په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١١\٢٠٢١

هەڵوێست و هەڵمەتی فیدراسیۆنی پەنابەران

بۆ پشتیوانیی لە پەنابەرانی سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا.

 


فیدراسیۆن دەنگی نارەزایەتی پەنابەرانی گیرخواردووی نێوان
بیلاڕووس و پۆڵەندای گەیاندە دەیان ڕێکخراو ناوەندی نیودەوڵەتی.


لە درێژەی کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ پشتیوانی لەو پەنابەرانەی لە نێوان سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە، دەنگی پەنابەران گەیاندرایە دەیان ڕیکخراو و سەنتەری بڕیاردان لە ئەوروپا و ئەمەریکا و فشار خستنە سەریان، نامە بۆ٤٢ شوێن و ڕێکخراو نێراوە، لەوانە چەند لایەنی پەیوەندیداروەلامیان داوەتەوە. لە تەنیشت ناوی ئەو ڕێکخراو و شوێنانە کورتەیەکەی وەلامەکانیان باسکراوە.

١- ڕێکخراوی TUC (کۆنگرەی سەندیکا کرێکارییەکانی بەریتانیا)
٢- ڕێکخراوی لێبوردەی جیهانی Amnesty Internationalوەهەروەها نیراوە بۆ بەشی خۆرهەلاتی ناوەراست
٣- ڕێکخراوی Human Rights Watch
٤- ڕێکخراوی کرێکارانی جیهانی ILO
٥- ڕێکخراوی DGB (یەکێتی سەندیکای کرێکارانی ئەڵمانیا)
٦- ڕێکخراوی CGT یەکێتی سەندیکای کرێکارانی فەرەنسا
٧- سەرۆکی ئەمەریکا و نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریک- نوسینگەی سەرۆکی ئەمەریکا ئەڵێن پەیوەندی بە ئەوروپاوە بکە چونکە ئەوان خاوەنی بڕیارن لەم کێشەیەدا.
٨- یەکێتی ئەوروپا - نوسینگەی کاروباری دەرەوە و جیهانی - قسەکانی دەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیا دووبارە ئەکەنەوە کە گوایە ئەمانە قاچاغچی فریوی داون و دەولەتی بیلاڕووسیش سوود لەو خەڵکە وەرئەگرێ بۆ فشار خستنە سەر ئەوروپا.
٩- نیڵ کۆیل (Neil Coyle) - ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا
١٠- پەرلەمانی ئەوروپا
١١- ڕێکخراوی -IWA-AIT ڕێکخراوی کرێکارانی جیهانی - ئیسپانیا
١٢- ڕێکخراوی - IWGB کرێکارانی جیهان - بەریتانیای مەزن
١٣- ڕێکخراوی -WSA یەکێتی هاوپشتی کرێکاری - لەندەن
١٤- ڕێکخراوی ICL-CIT - کۆنفدراسیۆنی جیهانی کرێکاران - ئیسپانیا
١٥- یەکێتی سەندیکاکانی فینلاند
١٦- فیدراسیۆنی هاوپشتی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی فینلاند
