په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

هەلوەستەیەک.


دلشاد خدر


پێش ماوەیەک کۆمەلێک لـە خانەوادەی شەهیدانی حـزب لە شاری هەولێر، کەمپینێکیان راگـەیاند بۆ بەرگـری کـردن لـە مافەکانیان، ناوەرۆکی کەمپینەکە داواکارییەکە، کـە بـەیەک چـاو سەیری هـەموو شـەهیدانی بزوتنەوەی پێشمەرگایەتی بکـرێت. ئـەم کـەمپینەش وەک دەرئەنجامی کـاردانەوەی ئـەم هەلـوێستەی حکـومەتی هـەرێمـە، کـە تا ئەمـرۆش شەهیدانی حـزبی شیوعـی بە شەهیدی پلـە دوو دەژمێردرێن و مـافەکانیان سنوردار دەکـرێن و بـۆ وەرگـرتنی مـافەکـانیشیان دەیان کێشە دەهێندرێتە رێگایان. حـەتمـەن ئەم دیارەدەیە خـۆرسک نیە و بەلکۆ بە شێوەیەکی بەرنامە رێژکراو بەرێوەدەچێت، هـەردوو لایەنی دەسەلات هـەر لـەسەرەتای دامەزراندنی ئیدارەی هـەرێم بـە شێوەیەکی نا عـادیلانە مامەلەیان لـەگەل خانەوادەی شەهیدانی حزب کـردوە، لـەسەرەتا بۆ وەرگرتنی مافەکانیان زۆرێک لە خانەوادەی شەهیدانی حزبیان خستە ژێر فشارە وە بۆ گـواستنەوەی شەهیدەکەیان لە شەهیدی حزب بۆ شەهیدی حزبەکانی دەسەلات!! ئەم فشارەش لە کاتێک ئەنجامدەدرا،کە حزب لە کابینەکە بە وەزێرێک بەشدار بوو و هـەمـوو راگـەیاندنی حـزب و، سیاسەتی حزب، پاراستنی دەستکـەوتەکـانی راپەرین و حکومەتی هەرێم بوو!!! نەک حزب لە بەرەی ئۆپۆزسیون بێت.

هەردوو لایەنی دەسەلات ئـەوە باش دەزانن، کـە حزب ژمارەیەکی زۆر شەهیدی لە کوردستان هـەیە و، دابین کردنی مـافەکانیان لە رێگای حزبەوە، دەبێتە هۆی بەستنەوەی ئەم بنەمالانە بە حزبەوە. بۆبە هـەمـوو هـەولێکییان دابرانی بنەمـالـەی شەهیدانی حـزبە لـە رێبازی حـزب، و رێگا خۆشکردنە بۆ گـەیاندنی پەیامی، ئەوانەی ئەمـرۆ سەرکردایەتی حزب دەکـەن پێش بەرژەوەندی بنەمالەی شەهیدان بەرژەوەندی خۆیان رەچاو دەکەن، بە مەبەستی گیانی تێکوشان و خەبات لە نێو حزبدا لاواز بکەن، تا رادەیەکیش توانیویانە ئـەم ئامانجانە بپێکن. لـە کاتیکدا ئەمرۆ زۆرینەی بنەمالەی شەهیدانی حزب گلەییان لە ئەدای حزب هەیە، بۆ زامین کردنی مافەکانیان لەلایەن ئیدارەی حکومەتی هەرێمەوە. لـە نێو بنەمالەی شەهیدانی حزبیش قسەیەکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی ئەوانەی ئەمرۆ سەرکردایەتی حزب دەکەن بەرژەوەندی شەخسی خۆیان پێش بەرژەوەندی بنەمالەی شەهیدانی حـزب دەخەن. هەندێک لـەو بنەمالانە بە داخەوە پەشیمانی خۆیان ناشاردۆتەوە لە تێکوشان و قوربانیدان لە نێو حزبدا!!!

کـەسیشمان ناتوانی پاساو بۆ ئەم گلەییانە بێنێتەوە، چـونکە حزب لـە هەر شەش کابینەی حکومەتی هـەرێم بەشداربووە، زۆرینەی هـاورێیانی بـەرپرس ئەمـرۆ لـە رێگای ئـەم بـەشداریە تـوانیویـانـە دەستکـەوتێکی باش بـۆ خـۆیان زامین بکـەن. پاساوی ( هەولمانداوە و حکومەت بۆمان ناکات ) ناتوانی بنەمالەی شەهیدان رازی بکات، چونکە لەو کاتەدا پرسیارێک دێتە پێش، ئەگەر ئەم حکومەتە نایەوێت مافەکانی شەهیدانی حزب زامین بکات، بۆ ئێوە بە هەموو توانایەک هەولدەدەن ئەم حزبەی بـە خۆێنی ئەم شەهیدانە بینا کـراوە، بیکەنە بـەشێک لەو حکومەتە؟؟ لـە لایەکی تر ئـەم کێشەیە زۆر لـەمـە هەستیارترە، کـە هاورێیانی بەرپرس ئەمرۆ بتوانی بـەم رستەیە خۆیان لـە بەرپرسایەتی بدزنەوە، چونکە کەس ناتوانی بلی، مـن پاریزگاری لە کیانێ حـزب دەکـەم، لـە هەمان کاتدا لـە بەرنامەیەک بەشدار دەبێت، کە دەیەوێت بنەمالەی شەهیدانی حزب لـە رێبازی حزب بکـات، بـە پلـەی یەک زامین کـردنی مـافەکانی بنەمالـەی شەهیدان ئەرکی حزبە، چـونکـە هـەر حزبێک بـەرژەوەندی بنەمالـەی شەهیدەکانی لە بەر چاو نەگرێت، ناتوانی خۆی بە خاوەنی ئەم شەهیدانە بزانێت، بە درێژای تەمەنی ئەم شەش کابینەیە کـە حـزب تێیدا بەشدار بـووە، هیچ کـاتێک هەلوێستێکی توند لـە بـەشداریمان وەرنەگیراوە بـەرامبەر پێشێل کردنەی مافی شەهیدەکانمان، لـە کاتیکـدا دەبوایە، حـزب بۆ پاراستنی رێزەکانی و بەستنەوەی ئەم بنەمالانە بە رێبازی حزبەوە، مەرجی سەرەکی بەشدار بوونی لە ئیدارەکان پاراستنی مـافەکانی بنەمالەی شەهیدانی حـزب بوایە، بـە داخەوە ئەمرۆش ئەم کەمپینە لە دەرەوەی رێکخستنەکـانی حـزب بەرێوە دەچێت، کـە لە کاتێکدا ئەمە ئەرکی سەرەکی خودی حزبە، لـەمەش بـە ئازارتر چەندین بکوژی شەهیدەکانمان لـەم ئیدارانە بە ئیمتیازاتی گەورە خانەنیشین کراون و حزبش بە بێ دەنگی و بەبێ مەرج لـە بەشدار بـووانی کابینەکاندایە. بۆیە یـان دەبێت پاراستنی مـافەکانی شەهیدەکانمان لـە هـەموو هـاوپەیمانییەتێک لـەبەر چاو بێت یان خۆمان بە خاوەنی ئەم شەهیدانە نەزانین.
 

 

kcpnorge@hotmail.com