٩\٢\٢٠١٦
ھەڵوێستمان
بەرانبەر رۆژاوا
دەبێ ھەڵوێستی
رەخنە و ھاریکاریی بێ.

زاھیر باھیر
- بەشی
سێیەم -
• دیمانه و ڕاگه‌یاندنی نابه‌جێ، زمانگۆڕین و بۆنی پاشه‌کشه‌کردن له
سیسته‌می کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك:
به‌وه‌ی که له نزیکه‌وه چاودێری قسه و باس و دیمانه و میدیای
هاوکار به ڕۆژاوا و باکور ده‌که‌م، پاشه‌کشه‌ی گه‌وره له زمانی به‌رپرسان
و هه‌ندێك که‌س و هه‌ندێك له به‌شه‌کانی میدیا ، ده‌بینم . هه‌ستده‌که‌م
که له مانگی نیسانی پاره‌که‌وه ٢٠١٥، که
بینینی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه قه‌ده‌خه‌کراوه ، سه‌رجه‌می
هه‌ردوو حیزبه‌که‌ی باکور و ڕۆژاوا و هه‌ردك بزوتنه‌وه‌که له به‌های
تێفکرین و ئایدیا و تاووتوێکردنی کێشه‌کان و پلانکێشان و چاودێریکردنی
چالاکییه‌کان ، که ئۆجه‌لان به‌شداریده‌کات و ئاگه‌داریان ده‌کاته‌وه،
بێبه‌شن ، ئاوای ده‌بینم نه‌بینینی ئۆجه‌لان بووه‌ته هه‌لێك بۆ هه‌ندێك
که‌س که نه‌ك هه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ئۆجه‌لان ده‌یه‌وێت
قسه ده‌که‌ن و دیمانه‌ده‌که‌ن، به‌ڵکو سیاسه‌تی پارته‌کان و هه‌ڵسوکه‌و‌تیشیان
گۆڕیوه ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ، که ڕه‌نگه به قازانجی هیچکام له‌و
دوو بزوتنه‌وه‌یه نه‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد زۆر جار و له زۆر بواردا زمانی
ڕایسیستانه به‌کار ده‌هێنرێت. جگه له‌مه‌ش قسه‌ی نابه‌جێ و بێسه‌ر و
به‌ره‌ش ده‌کرێت . لیره‌دا بۆ به‌ڵگه‌ی قسه‌کانم چه‌ند نمونه‌یه‌کی
تازه‌کی ده‌هێنمه‌وه:
له سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٥دا قه‌ریلان ده‌ڵێت "
کاروانی شۆڕشەکەمان بۆ سەرکەوتنی هەموو کوردستان ........ کە گەلی کورد
بە قۆناغێکی مێژووی گرنگدا دەرباز و دەڵێت:" ئەم قۆناغەی ئێستا
تێیداین، قۆناغی ئاواکردنی کوردستانی ئازادە، لەبەر ئەوە لە هەموو کات
زیاتر پێویستیمان بە یەکێتی نەتەوەییە".
لەپەیامەکەیدا کارایڵان دەڵێت:" لەبەر ئەوەی ئێوە منتان بە شایانی
ئەندامێتی کەنەکە بینی، منیش بە هەموو نرخە پیرۆزەکانی خۆم پەیمان
دەدەم کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا وەک فیداییەکی ئاپۆچی جێگە
بگرم، پڕەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک بەجێبهێنم و بۆ
کوردستانی ئازاد و دیموکراتیک و سەرکەوتوو، بەهەموو هێزی خۆم تێبکۆشم
دژ به سیاسه‌تی داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورك" .."له قۆناغێکی وه‌ها
گرنگدا، لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکێتی هەیە، هەروەها لەم
قۆناغەدا بۆ سەرکەوتنی گەلەکەمان و هەم بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی،
من لەو باوەڕەدام کە کەنەکە ڕۆڵی خۆی دەبینێت و مۆری خۆی لە خەباتی
گرنگ دەدات".