١٧- سکرتاریەتی وەزارەتی دەرەوەی فینلاند
١٨- سکرتاریەتی وەزارەتی ناوخۆی فینلاند
١٩- سەرۆکی نووسینگەی پارتی سۆسیال دیموکرات لە فینلاندە
٢٠- ڕێکخراوی یارمەتی پەنابەران - فینلاند - ئەڵێن ئێمە دەتوانین لەناو فنلەندەدا یارمەتی پەنابەران بدەین.
٢١- نووسینگەی پارتی یەکێتی چەپی فینلاند
٢٢-جیرمی کۆبن ئەندام پەرلەمان وسەرۆکی پیشۆی لیبەر پارتی
٢٣- جۆن مکدوناڵد ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا
٢٤- لیژنەی مافی مروڤ لە پەرلەمانی بەریتانیا
٢٥- سکرتیری یەکیتی کرێکاری RMT
٢٦- سەنتەری خەباتی کریکارانی (لانکا)وحزبی پیشەوەی سۆشیالستی سریلانکا.
٢٧- کۆنگرەی یەکیتی کریکارانی عیراق.
٢٨-ڕیکخراوی ئازادی کرێکارانAWL
٢٩- سکرتیری سەندیکای رۆژنامەنوسان لە بەریتانیا
٣٠- جۆن مەلۆنی جێگری سکرتێری یەکیتی خزمەتگوزاری گستی لە بەریتانیا (بریاریدا نامە ئاراستەی یەکیتی ئەوروپا بکات)
٣١- سکرتیری یەکیتی کرێکاریی(CWU)لەبەریتانیا.
٣٢- نامەیەك بۆ سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا بەدەستی پێشەکەش بە کۆنسۆلییەی پۆڵندا کرا وپەیاموداواکاری سەبارەت بە پەنابەرانی گیرخواردووی سنوری نیوانپۆڵندا وبیلاروس گەیەنرا پێیان.
٣٣- نامە ئاراستەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مروڤ کرا.لەوەلامدا دەڵێن نامەکە گەیشتووە.
٣٤- ڕێکخراوی جیهانی پێنوسەکان.
٣٥-رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە جنیڤ وهەمان نامە ئاڕاستەی سەرجەم ئۆفیسەکانیان لەتورکیا ویۆنان وئەردەن وبەریتانیا کراوە.نامەکەیان پیگەیشتوە .
٣٦- بالۆیزخانەکانی پۆڵۆنیا،لیتوانیا،ئۆکرانیا،بولغاریا.
٣٧-نامە بە سەرۆ ك وەزیرانی لیتوانیا سەبارەت بە پەنابەران وئەوانەی لە گرتووخانەکانی(رۆکڵە،میدینینکای،پەپرادە،ڤیلنس)راگیراون لە دۆخێکی خراپدان.
٣٨-لەڕێگای مارسین هەلسوراوی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران نامە فیدراسیۆن بەسەرۆک وەزیرانی پۆڵۆنیا گەیەنرا وەهەروەها بە چەند ئەندام پەرلەمانی پۆڵنداودەزگاکانی راگەیاندن لە پۆڵۆنیا .
٣٩-ڕێکخراوی سەلیبی سور لەسویسراوبەریتانیا
٤٠-رۆژنامەی گاردیان،تایمز
٤١-ڕێکخراوی رفیوجی ئەکشن ورفیوجی کانسڵ.
٤٢-دانی یاداشت بە بە پەرلەمانی هەرێمی ئۆنتاریۆ-لە تۆرنتۆ-کەنەدا.
.... درێژەی هەیە


