هه‌ڵوێست و بانگه‌وازی چاک: ده‌رباره‌ی دواپه‌لاماری هێزه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان .
وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا، له‌درێژه‌ی سیاسه‌ت و مانۆڕ‌و گه‌له‌کۆمه‌ی ئه‌مجاره‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکیا دژ به‌گه‌له‌که‌مان، هێزه هه‌وایی و یه‌که تۆپ هاوێژه‌کانی ئه‌و ووڵاته سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌ک، چه‌ندین گوندی ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌کانی قه‌ندیل و زاخۆ و دهۆکیان به‌خه‌ستی بۆردومان کرد و زه‌ره‌روزیانی گیانی و ماڵی زۆری به‌خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه‌کان گه‌یاند. ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژیه سه‌ربازیه‌ی تورکیا له‌کاتێکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریکاو ناوچه‌که و عێڕاق و تاڕاده‌یه‌کیش هه‌رێمی کوردستان لایه‌نداری له‌داگیرکه‌ری تورکیا ده‌که‌ن و له‌زۆر لایه‌نی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری و دیبلۆماسی و لۆجستیکیه‌وه یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ده‌ن بۆ پێشێلکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، ئه‌ویش نه‌ک ته‌نها له تورکیا به‌ڵکو له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌که‌دا.
ئه‌گه‌رچی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد له‌تورکیادا زۆر نه‌رمی له خۆی نیشانداوه و پرۆژه‌ی ئاشتیانه‌ی کێشه‌که‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ک خستۆته‌به‌رده‌م و داوای چاره‌سه‌ری عادیلانه ده‌کات، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا پێچه‌وانه‌که‌ی پیاده‌ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای سه‌ربازی و به‌رده‌وامبوون له سه‌ر سیاسه‌تی نکۆڵیکردن له بوون و مافه‌کانی کورد و تێکشکاندنی ئیراده‌ی ووڵاتپارێزه‌کانیه‌وه کۆتایی به‌کێشه‌که بهێنێت. له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تورکیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا هه‌وڵی داوه پرسی کورد له‌ووڵاته‌که‌یدا هاوتای تیرۆر بکاته‌وه و ڕه‌وایه‌تی به چه‌وساندنه‌وه و بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد بدات. له‌ناوخۆشدا بێجگه له‌به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئۆپراسوێنه سه‌ربازیه‌کان و سوتاندنی کوردستان و شه‌هیدکردنی گه‌ریلا و زۆرتر میلیتاریزه‌کردنی کوردستان، هاوکات گوشارێکی زۆری سیاسی و ڕاگه‌یاندن و یاسایی هێناوه‌ته سه‌ر پارته سیاسیه‌کانی کورد و با نیازیشه به‌ناوی سیاسه‌تی دژی تیرۆر و په‌یوه‌ندی به گه‌ریلاکانی تورکیاوه ده‌می ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارته کوردیه‌کان ببه‌ستێت.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێڕاق به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستدرێژی تورکیا هه‌ڵوێستی هاوکاری و پشتیوانیان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌وانیش هاوتای تورکیا گه‌لی کوردی باکور و شؤڕشگێره‌کانیان به دوژمنی خۆیان ناساندووه و گوشاریان بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێناوه هه‌تاکو زیاتر بچێته ناو بازنه‌ی سیاسه‌ته‌کانی تورکیاوه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تورکیا خاوه‌ن سیاسه‌تێکی جێگیر و به‌رده‌وامه له دژایه‌تیکردنی سه‌رجه‌م ئه‌زمون و پێشکه‌و‌تنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه له په‌کخستنی ماده‌ی 140 و گشت داخوازی و مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان. ئێمه له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌ک ڕێکخراویی چاک جگه‌له‌وه‌ی که‌سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا ده‌که‌ین، وه به‌هه‌موو شێوازێکیش به‌توندی دژایه‌تی ده‌که‌ین و به‌سیاسه‌تێکی ترسناکی ده‌ناسێنین. هاوکات داواده‌که‌ین ئه‌و هێزو ده‌وڵه‌ت و لایه‌نانه‌ی که گڵۆپی سه‌وزیان بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌ی تورکیا داگیرساندووه کۆتایی به‌هه‌ڵوێستی ناڕه‌وایان بهێنن و چیتر هاوکاری و پشتگیری داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵکی کوردستان و هێزو پارته سیاسیه‌کان ده‌که‌ین هه‌ڵویستی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان ده‌رهه‌ق به‌م سیاسه‌ت و گه‌له‌کۆمه‌یه‌ی سه‌ر گه‌له‌که‌مان نیشان بده‌ن و به‌هه‌موو تواناوه یارمه‌تی پێشکه‌ش به ناوچه بۆردومانکراوه‌کان و خه‌ڵکی ناوچه‌که بکه‌ن و ببنه پشت وپه‌نایه‌ن.
سه‌رکه‌وتنی تورکیا له‌م پیلان و هێرشه سه‌ربازیانه‌یدا، که‌هه‌ر ئێستا سه‌ره‌تاکانی ده‌ستیپێکردووه، ئه‌گه‌ر به‌ره‌و‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ڵامی توندی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردساتن نه‌بێته‌وه و پووچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه، پێده‌چێت پیلانی گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتر و مه‌ترسیدارتری به‌شوێندا بێت و له‌ئه‌نجامدا به ئامانجه ڕه‌گه‌زپه‌رست و گڵاوه‌کانی خۆی بگات، که ئه‌ویش درێژه‌دانه به بارودۆخی ژێرده‌سته‌یی گه‌لی کورد له‌ناوچه‌که‌دا.
ناوه‌ندی چاک له‌م میانه‌دا پێشنیارده‌کات، به‌ره‌یه‌کی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزو کاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و ده‌ره‌وه پێکبهێنرێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ین له‌م پێناوه‌دا ڕۆڵی به‌رچاو و دڵسۆزانه‌ی خۆمان ببینین و ببینه به‌شیک له‌و جوڵا‌نه‌وه‌یه، چونکه به دڵنیایه‌وه پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانێکی له‌م جۆره یه‌کێتی و یه‌کڕیزی له‌گه‌له‌که‌مان ده‌خوازێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسیدی گه‌لی کوردـ چاک www.chak.info - chak.org@gmail.com
|