هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق. نووسینی: فاتیح به‌هرامی
وه‌رگێرانی له‌فارسیه‌وه: سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه - به‌شی سێیه‌م - 4 - حیزبه‌کانی تر
لێره‌دا به کورتی ده‌چینه سه‌ر چه‌ندین حیزب و گروپی سیاسی تر که به‌شدارن له په‌رله‌مان و حکومه‌تدا ."حیزبی ئیسلامی عێراق " گه‌وره‌ترین حیزبی ئیسلامی سوونیه ،طارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماره واته جێگری جه‌لال تاله‌بانیه وه سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌یه . ئه‌م حیزبه یه‌كیکه له ئه‌ندامانی به‌ره‌ی ته‌وافق "جبهة التوافق "که هاوپه‌یمانیه‌کی سوونیه‌کانه له ناو په‌رله‌ماندا .له به‌ر رۆڵی ئه‌مانه له بارودۆخی عێراق و وه له به‌ر که‌مایه‌تی بوونیان له چاو حیزبه شیعه‌کاندا بۆ ئه‌مریکا وحیزبه شیعه‌کان و حکومه‌ت گرنگی تایبه‌تیان هه‌یه که هه‌میشه رازیان بکه‌ن تا ئێستا بۆیان نه‌کراوه ، یه‌کێ له کێشه گرنگه‌کانیان گۆڕینی ده‌ستوره . کۆمه‌ڵی دیموکراته سه‌ربه‌خۆکانی عێراق " جمعیة الدیموقراطیین العراقین الحرة " وحیزبی دیموکراتی نیشتمانی عێراق " الحزب الدیموقراطی الوطنی العراقی " دوو حیزبی تری ئیسلامی سوونه‌ن .
له ناو ئیئتلافه گرنگه‌کانی تری ناو په‌رله‌مان وکابینه‌ی حکومه‌تیدا دوو حیزبی سه‌ره‌کی ناسیونالیستی کورد هه‌ن ئه‌وانیش " یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان " و " پارتی دیموکراتی کوردستنان "ن . جه‌لال تاله‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌رۆک کۆماری عێراقه و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه . ده‌رباره‌ی ئه‌م دوو حیزبه و جێگا ورێگای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵده‌گرین بۆ کاتێکی تر .
یه‌کێ تر له‌و حیزبانه‌ی که به‌شداره له سیاسه‌تی عێراقدا حیزبی " وفاق وطنی :"یه به رابه‌ری ئه‌یاد عه‌لاوی که خۆی به یه‌کێ له سکۆلاریسته‌کانی عێراق ده‌زانێ وه یه‌کێکه له‌و لایه‌نانه‌ی جێگای پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا بێ. ئه‌یاد علاوی جێگای نیگه‌رانی هه‌ندێ له گروپه ئیسلامیه‌کانه ،له کاتی سه‌ردانیدا بۆ سه‌ر گۆری "علی " له نه‌جه‌ف به چه‌قۆ په‌لامار درا. له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌یاد عه‌لاوی رابه‌ری ئیئتلافێک بوو به‌ناوی "فهرست العراقیة" که هاوپه‌یمانیه‌که پێک هاتووه له چه‌ند که‌سایه‌تی "سکۆلار" و چه‌ند گروپێکی دینی .ئه‌یاد عه‌لاوی یه‌کێ له‌و که‌سانه‌یه دژی به‌رژه‌وندی جمهوری ئیسلامی ئێرانه له عێراقدا هه‌ر بۆیه لای ئیسلامیه سونیه‌کان جێگا و ڕێگایه‌کی په‌سه‌ند کراوی هه‌یه .ئه‌یاد عه‌لاوی یه‌که‌مین سه‌رۆکی وه‌زیر بوو له پاش رووخانی صه‌دام .
"کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق " به رابه‌ری احمد چه‌له‌بی به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 1993 دا دامه‌زراوه . احمد چه‌له‌بی له‌گه‌ل سه‌د که‌سی تر له ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ عێراق نێردرانه‌وه .احمد چه‌له‌بی چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه له‌وانه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی حکومه‌تی که ئه‌ندامه‌کانی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دانرابوون و ماوه‌یه‌ک جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت بوو .په‌یوه‌ندی نێوان چه‌له‌بی وئه‌مه‌ریکا تێک چوو له به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌له‌بی به‌وه تاونبار کرا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه که گوایه زانیاری داوه به جمهوری ئیسلامی ئێران له کاتێکا هه‌ردوولا واته چه‌له‌بی و جمهوری ئیسلامی ئێرانیش ئه‌مه‌یان ره‌د کردوه‌ته‌وه ووتیانه شتی وا راست نیه .
