هێماکانی به‌دبه‌ختی گه‌لێک.
م . حه‌مید عه‌زیز
ئه‌گه‌ر کاری ڕامیاری پارته‌کانی گه‌لێک له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی سه‌رانیاندا نه‌گۆڕ ( جێگیر ) بوون هێنده سانا نی یه پێشکه‌ووتن و بیری ڕۆژ ببێته بنه‌مای مامه‌ڵه‌کردنی ژیانی پێشکه‌وتووی سه‌رده‌مانه‌ی ڕۆژانه‌یان و هزری ڕۆشنبیری ناو ئه‌و گه‌له . ده‌بێ و زۆریش گرنگه که هه‌موو پارت و ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات یاساکانی کراوه بێت و وه‌ستاو یان جێگیر نه‌بێت چونکه ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری هۆش و کاتدا ئه‌ویش بگۆڕێت . سه‌ران و پارته ڕامیارییه‌کانی کوردیش که‌سایه‌تیان دیار‌و چه‌ندین ساڵه ڕۆڵیان به‌رده‌وامه و خانه‌نشین نابن و بیر‌و ئایدۆلۆجیشیان جێگیر‌و نه‌گۆڕه بۆیه کاره قێزه‌وونه‌کانی وه‌کو که‌له‌پچه‌ی ده‌می پیاوانی هۆشمه‌ندو ژن کووشتن و نایه‌کسانی و فره ژنی و بێ مافی و خه‌ته‌نه‌ی کچان و نه‌خوینده‌واری و . هتد له‌ناو ئه‌و گه‌له‌دا ده‌مێنیته‌وه . هه‌ر پارت و ڕێکخراوو ده‌ووڵه‌تێک ئه‌ندازه‌ی بیری کارکردنی ڕامیاری نه‌گۆڕ بوو ئه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه دیڵێم به‌و هاوکیشه هه‌ڵه‌یه ده‌بنه خشته‌ی جێگیر‌و نه‌گۆڕی بزاووته کۆمۆنیستی و ئیسلامی یه‌کان و ئه‌وکات ئه‌و نیشتمانه له‌کارو ژیانی سروشتی ده‌که‌ویت و له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆی پێشکه‌وتووتر له دوێنی ناگوونجێ و ئه‌وکات ئه‌و نیشتمانه به‌خاک و خه‌ڵک و هه‌موو بنه‌ما جۆربه‌جۆره‌کانی یه‌وه‌و به‌هه‌ناسه‌و بوونیشی یه‌وه ده‌وه‌ستێت و سه‌قه‌ته . که‌ده‌ڵێم بزاوته کۆمۆنیستی یه‌کان ئه‌وانه‌ی ته‌نها ئه‌و ووشه‌و سومبوولی سۆسیالیستی یه‌یان کردووه به‌هێمای بازرگانی و کارپێکردن و هه‌روه‌ها بزاوتی ئیسلامیش ئه‌گه‌ر وه‌کو ئاین و بیروباوه‌ر گفتووگۆو شیکاری له‌سه‌ر بکه‌ین ئاین ته‌نها باوه‌ڕو چاکسازی یه له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌ویش بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی خراپه‌کاروو تاوانبار‌و نه‌خوێنده‌وار ده‌نا هه‌ر که‌سێک خۆی ڕه‌ووشتی به‌رزو جوان بێت پێویستی به‌ئاین نی یه . له‌زۆربه‌ی ووڵاتانداو به‌تایبه‌ت عێراق و کوردستان ئاینی ئیسلام کراوه‌ته هێمای خه‌بات و شۆڕشگێڕی و نیازپاکی به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێت له‌ئاینێک بگات ده‌چێت کتێبی له‌سه‌ر ده‌خوێنێته‌وه بۆنموونه ئاینی ئیسلام کتێبه‌که‌ی قورئانه .. به‌ڵام کاری پارتێتی و بازرگانی به‌ناوی ئاینه‌وه کارێکی هه‌ڵه‌و سه‌قه‌ته هه‌ربۆیه گروپ و پارته ئیسلامی یه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامیشدا ده‌نگی زیاتر ناهێنن له پارتێکی لیبراڵ چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نوێژ ده‌که‌ن و هاتووچۆی مزگه‌وتیش ده‌که‌ن ده‌نگ ناده‌ن به پارتێک یان گرووپێکی ئیسلامی . چونکه ئیسلام له‌ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌وه چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی یه نه‌ک پارتی کاری و کاری ڕامیاری . بۆیه زۆر له‌ووڵاتانیش هه‌ن ڕێژه‌ی زۆری میلله‌ته‌که‌یان موسوڵمانن به‌ڵام ئاین جیاده‌که‌نه‌وه له‌ده‌ووڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌ی یاساکانی به‌ڕێووه‌بردن جێگیرنه‌بێت و بشێ بۆ باشتر کردن و ئاماده‌ی گۆڕانکاری بێت له‌گه‌ڵ کات و پێشکه‌ووتنی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا . له‌ووتارێکی تایبه‌ت به گفتووگۆ له‌سه‌ر ئاین و پارته ئاینه‌کان به‌تێرووته‌سه‌لی له‌سه‌ری ده‌دوێین و شیکاری بۆده‌که‌ین .
