٣٠\٨\٢٠١٧
ھەڵوێستی ژمارەیەک
لە ھاوبیرانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان،
لە بارەی راپرسیی باشووری کوردستانەوە!
ھاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەبات
و قوربانیدانی سەدساڵی رابردووی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان
بە تایبەتیی پێیناوەتە قۆناخێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە.
گۆڕانکارییەکانی چارەکەسەدەی رابردووی رۆژھەڵاتی ناڤین، کوردستانی
ھێناوەتەسەر ''دووڕێیانی مان و نەمان''. نەتەوەی کورد لەم دۆخە
پڕمەترسی و ھەستیارەدا پێویستی بە تەبای و یەکڕێزیی ھەیە بۆ ئەوەی
بتوانێ ئەم قۆناخە گرنگ و چارەنووسازە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێ، زنجیری
کۆیلەتی ببپسێنێ و، ببێت بە خاوەنی نیشتمانی ھەزارنسالەی تەژی لە
کارەسات و قوربانیدان و ماڵوێرانیی.
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و مێژووییە بۆ
رۆشنبیران و چینی خوێندەوار و سەرجەم جەماوەری کوردستان، دوای لانیکەمی
سەتساڵ جێنۆسایدی نەتەوە و خاک و کانزا و مێژووی و بێڕێزیکردنی
بێئەژمار و پێشلکردنی کەرامەتی، چەن لە ئازادی و رزگاریی تێگەیوە؟
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی ھاوکات تاقیکردنەوەیەکی مێژووییشە بۆ
سەرۆکایەتیی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان، چەن بڕوایان بە درۆشم و
بەرنامەی حیزبەکانیان ھەیە، کە سالانێکی زۆر لەپێناو ھاتنەدییان گەلی
کوردیان کرد بەگژ داگیرکەرانی پڕچەک و دڕندەی دا!
دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی
ھەموو تاکێکی کوردە، لەسەروویانەوە ھاوبیرانی نەتەوەیی کە ساڵانیکی زۆر
تێکۆشین و لە سەختترین سالانی حیزبپەرستی و شەڕی براکوژی و پاوانخوازی
و پارەپەرستی و شەڕی شار و ناوچەگەرێتیی تاکوو ئیمڕۆ کەسایەتیی خۆیان
پاراست، بیری پیرۆزی رزگاریی کوردستانیان بە زیندوویی راگرت و ھەزاران
رۆڵەی کوردیان پێگەیاند. دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی
لەچ تاک و حیزبێک نییە، ھاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی ھەرکەسێ بکرێت،
جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە
شوورەیی و تاوان بزانی!
لێرەدا سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، دەنگدانی
جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەخۆیی، نەکەن بە قوربانی ساتوسەودای
سیاسی و بازرگانی لە گەڵ بەغدا. چۆنکە ئەوکات نەک ھەر متمانەی جەماوەر
بۆ ئەم پرسە مەزن و پیرۆزە لەدەستدەدەن، بەڵکوو بەکارھێنانی ئامانج و
بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەی کورد بۆ ھەر مەبەستێکتر جگە لەسەربەخۆیی،
خزمەتکردنی ئاشکرایە بە داگیرکەران و بە تاوانی گەورەی مێژویی و مرۆڤی
و نەتەوەیی لە قەلەمدەدرێت.
داوا لەو مرۆڤە دڵپاکانە دەکەین لە دەوری ''جوولانەوەی نا لەئێستا بۆ
سەربەخۆیی'' کۆبوونەتەوە، خەبات بۆ لەنێوبردنی گەندەڵیی، تەنیا لە
کوردستانێکی سەربەخۆدا دەکرێ، نەک لە بندەستبوونی نەتەوە و داگیرکراویی
نیشتمانەکەمان. خۆتان دووربگرن لەو دەستەتێکدەرانەی لەلایەن رژێمەکانی
داگیرکەری ترکیا و ئێران و عەرەبەھاودەستەکانی شیعەیان لە بەغدا،
لەنێوتاندا بلاوکراونەتەوە. بە دڵنیاییەوە، دوای دامەزراندنی دەولەتی
سەربەخۆی کوردستان، دەنگی ئێمە و ھەموو رۆشنبیران و ملیۆنان جەماوەری
زەحمەتکێش لە پاڵ دەنگتاندەبێت بۆ نەھێڵانی گەندەڵی و ھێناسەرکاری
دەوڵەتێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، کە تێێدا مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی
ھەست بە ئاسایش و سەربەرزی و ئازادی و خوشگوزەرانی بکات.
داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین: ڕێز لە بڕیاری جەماوەری
باشووری کوردستان، بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆ بگرێت و بە کردەوە،
پشتیوانی سەرخستنی ئەم پرسە گرینگ و مێژووییە بێت.
لە کۆتاییدا داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، حەفتەیەک
دیاریبکەن بۆ پشتیوانیکردنی راپرسیی لەلایەن جەماوەری کوردستان
لەدەرەوە و لەنێوخۆی وڵات، بەڕێخستنی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی، داخوازیی
رەوای گەلی کوردستان پێشکێشی نووسینگەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان،
پەرلەمانی ئۆرووپا، پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە ئۆرووپا و
کۆنگریسی ئەمریکا بکرێت.
یەکگرتووییمان دەستەبەری سەرکەوتنماندەکات.
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی گەلی کوردستان لەپێناو دامەزراندنی
کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆ!
واژۆ لە لایەن:
١- دوکتۆر حسێن خەلیقی شاری ستۆکھۆڵم وڵاتی سوید
٢ - پارێزەر کامیل ژیر شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان.
٣- حەکیم کاکە وەیس شاری کەرکووک باشوری کوردستان
٤- حەمەڕەشی ھەرەس شاری سلێمانی باشووری کوردستان
٥- کەریم رۆژ شآری سلێمانی/ باشووری کوردستان
٦ -حەسەن شافعی شاری ئۆتاوا/ کانادا
٧- پشکۆ ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
-٨ سیروان کاوسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
٩- کەمال غەریب شاری ئامستردام وڵاتی ھۆلاند.
١٠- فەرھاد عەبدولحەمید سلێمانی/ باشووری کوردستان
١١- سیروان ساڵح رەشید شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
١٢ -ئاراز نووری ئەحمەد تەھا وڵاتی ئەڵمانیا.
-١٣سمکۆ عەلی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
-١٤ بەختیار شەممەیی ھۆڵەندا.
١٥- ھەڵۆ بەرزنجی شاری بەرلین وڵاتی ئەڵمانیا.
١٦- نووری کەریم ولاتی ئەڵمانیا
-١٧ . مەلا مەجید پاڵانی شاری لیلەسترۆم وڵاتی نۆروێژ
١٨- ئارام عەبدوڵڵا شەریف شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ.
-١٩ یۆنس حەمەد شاری ھەوڵیر باشووری کوردستان
٢٠- قەیس بلباس شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
٢١- شوان بەرزنجی شاری درامێن وڵاتی نۆروێژ
٢٢- محەممەد قورئانی شاری لەندەن ، بریتانیا
٢٣- عیماد عەلی سلێمانی/ باشووری کوردستان
٢٤- نێعمەت کاوسی شاری لەندەن لە کانادا.
٢٥- کەژاڵ مەرزبان شاری ترۆندھایم/ نۆروێژ.
٢٦ - عەبدۆڵڵا حەدیسی شاری لەندەن کانادا.
٢٧- ئەیووب رەحمانی لە وڵاتی سویس.
٢٨- نەریمان گۆمەیی کۆپێنھاگن/دانمارک
٢٩ - کامەران ئەحمەد شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
٣٠ - ئاری حەمە کەریم ئەڵمانیا
٣١ - فۆئاد حەمەمین سەراج سلێمانی/ باشووری کوردستان.
٣٢ - بەختیار شابان بەرلین/ ئەڵمانیا
٣٣ - فریاد شێخ حسێن سلێمانی/ باشووری کوردستان
٣٤ - کوردۆ محەممەد مەولوود ستۆکھۆڵم/ سوید.
٣٥ - عومەر فارس/ وڵاتی ھۆڵاند.
٣٦ - شوان ئاشنا سلێمانی/ باشوری کوردستان
٣٧ - ئارام عومەر رەشید شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
٣٨ - گۆران دەرگەزەنی بریتانیا
٣٩ - ھاوڕێ بەھاری وڵاتی نۆروێژ.