5 - ئه‌نجومه‌ن و حکومه‌ت
په‌رله‌مان(ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق ) که به‌دوای هه‌لبژاردنی مانگی دوانزه‌ی 2005 دا دامه‌زرا 275 نوێنه‌ری تێدایه . سه‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و کورسیه‌کانی به‌م شێوه‌یه دیاری کراوه : هاوپه‌یمانی یه‌کگرتووی عێراق 128 کورسی،هاوپه‌یمانی کوردستانی عێراق 53 کورسی ، جه‌بهه‌ی ته‌وافق 44 کورسی ،الفهرست العراقیة (هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی ) 25 کورسی ، هاوپه‌یمانه‌کانی تر 25 کورسی . له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تاقمه‌که‌ی موقته‌دا صه‌در له گه‌ڵ هاوپه‌یمانی یه‌کگرتووی عێراق خۆی هه‌لبژارد که 32 کورسیان به‌ر که‌وتوه .
پاش کۆتایی هاتنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان نزیکه‌ی سێ مانگ له نێوان حیزبه‌کاندا کێبه‌رکێ هه‌بوو بۆ دیاری کردنی سه‌رۆکی وه‌زیران تا سه‌ره‌نجام له مانگی چواری 2006 دا جه‌واد (نوری ) مالیکی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر دیاری کرا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه و جه‌لال تاله‌بانیش مالیکی راسپارد که حکومه‌ته‌که‌ی پێک بهێنی . بریار بوو مالیکی ناکۆکیه‌کانی نێوان گروپه ئیسلامیه‌کان کۆتایی پێ بێنێ و ئاشته‌وانی گشتی" دامه‌زرێنێ . به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ساڵی رابوردودا له کاتی ده‌سه‌لاتی مالیکیدا نه‌ک هه‌ر ئینسان فراندن وته‌قینه‌وه وکوشت و کوشتار هه‌ر رۆژه به‌رده‌وام بووه له نێو کوچه‌و کۆلانه‌کانی شاره‌کانی عێراقدا به‌لکو ئه‌م حکومه‌ته خۆی ره‌نگدانه‌وه‌و ها‌نده‌ری زیاتری ناکۆکیه‌کان بووه له نێوان ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ی که به دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق سه‌ریان هه‌لداوه ، سه‌ره‌رای فشاری ئه‌مه‌ریکا و ئامۆژگاریه‌کانی ئایه‌توللاکان تازه ئه‌م ناکۆکیانه سه‌ره‌رای سازش و چه‌ندین رێکه‌وتنامه هێشتا هه‌رماون به ئه‌نجامێکی باش نه‌گه‌یشتوون . ژماره‌یه‌کی زۆر له کابینه‌که‌ی مالیکی یا ئیستیقاله‌یان داوه یا به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی ئیستیقاله ده‌که‌ن و له هه‌ندێ حاله‌تدا پاش سازشکردن ده‌گه‌رێنه‌وه . له ئێستادا 6 وه‌زیری سه‌ر به موقتدا صه‌در ئیستیقاله‌یان داوه. 6 وه‌زیری سوونه سه‌ر به جه‌بهه‌ی ته‌وافوق چوونه‌ته ده‌ره‌وه له‌و کابینه‌یه ، 5 وه‌زیری سه‌ر به تاقمی عه‌لاوی کابینه‌یان بایکۆت کردوه ، ئه‌ندامانی تر که ماونه‌ته‌وه له په‌رله‌ماندا سه‌ر به ئیئیتلافی شیعه و ئێئتلافی کوردستانه. مالیکی نه‌یتوانیوه ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به دواویه‌تی به دی بهێنێ و له‌م حاله‌ته‌دا ناچار به پشتیوانی هێزی سوپای ئه‌مه‌ریکا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت بۆ عێراق له ریگای سه‌ربازیه‌وه ده‌ستی کردوه به هه‌لمه‌ته‌کانی خۆی .هه‌ر گروپ و تاقمێک که له ده‌وله‌تدایه خاوه‌نی میلیشیای چه‌کداری خۆیه‌تی که به ئاشکرا بی یا به نهێنی رۆڵی خۆیان ده‌بینن ، له باشترین حاڵ‌دا هه‌ندێ له‌م گروپانه به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی چه‌کیان داناوه و ملیشیاکه‌یان به‌رگی سوپایان پۆشیوه له‌م ریزه‌دا خزمه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ندێکی تریان خۆیان ده‌رناخه‌ن چونکه ئه‌بێ هێزێکی سیاسی ناو په‌رله‌مان بن . له‌م نێوه‌دا موقته‌دا صه‌در ملی نه‌داوه به‌م چه‌ک دانانه بۆیه ئێستا فشاره‌که زیاتر له سه‌ر ئه‌وه . هه‌ر کاتێ رێساکان تێک بچن و ئیئتلافه‌کان هه‌لوه‌شینه‌وه هه‌موو ئه‌و هیزه ملیشیانه‌ی هه‌ر له سوپای به‌دره‌وه بگره تا حیزبی دعوه و تا گروپه‌کانی جه‌بهه‌ی ته‌وافوق وئه‌وانی تر وه‌ک تاقمه‌که‌ی موقته‌دا صه‌در و تۆره‌کانی القاعیده و ده‌یان باندی تیرۆریستی تر دێنه‌وه هه‌مان مه‌یدانی جارانیان.
