‌نوسساز له ئیعتبار په‌یدا کردنی کۆمۆنیسته‌کان و حزبه‌کانی دا
چاو لێده‌کات و پێی وایه که ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که ئه‌م
حه‌قبێژانه بانگه‌وازی چینه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کانیان کرد ئیتر
دێنه مه‌یدان و هه‌ڵوێستی چینایه‌تی پێویست ده‌نوێنن. به‌ڵام به‌ڕای
من هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن( کۆمۆنیست) ێک وه‌ک (تاکه‌که‌س) به‌هێز
بکه‌ن، لێبڕاو تری بکه‌ن، به‌ڵام نابنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمۆنیسته
وه‌ک ( هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی) بێننه ده‌ر و بتوانێت به (بانگه‌واز
و ئیعازێک) بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به ڕێ بخات. هه‌روه‌ها
ناشتوانن به‌ته‌نیا ببنه مایه‌ی دروست کردنی هه‌ڵوێستی چینایه‌تی.
گرنگترین فاکته‌ری هه‌ڵوێستی چینایه‌تی، هه‌بوون و ئاراسته‌کردنی
چینایه‌تی یانه‌ی هه‌ستی چینایه‌تی یه، کاتێک هه‌ستی چینایه‌تی له
ژێر قوڕولیته‌دا بێت وه‌یان شێوێنرابێت، هیچ فاکته‌رێکی تر( با له‌پاڵ
ئه‌مانه‌دا گرنگی و ده‌وری خۆیان سه‌لماندبێت) هه‌ڵوێستی چینایه‌تی
ناهێننه دی.
ـ بایکۆتی هه‌ندێک نوسه‌ر.
هه‌ر له په‌یوه‌ند به بایکۆت کردنی ده‌نگدانه‌وه، هه‌ندێک نوسه‌ر
ڕاو بۆچونی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان له خه‌ڵک کرد که ده‌نگ نه‌ده‌ن
به هیج کام له لیسته‌کان. ده‌توانین ئه‌م نوسه‌رانه بکه‌ین به دوو
به‌شه‌وه:
به‌شی یه‌که‌م: ناڕازی یانی به‌شی خه‌ڵک له ژیان و ئازادی.
هه‌ڵوێستی ئه‌مانه زیاتر پشتی به‌ستبوو به ناڕازی بوونیان له‌و
موشاهه‌داته خراپانه‌ی که خۆی له هه‌ژاری و بێمافی و سه‌رکوت کرانی
زۆربه‌ی خه‌ڵک و تاڵانکرانی سامانی کۆمه‌ڵگه له لایه‌ن سه‌رکرده و
سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کاندا ده‌بینیه‌وه، که له‌م چه‌ند
ساڵه‌دا له بواره‌کانی ژیان و ئازادی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌رکه‌وتوون.
به‌م هۆیانه‌وه ئه‌مانه نه‌یانده‌توانی هیچ لیستێک بدۆزنه‌وه که
متمانه‌ی بده‌نێ.
به‌شی دووه‌م: ناڕازی یانی به‌ستنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان به
عێراقه‌وه.
