هەوڵوێست،بە نرخى
رۆژ!

بەشدار
عهلی
هیچ داوە دەزوویەک نیە من و عەلى باپیرى ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى
کوردستان بەیەکەوە ببەستێتەوە و لە هیچ هاوکێشەیەکیشە ئەنجامەکانمان
ناگەنەوە یەکتر،ئەمە ناوەرۆکى باسەکەمان نیەئەمەم تەنها بۆ ئەوە بوو
تاکو بەیانى منیش بە( جاش و خائین و خۆفرۆش و تیرۆرست )ناونەبەن! ئەوەى
من دەمەوێت لەم پەرەگرافە باسى بکەم سەنگەر گرتن و هێرش و هەڵوێستى ئەم
دواییانەى پارتییە لە عەلى باپیر،لەم هەفتەیەدا راگەیاندنى پارتى
راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کەوتونەتە سەنگەر لە عەلى باپیر و بە هەموو
شێوەیەک دەیانەوێت هەر تۆمەت و کارێک بەسەریدا ساغ بکەنەوە،ئەوەى من لە
نوسینەکان و زمانى قسە کردنەکان تێگەیشتبم ئەوەیە گوایە ناوبراو قسەى
بە دەزگاکانى ئەمنى و حکومى گووتوە و تۆمەتى خستونەتە پاڵ، بە ئەنجام
دانى کارى نایاسایى،ئەوەى جێگاى پرسیارى ئایا ئەو هەڵوێست و سەنگەر
گرتنەى پارتى لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
بە بڕواى من هەڵوێست و هێرشى ئەم جارە،هەڵوێستە بەرامبەر دۆستێکى (بێ
وەفا)ى پارتى کە عەلى باپیرە.چونکە ئەوان ساڵەهاى ساڵە هاوکارى و
یارمەتى ئەو و حیزبەکەى دەدەن و بەرگرییان لێ کردووە و بە لێشاو سامانى
خەڵکیان خستۆتە بەردەستى بۆ ئەوەى مناڵان و ژنان و لاوان لە چادر
هەڵکێشێ و تۆى رقو تۆڵە سەندنەوە و ترس و دڵەراوکێ لە نێو هزرى تاکەکان
چێ بکات،بۆ نێو حکومەت و پەرلەمانەکانیان پەلکێشیان کرد( بەبێ ئەوەى
بڕواى بە پرۆژەکانیان و پیرۆزییەکانیان هەبێت)،دەیان یاسا و دەستورى
ئیفلیجیان لەبەر چاوى کاڵى عەلیەکان بەسەر سەرى هەزارەها ئینسانى
ئازادیخواز سەپاندووە و بە پەیڕەوى ئەو یاسا و دەستوورانە هەر ساتە و
هیوا و خۆزگەى دەیان کچ و کوڕى گەنج و مناڵ دەخرێتە ژێر گڵ،بەبەرچاوى
دەزگا ئەمنیەکانى پارتى و یەکێتى مێشکى هەزارەها گەنجیان بە بیرو
باوەڕى دواکەوتوانە ئاخنى و و خۆشى و سەیران و رەفاهیەت و ژیانیان
لەبەرچاو خستن و بۆ نێو باوەشى مەرگ راپێچیان کردن،مزگەوتەکانیان کردە
شوێنى کۆبوونەوە بۆ لە گۆرنانى خەون و هیواکانى خەڵکى کوردستان،بە
ئاشکرا دژى هەر نوزەیەکى ئازادیخوازى و یەکسانیخوازى وەستانەوە و بە
دەیان ئینسانى شەریفیان لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى دهۆک تیرۆر
کرد،چەندان ساڵۆنى ئارایشى ژنان و یانەى سەر گەرم کردنى لاوانیان
تەقاندەوە،....،بەڵام بەیەک دێریش هەڵوێستى بەرامبەر وەرنەگیرا، بەڵکو
بە پێچەوانەوە دەستى لە پشت درا!،ئەى خێرا ئیستا پارتى و یەکێتى
دەیانەوێت بە (خائین و خۆ فرۆش و تیرۆرست)ناوى بەرن و بە ئێمەى بناسێنن
و وەکو هەڵوێستیکى نیشتیمانیش پێمانى بفرۆشنەوە و خەڵکیشى لە دژ
هەلخرێنن؟!
ئەوەى راستى باسەکەیە ئیستا پارتى و یەکێتى کۆنترۆڵەکەیان لەدەست
دەرچووە و مەترسى و کاریگەریەکەى لە گەردنى خۆیان نزیک بۆتەوە و
هەستیان بە هەڵەکانى خۆیان کردووە و بەرووى خۆیان هەڵگەرایەوە،بۆیە
ئیستا دەیانەوێت جڵەوەکە بۆ خۆیان راکێشنەوە و مەترسیەکانى لەسەر خۆیان
لاببەرن، ئەوە تەنها نان خواردنە بە نرخى رۆژ و بەس،ئەگەر بەیانى عەلى
باپیر و کۆمەڵى ئیسلامى تەنها ئاراستەىمەترسیەکانیان لەسەر پارتى و
یەکێتى لابەرن و وەکو پێشتر رووى زیاتر لە خەڵک بکەن،هەمان دۆستەکەى
پێشتر و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ بۆچوونەکانى نیە.
Bashdar_net@yahoo.com
|