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٧
\١١\٢٠٢١

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------



چەواشەکاریی و شێواندنی راستییەکان، رووی دووەمی ناچارکردنی هاوڵاتیانە بە ژیانی پەنابەری.
- لە وەڵام بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە پەنابەران -

رۆژی ١٤-١١-٢٠٢١ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە یەکێك لە دەزگا ئەمنیەکانی سەر بە دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی ، لە پەیوەند بە کارەساتی گەمارۆدانی پەنابەرانی کوردەوە لە نێوان سنورەکانی ووڵاتانی بیلاڕووسیا و پۆلەندا، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە سەرتاپای پڕاوپرە لە درۆ وچەواشەکاری. ئەم ئەنجومەنە، وەك ئەوەی کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەنێو خەوێکی قوڵی ٣٠ ساڵەدا بن و ئاگایان لە کارنامەی دژە ئازادی ودژە ئینسانی ئەم دەسەڵاتە نەبن، زۆر بەڕوویەکی قایمەوە جورئەتی کردووە و باس لەوە دەکات) کە بەشێک لەو هاووڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاخچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی، ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە ڕوو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو ووڵاتانە بەهێزتر بکەن) هەروەها دەڵێت"(هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە کوردستان جێبهێڵێت ) و لە درێژەدا دەڵێت (هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنانەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیە. بە دروست نازانین(، ئەم پاساوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم جگە لە شان خاڵی کردنەوەی دەسەڵات لەو هەموو بێ مافی و سەرکوت و بێکاری و کە سەپاندوویانە بەسەر هاووڵاتیانی مەحرومی کوردستاندا، دەیەوێت، تاوانەکانی خۆی بخاتەسەر شانی لایەنیتر و ڕووی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان بەلاڕێدابەرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کەهەردوو حزبی یەکێتی وپارتی لەکوردستاندا سیستەم و دەسەلاتێكیان دامەزراندووە کە لە وەڵام بەماف و ئازداییەکان و ژیانی هاووڵاتیاندا بە بنبەست گەیشتووە و ناڕەزایەتیەکی بەرینی کۆمەڵایەتی و نەفرەتی لاوان و ژنان وکرێکاران وفەرمانبەران وە سەرجەم چین توێژەکانی بەرامبەر بەم دەسەڵاتە سەرکوتگەرە هێناوەتە ئاراوە و بەشێك لە هاووڵاتیان لەدرێژی ناڕەزایەتیان بەناچار ڕێگای بە جێهیشتنی کوردستانیان هەڵبژاردووە. ئاخر ئێمە دەپرسین کێن ئەوانەی تۆمەت دەبەخشنەوە؟ئێوەیەك کە ژیان وئایندەی هەرێمی کوردستانتان بەستۆتەوە بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە وخەڵکتان لەچاوەڕوانی و نائومێدیدا ڕاگرتووە،ئێوەیەك کەرۆژێك لەژێر ناوی ئابووری سەربەخۆو رۆژیك گەڕانەوە بۆ بەغدا و یارکردن لەچوارچێوەی فیدرالیزمێکی شکست خواردوودا، ئێوەیەك کە هەر رۆژەی دەستی تیرۆریستانی ئێران و تورکیا دەهێننە سەرماڵو حاڵی خەڵکی کوردستان کە هیچ ئەمنیەتێکتان بۆ هاووڵاتیانی ژێر دەستی خۆتان نەهیشتۆتەوە، ئەی ئەوە دەسەڵاتەکەی ئێوە نیە کە خەڵکتان لەگەڵ بێ مووچەیی وگرانی وبێکاری و نەبوونی سەرەتایترین خزمەتگوزاری بەرەو ڕووکردۆتەوە و خەڵکی لەسەر بیروباوەڕی سیاسی نانبڕاو و دەربەدەر دەکەن و ڕێز لە یاساکانی خۆشتان ناگرن و چەکدارەکانتان بەڕۆژی ڕووناك خەڵکی سیڤیل لەسەر داواکردنی نان گولەباران دەکەن؟ رۆژنامەنووس دەکوژن، مامۆستا شەقکاری دەکەن، لەخۆتان بپرسن ئایا خودی لایەنگرانی خۆتان هەست بەئارامی دەکەن لە ژێر سایەی دەسەڵاتی چەکداری و ملهووڕی میلیشیاکانتان..؟ ئیدی باسکردن لە بوونی ئازادی وئاسایش و ڕێز گرتن لەمافەکانی مرۆڤ لە ژێر سایەی دەسەڵاتەکەی ئێودا وەك گێرانەوەی چێرۆکێکی خەیاڵی لێهاتووە وچیدی خەڵك بەم درۆیانە بڕوا ناکەن . پەنابەرانی گەمارۆدراو لە سنورەکانی بیلارۆسیا وپۆلەندا لە دەستی دەسەڵاتە گەندەڵ و ستەماکارییەکانی ئێوە ووڵاتیان بەجێهێشتوە و دەیانەوێ ژێانێک بژین بۆ خۆیان ونەوەکانیان کە شایستەی مرۆڤ بوونیان بێت، کەرامەتیان پارێزراو بێت و ئازادو خۆشگوزەران بن.