هه‌ڵوێستی ئه‌مانه پشتی به ناڕازی بوون له خراپی و نه‌گونجاوی ئه‌و
گه‌مه سیاسی یه پێشتر دیاریکراوانه به‌ستبوو که داهاتوی خه‌ڵکی
کوردستانی به عێراقی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی یه‌وه گرێ داوه و له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ڕه‌فز ده‌کرده‌وه که ئه‌نجامه‌که‌ی
شتێک نی یه جگه له دوباره به‌ستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به عێراقه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م نوسه‌رانه( به‌هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه)
بوترێت ئه‌وه‌یه که سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ناهه‌مواری و نه‌هامه‌تی یه‌کان
ده‌بینن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، وه‌یان (نایانه‌وێت) به‌رپرسیارێتی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک( که به‌رگری له سیسته‌می
چینایه‌تی ده‌کات و هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و ده‌وره بۆ ئه‌و دیاری ده‌کات)
ببینن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت کورت هێنانی سیاسه‌ت و سه‌رکرده‌کانی حزبه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌چاو سیاسه‌ت و سه‌رکرده‌ی (پێویست) دا بخه‌نه
ڕوو وه ئه‌و خه‌یاڵه بده‌ن به خوێنه‌ر که ڕۆژێک دێت هه‌ر له
چوارچێوه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا کوڕی خۆی ، حزبی خۆی، سیاسه‌تی دروست
پیاده بکات و ژیانێکی باشتر و داهاتوویه‌کی دڵنیا تر به‌دی دێنن. به
واته‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م نوسه‌رانه توانیویانه
خۆیان له‌وه ده‌رباز که‌ن که(خراپه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی) نه‌بینن
وه‌یان به باش بیانده‌نه قه‌ڵه‌م، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه (وه‌یان
نایانه‌وێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه لێڵ بکه‌ن که سبه‌ینێ خۆیان ده‌یانه‌وێت
لێی بخۆنه‌وه، که ئه‌ویش کوردایه‌تی یه) په‌یوه‌ندی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
به ماهیه‌ته چینایه‌تی یه‌که‌یه‌وه ده‌رک بکه‌ن و له‌وێوه به‌رپرسیارێتی
یه‌که‌ی دیاری بکه‌ن و ده‌سبه‌رداری چوارچێوه فکری و سیاسی یه‌کانی
بزوتنه‌وه‌یه‌ک بن که به‌هۆی خه‌سڵه‌ته چینایه‌تی یه‌که‌یه‌وه، له‌و
ده‌وره زیاتر نابینێت که خزمه‌تی مانه‌وه و پاراستنی سیسته‌می
چیانیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران و چینه دراکان بکات
و ئه‌م ده‌وره‌ش به بێ گه‌مه‌ی ئابوری و سیاسی و سنوردار کردنی به‌شی
چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان له ژیان و ئازادی، به‌رجه‌سته
نابێت.
2 ـ سه‌باره‌ت به لایه‌نگرانی به‌شداری کردن
تایبه‌تمه‌ندی زاڵ له‌ماندا ئه‌و خۆشخه‌یاڵی یه بوو که نه‌ک ته‌نیا
به هه‌ڵبژاردن( به‌ڵکو به‌م هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته‌ش هه‌یانبوو) یه‌کێک
له بیانووه‌کانی ئه‌مان بۆ به‌شداری کردن، ئه‌وه بوو گوایه لینین له
هه‌ڵبژاردنی زۆر له‌مه دواکه‌وتوانه تردا به‌شداری کردووه! ئه‌مانه
ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه، که ئایا ئه‌و کاته بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له
چ ئاستێکی وشیاری و ڕێکخراوبوون به‌هره‌مه‌ند بووه؟ ئایا بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستای عێراق و
کوردستاندا، ئه‌وه‌نده په‌راوێز و لاواز بوون؟ ئایا هه‌ستی چینایه‌تی
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و کاته‌ی ڕوسیا هێنده‌ی هه‌ستی چینایه‌تی
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئێستای عێراق و کوردستان شێوێنرابوو؟ به
جیا له هه‌ر تێبینی یه‌کی تر که من له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای په‌رله‌مان
هه‌مه، لێره‌دا من ئه‌وه ده‌پرسم: گریمان هه‌ست و حه‌ساسیه‌تی چیانیه‌تی
کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی که هه‌ندێک
په‌رله‌مانتار بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان( که من گومانم له‌مه‌ش هه‌یه،
که له‌و ئاسته‌دا بێت) ئێمه کاتێک ئه‌رکه‌کانی وشیار کردنه‌وه و
ڕێکخراوبوونمان نه‌گه‌یاندبێته ئاستێک که سبه‌ی وه‌ک دیوارێک له پشت
په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه بێت، چ چاوه‌ڕوانی یه‌کمان له پێداگری و هه‌ڕه‌شه
و فشاره‌کانی ئه‌وان هه‌یه له په‌رله‌ماندا؟ ڕاسته په‌رله‌مانتار
بوون به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکێک ده‌نگی بۆ داوه، به‌ڵام ده‌نگدان
هه‌ڵوێستێکی زۆر لاواز تره له‌وه‌ی که ئه‌و سه‌رسه‌ختی و ده‌سڵاته
فه‌راهه‌م بکات و نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی وشیاری و ڕێکخراوبوون ناگرێته‌وه،
به‌ڵکو ئه‌گه‌ر کرێکاران و توێژه به‌شخوراو و ئازادیخوزه‌کان
گومانێکیشیان له‌وه هه‌بووبێت که ئه‌م شێوازه ناتوانێت ئاوات و
ئامانجه‌کانیان بێنێته دی، ئه‌وا ئێوه خۆتان ئه‌و گومانه‌یان ده‌ڕه‌وێننه‌وه
و ڕاستگۆیی به‌ره‌ی پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی
سه‌رمایه‌داران و چینه دارا‌کان مۆر ده‌که‌ن و ئه‌وان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی که ته‌نیا ئه‌وه‌نده خه‌بات و ئاماده‌ییت پێویسته که
له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا( که که‌س ئاگای له‌م خه‌باته‌ت نی یه، تا
نانبڕاوت بکه‌ن) سه‌ححێک له به‌رامبه‌ر ناوی یه‌کێک له کاندیده
دڵسۆزه‌کانتدا دابنێیت، ئیتر ته‌واو ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بێته په‌رله‌مانتار
وه‌ک سوپه‌رمان وایه و به ته‌نیا هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات!
