٣\٣\٢٠١٠ هه‌ڵوێستی سه‌رانی کورد و نه‌وشێروان مسته‌فا وه‌ک خۆی سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی له د‌انمارک!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی ساڵی رابردوو، له‌ڕێکه‌وتی (22.7.2009)دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نامه‌کانی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و، مام جه‌لال سکرتێری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که بۆ وه‌زیری دادی د‌انمارکی نووسیبوویان، له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)دا بڵاوکرده‌وه‌و له که‌ناڵی ئاسمانی (که‌ی. ئێن. ئێن)یش نامه‌کانیان خسته‌ڕوو. هه‌مان رۆژ رۆژنامه‌نووسێکی سه‌ربه کۆمپانیای ووشه به‌ناوی (پشتیوان سه‌عدوڵڵا) په‌یوه‌ندی کردبوو به هه‌ریه‌ک له (نه‌ریمان)ی برام‌و (عومه‌ر محه‌مه‌د)ی ئه‌ندامی رێکخراوی چاک ئینفۆ، داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی منی لێ کردبوون. عومه‌ر محه‌مه‌د ته‌له‌فۆنه‌که‌ی منی پێدابوو، به‌ڵام نه‌ریمانی برام ته‌له‌فۆنی بۆ کردم‌و پرسی پێکردم، منیش قایلبووم ژماره‌که‌ی بداتێ. به‌رله‌وه‌ی بچمه ناو ورده‌کارییه‌کانی هه‌ڵوێستی نه‌وشێروان مسته‌فاو کۆمپانیای ووشه، ده‌مه‌وێت ئاماژه به نامه‌کان‌و هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بکه‌م.
مام جه‌لال، له‌ڕێکه‌وتی (28.11.2002)دا نامه‌که‌ی بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی نووسیوه که تیایدا هاتووه: (خه‌زره‌جی، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیدا خۆبه‌ختکارێکی ئێراقی بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که له‌دڵه‌وه لایه‌نگیری رژێمه دیکتاتۆره‌که‌یه. کاتێ خه‌زره‌جی خۆی گه‌یانده ریزه‌کانی پارتی به‌عس‌و سوپا، خۆی خسته پاڵ چه‌په‌کانه‌وه که دژ به‌گرووپی سه‌ددام‌و عه‌فله‌قیه‌کان بوو. دوای ئه‌وه‌ی خه‌زره‌جی پله‌ی به‌رزبووه‌وه بۆ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ (ینک) به‌ست. به‌زانیاری ته‌واوی به‌نده، خه‌زره‌جی خودی خۆی به‌شداری ئه‌نفال یان به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی نه‌کردووه. وه‌کو خۆم هه‌ستده‌که‌م رژێمی ئێراقی هانی (پ.ک.ک)و هه‌ندێک کوردی ئێراقی داوه که مه‌سه‌له تراژیدیه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه کاری تێکردبوون، بۆ دانانی پلانێک له‌دژی خه‌زره‌جی).
وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ ناڕاستی بۆچوونه‌که‌ی تاڵه‌بانی، ئاماژه به هه‌ڵوێستی براده‌رانی (پ. ک. ک) ده‌ده‌م، که له‌لای که‌سایه‌تییه‌کی به‌ڕێزو دیاری کورد به‌ناوی (د. ج. ق)دا گوتوویانه: (ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی له د‌انمارک پێی هه‌ڵساون، جگه له شانۆگه‌رییه‌کی ده‌زگای هه‌واڵگری (موخابه‌راتی) سه‌دام‌و به‌عس شتێکی تر نییه).