ڕۆڵی جمهوری ئیسلامی
ڕۆڵ و ده‌خاله‌تی جمهوری ئیسلامی شتێک نیه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و سه‌لماندن بێت . جمهوری ئیسلامی ته‌نها ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه ره‌د ده‌کاته‌وه که ده‌ستی هه‌بێ له مه‌شق پێ کردنی تیرۆریستان و ناردنی بۆمب وچه‌ک و شتی له‌و بابه‌تانه ئه‌گینا ئه‌م رژێمه ئه‌وه ناشارێته‌وه که پشتیوانی ده‌کا له گروپه ئیسلامیه شیعه‌کان به‌ڵکو ئه‌وانه به پایه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریکادا . شتی سه‌یر ئه‌وه‌یه که ساڵی پار چه‌ندین جار به‌رپرسیارانی ئێران و ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا دانوستانیان کرد و به‌رپرسیارانی عێراقیش له‌گه‌ڵیان بوون خاڵی سه‌ره‌کی دانوستانه‌کان مه‌سه‌له‌ی بارودۆخی ناوخۆیی عێراق و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌ت بوو! ئه‌مه‌ریکا وه‌ک داگیر که‌ر و ئێرانیش وه‌ک دراوسێ ی عێراق گفتوگۆ ده‌که‌ن له سه‌ر ئه‌منیه‌ت له عێراقدا به‌و ده‌لیله‌ی جمهوری ئیسلامی هاوپشتی گروپه ئیسلامیه‌کانی عێراقه وه هۆیه‌که بۆ نائه‌من کردنی عێراق . له ده‌وره‌ی دووه‌می دانوستانه‌کاندا که له مانگی 5-6ی 2007دا له به‌غدا ئه‌نجام درا له نێوان ئێران ئه‌مه‌ریکادا له کاتێکا بوو که چه‌ند مانگی پێش ئه‌وه راگه‌یاندنه‌کانیش قسه‌یان له سه‌ر ئه‌کرد ئه‌وه بوو گروپی موقته‌دا صه‌در چالاکی زۆریان نه‌ماوه ته‌نانه‌ت جه‌لال تاله‌بانی ئه‌مه‌ی به لاواز بوونی ئه‌م گروپه ناو برد سه‌ره‌نجام له مانگی هه‌شتی 2007 موقته‌دا صه‌در بریاری شه‌ر ڕاگرتنی ده‌رکرد وه داوای کرد هێزه‌چه‌کداره‌کانیان په‌لاماری هیزه‌کانی عێراق و ئه‌مه‌ریکا نه‌ده‌ن . ئه‌م شه‌ر راگرتنه له مانگی 2ی ئه‌مسالدا دیسانه‌وه درێژ کرایه‌وه ، به‌لام له پاش په‌لاماردانی شارۆچکه‌ی صه‌در و به‌صره له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق و ئه‌مه‌ریکاوه له مانگی 3 ئه‌مساڵدا بار‌و دۆخه‌که گۆڕا . گه‌رچی هێزه‌کانی القاعیده له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2007 دا ده‌ستیان کردبووه‌وه به کاری تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه به‌لام دابه‌زینی ئه‌م چالاکیانه‌ی قاعیده له‌و دوایانه‌دا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به‌ئیجابی نیشاندرا وه هۆی ئه‌وه ده‌گه‌رینێته‌وه بۆ زیاد کردنی ژماره‌ی سوپاکه‌ی له عێراقداوه به دوو ده‌لیل چالاکی قاعیده کز بوو ئه‌ویش شه‌ر راگرتنی موقته‌دا صه‌در و هاتنه مه‌یدانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی الصحوه که پێشترله به‌شی یه‌که‌مدا باسم لێوه کرد. سه‌رکرده‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له سه‌ر ئه‌وه تاکیدیان کرده‌وه که ئارام بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که له عێراقدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌ڕ راگرتنه‌که‌ی موقتدا صه‌در. هاتنی احمدی نه‌ژاد پاش 10رۆژ له شه‌ر راگرتنه‌که‌ی موقتدا صه‌در له مانگی 3 ی ئه‌مسالدا بوو .سه‌یر ئه‌وه‌یه له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندی موقتدا صه‌درو جمهوری ئیسلام هه‌یئه‌تێک له ئیئتلافی یه‌کپارچه‌ی عێراق له کۆتایی مانگی 4ردا سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن و داوا له جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن که ڕێگا نه‌دا لایه‌نگرانی صه‌در چالاکی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن .ئه‌م هه‌یئه‌ته له 5 که‌س پێک هاتبوو که نوێنه‌رانی مجلیس ئه‌علاو حیزب الدعوه‌و گروپه شیعه‌کانی تر بوون له کاتێکا ئه‌مانه هه‌موو بۆ خۆشیان دۆستی جمهوری ئیسلامی ئێرانن . سامی عه‌سکه‌ری که جێگری دووه‌می سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراقه به هه‌والنێری رۆیته‌ری ووتبوو : ئامانج له‌و سه‌ردانه بۆ ئێران ئه‌وه بووه که جمهوری ئیسلامی ئێران چیتر کۆمه‌کی سوپای مه‌هدی نه‌کا وپشتیوانی بکا له ده‌وڵه‌تی نوری مالیکی و له هه‌وڵی پاراستنی ئارامیدا بێ له عێراقدا . گروپی صه‌در ئه‌م سه‌ردانه‌یان مه‌حکوم کرد رایانگه‌یاند که ئامانجی ئیئتلافی ده‌سه‌لاتدار له عێراقدا له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ ئێران ئه‌وه‌یه به‌ر بگرن به بزووتنه‌وه‌ی صه‌در که گوایا سه‌رچاوه‌که‌ی له ئێرانه وه رێگا چاره‌ی گرفتی حکومه‌تی عێراق له گه‌ل ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئێراندایه .ئه‌مان ووتیان: عه‌لی ئه‌دیب که ئه‌ندامی به ئۆتۆریته‌ی (حیزبی الدعوه)یه وه ئه‌ندامی هه‌یئه‌ته‌که‌یه "سه‌ر تائێسقانی ئێرانیه" وه هادی عامری ( فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای به‌دری مجلیس ئه‌علا )بوو که یه‌کێ تره له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ته‌که :سه‌رکرده‌ی پێشووی سوپای پاسداران بووه ". هه‌والنێری ئاسۆشیتدپریس له‌ده‌می یه‌کێ له ئه‌ندمانی هه‌یئته‌که ووتی : ئه‌م هه‌یئه‌ته له‌گه‌ل قاسم سلیمانی ، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به پاسدارانی ئێران دانیشتنیان کردوه به پێی هه‌ندێ به‌لگه و قسه‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌یه ده‌رکه‌وت که سوپای قودس یارمه‌تی ده‌ری سوپای مه‌هدیه بۆیه داوایان لێ ی کرد ئه‌م یارمه‌تیه راگرێ . له هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی 4ی ئه‌مسالدا محمد علی موهته‌دی ، لێکۆله‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له کۆلێجی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتبووی : موقتدا صه‌در ئێستا له ئێرانه وخه‌ریکی خوێندنه‌و له رێگای ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه رابه‌ری بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌کا. رۆڵی جمهوری ئیسلامی ئێران له عیراقدا ئاڵۆزه‌و شێوه‌ی جۆربه‌جۆری هه‌یه .په‌یوه‌ندیه‌ک له رێگای دوو گروپی وه‌ک حیزب الدعوه و مجلیس ئه‌علای ئیسلامیه‌وه که ئه‌مانه زیاتر له 20 سال له ئێران‌دا ژیاون و سوپای به‌دری سه‌ر به مجلیس ئه‌علاش له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه دروست کراوه . له‌لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندیه‌ک له رێگای چه‌ندین کۆر وکۆمه‌ڵی جیاوازی حکومه‌تی ئیسلامیه‌وه له ناو باڵه جیا جیاکانی رژێم و ئایه‌تولاکان و سوپای پاسداران له گه‌ل کۆر وکۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تی جیاجیای هه‌مان ئه‌و گروپه ئیسلامیانه‌ی عێراق ، له‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه هه‌ن . به‌و مانایه پایه‌ی رژێمی ئیسلامی له عێراقدا له ناو باڵه ئیسلامیه‌کاندا هه‌یه، ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی ساده و یه‌کسان نیه . له‌لایه‌ک موقته‌دا صه‌در که له په‌یره‌وانی کاظم حائری یه‌و په‌یوندیه‌کی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ل