3 ـ لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان
ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌شه له ڕووی نوسراوه‌وه، که‌مترین سه‌روسیمایان هه‌بوو،
به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام ژماره‌ی واقعی ئه‌م به‌شه زۆر له‌وه زیاتر
بێت که هه‌ڵوێستی خۆیان نوسیوه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی زه‌قی ئه‌م به‌شه
ئه‌وه‌یه که چ له‌به‌ر کاڵفامی فکری و سیاسی بێت، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کی تایبه‌ت و شه‌خسی بێت( که ئه‌مه‌یان پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی یه لای
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان) ، نه‌یانتوانیوه ساده‌ترین پێوه‌ری چینایه‌تی
بۆ ئه‌م هه‌ڵوێست و بڕیاره‌یان به‌کار بێنن و ده‌یانه‌وێت وا قه‌ناعه‌ت
به خۆیان و به خوێنه‌ر بکه‌ن ، که بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌شه
ژیان و ئازادی، هه‌واخوایه‌کی تازه‌ی بۆ په‌یدا بووه و ئیتر پێویسته
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی لێبکرێت. هه‌ندێک جاریش وا ڕه‌فتار ده‌که‌ن
که ئه‌وانیش(وه‌ک چۆن له ده‌ورانی پێشتردا، ده‌وریان له بزوتنه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی دا هه‌بووه) ئێستاش به‌شیان هه‌یه له ڕابه‌رایه‌تی
کردن و ئاراسته‌کردنی ئه‌م بزوتنه‌وه تازه‌یه‌دا و جار جار(ئامۆژگاری)
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن و ئه‌وه ناهێننه سه‌ر خۆیان که ئیتر ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه( با سه‌رنجی ناڕازی یانی کۆمه‌ڵگاشی خستبێته سه‌ر خۆی)
خاوه‌نی خۆی هه‌یه و چیرۆکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و کۆن نی یه، تا
که‌س نه‌یزانێت( به‌شێکی ئه‌م چیرۆکه ئاوایه: سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری
ینک له ینک هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و گردێکی داگیر کرد، دواتر ژماره‌یه‌کی
زۆر له سیاسه‌تمه‌دار و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و کاربه‌ده‌ستان ڕوویان
کرده ئه‌و گرده و خاوه‌نه‌که‌ی و خۆیان خسته ناو به‌رنامه‌که‌ی ئه‌وه‌وه
و شایه‌تمانیان به شانی دا و ئه‌و سه‌رکرده‌یان له که‌سێکی تۆراو و
ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ر یه‌ک له ئێوه وه‌ک ڕابه‌ری ده‌یان هه‌زار له
ناڕازی یانیش ( که ئه‌مه مه‌حاڵه) بچنه ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه،
باڵای سیاسی تان ناگاته سیاسه‌تمه‌داره پله سێ و چواره‌کانی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه!
ئه‌م هه‌ڵسوڕاوانه به‌هه‌ر پاڵنه‌رێک بێت، ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ناسینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌کار ناهێنن.
