هه‌ڵوه‌رینی شاعیرێک...
چیمه‌ن شه‌ریف
سێ رۆژ پرسه‌یه له فه‌له‌ستین.
دوێنێ ٨\٨\٢٠٠٨ ''مه‌حمود ده‌روێش'' گرنگترین شاعیری فه‌له‌ستینیی له (ته‌کساس) له‌ته‌مه‌نی٦٧ساڵیدا له‌ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ بۆهه‌میشه به‌جێیهێشتین.
ئه‌و نووسه‌ری ده‌یان شیعری به‌رگریی بۆ ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیی نووسی ..
سه‌رباری لێهاتوویی خۆی له‌و بواره‌دا هێشتا پێی وابوو که ئه‌دۆنیس شایسته‌ی نۆبله له‌شیعر دا نه‌ک خۆی من ئه و قسه‌یه‌م له‌خۆی بیست زۆر به له‌خۆبرده‌یی له یه‌کێک له کۆره‌کانیدا له سوریا له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێکدا قسه‌ی ده‌کرد، باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد چۆن له ئه‌زموونی شاعیره تازه‌کان سوود وه‌رده‌گرێ ئه‌وکاته ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌م کرد که هه‌ندێک له شاعیرانی کوردیش سیفه‌تی شاعیرانه‌یان تێدابا له له‌خۆبرده‌یی، هه‌ست ناسکیی و جورئه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌شێوه‌یه‌ک که ڕێز له‌ئه‌زموونی پێش خۆی بگرێت و چاویشی به‌شاعیره نوێکان هه‌ڵبێت.
ده‌روێش له‌شیعری '' أنا يوسف يا أبي'' که یه‌کێکه له جوانترین شیعره‌کانی که به‌تاو ده‌مگرێنێ.. زۆر لێهاتوانه سه‌ربرده‌ی یوسف پێغه‌مبه‌ری ته‌وزیف کردووه و باس له‌پاکیی یوسفی جوان ده‌کات و یوسفه‌کانم به‌بیردێنێته‌وه که هاوشێوه‌یان زۆر که‌من له‌و زه‌مانه‌دا و وامان لێده‌کات نه‌عله‌ت له‌خیانه‌تی براکانی بکه‌ین که زۆر به‌خیانه‌تکردنه‌کانی ئه‌مرۆی وڵاتی من ده‌چن.
له دیوانی ''ورد اقل'' شاعیر ده‌ڵێ:
ده‌روێش ئه‌و پیاوه بوو که قسه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی پێکه‌وه له‌دژی داگیرکه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌کارخستبوو، چه‌ندین جار ده‌ستگیر کراوه به‌هۆی چالاکییه‌کانی له‌دژی ئه‌واندا. هه‌ربۆیه‌ش نه‌یتوانی پێشنیاری بوون به وه‌زیر قه‌بول بکات چونکه ئه‌و له خۆی گه‌یشتبوو و ده‌یزانی له‌چ بوارێک‌دا ده‌توانێت خزمه‌ت بکات.
له‌ساڵی ٢٠٠٠ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئیسرائیل پێشنیاری کرد هه‌ندێک له شیعره‌کانی له‌پرۆگرامی قوتابخانه‌کان بگوترێته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن باراک ره‌تکرایه‌وه.
زیاتر له‌سی دیوانی شیعری هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌دان نووسین به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه که وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر ٣٥ زمانی جیاواز.
Prins Clausده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه که دواترینیان خه‌ڵاتی - - بوو له هۆله‌ند له ساڵی ٢٠٠٥ .
هه‌ندێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌مانه‌ن: ( أثر الفراشة، أرى ما أريد، وداعا أيتها الحرب, وداعا أيها السلام، حصار لمدائح البحر، لماذا تركت الحصان وحيدا...).
ده‌نگی خوڵقێنه‌ری هونه‌رمه‌ند ''مارسیل خلیفه'' ئه‌و شیعره‌ی خواره‌وه‌ی پێ ناساندم که گومانم له‌وه‌دا نییه که زۆربه‌مان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به یه‌کێک له جوانترین گۆرانی ده‌ژمێردرێت و به‌رد ده‌کاته پارچه‌یه‌ک له هه‌ست و سۆز.
سه‌یر نییه زۆر جار گۆرانیبێژان په‌نجه‌ره‌ی دنیایه‌کی جیاواز، دنیایه‌کی جوانتر له‌رێگه‌ی شیعری شاعیران بۆ گوێگره‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ئه‌دی ئه‌وه نییه من به‌هۆی ''خلیفه''وه ''ده‌روێشم'' ناسی له‌و شیعره‌یدا که ده‌ڵێ:
أحن إلى خبز أمي و قهوة أمي و لمسة أمي و تكبر في الطفولة يوما على صدر يوم و أعشق عمري لأني إذا مت أخجل من دمع أمي
٩\٨\٢٠٠٨
|