په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

هەڵخه‌ڵه‌تاندن.

فەرهاد کەریم  


هەور لە ناو لەپم دەشریقێنێ لە چاوم باران دادەکا، نمەباران ،رێژنە باران، باران بۆ ژیان و مرۆڤی جوان ،باسی زریانی تووڕە ناکەم لە وولاتێکی بێ ئاسمان، رۆژ لە سەرزمانم هەڵدێ ،سەرم وولاتی ترووسکەیە و دابەشکراوە، گوێم سووک بووە و گوێم لە هەموو هاوارە خنکاوەکانە بە جزە جزی مێش پەست دەبم، هەست بە رۆینی مێروولە دەکەم، ئیرەیی بە شارە مێروولە دەبەم، خۆبەخشانە و سەربەستانە خۆبەخەت دەکەن و لە پێناو خۆشگوزەرانیان بۆ سبەینێیەکی رۆناکتر، چارەڕەشییمان پەرتەوازەیی، دوورەپەرێزیی و تەنیایی و ناتەباییە و شتی تر، گوێم لێیە دەنگێ دەلێ ئارام بگرن، ئەو ئارامییه‌ش هێواش هێواش راماندەکێشی بۆ قوولترین و جوانترین و بگرە پیرۆزترین خەم لە مێژوو، لە هەسارێکدا دەگوزەرێنین ژیان لە گۆڕ نراوە..، پەڕۆیەکی سپیان هەلداوە و لێی نوسرواوە خۆتان خاوەنی هەموو شتێکن ،بەختەوەربن تا دوا چرکە ئەرێ گەورەکانم پسوولەی ئەو دنیاشمان نادەنێ ؟ عەیامێکە باران لەو پەرۆیە سپیە دەدا و با ووشکی ناکاتەوە، ئێمەش چاوەرێین...


وا هاتن پێشمەرگێ مە.


جەنگ بوو لەدژی جەنگ، هاتنەوە تا بۆگەن نەبن، گۆڕانێک بۆ هەمیشە بەهار، سۆزیان دابوو نان و کار و ئازادی و یەکسانی و ماف و ئەرک بۆ هەمووان، لە کەرێکی لەڕ و لاواز بووه‌ مۆنیکا و هەتا فڕۆکە و خوا و زەوی و ئاسمانی کوردان، لە ئەشکەوتێکی تاریک بووه‌ ڤیللای پر خزمەتکار و ئاهەنگی پر هات و هاوار، لە رەوشتی ناشرین گەیشتوونەتە ئاستی سولتانی تورکان ،بۆیە ئەم گۆرانیە حەیاتەمان بۆ دەلێن (بەرخودان ژیانە، بەرخودان ،بەرخودان، ژیانە هەی هەی بەرخودان ژیانە)* بە خوا راست دەکەن، بەرخودان بۆ ئێوە ژیانە بۆ ئێمەش قوون دڕان، کێ کردی کێ خواردی...

_________________________________________
* سەری رێزم بۆ ناوەرۆکی ئەم گۆرانییه‌ مەزنە و دەنگی زولالی شڤان پەروەر.

 

 

Farhad4Hamad@yahoo.com