له‌و پێوه‌رانه:
1. چ سه‌رۆکی ئه‌م لیسته( که ده‌ور و مه‌وقعیه‌ته‌که‌ی له‌ناو لیست و
بزوتنه‌وه‌که‌دا، زیاتر له ئیمامی شیعه‌کان ده‌چێت) و چ زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری سیاسه‌تمه‌دار و یارمه‌تی ده‌ره‌کانی، ئه‌و که‌سانه‌ن، که له
ڕابردوودا ده‌وری به‌رچاو و کاریگه‌ریان له به هێز کردنی حزب و ده‌سڵات
و داموده‌زگا جۆراو جۆره‌کانیدا گێڕاوه و به کرده‌وه بۆ دژایه‌تی
کردنی خواست و هه‌وڵه‌کانی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان به‌کاریان
هێناوه، که من دڵنیام هه‌ر له بیره‌وه‌ری ئه‌م به‌شه له هه‌ڵسوڕاوان
خۆیاندا( که گوایه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و چینه چه‌وساوه‌کان
پشتگیری له گۆڕان ده‌که‌ن) هێشتا ئه‌وه ماوه. به‌ڵام لێره‌دا
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئاخۆ ده‌بێت چ شتێک هه‌بێت له‌م به‌ڵگه سادانه
به‌هێز تر بێت و دوژمنه چینایه‌تی یه‌کانی دوێنێ بکات به ڕابه‌ر و
ڕزگارکه‌ر؟
2. ئه‌وسا سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌دار و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه، له‌و دژایه‌تی کردنانه‌یاندا بۆ خواست و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان، ڕێک هه‌روه‌ک ئێستا بیانووه‌کانیان
به‌رژه‌وه‌ندی کورد بوو( به‌ڵام ئێستا له مونافه‌سه‌یاندا له به‌رامبه‌ر
هاوڕێکانی دوێنێیاندا به‌کاری دێنن و پێشتر له دوژمنایه‌تی یاندا له
دژی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان و هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان به‌کاریان
ده‌هێنا) ده‌بێت چ جۆره به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوانه ئه‌م
ڕاستی یانه په‌نکوێر بکات؟
3. نه‌ک هه‌ر بنه‌ما فکری و سیاسی یه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌یان، بگره
سیاسه‌تی زاڵ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیاندا، به ئاشکرا ئه‌وه ده‌رده‌خات
که ده‌رکه‌وتنی ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که خزمه‌تکارێکی
نوێ بۆ بزوتنه‌وه‌ی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان په‌یدا بوبێت،
به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌مانن ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران
و توێژه به‌شخوراوه‌کان بۆ خۆیان به‌کار بێنن و به لاشه‌ی ئه‌وان
پردی نه‌جات بۆ بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی
و سه‌رمایه‌داران و مشه‌خۆران هه‌ڵببه‌ستن.
ئێستا با بڵێین ئه‌م به‌شه له ڕووی فکری و سیاسی یه‌وه ئه‌وه‌نده
کاڵفامن که ناتوانن له‌وه تێبگه‌ن که هه‌ر هێزو لایه‌نێک بیه‌وێت به‌رگری
له سیسته‌می چینایه‌تی بکات و بیه‌وێت خزمه‌تێک به به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی
سه‌رمایه‌داران و توێژه مشه‌خۆره‌کان بکات، به‌ر له‌هه‌ر شتێک نکولی
له هه‌بوونی سیسته‌می چیانیه‌تی و چینه جیاوازه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی
یه دژ به‌یه‌که‌کانیان ده‌کات و ده‌یه‌وێت ئه‌م ڕاستی یه به ناوی گه‌ل
و نیشتمان و دین و چی و چی په‌رده‌پۆش بکات، به‌ڵام بڵێی ئه‌وه‌نده‌ش
نه‌زان بن که له‌وه تێنه‌گه‌ن، بۆچی تا ئێستا قسه‌یه‌کیان نه‌ک هه‌ر
له دژی ده‌ستوور و ئه‌و یاسایانه نی یه که سه‌رتاپایان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه‌داران و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی کۆمه‌ڵگا و سه‌رمایه‌دارانی
ناوچه‌که و جیهان و بۆ دژایه‌تی کردنی به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتی
کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان دانراون، به‌ڵکو سه‌ری زمان و بنی
زمانیان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و ده‌ستوور و
یاسایانه ڕه‌فتار بکه‌ن! تۆ بڵێی ئه‌م حزبه ده‌سڵاتدارانه‌ی ئێستا
پێشتر ئه‌وه‌نده دڵسۆزی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بووبن، که به‌ند
به به‌ندی ده‌ستوور و یاساکانیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا دانابێت،
به‌ڵام ئێستا بۆیه جێبه‌جێ یان ناکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران و توێژه
به‌شخوراوه‌کان هه‌ر له نه‌هامه‌تی و بێبه‌شی دا بژین و خۆشیان ڕسوا
تر بن و شانسی ئه‌م مونافسانه‌شیان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر بکه‌ن،
تا بێن و به‌شێک له ده‌سڵاتی سامان دزینه‌که‌یان داگیر بکه‌ن! ( دیاره
ئه‌و هێزانه ته‌بیعه‌تی که‌ره دێزه‌یان گرتووه و حه‌ز به زه‌ره‌ری
خاوه‌نه‌که‌یان و تۆپینی خۆیان ده‌که‌ن)!