هه‌ر بۆ وه‌ڵامی مام جه‌لال که گوایه رژێمی ئێراقی هانی هه‌ندێک کوردی ئێراقی (واته ئێمه‌ی سه‌ربه کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی) دابێت، رۆژنامه‌یه‌کی د‌انمارکی له ژماره‌یه‌کی خۆیدا له کۆتایی ساڵی (2001)دا بوو یان سه‌ره‌تای (2002)دا بوو، نووسیبووی: (دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد‌و چڕی ده‌زگای سی. ئای. ئه‌ی ئه‌مریکی ده‌رکه‌وتووه ئه‌وانه‌ی که سکاڵایان له‌دژی نزار خه‌زره‌جی له د‌انمارک تۆمارکردووه، هه‌ر هه‌موویان قوربانی ده‌ستی رژێمی ئێراقن‌و، تێیاندایه چه‌ندین شه‌هیدیان هه‌یه له کیمیاباران‌و ئه‌نفال‌و خزم‌و که‌سیان له سێداره‌دراوه یان ناوچه‌کانیان به‌ر شاڵاوی راگواستن‌و به‌عاره‌بکردن بۆته‌وه. سی. ئای. ئه‌ی. بۆی روونبۆته‌وه که هیچیان په‌یوه‌ندییان به رژێمی ئێراقه‌وه نییه، به‌ڵکو له‌به‌ر دڵسۆزیان بۆ کورد‌و له ئه‌نجامی ئه‌و زیان‌و ئازارانه‌ی له لایه‌ن رژێمی ئێراقه‌وه به‌ریان که‌وتووه به‌و کاره هه‌ڵساون). ده‌قی رۆژنامه‌که لای من پارێزراوه‌و کاتی خۆیشی له‌ڕاگه‌یاندنێکی کۆمیته‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان به ناوی رۆژنامه‌که‌و ژماره‌ی رۆژنامه‌که کردووه، به‌ڵام ئێستاکه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌و هه‌رکاتێ پێویستیکرد به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم‌و ده‌یدۆزمه‌وه.
فوئاد مه‌عسوم، له‌ڕێکه‌وتی (10.10.2001)دا نامه‌یه‌کی بۆ وه‌زیری دادی د‌انمارکی (فرانک یه‌نسن) ناردووه، ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌و نامه‌یه‌دا: (فه‌ریقی روکن نزار ئه‌لخه‌زره‌جی له‌لای ئێمه وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی نیشتمانیی بێ وێنه‌و به‌ناوو ناوبانگێکی باش ناسراوه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئێمه خه‌زره‌جی هیچ رۆڵێکی له لێدانی هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌کی کیمیاوی نه‌بووه‌و به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیشی نه‌کردووه‌و دژی تاوانی جه‌نگ بووه).
جه‌واد مه‌لای سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان که په‌یوه‌ندییه‌کی باشم له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌و کوردێکی زۆر دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ره، له‌سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌کانمان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی داوای لێکردم ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان هه‌وڵی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تباری ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌رین، ئه‌و ئاماده‌یه ته‌واوی تێچووی پاره‌ی دادگاییکردنه‌که بخاته ئه‌ستۆی خۆی‌و کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان. ده‌ستبه‌جێ داواکه‌م ره‌تکرده‌وه‌و گووتم: (له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی باسی ده‌که‌م، به‌ڵام من پێشه‌کی قایل نیم). له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی کۆمیته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان باسی ئه‌و داواکارییه‌ی جه‌واد مه‌لام کرد، که ئه‌وانیش قایل نه‌بوون. دوای نزیکه‌ی مانگێک پێویستیمان به یارمه‌تی دارایی هه‌بوو له‌پێناوی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانمان‌و شه‌وێک ته‌له‌فۆن بۆ جه‌واد مه‌لا کرد‌و، داوام لێکرد وه‌کو سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌دا به بڕێک پاره یارمه‌تیمان بدات. به‌ڵام ناوبراو گووتی: (پاره‌مان نییه‌و، داوا له کۆسره‌ت ره‌سوڵی براده‌رت بکه که یارمه‌تیتان بدات، خۆ تۆ یه‌کێتیی). هه‌رچه‌نده گووتم: من یه‌کێتیی نیم، ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی بوومایه به‌وکاره هه‌ڵنه‌ده‌ستام که یه‌کێتیی پێی خۆش نییه. به‌ڵام که زانیم سوودی نه‌بوو، بۆیه له کورتی کۆتاییم به‌و گفتوگۆیه بێزه‌نتییه هێنا).
لێره‌دا زۆر به‌کورتی ئاماژه به هه‌ڵوێستی کوردانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی هه‌ندێک له سه‌رکرده‌و به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ده‌م له‌نێویاندا (کاک کۆسره‌ت (که له مانگی ته‌موزی ساڵی (2002)دا له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بینیم‌و گفتی هاوکاری کۆمیته‌که‌مانی دا)، شه‌هید شاخه‌وان، جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیز، شاڵاو عه‌لی عه‌سکه‌ری، ئازاد خانه‌قینی، سه‌عدون فه‌یلی، مه‌نسور حه‌مه که‌ریم‌و دلێری مامۆستا قادر جێگری ئێستای مه‌ڵبه‌ندی دووی که‌رکوکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵوێستیان زۆر نێگه‌تیڤانه بوو نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین، جێگری ئه‌وکاتی سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و به‌رپرسی کۆمپانیای ووشه‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئێستا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (ی. ن. ک) ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل‌و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی (ی. ن. ک) عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی‌و له د‌انمارک-یش فه‌رهاد فه‌یلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی (ی. ن.ک).
