هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان و له هه‌ندێک له
ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌کان بڵاوده‌کرێته‌وه سه‌باره‌ت به به‌شداربوونی
زه‌حمه‌ت کێشان و سۆسیالست له پێکهاته‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌م دا ، له‌گه‌ڵ
هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی ئه‌گه‌ر
لایه‌نه ئیسلامیه‌کان به‌شداری له حکومه‌تدا نه‌که‌ن ..
ئه‌م هه‌واڵانه ئه‌و ڕۆژانه‌مان دێننه‌وه یاد که ئه‌م لایه‌نانه له
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و به‌تایبه‌ت له زاری سه‌رکرده‌کانیانه‌وه
بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ژێر په‌رده‌ی چ دروشمێکدا له‌گه‌ڵ
جه‌ماوه‌ر ده‌دوان ... ؟ و چ به‌رنامه‌و کار‌و هه‌نگاوێکی ئاینده‌ییان
وه‌ک به‌ڵێن به لایه‌نگرو ئه‌ندامه‌کانیان ده داوه و وه‌ک ئۆپۆزسیۆن
خۆیان ده‌ناساندوو چه‌ندین ڕه‌خنه‌و گازنده‌یان له ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌ت
هه‌ردوو پارتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌گرت ..
ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیریه‌تی سیاسی کوردی له ڕێچکه‌یه‌کی داخراوی ته‌قلیدی
دا ده‌سوڕێته‌وه و ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و
تاکه که‌سیه‌کان به‌ولاوه تێپه‌ڕناکات و ئه‌گه‌ر به‌وردی باس له‌وه‌بکه‌ین
له گۆڕه‌پانی سیاسی کورد له نزیکه‌ی نۆزده‌ساڵی ڕابردوودا هیچ پێوه‌رێکی
دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌ی به‌خۆوه نه‌دیووه و ته‌نها کارکردن بووه له
پێناوی ژیان و کات به‌سه‌ربردن و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی به‌شێک
به داهات و بوجه‌ی هه‌رێم و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر یه‌کدا وه‌ک براو و
ماوه‌یه‌کیش شه‌رکردن له‌سه‌ری ..
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.07 دا شێوازه‌کان گۆڕان و ده‌رگایی به‌ربه‌ره‌کانی
و به ئۆپۆزسیۆن بوون واڵابوو ئه‌مه مانایی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که
پێشتر ڕێگا نه‌دراوه به‌ڵکو پێشتر ئه‌و لیستانه درووست نه‌بوون و ئه‌و
لایه‌نانه‌ی که بوونیان هه‌بوه له‌و ئاسته دانه‌بوون که ببنه
ئۆپۆزسیۆن و هه‌میشه چاو له‌وه‌بووه که چۆن بژین و چون په‌رته‌کانیان
به‌و بڕه پاره‌ی که وه‌ریان ده‌گرت به‌ڕێوه به‌رن ..
پڕۆسه‌ی دیموکراتی ته‌نها به بوونی ئۆپۆزسیۆنه‌وه شه‌رعیه‌تی هه‌یه
و ده‌کرێ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له زۆر لادان و هه‌ڵه‌ی مێژوویی لادات
تێکڕایی ئه‌و ڕێچکه سیاسیه له‌سه‌ر ڕێڕیووی ئاسایی خۆیی دابنێت ،
کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ی کورد له‌م ڕوانگه‌یه‌وه کاربکه‌ین و چی دی
بیر له پاره‌و ده‌سه‌لات و ژیانی حیزبه‌کان نه‌که‌ینه‌وه ، چونکه ئه‌مڕۆ
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ده‌نگیان داوه به لائه‌نه‌کانیان و په‌ێی کاره‌کانیان
بۆ ئاینده ده‌بینێ له ئاست به‌ڵێن و دروشمه‌کانتاندا نه‌بوون به
دڵنیاییه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو دا ئه‌و ده‌نگانه که‌م ده‌بنه‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا دیمان چون هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕێژه‌ی
لایه‌نگران و ده‌نگه‌کانیان به‌و شێوه‌یه و له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی
چه‌ند ساڵی پێشودا دابه‌زی بوون و ئه‌گه‌ر کار‌و کردار‌و و به‌رنامه و
پێداچونه‌وه و گۆڕان و چاکسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێویستی گه‌نده‌ڵێ
نه‌بنه‌وه ئه‌وه لایه‌نه به‌ڵاده‌سته‌کانیش له‌و ئاسته‌ی ئێستایاندا
نامێننه‌وه چونکه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌وانیش له ئاست قورسایی
جاراندا نه‌ماوه و هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه
ده‌چێت و پێویسته به‌دواداچوونیان سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کان هه‌بێت و
چاره‌سه‌ری پێویست بۆ چاککردنی باری ڕێکخراوه‌ی خۆیان و به‌رناو کار‌و
ئاراسته‌کانیان به‌ره‌و باشتر به‌رن چونکه ڕۆژکار له‌گۆڕان دایه‌و و
ده‌بینین دونیای سیاسی دونیا‌و ده‌وروبه‌ر چۆن بێ ڕه‌حمانه گۆڕانی به‌سه‌ردا
دێت ..
له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کۆیی ده‌نگی چوار حیزبه‌که و ئه‌و
ده‌نگانه‌ی که به‌ده‌ستیان هێنا و به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی زۆری ده‌نگان
لایه‌ن کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووه‌وه به‌ده‌ست هاتوون و ئه‌و دوو لایه‌نه‌که‌ی
دی ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها یان پێکه‌وه به‌لیستێک دابه‌زینایه ڕه‌نگه ته‌نها
کورسێکیشیان له په‌ڕله‌ماندا به‌ده‌ست نه‌هێنایه و ئه‌مڕۆ نه‌یان ده‌توانی
لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی له پێناو ده‌سه‌لات و پاره‌و مانه‌وه‌دا
هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه . بێ گومان لایه‌نه ئیسلامیه‌کان پێش واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان
و به‌پێی بۆچوونی چاودێران واچاوه‌ڕوان ده‌کرا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان
زۆر له‌و ئاسته‌ی ئێستایاندا به‌رز تر بوایه ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌نگه‌کانیان زۆر که‌م بوون ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به کاری سیاسی و
ئیداری ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی پێشویان له ئیداره‌ی حکومه‌ت دا ، بێگومان
به‌شدار بوونه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو زیانی
زیاتریان پێده‌که‌وێت .
تیکڕای گرفته‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که به‌ره‌ی
ئۆپۆزسیۆن و ئه‌رکه‌کانی و ڕۆڵی له گۆڕه‌پانی سیاسی دا نه‌زانراوه
وتێگه‌یشتن بۆیی لاوازه و له‌و ئاسته‌دا نیه و به‌رده‌وام به
بیانوویی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه ،
پڕۆسه‌ی دیموکراتی به‌ره‌و شکه‌ست ده‌به‌ن و ڕێککه‌وتن له دابه‌شکردنی
داهات و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و خورانی مافی که‌سایه‌تی کورد و نه‌بوونی
دادپه‌روه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌و
شێرازه‌ی که ده‌کرێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و لوتکه‌ی گه‌شانه‌وه
به‌رێت ..
|