4 ـ ئه‌م به‌شه، به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت( که هیوادارم به‌رژه‌وه‌ندی
مشه‌خۆرانه و تاکه‌که‌سی نه‌بێت) ده‌رک به‌وه ناکه‌ن، که جه‌ماعه‌تی
ده‌سڵاتدار له بزوتنه‌وه و لیستی گۆڕاندا، به‌ر له‌وه‌ی(ڕه‌خنه‌که‌یان
به‌زمانی گوڵ) ئاراسته‌ی حزبه ده‌سڵاتداره‌کان بکه‌ن( ئه‌ویش به‌تایبه‌تی
ینک)، وه فراکسیۆنه‌که‌یان له په‌رله‌مان ئه‌وپه‌ڕی شه‌هامه‌ت و
ئازایه‌تی خۆی له (ته‌په ته‌پ) ێکدا نیشان بدات و له بودجه ناڕازی
بێت( که فاکته‌رێکی تریش کاریگه‌ری هه‌بووه له‌م جورئه‌ت نواندنه‌دا،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که پارتیش لێی ڕازی نی یه، چونکه نایه‌وێت ینک ی
دوای هه‌ڵبژاردن هه‌مان ده‌ورو به‌شی هه‌بێت، که پێش هه‌ڵبژاردن هه‌یبووه
و پارتی ده‌یه‌وێت به هه‌موو ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ینک
دا بچێته‌وه،له‌وانه به‌ش و ده‌وره‌که‌ی له داڕشتنی بودجه‌دا) ،
گۆڕان به‌ر له هه‌موو ئه‌مانه گره‌نتی ده‌سته‌مۆ کردن و سه‌ربڕینی
بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان داوه
به‌وان و به ئه‌مریکا و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانی
ناوچه‌که. هه‌ر ئه‌م به‌رتیله‌شه وای کردووه، که داخوازی یه‌کانی
خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون خه‌تی زۆر سوور تر بێت له هێرشی جه‌ماعه‌تی
گۆڕان بۆ دابڕ کردنی به‌شه ده‌سڵات و په‌رله‌مان و سامانی کۆمه‌ڵگه
لێیان! ئه‌گینا هه‌ر ئه‌و حزب و حکومه‌ت و ئاسایش و پۆلیسه نه‌بوون که
دڕنده ئاسا به‌ربوونه گیانی خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون و که‌چی بۆ ئه‌مان
هه‌لی زێڕینی هه‌ڵبژاردن ده‌خولقێنن؟ له کاتێکدا که ئه‌گه‌ر خواسته‌کانی
خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون مه‌زه‌نده بکه‌ین ناکاته یه‌ک بۆ سه‌دان هه‌زاری
ئه‌و زیانه‌ی که ئه‌مان له مونافه‌سه‌یاندا له ینک و پ‌د‌ک ی ده‌پچڕن؟
له‌وانه‌یه بڵێن: ئه‌ی ئه‌وه نی یه ینک و پ‌د‌ک به‌چنگ و ددان دژایه‌تی
یان ده‌که‌ن؟ من لێره‌دا به‌س له خۆتان ده‌پرسم ئایا له‌مه‌شیاندا هه‌ر
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خواره‌وه‌ی نه‌گرته‌وه، که خه‌ته سووره‌کانیان ده‌به‌زاند(
که هه‌ندێکیان وا له گۆڕان گه‌یشتوون، که ڕاپه‌ڕین بێت)؟ ئایا ئه‌گه‌ر
ئه‌و دوو زیانه به‌راورد بکرێت، نه‌ده‌بوو پ‌د‌ک و ینک( به‌تایبه‌تی ینک)
چه‌ند قاتی دڕندایه‌تی یه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی پیره‌مه‌گرووندا،
له‌به‌رامبه‌ر سه‌رانی گۆڕاندا دڕنده بوایه( هه‌رچه‌ند من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ
به‌کارهێنانی توندوتیژیدا نیم، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنه و به‌ڵگه
واقعی یه‌کان ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن به پێوه‌ر: حزبێکی وه‌ک ینک له
هه‌موو ژیانی سیاسی خۆیدا هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر هێزه ناکۆکه‌کانی
خۆیدا(گه‌وره بووبن یا بچوک) توندوتیژی به‌کارهێناوه، ئێستا ناکرێت
له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر هێزێکی مونافس و سه‌ره‌خۆره‌یدا
ئه‌م پێوه‌ره‌ی بۆ به‌کار نه‌هێنرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌میشه بڕوای
وابووه مار ده‌بێت سه‌ری پان بکرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له 1984
له به‌رامبه‌ر حزبی شیوعی دا ئه‌نجامی دا)؟ له‌وانه‌یه هه‌ندێکتان
بڵێن: ئاخر ئه‌م جه‌ماعه‌ته لایه‌نگر و نفوزیشیان له‌ناو ئه‌و ده‌زگایانه‌دا
هه‌یه و ینک ناتوانێت به ئاره‌زوی خۆی له دژی ئه‌مان به‌کاریان
بێنێت! وه‌یان بڵێن ئه‌مریکا و هێز و لایه‌نه‌کانی تر نایه‌ڵن ینک
توندوتیژی له دژی سه‌رانی گۆڕان به‌کاربێنێت! له ڕاستیدا ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی
زۆر به هێزن بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان بیر له‌و حوکمه بکاته‌وه که سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی نێوان ینک له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، ده‌یدات: ئاخۆ ئه‌م کێشه‌یه
مونافه‌سه‌یه‌کی ڕزگارکه‌رانه‌یه یان دوژمنایه‌تی یه( ڕێک وه‌ک ئه‌و
دوژمنایه‌تی یه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان دا هه‌یانه و له‌گه‌ڵ
هاتنه سه‌رجاده و داوای ساده‌ترین به‌س و مافی خۆیانیان کرد، به
دڕندانه‌ترین سێوه به‌رده‌بنه گیانیان!) ؟ له‌ڕاستی دا هه‌ر ئه‌م به‌ڵگانه
به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م جیاوازی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رخه‌ن وه هه‌م ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن که بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ته‌نیا مونافسێکی حزبه ده‌سڵاتداره‌کانه ( به‌تایبه‌تی ینک) و
بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مونافه‌سه‌شی هێز و گوڕ و تینی هه‌بێت، تا ڕاده‌یه‌کی
باش بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کۆنترۆڵ و ئیحتوا کردووه، وه بۆ ئه‌وه‌ش
که خۆی بپارێزێت و چانسی دابڕینی ده‌سڵاتی سامان دزین و یاری کردن به
داهاتووی خه‌ڵکی کوردستانی له گه‌مه ئابوری و سیاسی یه‌کانی عێراق و
ناوچه‌که‌دا زیاتر بێت، گره‌نتی ده‌سته‌مۆ کردن و سه‌ربڕینی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌ی داوه به هه‌موو دوژمنه چینایه‌تی یه‌کانی
کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش( ته‌نانه‌ت به ینک و پدکیش)، چونکه هه‌ر
خودی ئه‌م دوو مامه‌ڵه جیاوازه؛ که له لایه‌که‌وه ناڕه‌زایه‌تی یه‌ک
که بیه‌وێت ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ ده‌ستی به ده‌ستی و سات و سه‌ودای ئه‌م
و ئه‌و یه‌خه‌ی ده‌سڵاتداران بگرێت و داوای مافه‌کانی خۆی بکات، خه‌تی
سوور بێت و نه‌ک ته‌نیا ینک و پ‌د‌ک و ده‌زگا جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان
به‌ڵکو ئه‌و به‌شانه‌شی که سه‌ر به گۆڕانن، چ وه‌ک ماف چ وه‌ک ئه‌رک
بتوانن و ده‌بێت سه‌رکوتیان بکه‌ن( ئه‌ی خۆ له خۆڕایی و بێ به‌رنامه‌یی
نه‌بوو، که کاربه‌ده‌سته‌کانی کۆمپانیاکه‌ی گۆڕان به‌رائه‌تیان له‌و
خۆپیشاندانه دا‌و وتیان ئه‌وان په‌یوه‌ندی یان به‌و خۆپیشاندانه‌وه نی
یه، دیار بوو ئه‌مه چرا سه‌وز و ئیعازێک بوو بۆ ئه‌و به‌شه له
پۆلیس و ئاسایشانه‌ی خۆیان!) له‌مه‌ش زیاتر بۆ هێز و ده‌وڵه‌ته‌کانی
ناوچه‌که و ئه‌مریکا، خه‌تی سوور بێت و هه‌موو هێز و لایه‌نێک جرای سه‌وزی
هه‌بێت بۆ سه‌رکوتکردن و توندوتیژی نواندن له‌به‌رامبه‌ریدا، وه له‌لایه‌کی
تره‌وه هه‌لی زێڕینی هه‌ڵبژاردن و پارێزگاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌مریکا
و هێزو ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که، بۆ جه‌ماعه‌تی گۆڕان،
فه‌راهه‌م بکرێت، ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه که هه‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی یه ( خه‌تی سوور به‌زێنه) ی که له پیره‌مه‌گروون ده‌رکه‌وت
و له سه‌راسه‌ری کوردستان( به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وزی ینک) ئه‌گه‌ری
سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه و ده‌سڵات توانای فریودانی نه‌ماوه و قڵشتی نێوان
ده‌سڵات و خه‌ڵکیش ڕووی له زیاد بوونه و ناچار ده‌بێت ڕۆژ به ڕۆژ
توندی و داوێنی سه‌رکوته‌که‌ی زیاتر بکات و ئه‌مه‌ش ناتوانێت ڕێگه به
ڕاپه‌ڕینێک بگرێت که دوور نی یه سه‌رله‌به‌ری ده‌سڵاتی سه‌رمایه‌داران
و توێژه مشه‌خۆره‌کان و داموده‌زگا جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان هه‌ڵبوه‌شێنێت.
هه‌ربۆیه نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی ماشینی فریودان، که بتوانێت ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه
کپ بکاته‌وه و داموده‌زگاکانی جاسوسی و سه‌رکوت، به سه‌لامه‌تی
بهێڵێته‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویاندایه( به ینک و پ‌د‌ک و هێز و
ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که و ئه‌مریکاشه‌وه) هه‌م ئه‌م
جه‌ماعه‌ته‌ش گره‌نتی و به‌رتیلی و ده‌سته‌مۆ کردن و سه‌ربڕینی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یان داوه به هه‌موو لایه‌ک و هه‌ر هه‌موویانی خستوه‌ته سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که له سه‌رکه‌وتنی گۆڕاندا سه‌رکه‌وتنی خۆیان به‌سه‌ر
ئه‌و دوژمنه خه‌تی سوور به‌زێنه ( بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕاسته‌وخۆ)
بینننه‌وه و چاوپۆشی له‌و زیانانه بکه‌ن که ئه‌م جه‌ماعه‌ته له ده‌سڵات
و سامانه‌که‌یان ده‌یدات.
4 ـ لایه‌نگرانی ڕزگارکردنی هه‌ستی چینایه‌تی و وروژاندنی.
هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد له‌پاڵ هه‌وڵدانی ڕابه‌رایه‌تی و هه‌ندێک
له کادره‌کانی حککک دا بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئه‌م به‌شه، هه‌ندێک
نوسه‌ریش( که من خۆم به یه‌کێک له‌و نوسه‌رانه ده‌زانم) به وتار و
نوسینه‌کانیان له‌م ڕاستایه‌دا هه‌ڵوێستیان نواند.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم بۆ چۆنێتی ده‌وربینینی حککک له‌م
به‌شه‌ی هه‌ڵسوڕاواندا، بخه‌مه ڕوو وه هه‌م چۆنێتی پراکتیزه کردنی
ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی که له‌م جۆره ده‌وربینینه‌ی ئه‌وان هه‌مه(که له
نوسین و وتاره‌کانمدا، له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ده‌رکه‌وتوون)
نیشان بده‌م، وای به باش ده‌زانم که ئاماژه به چه‌ند جیاوازی یه‌ک
بکه‌م:
1. حککک و کادره‌کانی زۆرتر هه‌وڵیان ده‌دا له بانگه‌وازه‌کانیاندا بۆ
بایکۆت ، هه‌ستی چینایه‌تی بخه‌نه‌وه وشوێنی خۆی، واته ئه‌رکێک بوو
له پێناو قه‌ناعه‌ت پێکردنی خه‌ڵکدا بۆ بایکۆت کردن. به‌ڵام لای من
وروژاندنی هه‌ستی چینایه‌تی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، که ئه‌رکێکه
پێشتر ئه‌نجام نه‌دراوه و ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا فرسه‌ت بێنین بۆ ئه‌نجامدانی.