دوای سکاڵا کردنمان له تۆمه‌تباری کوردکوژ فه‌ریق یه‌که‌می روکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ڵ خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای شومی ئێراق، کۆمیته‌یه‌کمان به‌ناوی (کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی له د‌انمارک) پێکهێنا. کۆمیته‌که پێکهاتبوو له ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ک له (ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی، ئه‌حمه‌د عه‌زیز تاڵیب، گۆران غه‌فور هه‌ڵه‌بجه‌یی‌و نه‌وزاد مارف). کاری سه‌ره‌کی کۆمیته‌که‌مان کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و په‌یوه‌ندیکردن به پۆلیس‌و دادگا له دانمارک‌و کوردستان‌و کوردانی هه‌نده‌ران بوو له‌پێناوی دابینکردنی پشتیوانی بۆ کۆمیته‌که‌مان. یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌نامانی که له کۆتایی ساڵی (2001)دا بۆ پۆلیسی د‌انمارکی ناردمان بریتی‌بوو له لاپه‌ڕه‌کانی (141-142)ی په‌رتووکی نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مین به‌ناوی (خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی ئێراق 1984-1988)، که نووسه‌ر باسی بۆسه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو ده‌کات له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌کی سلێمانی – دوکان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی (ی. ن. ک)، که دواتر نزار خه‌زره‌جی دوای راکردنی له ئێراق‌و جیابوونه‌وه‌ی له سه‌دام له له‌نده‌ن بۆ نه‌وشێروان مسته‌فای باسکردووه، ئه‌گه‌ر بێتوو جاشێکی ره‌بییه‌کی نزیک ئه‌و شوێنه به‌غاردان نه‌هاتبایه‌و ئاگاداری کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی نه‌کردایه که خه‌زره‌جی‌و چه‌ندین ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی فه‌یله‌قی له‌گه‌ڵ بووه، له‌وانه‌بوو هه‌موویان بکوژرانایه‌و ئه‌نفالی یه‌ک شکستی بهێنایه. پۆلیسی د‌انمارک داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نه‌وشێروان مسته‌فای له ئێمه کرد، ئێمه‌ش ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی جێگری سکرتێری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان (نه‌وشێروان مسته‌فا)مان په‌یدا کرد‌و خۆم گه‌یاندمه پۆلیس. ئه‌حمه‌د عه‌زیز به براده‌رێکی نزیکی خۆی گوتبوو که ئێمه نه‌وشێروان مسته‌فا-مان وه‌کو شایه‌دێک بۆ پرسی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی ده‌ستنیشان کردووه‌و، پۆلیسی د‌انمارکی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ن. ئه‌و براده‌ره قسه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی به نه‌وشێروان گه‌یاندبوو، نه‌وشێروان گوتبووی: (ئه‌گه‌ر پۆلیسی د‌انمارکی په‌یوه‌ندییان کرد، پێیان بڵێن نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه په‌یدا نابێت‌و، پێیان مه‌ڵێن لێره‌یه). دوای ماوه‌یه‌ک پۆلیسی د‌انمارکی په‌یوه‌ندییان به‌منه‌وه کردوو گووتیان: نه‌وشێروان به‌هۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی که تۆ داوته به ئێمه ده‌ست ناکه‌وێت! هه‌ر به‌هۆی ئه‌حمه‌د عه‌زیزه‌وه ژماره‌ی مۆبایلی نه‌وشێروان مسته‌فا-مان په‌یداکردو ژماره‌که‌یم دایه ئه‌فسه‌رێکی سه‌ربه ده‌سته‌ی پۆلیسی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه گه‌وره‌کان. نزیکه‌ی مانگێکی پێچوو، له ته‌له‌فۆنێکی ئه‌فسه‌ره‌که‌ی پۆلیسدا پێمی راگه‌یاند: (نه‌وشێروان مسته‌فا گووتی: من نامه‌وێت سه‌باره‌ت به‌و پر‌سه قسه بکه‌م. نامه‌وێت شایه‌دی له‌دژی خه‌زره‌جی بده‌م. بۆ ده‌تانه‌وێت به‌ته‌نیا نزار خه‌زره‌جی دادگایی بکه‌ن، ئه‌ی تاوانبارانی تری ئه‌نفال؟ هه‌تاکو ئێستاکه ئێوه له‌کوێ بوون؟ به‌و دادگاییکردنه‌ی که د‌انمارک ده‌یکات له‌دژی نزار خه‌زره‌جی ئێوه خزمه‌ت به سه‌دام‌و حزبی به‌عس ده‌که‌ن. ئێوه به دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی داکۆکی له سه‌دام ده‌که‌ن‌و ته‌مه‌نی حزبی به‌عس درێژده‌که‌نه‌وه‌و، ده‌بنه هۆی مانه‌وه‌و نه‌ڕووخانی سه‌دام)! کاتی خۆی ئه‌و شتانه‌م هه‌مووی بۆ ئه‌حمه‌د عه‌زیز، نه‌وزاد مارف، گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی، براده‌رانی رێکخراوی چاک – کوردۆ سایدو چه‌ندین براده‌رو که‌سانی تر باسکردووه.
له‌سه‌فه‌رێکی ساڵی (2003)مدا بۆ کوردستان، له‌ڕێکه‌وتی (8.7.2003)دا له مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لیوا فوئاد چه‌له‌بی نوێنه‌ری مام جه‌لال له‌و مه‌ڵبه‌نده‌م بینی. لیوا فوئاد پرسیاری پرسی دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی لێکردم که به‌کوێ گه‌یشت‌و خه‌زره‌جی چۆن رایکردو ئێستاکه له کوێیه؟ دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان، فوئاد چه‌له‌بی گووتی: (دوای رووخانی رژێم نه‌وشێروان مسته‌فام بینی، که هه‌ر له تۆشم بیستبوو که ئه‌و نه‌یویستووه شایه‌دی له‌دژی نزار خه‌زره‌جی بدات. لێم پرسی له‌به‌رچی نه‌یویست بێت بۆ دانمارک‌و شایه‌دی له‌دژی نزار خه‌زره‌جی بدات؟ که‌چی نه‌وشێروان له وه‌ڵامدا گووتی: ئه‌و سه‌گبابانه هه‌تا ئێستا له کوێ نووستبوون؟ ئه‌ی کاتێک که کوردستان کیمیاباران‌و ئه‌نفال ده‌کرا، ئه‌وانه له کوێ بوون؟ بۆیه نه‌مویست بێم بۆ دانمارک‌و شایه‌دی بده‌م).
هه‌ر له سه‌فه‌ری ساڵی (2009)مدا بۆ کوردستان له‌ڕۆژی (9.10.2009)دا بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له‌ماڵی لیوا فوئاد بووم‌و، هه‌مان پرسیارم لێکرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نه‌وشێروان‌و، ناوبراو هه‌مان وه‌ڵامی سه‌ره‌وه‌ی نه‌وشێروانی بۆ دووباره کردمه‌وه.
دوێنێ ئێواره، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی (27.2.2010) له دیمانه‌یه‌کی که‌ناڵی ئاسمانی (که‌ی. ئێن. ئێن)ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین (مام رۆسته‌م که‌رکوکی)دا، مام رۆسته‌م نامه‌کانی مام جه‌لال‌و فوئاد مه‌عسومی خسته‌ڕوو وه‌کو په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی (ی. ن. ک)و به‌عس. هه‌ر سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نامه‌یه له رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌ڕێکه‌وتی (22.7.2009)دا، ئه‌وه‌بوو رۆژی دواتر، واته (23.7.2009) رۆژنامه‌نووس پشتیوان سه‌عدوڵڵا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم‌و داوای‌کرد که دیمانه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن بۆ (که‌ی. ئێن. ئێن) یان بۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه. سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناکه‌مه‌م لێکردن، به‌ڵام هیوای ئه‌وه‌م خواست که ته‌نیا بۆ ریکلامی هه‌ڵبژاردن به‌کاری نه‌هێنن. له‌وه‌ڵامدا باسی ئه‌وه‌یکرد که ئه‌وان باوه‌ڕی ته‌واویان به ره‌وایه‌تی دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی هه‌بووه. پێمگووت من ده‌مه‌وێت روونکردنه‌وه له‌سه‌ر نامه‌کانی مام جه‌لال‌و فوئاد مه‌عسوم بده‌م بۆ میدیای ئێوه، به‌ڵام بۆ نامه‌که‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیزی به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی-تان بڵاونه‌کردۆته‌وه؟ گوتی ئه‌و نامه‌یه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، پێم گووت: (به‌ڵام دوێنی به ته‌له‌فۆن له ئه‌حمه‌د عه‌زیزم پرسی، ئه‌و گووتی: نامه‌ی ئیحسان عبدولعه‌زیز-یشم داوه به‌وان. هه‌روه‌ها خۆشم شه‌وی رابردوو نامه‌که‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیزم بۆتان ناردووه). گفتیدا که ئه‌ویش بڵاوبکه‌نه‌وه. دواتر به‌گوێره‌ی لێدوانه‌کانی میدیای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌رکه‌وت کۆمپانیای