ئێمه‌ی کورد چۆن پێده‌گرین و ده‌که‌وینه سه‌رخۆمان و پشوویه‌ک و ئۆخه‌یه‌ک به‌گیانماندا گوزه‌ر ده‌کات و له‌مه‌ینه‌تی و بچووکی و بنده‌ستی ڕزگارمان ده‌بێت .؟. ئه‌وه‌تا هه‌م ستراتیجی پارته ڕامیارییه‌کانمان نه‌گۆڕه هه‌میش که‌له‌ی پیاوه گه‌وره‌کانمان به‌تاڵه . ئێمه 17 حه‌ڤده ساڵی خۆبردن به‌ڕێووه‌ی ئێجگار لاواز‌و له‌دزینوو ڕاووڕووت کردنی کوردستانیش ئێجگار به‌هێز بێده‌نگ بووین ووتمان به‌برسێتی گه‌وره‌بوون قه‌یچێکا به‌ڵکو تێر بخۆن که‌چی ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه شکایه‌وه به‌سه‌رماندا ئه‌وه‌تا پارله‌مانێکمان هه‌یه به‌ئاگری ده‌ستی دووژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌پێش دووژمنه‌وه خۆمان ده‌سووتێنێت . پێش ئه‌وه‌ی پارله‌مانی ناڕه‌ووای ( الغیر شرعي ) باشووری کوردستان کاره پێویست و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات دێت ئاواتی دووژمنانی کورد‌و دووژمنانی پێشکه‌ووتن و سێکۆلارو مه‌ده‌نی یه‌ت به‌دی ده‌هێنێت و ده‌ست و ده‌می ئێمه که‌له‌پچه ده‌کات . ده‌بووایه پارله‌مانی کوردستان زۆر چالاک و ئیشکه‌ر بووایه بۆ میلله‌تی کورد‌و چقڵی چاوی دووژمنان بووایه چونکه ئه‌و میلله‌ته ڕازی بوو به پارله‌مانێکی خراپی به‌سه‌رچووی ستۆکی وه‌کو ئه‌و پارله‌مانه‌ی باشووری کوردستان که هه‌یه چونکه ئه‌و پارله‌مانه‌ی باشوور هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نایاسایی بووه ( الللاشرعي ) به‌ڵام چونکه ئێمه‌ی بێ هه‌ناسه‌و بێ پشتووپه‌نا به‌خۆمانه‌وه نه‌ماندیووه ده‌ووڵه‌تی کوردی یان پارله‌مانی کوردی یان خه‌مخۆرێک بۆیه ئه‌گه‌ر پارله‌مان له‌وه‌ش خراپتر‌و گه‌نیووترو به‌سه‌رچووتربووایه هه‌رده‌مانوویست که‌چی ئه‌ندامانی ئه‌و پارله‌مانه له‌خۆیان بایی بوون . خنکاوێک به‌چڵه گیایه‌کی لاوازیش هیوای هه‌یه که‌ده‌ستی پێووه بگرێ و ڕزگاری بکات له خنکاندن و مردن ئێمه‌ی سته‌م دیده‌ش هه‌مان ده‌ردمان هه‌بوو . پارله‌مانی کوردستان کاتی ته‌وواو بووه‌و به‌سه‌رچووه چونکه له‌ساڵی 1992 ه‌وه هه‌ر هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه چونکه له‌هه‌مان به‌رواره‌وه هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه له‌و ووڵاته‌دا بۆیه کاره‌کانیشی زۆر لاوازن له‌چاو کار‌و بنه‌ماکانی کاری پارله‌مانیدا بۆیه ئه‌و یاسا‌و په‌رله‌مانه‌ی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا هه‌یانه به‌م جۆره‌یه :
1 / ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌ر ووڵاتێک خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته ده‌نگیان پێ ده‌دات بۆیه به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی جیهان ده‌ووترێ نماینده‌ی میلله‌ت . 