2. حککک و کادره‌کانی وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن دا ده‌کرد، که
مه‌یدانێکه تازه بۆ شه‌ڕی چینایه‌تی هاتوه‌ته پێشه‌وه و ده‌بێت شه‌ڕی
تیا یه‌کلابکرێته‌وه، به‌ڵام لای من هه‌ڵبژاردن، نیشانه‌یه‌که بۆ سه‌رکه‌وتوویی
چینه باڵاده‌سته‌کان و پارێزه‌ره‌کانی له( فریودان) ی چینی کرێکار و
توێژه به‌شخوراوه‌کاندا و ئاستێک له ته‌رازوی هێزی ئه‌و شه‌ڕه
چینایه‌تی یه نیشان ده‌دات، که پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی و
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران و توێژه مشه‌خۆره‌کان ده‌یانه‌وێت
بۆ گه‌یشتن به ئاستێکی تر به‌کاری بێنن. هه‌ربۆیه نه به‌شداری کردن
و نه بایکۆت ناتوانن ئه‌و شکسته قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه و ته‌رازوی هێز
به قازانجی چینی کرێکار بگۆڕن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که ده‌توانێت زه‌مانه‌تی
گۆڕینی ته‌رازوی هێز بکات، بریتی یه له سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی
فریودان و ڕزگارکردنی هه‌ستی چینایه‌تی له‌و قوڕولیته‌ی که به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی
یان له‌و شێواوی یه‌ی که به‌سه‌ری هێنراوه، بریتی یه له تێک‌شکاندن
و له‌کارخستنی ماشینی فریودانی پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌دی
هێنانی وشیار بوونه‌وه و ڕێکخراوبوونی چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
و به‌بێ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه نه به‌شداری کردن و نه بایکۆتیش ناتوانن
له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا ما‌نایان هه‌بێت و چینی کرێکار بگه‌یه‌ننه
ئاستێکی تر و ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداری
کردن یان بایکۆت، ده‌بێت له دوای ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌وه بێت وه‌یان له
پێناوی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌دا بێت، چونکه ئه‌وه ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ن
کاریگه‌ری یان له‌سه‌ر ته‌رازوی هێز هه‌یه و ده‌توانن به‌شداری کردن و
بایکۆت بخه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه و نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
16.03.2010
________________________________________
تێبینی: من له
ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و به دیاریکراوی له 10.02.2010 تا
03.03.2010 بۆ ڕوونکردنه‌وه و پراکتیزه کردنی تێگه‌یشتنی خۆم سه‌باره‌ت
به هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی ده‌ور بینین له به‌رامبه‌ریدا، له سایته‌کانی
هاوپشتی و ئه‌مڕۆ دا، هه‌ندێک وتار و نوسینم بڵاوکرده‌وه، که ده‌توانن
زیاتر ئه‌م بۆچوون و حوکمانه‌ی که له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا هاتوون،
ڕوون بکه‌نه‌وه.
لینکی وتار و نوسینه‌کان( که ئێستا له ئه‌رشیف
دان):
لیستی گۆڕان:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5349&Itemid
سوێندخواردنی کاندید
و په‌رله‌مانتاره‌کان:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5361&Itemid
زه‌روره‌تی به ڕێخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ستی
چینایه‌تی17.02.2010:
http://www.emrro.com/pewistib.htm
سیفه‌ته هاقوبه‌شه‌کان19.02.2010:
http://www.emrro.com/akarehawbeshekan.htm
هه‌ڵبژاردن زه‌نگێکی
وریا که‌ره‌وه‌یه بۆ کۆمۆنیسته‌کان:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5406&Itemid
سه‌رکرده سیاسی یه‌کان:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5430&Itemid
ته په ته‌پی گۆڕان:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5479&Itemid
به‌رگری کردن له
سیسته‌می چینایه‌تی به‌شی یه‌که‌م:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5520&Itemid
به‌رگری کردن له
سیسته‌می چینایه‌تی به‌شی دوه‌م:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5538&Itemid
amang70@hotmail.de
|