من ده‌توانم چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م قسه بێسه‌روبه‌رانه‌ی قه‌ریلان
بنوسم به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم له سه‌ره‌تای قسه‌کانییه‌وه
تاکو کۆتاییه‌که‌ی، هیچی له خزمه‌تی کێشه‌ی کورددا نییه و زۆر
ئازادانه و بێ منه‌تیش دژایه‌تی هزر و حه‌ل و پلانی ئۆجه‌لان بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی
کێشه‌ی کورد له هه‌ر به‌شێکی کوردستاندا، ده‌کات . وشه‌ی سواوی یه‌کێتی
کورد ته‌نها بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌کاریده‌هێنن ،
ده‌نا ئه‌وه‌ی که ئه‌لفوبایه‌کی مێژو و سیاسه‌ت و پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه
بزانێت ، ده‌زانێت که یه‌کێتی نه‌ته‌وه وجودی نییه و هه‌رگیزیش نه‌بووه
. نه‌ته‌وه نه له که‌ڵچه‌ردا و نه له زماندا یکگرتوو نه‌بووه
وناشبێت ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له چین پێكهاتوه‌و به‌رژه‌وند و ناکۆکی
چینایه‌تییان هیچ وه‌خت ڕێگا نادات که یه‌کبگرن ، حیزبچێتی و سه‌رکرده‌چێتی
و ده‌سه‌ڵاتخوازیش هه‌روه‌کو چۆن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه
، هه‌ر ئاواش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه له‌ت و په‌تیان ده‌کات و یه‌کگرتنیان
هه‌رگیز له خه‌ون تێناپه‌ڕێنێت.
ئه‌مه‌ی که قه‌ریلان ده‌ێڵێت دژی ڕۆحی هزری ئۆجه‌لان و ' بوکچینی'
مامۆستایه‌تی که کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکه ، ناسێنترا‌ڵیزمه
/ ناناوه‌ندگه‌ریی، یه‌کگرنتی خه‌ڵکانی
وڵاته‌که به جودایی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیی و دینی و مه‌زهه‌به‌کانیان
له‌و کۆنفیدراڵیزمه‌دا ، له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دامه‌زراندنی یه‌کێتی
کۆنفیدراڵیزمدا . نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
قسه‌کانی ٣٠\١٢\٢٠١٥ی
قه‌ریلان پشتڕاستکردنه‌وه‌یه‌كن بۆ قسه‌کانی مانگی سێبته‌مبه‌ری، که
ده‌ڵێت :" ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى ئێستاى باکوورى کوردستان به‌رخۆدانێکى نه‌ته‌وه‌یه
و ده‌بێت هه‌مو هێزه کوردستانیه‌کان پاڵپشتى بکه‌ن ، چونکه ئه‌م به‌رخۆدانه
بۆ ته‌واوى کورد و..
هیوامان هه‌یه سیاسیه‌کانى باشوورى کوردستان به‌هێزتر پشتیوانى له‌باکوورى
کوردستان بکات".
قه‌ریلان یا زۆر سیاسییانه یا زۆر بێئگایانه قسه ده‌کات ئه‌م
داخوازییه گرنگه و ئه‌م ئه‌رکه قورسه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌خاته سه‌رشانی
هیزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشوور . من تێناگه‌م بۆچی ئاوا به خشکه‌یی
خۆی له هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوانه‌ی
که ڕویداوه، لاده‌دا . كێ بوو له‌شکری ده‌وڵه‌تی تورکیا و داعشی
هێنایه سه‌ر کوردستان و بۆچی هێنانی ؟ ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم نییه
که ته‌وقی ئابوری له‌سه‌ر ڕۆژاوا داناوه ؟ ئه‌وان نین که ڕێگرن له
چاره‌سه‌ری بریندارانی جه‌نگاوه‌رانی یه‌په‌ژه و یه‌په‌گه له جه‌نگی
دژ به داعشدا له خه‌سته‌خانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا؟ ئه‌وه ئه‌وان
نین ته‌نانه‌ت ڕێگاناده‌ن که جه‌نازه‌ی گیانبه‌ختکردوانی باکور و
ڕۆژاوا له ناو یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و گه‌ریلاکاندا بۆ ناشتنیان به
که‌سوکاریان بسپێرێن؟ ئه‌وه ئه‌وان نین که ڕێگا ناده‌ن هاووڵاتیانی
