٢٣\٩\٢٠١٠
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
له شیعرێکی عه‌بدوڵڵا په‌شێودا.

به‌شدار سامی
نووسینه‌وه‌ی که‌سێکی تر، به هه‌ر جۆرێک بێت، هه‌ڵه‌یه. نه‌نووسین
باشتره له حاڵێکدا، که ده‌زانی ناتوانی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ی بنووسی،
کوتانه‌وه‌ی ده‌هۆڵێک، که کوتراوه، له جوانییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ؛
بە پێچەوانەوە.
ئه‌وه‌ی نه‌توانێ ته‌لارێک بۆ خۆی دروست بکا، چۆن ده‌ستکاریی ته‌لاری
که‌سێکی تر بکا، تێکی نادات؟ وه‌ک ده‌بینین حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن شیعره‌که‌ی
په‌شێوی له ڕه‌گه‌وه ده‌رهێناوه و تێکی داوه. ئاژاوه له‌وه‌دا
نییه، که چۆن دڵت ویستی وه‌ها بنووسی و وابزانی به ته‌نیا له جیهان
دای، به‌ڵکه له‌وه‌دایه، که تۆ بێیت، سه‌ر و گوێلاکی نووسینی که‌سێکی
تر بشکێنی و وابزانی جیهان له خه‌ودایه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه شیعرێکی عه‌بدوڵلا په‌شێو-ه، که زه‌مه‌نێک به‌ر له
ئه‌مڕۆ نووسیویێتی و بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی خوارتریش ئی "
(حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن)ه
که تازه به تازه [وه‌ک دوایین شیعری بڵاوکراوه‌ی خۆی!] له ڕۆژنامه‌ی
(هه‌لێر)دا، بڵاوی کردووه‌ته‌وه.
په‌شێو ده‌ڵێ:
که من ته‌نیا جارێک بژیم:
هه‌م تۆم خۆشده‌وێ، هه‌م ئه‌ویش،
که من ته‌نیا جارێک بژیم:
نه تیشکی ڕۆژ ده‌تۆرێنم،
نه تریفه‌ی مانگه‌شه‌ویش.
* *
*
ئه‌گه‌ر دووجار بژیابام:
خۆشه‌ویستم هه‌ر تۆ ده‌بووی له مه‌یانا،
له‌ویتر دا
ئه‌وم ده‌کرد به تاقانه،
به‌ڵام... چی بکه‌م
که من ته‌نیا جارێک بژیم،
چاره‌م نییه،
هه‌م تۆم خۆشده‌وێ، هه‌م ئه‌ویش.
هه‌م تیشکی ڕۆژ ده‌په‌رستم،
هه‌م تریفه‌ی مانگه‌شه‌ویش.
عه‌بدوڵڵا په‌شێو، له کۆشیعری (پشت له نه‌وا و ڕوو له کڕێوه)وه،
به‌رواری نووسین: 16ی 3ی 1979- مۆسکۆ، لا434.
(حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن)یش
ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر دوو دڵم شک ده‌برد،
یه‌کێکیانم بۆ عیشقی تۆ
ته‌رخان ده‌کرد،
ئه‌ویتریان،
بۆ خۆشویستنی نیشتیمان.
به‌ڵام چونکه
هه‌ر تاقه دڵێ شک ده‌به‌م،
ده‌یده‌م به تۆ
ئه‌ی شاجوانی وڵاته‌که‌م.
ماڵپه‌ڕی به‌شدار سامی
|