حکومه‌تدا هه‌یه له لایه‌کی تر په‌یوه‌ندیه‌کی تر هه‌یه له رێگای فه‌رمانده‌ی سۆپای پاسدارانی پێشووی ئێران که ئێستا له سه‌رکرده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراقه و له لایه‌کی تره‌وه سه‌رکرده‌کانی مجلیس ئه‌علاو حیزبی ده‌عوه به کۆرو مه‌حفله‌کانی جمهوری ئیسلامیه‌وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه . ئیئتلافی یه‌کگرتووی عێراق که له حیزبه شیعه‌کان دروست بووه بۆ پاراستتنی ده‌سه‌لاته‌که‌یان له لایه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکان وله‌لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی ژێربه‌ژێریان هه‌یه له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئێران. جمهوری ئیسلامی بودجه‌یه‌کی خه‌یاڵی سه‌رف ده‌کا له عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین تا جێ پێ ی خۆی قایم بکا له‌و شوێنانه‌دا وه تا له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکادا پایه‌ی خۆی هه‌بێ. به‌ڵام با له‌وه گه‌ڕێین جمهوری ئیسلامی ناتوانێ ده‌ردی خۆی بیمار بکا به هۆی بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه به هێزو چه‌په‌ی له ناوخۆدا بۆ رووخانی رژیم له ئارادایه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌دژی هه‌ردوولا چ ئیسلامی سیاسی و چ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕی که‌وتوه. له باری سیاسییه‌وه چ ئه‌مریکا و چ ئیسلامی سیاسی هه‌ردوولایان شکستییان خواردوه . نه ئه‌مه‌ریکا له ناو خه‌لکی عێراق دا ئیعتبار و لایه‌نگری هه‌یه نه جمهوری ئیسلامی . ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نده به ئه‌مه‌ریکاوه هه‌یه جگه‌له هه‌ندێ باندی ئیسلامی که‌کابوسن به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵگاوه و دۆستن له گه‌لیدا ، خه‌لکی عێراق ژیانی خۆیان بینیوه چۆنه له سایه‌ی ئه‌مه‌ریکادا بۆیه ئه‌مه‌ریکاش بۆیان جێگای نه‌فره‌ت و بێزاریه ، ئه‌م راستییه ده‌کرێ له چاوی ئه‌و منداله‌وه ببینرێ کاتێ سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی ده‌چێ بۆ قوتابخانه‌که‌یان ده‌یداته به‌ر به‌رد و به باران پێشوازی لێ ده‌کرێ . ئه‌و منداله داماوه به داخه‌وه دوایی که‌وته ژێر شه‌ق و له‌قه‌ی سه‌ربازه‌که. کرده‌وکانی بانده ئیسلامییه‌کان له به‌رچاوی خه‌لكی عێراقه ، پارچه پارچه بوونی هه‌ر رۆژه‌ی ئینسانه‌کان به هۆی ته‌قینه‌وه‌کان و ئاسایی بوونی کوشتن و فراندن و ده‌ستدریژی بۆ سه‌ر ژنان له لایه‌ن گروپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌کان که هه‌روه‌ک باوه ده‌ڵین ئه‌مانه کاری رۆتینی ئه‌وانه ، کردنی عێراق به دۆزه‌خی ژنان که ژیانیان له خراپیدا باس ناکری دواتر هه‌ژاری و کوێره‌وه‌ری خه‌لکی ناچار کردوه ببنه سه‌رباز گیانیان ببخه‌شن به گروپه‌کان، سه‌رجه‌م ئه‌مانه چه‌ند گۆشه‌یه‌کن له ده‌سه‌لاتی بانده ئیسلامیه‌کان له عێراقدا به‌سه‌ر ژیانی خه‌لکه‌وه ، خه‌لک ئه‌وه ده‌زانن که مه‌سولیاتی ئه‌م بارودۆخه له ئه‌ستۆی ئه‌م باله ئسلامیانه‌یه. ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌نده به لایه‌نگری جمهوری ئیسلامی له عێراقدا هیچ شتێ نیه جگه بوونی پایه‌ی ئه‌و رژێمه له‌ناو چه‌ند باندێکی چه‌قۆکێشی ئیسلامیه‌وه که ساڵانێکی دوور‌و دریژ بوو خۆی په‌روه‌رده‌ی کردبوون وه ئه‌م دۆزه‌خه‌شیان بۆ خه‌لک دروست کردوه وه به‌شێکی تری ئه‌م باندانه به پاره وپوول گیانی خه‌لکیان کڕیوه .
|