هه‌لوێستی ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به کۆنفرانسه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ژینۆساید .
ناوه‌ندی چاک که ڕیکخراوێکه کار له‌سه‌ر پرسه‌کانی ژینۆساید، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و کۆمه‌ڵکوژی له گه‌لی کورد ده‌کات، پێیوایه هه‌ر هه‌وڵێک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه و له پێناو ناساندنی کۆمه‌ڵوژی و ژینۆساید، ڕوونکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان، قه‌ره‌بووی قوربانیان و به‌دواداچوونی تاوانباران و ئاشکراکردنی تاوان و تراژیدیاکان و هه‌وڵه‌کانی پێش‌گرتن به تاوانی دیکه، جێگه‌ی پشتگیری و هاوکارییه. بوونی ناوه‌ندی چاک بۆ کارکردنه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه و هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی دیکه‌ی په‌یوه‌ستدار به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید، له‌م بواره‌شدا به پێی توانا کاری گرنگ ئه‌نجام دراون له روونکردنه‌وه‌ی تاوان و کاره‌ساته‌کان و هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له تاوانه‌کان بگره تا ده‌گاته به‌دادگاییگه‌یاندنی تاوانبارانی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی. چاڵاکی و کاره‌کان گه‌واهی به‌رهه‌می کۆنکریتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن. ناوه‌ندی چاک له سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2007 دا پێشنیارێکی سه‌باره‌ت به به‌ستنی کۆنفرانسێکی ژینۆساید که له لایه‌ن ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی شاره‌زایانی ژینۆساید The International Association of Genocide Scholars (IAGS) بڵاوکرابۆوه و بۆ چاک ناردرابوو، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌کانی کوردستان نارد، به مه‌به‌ستی هه‌وڵی به‌ستنی کۆنفرانسێکی پرۆفیشنالی جیهانی له لایه‌ن ده‌زگایه‌کی ئه‌کادیمی کوردستانی به به‌شداری سه‌دان لێكۆڵه‌ر و شاره‌زای جیهانی تیایدا و له کوردستاندا. به‌لام وه‌لامی ئه‌و پێشنیاره نه‌درایه‌وه و تائێستا وه‌ڵام نه‌بووه، که پێمان وایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی توانای به‌ستنی کۆنفرانسێکی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌بوو و ده‌یتوانی ئه‌م هه‌ڵه زێڕینه بقۆزێته‌وه، دیاره جگه‌له خه‌رجی و خانه‌خوێیی، مه‌رجی بنچینه‌یی IAGS ئه‌وه‌یه ده‌بێ لا‌یه‌نێکی بێلایه‌نی زانستی و ئه‌کادیمی به کاری ڕێکخستنی کۆنفرانسه‌که هه‌لسێ.
له دوا مانگه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا هه‌واڵی به‌ستنی کۆنفرانسێکی جیهانی له هه‌ولێر 26 – 28 ی ژانیوه‌ری 2008 له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رێز نێچیره‌وان بارزانی ڕاگه‌یه‌ندرا. پێمانوایه ئه‌گه‌رچی به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه زۆر دره‌نگه به‌ڵام ده‌کرا به‌شێوه‌یه‌کی باشتر بێت و زیاتر له خزمه‌تی ژینۆساید و تاوان و کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کوردا بێت. به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیره‌وان بارزانی وێنه‌ی به‌ستنی کۆفرانسێکی لایه‌نگیر و ناپرۆفیشنال ده‌کات، که تیایدا زۆر بابه‌ت و گوتن قه‌ده‌غه ده‌کرێن و لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌نها ئه‌وانه ده‌بن که ده‌سه‌ڵاتی کوردی گه‌ره‌کیه‌تی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دایه. کۆنفرانسێک له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که ئاسایی کۆمه‌ڵێ وشه‌ی بریق و باق و قه‌به‌ی نازانستی له‌خۆ ده‌گرێت، سوودی بۆ ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی که له گه‌لی کورد کراون سنوردار ده‌بێت و له لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه گرنگی ئه‌وتۆی نابێت. چاره‌نوسی ئه‌و کۆنفرانسه واپێناچی له چاره‌نوسی کۆنفرانسه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم که له 14 ئه‌پریلی 2002 دا به‌ستی باشتر بێت، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی شاره‌زا به‌شداریان کرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات سانسۆری خسته سه‌ر کۆنفرانسه‌که و ته‌نها ئه‌وه گوترا که ده‌سه‌لات ده‌یویست. ده‌بوایه ئه‌و کۆنفرانسه به خه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێت، به‌ڵام له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دوور بێت، واته ناوه‌ند یا ده‌زگایه‌کی زانستی بێلایه‌ن به کاره‌که هه‌لسێت، دوور له به‌رژه‌وه‌ند و سانسۆری ده‌سه‌ڵات له کۆنفرانسه‌که‌دا، به‌ئازادی گوتن له‌سه‌ر هه‌موو پرسه په‌یوه‌ستداره‌کانی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی ده‌کرا و ڕه‌خنه ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نه که‌مته‌رخه‌مه‌کان، تاوانباران به بێ جیاوازی ده‌کرا و بابه‌تی گونجاو ڕێگه‌ی پێشکه‌شکردنیان ده‌بوو. ئێمه پێمان وایه له‌و کۆنفرانسه‌دا، نه باسی ڕۆڵی جاشه‌کان له تاوانی ژینۆساید ده‌کرێت، نه باسی ناره‌وایی دادگای عه‌ره‌بی و ئێراقی بۆ گه‌لی کورد ده‌کرێت، نه ڕه‌خنه ئارساته‌ی که‌مته‌رخه‌می حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به که‌سوکاری قوربانیان و نه‌خۆشه‌کانی کیمیابارن ده‌کرێت، نه باس له رۆڵی ناشیاوی به‌رپرسانی کورد سه‌باره‌ت به پرسی ژینۆساید و تاوانبارانی ده‌کرێت، نه باس له کۆمپانیا کیمیاویه‌کان و چۆنیه‌تی به‌شداریان له تاوانه‌که‌دا ده‌کرێت و بابه‌تی گرنگی دیکه گرنگیان پێ‌نادرێت. له‌م کۆنفرانسه‌دا وه‌کو زۆر کۆنفرانسی دیکه پێشبینی ده‌کرێت حکومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات ڕیکلامه‌ی قاره‌مانیه‌تی حیزب و "مۆدێله تایبه‌ته" دیموکراسیه‌که‌ی به به‌شداران ده‌فرۆشێت.