٤٠ - رێبوار نەڵاسی ولاتی بلژیک
٤١- ئەحمەد فەرەج محەممەد بەگی بابان شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
٤٢ - فەرەیدوون قادر ھانۆڤەر/ ئەڵمانیا
٤٣ - توانا ئەحمەد سۆران شتۆتگارت/ ئەڵمانیا.
٤٤ - روودی چالاکیی شاری ئۆسلۆ/ نۆروێژ
٤٥ - فەلاح شێخ رەوف وڵاتی سوید
٤٦ - ئالان سیوەیلی شتوتگارت/ ئەڵمانیا
٤٧ - .حسەین جاف سلیمانی/ باشووری کوردستان
٤٨ - بینای ئەمین بەرلین/ ئەڵمانیا
٤٩ - فواد حەمەمین سەراج شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
٥٠ - رەزا حەمە فەرەج وڵاتی ئەڵمانیا
٥١ - حسێن جاف سلێمانی/ باشووری کوردستان
٥٢ - بێستوون ئازاد وڵاتی سوید
٥٣- دڵشاد عەلی حەسەن شاری داندفیوورد/ نۆروێژ
٥٤- دابان دڵشاد حەسەن شاری ساندفیوورد/ نۆروێژ
٥٥- جەبار عومەر ئەڵمانیا
٥٦- شۆرش بەرزنجی لە ئەڵمانیا
٥٧- حەسیبە ئەمین شآری بەرلین/ ئەڵمانیا
٥٨- درەخشان ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
٥٩- بەرزی پشکۆ شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
٦٠- ساسان خەبات لە ولاتی ھۆلاند
٦١- لاس ئاری لە ئەڵمانیا
٦٢- لەنیا ئاری لە ئەڵمانیا
٦٣- ئاری ئەفراسیاو شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
٦٤- عوسمان تەوفێق شآری بەرلین/ ئەڵمانیا
٦٥- نەریمان ئەحمەد ولاتی سوید
٦٦- خەبات جەمال رەفعەت شاری ستۆکھۆڵم/ سوید
٦٧- زانا حسێن لە بریتانیا
٦٨- ئەمین ئیسماعیلزادە لە ئەڵمانیا
٦٩- نادر تەوحیدی شاری سەردەشت/ کوردستان
٧٠- فەلاح کرێکار شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
٧١ - دلێر ئەنوەر لە بریتانیا
٧٢ - ئەمین وەیسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
٧٣ - لانە شوان شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید.
٧٤ - سۆران کاوسی شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید
٧٥ - دوکتۆر ھۆگر مامۆستا لە زانستگەی سلێمانی
٧٦ - شوان خوشناو مامۆستای زانستگە لە ھەولیر
٧٧ - سەی کەمال ئیبراھیم ھەولێر/ باشووری کوردستان
٧٨ - سۆران کوردی سلێمانی/ باشووری کوردستان
٧٩ - تامان شاکر ھەولێر/ باشووری کوردستان
٨٠ - ئەحمەد نەسرەدین رەسووڵ دەربەندیخان/ باشووری کوردستان
٨١ - بێلان نەوزاد ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٢ - ژووان نەوزاد ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٣ - بڵند نەوزاد ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٤ - ئیلھام محەممەد سەعید ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٥ - لەتیف رەوف مارف ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٦ - لانە لەتیف ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٧ - لەنجە لەتیف ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٨ - خەسرەو قادر ئەمین ستۆکھۆڵم/ سوید
٨٩ - نەرمین محەممەد عەبدولرەحمان ستۆکھۆڵم/ سوید
٩٠ - سالار قەرەداخی ستۆکھۆڵم/ سوید
٩١ - شیلان نووری ئەحمەد ستۆکھۆڵم/ سوید
٩٢ - دوکتۆر کاوە رەزا سلێمانی/ باشووری کوردستان
٩٣- ئازاد عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
٩٤ - نەوزاد عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
٩٥ - ئاسۆ عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
٩٦ - ئاری ئیبراھیم محەممەد شاری نۆرنبێرگ/ ئەڵمانیا
٩٧ - ھونەر خەفاف ستۆکھۆڵم/ سوید
٩٨ - فەرەیدوون حسێن ئەفەندی ستۆکھۆڵم/ سوید
٩٩ - حەیدەر حەمە کەریم ساڵزبۆرگ. نەمسا
١٠٠- فرمێسک مستەفا شتۆتگارت/ ئەڵمانیا
٢٥\٨\٢٠١٧
|