2 / په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی پارله‌مان پاشکۆ‌و ده‌رئه‌نجامی کاری دیموکراسییانه‌ی هه‌ر ووڵاتێکن که به هه‌ڵبژاردن ( الانتخابات ) کاری ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆکایه‌تی و به‌ڕێووه‌بردنی ووڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن . ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه که ده‌بێته ده‌نگ و هێز بۆ پارته‌کانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن بۆیه ده‌نگه‌کان دابه‌ش ده‌بن بۆ ڕێژه‌ی زۆر‌و ، بۆ مام ناوه‌ندو ، بۆ که‌م ، بۆیه ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌بێته دروست بوونی سه‌رۆکایه‌تی و ( الرئاسة ) میری ( الحکومة ) په‌رله‌مان و به‌رهه‌ڵستکار ( المعارظة ) . ( هه‌ندێک له‌ووڵاتانی جیهان ووشه‌ی یان که‌سایه‌تی سه‌رۆک بوونی نی یه ته‌نها سه‌رۆکی شالیاران ( الوزراء ) هه‌یه ، که‌چی له وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ن ئه‌وان سه‌رۆکیان هه‌یه‌و سه‌ره‌ک شالیارانیان نی یه . 3 / ته‌مه‌نی پارله‌مانی زۆربه‌ی ووڵاتانی دنیای پێشکه‌وتوو (4) چوار ساڵه چونکه هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر هه‌مان ماوه‌یه‌و ده‌بێت سه‌رله‌نوێ نوێ بکرێته‌وه . له‌هه‌ندێ ووڵاتی تر به‌جۆرێکی تره به‌ڵام هه‌موو ووڵاتانی پێشکه‌وتووی دنیا یان که‌سایه‌تی یه ڕۆشنبیرو ڕامیارزانانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که ده‌بێت هه‌موو پارله‌مانی جیهان ماوه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا ئه‌و پارله‌مانه کارتۆنی یه . 4 / ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی ووڵاتان له‌سه‌ر زیره‌کی و بڕوانامه‌ی به‌رزو زۆری زانیاری ڕامیاری و زیهنی نوێی سه‌رده‌مانه ده‌نگیان پێ ده‌درێت یان داده‌نرێن .
پارله‌مانی کوردستان له‌ساڵی 1992 دا دامه‌زراوه هه‌ر هه‌مان سه‌رۆک و هه‌مان جێگر که‌له هه‌مان پارتی خۆیاندان و ته‌نها ڕۆیشتنی جه‌وهه‌ر نامیق نه‌بێت بووه گۆڕانی سه‌رۆک پارله‌مان ئه‌ویش خۆی سه‌ری هه‌ڵگرت و ڕۆیشته‌وه بۆ هانده‌ران له‌به‌رکێشه‌ی ڕامیاری و هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌تی که‌خۆی باشتر ده‌یزانێت . ئه‌وانیتریش بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئاگای لێبێت له‌لایه‌ن پارته‌کان و به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی ماستاوچێتییان دانراون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا که پارله‌مان به‌روارو ماوه‌که‌یشی به‌سه‌رچووه که‌چی ئێمه‌ی کورد خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تینین و به‌باسوخوواسی دیموکراسی یه‌وه سه‌رگه‌رمین له‌گه‌ڵیاندا که‌چی ئه‌وان هێشتا به‌و باره له‌باره ڕازی نابن که میلله‌ته‌که‌یان به‌و هه‌موو که‌م و کوڕی یه‌وه که‌پارله‌مانه‌که‌یان له‌ڕووی یاسایی یه‌وه به‌سه‌ریش چووه هه‌رده‌یانه‌وێت ، که‌چی ئه‌وان ناڕازین له‌و میلله‌ته‌و له‌ڕۆشنبیرانی ، ده‌یانه‌وێت که‌ڕوڵاڵ دانیشین و به‌ده‌ردی بێده‌نگی یه‌که‌ی خۆیانمان به‌رن که چه‌ند نه‌رم و نیانن له‌ئاست ئه‌و هه‌موو هێرش و بۆمبارانانه‌ی تورکیا‌و ئیران‌دا . شووره‌یی نی یه له‌م سه‌رده‌می ژیان و هه‌ناسه‌دانی ئازادی یه‌دا ده‌ست بخرێته بینه‌قاقای پێنووسه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی شه‌ڵاڵ له غه‌درو دواکه‌ووتن و مه‌حف و ته‌واو بووی ده‌ستی پیسترین ڕژێمه‌کانی دنیای دیکتاتۆری یه‌ت . ئێمه‌ین پێوویستمان به ئازادی ڕاده‌ربڕین و نووسین هه‌یه ئێمه‌ین پێوویستمان به‌و په‌ڕانه هه‌یه که سه‌ره مه‌زنه‌کان دروست ده‌کات چونکه ئێمه‌ین که‌له‌باری ڕامیاری یه‌وه پارته‌کانمان نه‌گۆڕو ستراتیجیان بریتی یه له‌چه‌ن خاڵێکی خێڵه‌کی کۆن .. ئێمه‌ین پێویستمان به ڕاووبۆچوونی ئازاد و کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد هه‌یه چونکه ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌تا ئێستا مزگه‌وت و ته‌کیه‌و خانه‌قاو زیندانمان پترن له‌قوتابخانه‌کان .. ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌تا ئێستا مێینه خه‌ته‌نه ده‌که‌ین ( چه‌ند جێی شه‌رمه ) ، ئه‌وه ئێمه‌ین ڕێژه‌ی 35% نه‌خوێنده‌وارین و ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌تا ئێستا هونه‌ری گۆرانی و شانۆ به‌تیاترۆخانه ده‌زانین و دڵ پیس و دوواکه‌وتووی ئاین و کلتورێکی سه‌قه‌تین بۆیه ئه‌وه ئێمه‌ین پێوویستمان به‌ئازادی زیاتر هه‌یه و به‌پارت و ڕێکخراوی به‌گۆڕ ( پێشکه‌وتوو ) هه‌یه نه‌ک به‌ده‌م داخستن و له‌گووێی گادا نووستن . تاوان و سزا‌و کفر نی یه که پێنووسی ڕۆشنفیکرو دڵسۆزانی ووڵاتێک تێکبشکێندرێ که‌ئه‌وانن تاریکی شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی نابینایی سبه‌ینێمان بۆ ڕووناک ده‌که‌نه‌وه . خه‌جاڵه‌تی نی یه له‌م سه‌رده‌می سیکۆلارو گلۆبالیزم و جیهانگیری یه‌دا بچینه‌وه سه‌رده‌مه‌کانی جه‌هاله‌ت و پاڵه‌وانانانی ساوا کوژو مرۆڤ کووژی مێژوویی وه‌کو وه‌قاس و بارق و خالد و عه‌دنان و بگه‌ڕێینه‌وه پێش 14 چوارده سه‌ده پێشتر و له ڕووباری بیری خوێن ڕشتن و شمشێردا بژین . توخوا ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی گێل نه‌بین ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌سێبه‌ری که‌متیارو دێوه‌زمه‌و کوپی یه‌کانی به‌عس . له‌وه‌ده‌چێت ئێمه خۆمان ناشایسته‌ی سفره‌ی به‌رینی زانستی ژیانی نووێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌بین . له‌وانه‌یه هه‌تا ئێستا به‌ندو خاڵی دروست بوونی نه‌ته‌وه‌مان تێدا دروست نه‌بووبێت یان نه‌بێت یان به‌و مافه نه‌گه‌یشتبین ، ده‌نا مه‌لایه‌کی نه‌خوینده‌واری تاریک بین نه‌ده‌هات به‌ناوی منداڵی من و تۆوه قاچ له‌سه‌ر قاچ دابنێ و ده‌ستووری شه‌رمه‌زاریی کۆن و ڕزیوو درۆ دابڕێژێت . شه‌رم له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه که‌ئێوه‌ی به‌ناو