باشور و ڕۆژهه‌ڵات و بێیانه سنوریان ببه‌زێنن بۆ کۆمه‌ك به ڕۆژاوا ؟
ئه‌وه ئه‌وان نین له پیلانگێڕاندان له‌گه‌ڵ تورکیادا، دژیان وا
جارێکی دیکه‌ش له‌شکری ده‌وڵه‌تی تورکیایان هێناوه‌ته سه‌نجار بۆ
گیانی ئه‌وان؟ ئه‌وه ئه‌وان نین که چه‌نده‌ها بنکه‌ی سه‌ربازی له‌شكری
تورکیایان له خاکی کوردستاندا مۆڵه‌ت پێداوه؟ ئه‌وه ئه‌وان نین که
خوێن ده‌به‌خشنه خوێنبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و هێزه‌کانی داعش به
فرۆۆشتنی نه‌وتی هه‌رزان و کارئاساکردن بۆیان و هێنانی زیاتر له
٤٠٠٠ کۆمپانیای تورکی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان؟ ئه‌وه ئه‌وان نین ڕۆژێك له ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژێک له وڵاتێکی
ڕۆژاو و ڕۆژێکی دیکه له یه‌کێك له پاشا و میر نشینه‌کانی که‌نداون
که خاڵی یه‌که‌می ئه‌جه‌نده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوانیان له‌ناوبردنی
ئێوه‌یه؟
ئه‌ی چۆن دڵت به گۆڕان خۆشده‌بێت و ئه‌و داخوازییه‌ی لێده‌که‌یت که
تا ئه‌م چرکه‌یه هیچ هه‌ڵوێستێکی فیعلی نه دژ به پارتی و نه له
قازانج به ڕۆژاوا و باکور نییه؟ خۆ یه‌کێتیش هه‌روه‌کو ئه‌وان
تاوانباره . ئه‌مان هه‌ر هه‌موویان بۆ حاڵی خۆیان زۆر زیره‌کن و ده‌زانن
چیده‌که‌ن ، یارمه‌تیدانی ئه‌وان به بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا و باکور یانی
کۆمه‌كکردن به له‌ناوبردنی خۆیان ، یانی هه‌ڵکه‌ندنی چاڵ بۆخۆیان ،
چونکه به‌ڕێکردنی هه‌مان مۆدێلی ڕۆژاوا له باشووردا یانی تیاچونی ئه‌وان.
ده‌میرتاشیش له سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا له سه‌ره‌تای مانگی
دیسه‌مبه‌ردا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دا له واشنگتۆن وتی "..بێ
كەموكوڕی نین، بەڵام دەتوانم بڵێم كە زۆر بەرەوپێشچووین، بەئاراستەی
وەدیهێنانی یەكێتی نەتەوەیی . لە مەهابادەوە بۆ قامیشلی و هەولێر و سنە،
هەموومان بە یەك ئاراستەدا دەڕوانین. بەبۆچوونی من، لە سەتەی ٢١دا
گەیشتووینەتە خاڵێكی مەزن بۆ ئەوەی كورسی خۆمان لەنێو خێزانی نەتەوە
شكۆمەندەكاندا هەبێت و وەك دەوڵەت بژین".
ئاشکرایه که ده‌میرتاش لێره‌دا وه‌کو هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په قسه
ناکات ، وه‌کو هاووڵاتییه‌کی تورکیا که با‌نگه‌شه‌ی بۆ کرده‌وه ، قسه
ناکات ، به‌ڵکو وه‌کو بارزانی قسه ده‌کات . ئه‌وه‌ی له‌بیرچۆته‌وه که
ئه‌و ئامانجی له باکور و تورکیا خۆسه‌ری دیمۆکراتی و کۆنفیدراڵیزمی
دیمۆکراتیکه نه‌ك هه‌وڵی شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای ده‌وڵه‌تی کوردستان و
خوازیار و پێشبینکه‌ری ئاڵای ده‌وڵه‌تی کوردی له‌نێو "ئه‌و خێزانه
شکۆمه‌نده"ی که بۆ جارێکیش له‌سه‌ر کوردی باکور دژی تورکیا نه‌هاتۆته
قسه. دوای ئه‌مه‌ش کام یه‌کێتی کورد ، ئه‌و به‌وه دڵی خۆشه که چه‌ند
هه‌زارێك له کوردانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات له‌ناو هێزه‌کانی یه‌په‌گه و
یه‌په‌ژه و په‌که‌که له چه‌ند ملۆێنێک گه‌نجی کورد، به‌شدارن؟!!
باشه خۆ له سه‌دا ٣٠ هێزی یه‌په‌گه غه‌یره
کوردن دوای ئه‌وه ئه‌ی چیده‌ڵێت به‌و چه‌ند سه‌د که‌سه بێیانانه‌ی که
له وڵاتانی دونیاوه خۆیان كێشکردوه بۆ کۆمه‌ك و هاوکاری بزوتنه‌وه‌که؟!!
_________________________________
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/helwestmanb2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/helwestmanb.htm
٣٠\١\٢٠١٦
- لەندەن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|