٢٢\٦\٢٠١٠
هەڵوێستی پارتی
ژینگە -
بودیل سێبالۆس -
و کەندیداتی پەرلەمانت
-
ڕێبوار حەسەن -
بەرانبەر
هێرشەکانی تورکیا بۆ سهر خاکی عێراق.
 بە
ئاگایانە سەربازان و میلیتاری تورکیا سووکایەتی بە خاکی عێراق دەکەن و
سنووری عێراق دەشکێنێن.
ڕۆژی چوارشەمە 16 مانگی شەش ٢٠١٠ سوپای تورکیا چٶتە ناو سنووری باکوری
ئێراق واتە سنووری هەرێمی کوردستانی شکاندووە. سوپای تورکیا بە تانک و
فڕۆکەی سەربازیی سووکایەتی بە سنوورو خاکی عێراق دەکات. پارتی ژینگە لە
بۆنەکانی تریشدا ڕەخنەی توندی لە م کارانەی ڕژێمی تورکیا گرتووە، کە
سوپای تورکیا ڕێز له سنوری وڵاتەکی خۆی دراوسێکانی ناگرێ.
لێرەدا جێگای خۆیەتی ئەوەبڵێین کە سوپای تورکیا ڕێز لە سنوری
نێونەتەوەیی و یاسایی نیونەتەوەیی ناگرێت. تورکیا وەکو کاندیدێکی
وڵاتانی ئەوروپای هاوبەش جێی سەرسوڕمانە بەردەوام لەڕێگای هێزی
سەربازیەوە دەیەوێت پرسی کوردی چارەسەر بکا.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەرۆغان وەکو کەسی یەکەم ، هەروەها ڕژێمی تورکیا
نەدەبوو بەردەوام سوکایەتی بە کورد و مافی مرۆڤایەتی کورد بکات ، ئەگەر
مەبەستە بێتە ناو ئەوروپای هاوبەشەوە.
دەوڵەتی تورکیا دەبوو دورکەوتایەتەوە لەبەکارهێنانی هێزی سەربازی و
توندوتیژی بەرانبەر خەڵکی کورد ئەگەر نایەنەوێت بەقوڵی دووڕوویی نیشان
بدات ، لەلایەک ئەو بەرزنرخاندنەی ئەردوغان و تورکیا لە جیهانی ئیسلامی
، بەرانبەر هاریکاری مرۆڤایانەیان بەرانبەر غەزە و کەشتی ئاشتی بۆ غەزە.
هەڵوێستی نوێی تورکیا بەرانبەر پرسی فەلەستینیەکان جێێ ڕێزە، بەڵام
تورکیا ڕێز لە مافی دانیشتوانی خۆی ناگرێت، زەحمەتە باوەڕ بە تورکیا
بکرێت ،و بە هەڵوێستی تورکیا جیدی بێت لە گەڵ گەلی فەلەستینی و مافی
خەڵکی غەزە. سەرەتا تورکیا دەبێت لە ناو وڵاتەکەی خۆیدا ئاشتی
بخوڵقێنێت و گرفتەکانی چارەسەربکات، بۆئەوەی وەکو ئاشتی خوازێکی جیهانی
جێی باوەڕبێت لە دەرەوەی تورکیا. هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردەکانی
عێراق بەڕونی بێ هەستی کوێری نیشاندەدات بەرانبەر گرفتەکانی ناوەی خاکی
تورکیا و ئەمەش زۆر بۆ ئەردۆغان باش و ئیجابی نییه.
ئاسانە ڕەخنە لە ناکۆکی ئیسرائیل و حەماس گرتن ، کە چۆن سزایی کۆی
فەلەستنینیەکان دەگیرێت، بەڵام کاتێک سەربازانی تورکیا بۆمبارانی خاکی
عێراق دەکەن جێی داخە ڕەخنەی جیهانی خێرا لە هێرشی سەربازی تورکیا
ناگیرێت. هێرش و سوکایەتی بەردەوامی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق پێویستی
بە ڵێکۆڵینەوەی بێلاینەی جییانی هەیە.
_________________________________
بۆدیل سیبالۆس
- ئەندامی پەرلەمانت / پارتی ژینگەی سوید
ڕێبوارحەسەن
- ئەندامی شارەوانی ستۆکۆڵم و کەندیداتی پەرلەمانت.
info@kurdocidewatch.net
www.kurdocidewatch.net
|