ئه‌ندام په‌رله‌مان چاره‌نووسی ئێمه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارو گه‌وره‌و نماینده‌مانن . جاچۆن وه‌ڵامی پرسیاری منداڵی نه‌وه‌ی سبه‌ینێ بده‌ینه‌وه که قاڵبووی مه‌ده‌نی یه‌ت و دنیای کۆمپیوته‌رو مرۆڤی نوێ ده‌بن له هه‌موو بوارێک‌دا .؟. ئێووه له‌باتی بچن به‌گژ دووژمنانداو بیسه‌لمێنن که ئێووه‌ن جێی متمانه‌ی خه‌ڵک و که‌ڵی میلله‌تی باشوورن که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تورکیا‌و ئێران له‌خاکی هه‌رێمدا ته‌راتێنیانه ( کانی ماسی / زاخۆ ) ( مه‌نده‌لی / خانه‌قین ) به‌ڵام زۆر بێخه‌مانه دانیشتوون و یاسای جگه‌ره‌کێشان جێ به‌جێ ده‌که‌ن .!. به‌ڕاستی ئه‌وه جێی سه‌رسووڕمانه له‌م کاته ناسکه‌ی باری ناهه‌موواری چ سه‌ربازی و چ ڕامیاری کوردستان که‌پێویسته هه‌موومان به‌رگری له‌خاک و ووڵاتمان بکه‌ین به‌داخه‌وه ئێووه‌ش به‌هه‌موو بیرکردنه‌وه‌تانه‌وه داده‌نیشن بڕیاری ده‌م به‌ستنی ڕۆڵه ڕۆشنبیرو دڵسۆزه‌کانی میلله‌تی کورد ده‌ده‌ن که‌ئه‌وه جێی شه‌رمه به‌ڕاستی ئه‌وه کۆت و به‌ندی به‌عس و دووژمنانی کورده . دڵنیابن ئێووه دوورن له شارستانی یه‌ت و ژیانی نوێی گه‌لانی پێشکه‌وتووی جیهان ده‌نا بڕیاری شکاندنی پینووسه‌کانتان نه‌ده‌دا چونکه ئه‌وه زه‌نگی ترسناکترین جۆری ده‌سه‌ڵاته‌و دیکتاتۆری یه‌تی سێبه‌ری به‌عس نه‌ڕه‌ویووه‌ته‌وه له‌ناومانداو دووایش ده‌بێ بڵێین : ( ڕه‌حمه‌ت له‌کفن دز ) . ئه‌وه مژده‌ی سیمایه‌کی گه‌لێ ترسناکه له‌سه‌ره‌تای درووست بوونی ووڵاتێکدا کاری ڕۆژنامه‌نووسی سنووردار بکات و بێ ده‌نگی و قڕوقه‌پی به‌باشتر هه‌ڵبژێرێت له گفتوگۆ‌و ده‌ست نیشان کردنی هه‌ڵه‌کان . له‌وه ئه‌چێت ئێمه‌ی کورد هه‌ر به‌قه‌زه‌می ( بچووک ) بمێنینه‌وه چونکه مه‌رایی و پیاهه‌ڵدان و ماستاوچێتی باشترین دڵخوازی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ناوچه‌که‌و ده‌ووروبه‌ره . هه‌موو ووڵاتێکیش له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌دا بێ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و به‌بێ ڕاووبۆچوونی جیاواز چه‌رخی ژیان و به‌ره‌و پێشچوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆش و بیری سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنی یه‌تی عوسمانلی یه‌کان ماوه‌ی پێش سه‌ده‌یه‌ک و مه‌غۆل و *( تیره‌وان 750 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ) .
* تیره‌وان : ناوی سه‌رکرده‌ی مه‌غۆله‌کان بووه 750 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان میرو به‌ده‌سه‌ڵات بووه ، یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانی مه‌غۆل هه‌رچه‌نده له کاتێکی کۆنی وه‌کو ئه‌م به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ژیاوه‌و به‌ده‌سه‌ڵات بووه ، که‌چی بیروڕای له زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان باشتربووه .
|