حه‌مه كۆهن و
سامۆئیَل خۆشناو.

ره‌حمان غه‌ریب
محمد خۆشناو سكرتیَری رِاگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان،
له وه‌لاَمی هه‌واڵیَكی رۆژنامه‌ی ئاویَنه سه‌باره‌ت به پیَدانی
پارچه زه‌ویه‌ك له ریَگای مه‌سیف له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارتی
ده‌ڵیَت " ئیَوه هه‌ر باسی ئه‌و ده‌هه‌زار مه‌تر زه‌وییه ده‌كه‌ن به‌لاَم
باسی ئه‌و پارچه زه‌ییانه ناكه‌ن كه به بیَ جیاوازی دراون به حزبه‌كانی
، یه‌كیَتی، زه‌حمه‌تكیَشان ، توركمان، ئاشوررییه‌كان " هه‌روه‌ها ده‌ڵیَت
" پیَده‌چیَت ئاویَنه وا بزانیَت به بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه
قومبه‌له‌ی نایترۆنی دۆزیبیَته‌وه له‌كاتیَكدا ئه‌م برِیارانه له ده‌ستوری
ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَمدایه"
به‌داخه‌وه كه سامۆئۆیل كوهن (Samuel Cohen) بۆمبی نیۆترۆنی داهیَنا،
هه‌رگیز به خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات ونه‌یئه‌زانی له رۆژیَكی گه‌رمی وشكه
ساڵی ئه‌م هه‌ریَمه، كه هیَرشی دوپشك و ماروده‌عبا،مه‌ترسی كردۆته
دڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌رپرسی رِاگه‌یاندنی شپرزه‌ترین حكومه‌ته‌كانی
دونیا له بواری پلان و خزمه‌تگوزاری ، له وه‌لاَمدانه‌وه‌ی هه‌واڵیَكی
رِۆژنامه‌ی ئاویَنه، وه‌ك تانه‌یه‌ك داهیَنانه‌كه‌ی به‌كاربیَنیَت وقه‌شمه‌ری
به هه‌واڵی ئه‌و رِۆژنامه‌یه بكات.
قسه له‌سه‌ر ده‌سلاَتی دابه‌شكردنی زه‌وی نه‌ك به ته‌نها ده‌سه‌لاَتی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَمه وبه‌س، به‌ڵكو له ده‌ورانی رِابردودا سه‌رۆكی
حكومه‌ته‌كانی هه‌ریَم ، له‌ناو هه‌موو ده‌سه‌لاَته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی
تری، ده‌سه‌لاَتی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌خۆشی بیَت یان ترشی ، به‌خشیوه
به ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه كان، ئه‌توانین له نزیكترین نمونه‌ش ،برِواننه
رِۆژنامه‌ی هاولاَتی كه هه‌والیَكدا ئاشكرابوو، به‌رپرسی مه‌كته‌بی
رِیَكخستنی یه‌كیَتی برِیار ئه‌دات كیَ له حاجی ئاوا زه‌وی بدریَتیَ،
كام به‌دبه‌خته‌ش لیَی بیَبه‌ش بیَت.
به‌لاَم بۆچی خۆشناو له ناو ملیَۆنه‌ها داهیَنانی ئه‌م دونیایه جه‌نجاڵه‌ی
ده‌وروبه‌رمان، ته‌نها قونبله‌ی نیترۆنی به‌زاریدا هات، له‌كاتیَكدا كه
دونیا و هه‌ریَمه‌كه‌ی خۆشناویش پرِن له قونبله‌ی سیاسی وكۆمه‌لاَیه‌تی
وئابوری و قه‌یران وهه‌ژاری وبیَكاری و گه‌نده‌ڵی وپاشه‌كشه‌ی رۆڵی
حكومه‌ت له خۆشگوزه‌رانی وخزمه‌تگوزای و فرۆشتنی موڵكی گشتی له زه‌وی
كارگه‌ی به‌رهه‌مهیَن به نرخی "تور".
ره‌نگه خۆشناو ناوی (سامۆئۆیل كوهن) داهیَنه‌ری ئه‌و بۆمبه‌ی نه‌بیستبیَت،
كه یه‌كیَكه له بۆمبه ئه‌تۆمیَكان، گرنگترین سیفاته‌كانی ئه‌وه‌یه
كه به قونبله‌ی "پاك" ناسراوه ، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نا، كه
ده‌ستی به‌كارهیَنه‌رانی له‌وانه‌ش به‌رپرسانی پرۆژه‌كانی سه‌رده‌می
حكومه‌تی كۆلیَرا و په‌تای سكچون پیس ناكات، به‌ڵكو به وردی ئامانجه‌كه‌ی
ده‌پیَكیَت و ویَرانی ده‌كات ،زیانی به ده‌وروبه‌ری ئامانجه‌كه ناگه‌یه‌نیَت،
كتومت ، وه‌ك پرۆژه‌كانی ئاو ئاوه‌رِۆی حكومه‌تی هه‌ریَم، یه‌كیَكیَكیش
له جۆره‌كانی ئه‌و بۆمبه كۆكوژه له ئابی 1945 هیَرۆشیمای پیَ ئه‌نفالكرا،
ئایا خۆشناو ئه‌مه ده‌زانیَت؟
له‌بری قه‌شمه‌ریكردن مه‌فروز بوو به پیَی موقعه ره‌سمییه‌كه‌ی
خۆشناو له حكومه‌ت ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ئاویَنه‌ی به "هاوكار" ناو
بهیَنی، نه‌ك به‌گاڵته‌كردنیَك كه هیچ لیاقه‌تیَكی پیشه‌یی تیانه‌بیَت.
گاڵته‌كردن به كاری خه‌ڵك ته‌نها له كه‌س گروپیَك ده‌وه‌شیَته‌وه كه
دونیایان پرِ كردبیَت له داهیَنان، نه‌ك وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی
حكومه‌ت ،ئه‌وخه‌ریكی قسه‌ی خۆش بیَت، هاولاَتیانیش ئاوی خوردنه‌وه‌یان
تیَكه‌ڵ به زیَراب بیَت.
rahmangarib@yahoo.com
|