ناوه‌ندی چاک وه‌کو چاڵاکترین ڕێکخراوی ژینۆسایدی کوردی، له چه‌ندین ولاتدا هه‌وڵی ناساندنی ژینۆسایدی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی خستۆته‌گه‌ڕ و ئه‌و بابه‌ته‌ی بردۆته ناو مه‌کۆی به‌رزی وڵاتان و پارله‌مانه‌کان، کۆنفرانسی گرنگ ده‌به‌ستێت و به‌ڕێگه‌ی جیاوازی سه‌رده‌میانه هه‌وڵی ناساندنی تاوانه‌کانی ژینۆساید و کیمیاباران داوه و ده‌دات. شایانی گوتنه ده‌سه‌لاتی کوردی له هه‌وڵ و چاڵاکیه‌کانی چاک هاوکاری نه‌کردووه و جار جاره له هه‌واڵه‌کانی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیاندا ناوی چاکیان به‌لاوه ناوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاک سه‌ربه‌خۆیه و نه‌چۆته ژێرباڵی ئه‌وان. به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرتنی هه‌موو ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه‌ی دڵسۆزانی چاک له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه و پشتگوێخستنی له بۆنه‌یه‌کی ئه‌وهادا، هێما بۆ پرۆسه‌یه‌کی لاری لایه‌نگیر ده‌کات که بێگومان به زیان بۆ دۆزی ژینۆسایدی گه‌لی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه. چاک ده‌یتوانی تێبینی بابه‌تیانه بخاته‌ڕوو و له‌که‌موکوڕی و لاریه‌کان ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاگادارکاته‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن و زانستیانه‌ی گرنگ له‌م مه‌کۆیه‌دا پێشکه‌ش بکات، خه‌ڵکی شاره‌زا بانگهێشتی کۆنفرانسه‌که بکات و کۆنفرانسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌سوود بکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه وادیاره حکومه‌تی هه‌رێم ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌ندامانی چاک بێلایه‌نانه لێکۆڵینه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و بوێرانه په‌نجه له‌سه‌ر سکه‌ندال و که‌موکوڕیه‌کان و تاوانباران بێ جیاوازی داده‌نێن، بۆیه بوونی ناوه‌ندی چاک له‌و مه‌کۆیه‌دا لای ئه‌وان وادیاره نه‌ویستراو بووه. دیاره هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ناگونجاوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و گومان له لایه‌نگیری و حیزبیبوونی کۆنفرانسه‌که وایکرد گه‌لێ له لێکۆڵه‌ر و شاره‌زایانی ناو ڕێکخراوی چاک بریاری ئه‌وه‌یاندا نه‌چن بۆ کۆنفرانسه‌که. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک هه‌موو ئه‌ندامانی ئازاد کردووه له‌وه‌ی به‌شداری ده‌که‌ن یا نا.
ناوه‌ندی چاک پێیوایه:
پێمان وایه له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی دیار ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌هێندرێت، خه‌رجیه‌کی زۆر له‌م پێناوه‌دا به‌کار ده‌هێندرێت. دیاره ئێمه له نرخی لێۆڵینه‌وه‌ی زانستی شاره‌زایان که‌م ناکه‌ینه‌وه و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین، به‌ڵام به‌کارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی حیزبی و سیاسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کوردا نابینین. پێمانوایه کۆنفرانسی هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه ناتوانێ له ئاستی پێویستدا بێت.
ناوه‌ندی چاک
ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی که ناوه‌ندی چاک بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌کانی کوردستانی نارد سه‌باره‌ت به به‌ستنی کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له کوردستاندا.
http://kurdistannet.info/2007/10-2007/5-10/dawakari.pdf
|