هەربۆیە ئەم بانگەشە فریوکاریانەتان پاساوێکی پوچ بێ بناغەیە بۆبەرگری لە سیستەم و دەسەلاتەکەتان . ئێوەش و حکومەتەکانی ئەوروپا کە ئێستا دەرگای سنورەکانی بەڕووی پەنابەراندا داخستووە، بەرپرسن لەو تراژیدیا وکارەساتانەی کە رۆژانە بەرۆکی هاووڵاتیانی کۆمەڵگای کوردستان دەگرێت و لەسەرتانە باجەکەی بدەن. لەخۆتان پرسیووە ئەم هەموو هاووڵاتیە بۆ لە دەست ئێوە هەڵدێن وداوای مافی پەنابەری دەکات ؟ هەر ئینسانێك تۆزقاڵێك ئاگای لەواقعی ژیانی تاڵی خەڵکی کوردستان بێت لەژیر سایەی دەسەڵاتەکەی ئێوەدا کە سەرچاوەی نائەمنی، وئاوارەیی، دەربەدەری و شێواندنی شیرازەی کۆمەڵگان، ئەزموونی٣٠ ساڵ حکومەتداریتان لە ئاوەڵاکردنی دەرگا ودەروازە سنوریەکانی کوردستانەوە بۆ دەزگا جاسوسیەکانی میتی تورکیا و ئیتلاعاتی ئیرانەوە تا پێش لەشکری هێزی دەستدرێژی کاری ئەمریکا و چەندین دەوڵەتی داگیرکاری دیکە لە عێراق وناوچەکە، تا کردەوەی دەستدرێژیەکانتان لە نێوخۆی کوردستانیشدا بۆ سەر ژیان و ئازادیەکانی خەڵک هەر لە سەرکوتی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و گوللەبارانکردنی خۆپیشاندەران و کوشتن و بریندارکردنی دەیان گەنج و خەڵکی بێتاوان، لەنمونەی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ تاوەکو زیندانیکردنی چەندین مامۆستا وهەڵسوڕاوی مەدەنی لە شارەکانی هەولێر و دهۆك لەساڵی ٢٠٢١ سزادانیان بە چەندین ساڵی زیندانیکردن بە تاوانی ئەوەی کە خۆپیشاندیان کردووە بۆ مووچە و داواکاریە سەرەتاییەکانی خەڵك وە برەودان بەتاوانەکانی کوشتنی ژنان و تیرۆرکردنی موخالیفینی سیاسی ...تاد، ڕاستیەکی حاشا هەلنەگرە کە تەنانەت ناوەندە جیهانیەکان وڕێکخراوە کانی داکۆکیکارلە مافەکانی مرۆڤ لەبابەتی هیومەن ڕایت وەچ و ئەمنیستی ئەنتەرناسیونال نەیانتوانیوە نکۆلی لێ بکەن.

کەوایە ئەوە ئێوەن کە ئەمنیەت و ئاسایشی کۆمەڵگاتان خستۆتە مەترسیەوە، ئەوە ئێوەن سەروەتوسامانی کۆمەڵگاتان بۆ خۆتان لوش داوە و کۆمەڵگای کوردستانتان لە ڕووی ئابووری ، کۆمەلایەتی، سیاسیەوە وێرانکردووە ،هاووڵاتیان هەڵهاتوو لەدەست سیستەمی فەرمانڕەوایی ئێوە کەیستان لەسەر دروست ناکەن بەڵکو ڕاستیەکان وناشرینیەکانی دەسەڵاتی ئێوە بۆ دونیا ئاشکرا دەکەن.

 


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٦\١١\٢٠٢١

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.


وان:
ڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢١ لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنیەکان لە شاری وان و چوار ناوچەی نزیک شاری وان بۆ گەڕان و دەستگیرکردنی پەنابەران ٤٤ قاچاخچی و ٣٠٤ پەنابەریان دەستگیرکرد
ئەنتاڵیا:
ڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری ئەنتاڵیا ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
هەر لەشاری ئەنتاڵیا لەناوچەی داتشا لەڕێکەوتی ١٨/١١/٢٠٢١ ٦ پەنابەر ڕزگارکران کە پێک هاتبوون لە چوار پەنابەری سۆماڵی و دوو پەنابەری سنگالی
ئایدن:
ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی کەشاداسێ سەر بەشاری ئایدن لەدوو کاتی جیاوازدا ١٧ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٣٠ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
لە هەمان شارو ناوچەکانی چەشمێ و دیکیلی لەڕێکەوتی ٢٠/١١/٢٠٢١ ٦٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ٢٦ لەو پەنابەرانە لە کاتی دیپۆرتکردنەوەیان بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکەیان ڕووبەڕووی مەرگ ببونەوە بەس خۆشبەختانە لەکاتی خۆیدا گەیشتینە لایان و ڕزگارکران

 


هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک