هه‌ڵوێستێک بۆ
مرۆڤایه‌تی، په‌یامێک بۆ خۆشه‌ویستی.
- بۆ هه‌ڵه‌بجه گۆرانییه‌کی
تازه‌ی ده‌روون و دانیا -

ئا : ئاسۆ گۆران
ده‌روون
گۆرانییه‌کی تازه‌ی له‌گه‌ڵ دانیا
ئاماده‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه له‌سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه
پێم خۆش‌بوو به دوو پرسیار بیدوێنم.
پ١/
بۆ ئه‌م گۆرانییه بۆ هه‌ڵه‌بجه؟ به‌س له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خۆت هه‌ڵه‌بجه‌یت؟
ده‌روون/
نه‌خێر هه‌رگیز له‌به‌ر ئه‌وه‌نا من هه‌ڵه‌بجه‌ییم ،هه‌رگیز بڕواشم
به‌ناوچه‌گه‌رێتی نییه،من بڕوام به‌سنوور نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ر چوار
پارچه‌که‌ی کوردستان و هه‌مو شۆێنێکی ئه‌م دنیایه به شاری خۆم
ده‌زانم. له‌به‌ر ئه‌وش من ئه‌م گۆرانییه بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مر‌ۆڤم مرۆڤیش گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه و
مرۆڤیش بۆ من گرنگه.
له‌هه‌ڵه‌بجه‌شدا مرۆڤ له‌ناوچوو ته‌نانه‌ت سروشت و ئاژه‌ڵیش. ئه‌مانه
بێ ئه‌وه‌ی ساده‌ترین تاوانیان کردبێت له‌ناوچوون جینۆسایدکران.
هه‌ڵه‌بجه واته کوشتنی مرۆڤ به‌کۆمه‌ل، واته بێ رێزیی به مرۆڤ،
له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا مرۆڤ هه‌لاهه‌لا کرا مرۆڤبوون که‌وته‌ژێر پرسیاره‌وه،
ئاخر بۆ؟ به‌س له‌به‌ر کوردبوون یان له‌به‌ر مرۆڤبوون بوو؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیاره‌ن هه‌میشه من ده‌هه‌ژێنن ماندووم ده‌که‌ن .خۆم
به قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه ده‌زانم بۆیه به‌پێویستم زانی بچوکترین دیاری
پێشکه‌ش به هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بکه‌م تا
که‌مێک پشوبده‌م و که‌مێک له‌و به‌رپرسیارێتیه که‌م بکه‌مه‌وه که
هه‌ر تاکێکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌سه‌رشانیه‌تی .دڵنیاشتان
ده‌که‌مه‌وه که هونه‌رمه‌ندان له‌هه‌موو تۆێژێکی تری کۆمه‌ڵگا زیاتر
ده‌بێت به‌خه‌می مرۆڤ و جوانیه‌وه بن به خه‌می خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌وه
بن به خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌وه بن و نه‌هێڵین ئه‌م کاره‌ساته دووباره
بێته‌وه. چونکه ئه‌م کاره‌ساته له‌بیرچوونه‌وه‌ی سه‌خته نابێت
بهێڵین له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا جارێکی تر ئاوا به‌مرۆڤ بکرێ .
پ٢/
باشه بۆ له‌م ساڵ و له ئێستادا
ئه‌م گۆرانییه؟
ده‌روون/
هه‌ست ده‌که‌م کات دوای کات ، ساڵ دوای ساڵ، زه‌مه‌ن دوای زه‌مه‌ن
ڕۆژانه زیاتر و زۆرتر مرۆڤ ده‌کوژرێ ئازار ده‌درێ بێ رێزیی پێده‌کرێ
ژیانی زه‌وت ده‌کرێ ، بۆیه له هه‌ر کاتێک زیاتر ئێستا گرنگه بێینه
مه‌یدان و په‌یامێکی پڕ خۆشه‌ویستی بنێرین .. هه‌ڵوێستێک نیشان بده‌ین
تا نه‌خشمان هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ هه‌ڵه‌بجه و بۆ سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی .
هه‌ڵه‌بجه هێمایه بۆ مرۆڤایه‌تی سونبوله بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئێمه
له‌ژێر په‌یامه مرۆییه‌کاندا بۆ خزمه‌تکردن به‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا.
گۆرانی بۆ هه‌ڵه‌بجه.
تێکست/
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئاواز/ ده‌روون
عه‌لی
ووتنی/ ده‌روون و
دانیا
دابه‌شکردنی مۆسیقا /
سه‌فین خه‌راجیانی
سوپاس بۆ نیهاد
که‌رکوکی و سه‌فین خه‌راجیانی و
ئاسۆ گۆران که به‌م به‌رهه‌مه‌وه
ماندووبوون
- ده‌روون -
فه‌رموو لێره کرته بکه
بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌که:

|