ووشه له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کان گفتیان به‌یه‌کدابوو که هێرش نه‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر، هه‌ر بۆیه‌ش رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌و (که‌ی. ئێن. ئێن) نامه‌که‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان بڵاونه‌کرده‌وه. به پشتیوان سه‌عدوڵڵام گووت: (به‌ته‌له‌فۆن قسه‌تان بۆ ده‌که‌م به‌مه‌رجێک قسه‌کانم نه‌بڕن. من بۆ مێژوو قسه ده‌که‌م‌و مێژوو چۆن بووه وای ده‌گێڕمه‌وه: نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌وکات جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی‌کردنی نزار خه‌زره‌جی له هه‌ڵوێسته‌کانی مام جه‌لال‌و فوئاد مه‌عسوم خراپتر نه‌بووبێت، هه‌رگیز باشتر نه‌بووه). دوای ئه‌وه‌ی باسی ته‌واوی قسه‌کانی نه‌وشێروانم بۆ کرد که به پۆلیسی د‌انمارکی راگه‌یاندبوو، گوتی: (به‌دڵنیایی ئێمه ته‌نیا مه‌به‌ستمان ریکلامی هه‌ڵبژاردن نییه‌و، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مڕۆکه په‌یوه‌ندیت پێوه بکه‌ین، ئه‌گه‌رنا به ئیمێیڵ چه‌ند پرسیارێکت لێ ده‌که‌ین‌و وه‌کو دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه). هه‌ر له وه‌ڵامه‌که‌یدا زانیم نه ته‌له‌فۆنه‌که ده‌که‌ن‌و نه دیمانه‌که‌ش به ئیمێیڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونکه ده‌یانزانی وه‌کو که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت قسه ناکه‌م به‌ڵکو به‌وشێوه‌یه راستییه‌کان ده‌درکێنم که بینیومن. هه‌رواش ده‌رچوو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دا نه‌بوو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌منیاندا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی پێوه‌کردن‌و دیمانه تاوه‌کو ئێستاکه‌ش نه‌یان هێنایه‌دی‌و منیش له‌چاوه‌ڕوانی گۆدۆ دام. خۆزگه کۆمپانیای ووشه ئه‌وه‌نده بازرگانییان به‌و نامانه‌وه نه‌ده‌کردو هه‌ڵوێستی نه‌وشێروان مسته‌فا-شیان باسده‌کرد. جا به‌ئاراسته‌کردنی پرسیارێک بێت له نه‌وشێروان خۆی یان ئه‌حمه‌د عه‌زیز تاڵیب، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نه‌وشێروان له‌مه‌ڕ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی له د‌انمارک، به‌تایبه‌ت که ئه‌حمه‌د عه‌زیز تاڵیبی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبار نزار خه‌زره‌جی، یه‌کێکه له کاندیده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له که‌رکوک بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراق له‌ڕێکه‌وتی (7.3.2010)دا!
تێبینی: هه‌ر لایه‌ن‌و که‌سێک به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زۆرتر‌و رودتر، بۆیان هه‌یه‌و ده‌توانن به‌هۆی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن (0045- 25 14 33 44) یان ئیمێیڵه‌که‌مه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ن، ئاماده‌شم بۆ هه‌ر که‌ناڵێکی ئاسمانی باسی نامه‌کانی سه‌رکردایه‌تی‌و پارته کوردستانییه‌کان بکه‌م به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک به مه‌به‌ستی گله‌یی کردن له‌وه‌ی که ناوی لایه‌نه‌که‌ی یان ناوی خۆی هاتووه که گوایه ئێستا کاته‌که‌ی له‌بار نییه، گوێی لێ ناگرم‌و ته‌له‌فۆنه‌که‌ی به‌سه‌ردا داده‌خه‌م. پێمخۆشه هه‌رکه‌سێک گله‌یی هه‌یه با ئازادانه به نووسین وه‌ڵامم داته‌وه.
28.2.2010
|