٢٠\١٢\٢٠١٠
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵێ
و ده‌ڕواته‌وه بۆ ستۆکهۆڵم.

عامر سابیر
پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌زگا جیاجیاکانیان حه‌قیانه شانازی به‌خۆیانه‌وه
بکه‌ن، که توانیویانه حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن بهێننه‌وه و بێده‌نگ و
عاقڵ له هه‌ولێر داینیشێنن. ئه‌بێت پارتی چی جۆره حه‌بێکیان دابێت به
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن تا ئاوا سوک و ڕه‌زیل و گوێڕایه‌ك له هه‌ولێر
دابنیشێ، ئه‌بێت چی سیناریۆیه‌کیان پێ گێڕابێت، ئه‌بێت چی فلمێکیان له‌سه‌ر
ده‌رکردبێ، ئه‌بێت به چی په‌ندێکیان بردبێت و کردبێتیانه ماتریاڵی چی
کارێکیان، تا ئاوا ڕیسوا به‌دیار بێده‌نگی خۆیه‌وه دۆشدابمێنێ.
یان ڕه‌نگه ئه‌مانه هیچی هۆکارنه‌بێت و مانه‌وه‌ی له‌م ئوتێلانه‌ی که
به‌وه‌سفی خۆی پێنج ئه‌ستێره‌ی ئه‌وروپا که‌لاوه‌یه له چاوێوه و
به‌پێدانی هه‌ندێ ده‌فته‌ره دۆلار ئاوا مت و کڕ و سه‌رشۆڕبووبێت.
بۆ نا؟ ڕه‌نگه ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هیچی هۆکارنه‌بێت و ئه‌و بارزانییه‌ی
چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش به گیڤارای خه‌ڵکی کوردستان وه‌سفی ئه‌کرد،
ڕه‌نگه ئێستا بووبێت به گیڤارای خۆشی و ئه‌شێ حه‌مه‌سه‌عید به‌ته‌واوی
و ئاره‌زوومه‌ندانه بووبێت به پارتی و ئێستا پێشڕه‌وی ئه‌و پارتی بێت
و سه‌رۆکی بارزانی بێت و له‌گه‌ڵ پارتیییه‌کانی تردا شیعاری (پێشڕه‌وی
کورد پارتییه، سه‌رۆکمان بارزانییه) بڵێته‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شی
کردبێت ئه‌وا ئازاده و مافێکی سه‌ره‌تایی خۆی موماره‌سه‌کردووه. چه‌ند
ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 له کوردستان، فه‌رهاد پیرباڵ ڕایگه‌یاند
که ئه‌و ده‌نگ ده‌دات به بارزانی و ئه‌و لیسته‌ی پارتی تیادایه، له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌مه‌دا ئه‌وه کارێکی دژی ئازادی و سه‌رکوتکه‌رانه بوو که
گۆڕانخوازه‌کانی سه‌ر به نه‌وشیروان مسته‌فا له که‌لار و شوێنه‌کانی
تر که‌وتنه سوتاندنی کتێبه‌کانی ئه‌و. فه‌رهاد ئازاده ده‌نگ به‌کێ ئه‌دات،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به یه‌کێک له ڕه‌جعیترین و سه‌کوتکه‌رترین حیزبه‌کانیش
بێت وه‌ک پارتی، به‌ڵام ئیتر مافی ئه‌وه‌ی نییه که پێی وابێت خه‌ڵک
ئیدیعای سکۆلاری و پێشکه‌وتووخوازی به جیدی لێوه‌رده‌گرێ، ناتوانێ
ئیتر خۆی به گه‌رووی ئه‌و گه‌نجانه بزانێ که ڕۆژگارێک پێی خۆشخه‌یاڵبوون
و ئه‌و گه‌نجانه‌ش حه‌قیانه ئیتر به هه‌لپه‌رست و کۆنه‌په‌رستی بزانن.
حه‌مه‌سه‌عیدیش کارێکی باشی ئه‌کرد ئه‌گه‌ر شه‌رم نه‌کات و وه‌ک فه‌رهاد
هه‌ڵوێستی خۆی ڕووبه‌ده‌ره‌وه ڕابگه‌یه‌نێ، هه‌رچه‌نده ڕانه‌گایاندنیشی
مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیه‌تی، به‌ڵام هۆکار زۆره که پێویستی ئه‌و
ئیعلانکردنه ئه‌سه‌لمێنێ، که لێره‌دا شوێنی باسکردنیان نییه.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ده‌زگای ئاراسه‌وه ئیتر
بۆته سه‌رشۆڕ و پیاهاڵده‌ری بارزانی و پارتی، به‌دوای خه‌ڵاته‌که‌یدا
زنجیره وتاره‌کانی به‌ناوی (کتێبه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم) مه‌رایی و زه‌مینه‌سازکردنی
ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستای بوو.
به پێچه‌وانه‌ی زۆر له‌وانه‌ی پێیان وایه حه‌مه‌سه‌عید هه‌ر
جنێوفرۆشێکه و هیچی تر، به بڕوای من ئه‌و ڕه‌خنه‌گرێک و نووسه‌رێکی
زۆرباش بوو، وه زۆرجار نووسینه‌کانی هه‌روه‌ک خۆی ئه‌ڵی له به‌رژه‌وه‌ندی
چه‌وساوه‌کانه‌وه ئه‌نووسی. ئێستاش ئه‌توانێ ڕاستگۆبێت له‌گه‌ڵ خۆیدا
و ئه‌م ڕیسوایییه‌ی ئێستای کۆتایی پێ بهێنێ و هاوشانی ئه‌و (جه‌لالینامه)یه‌ی
له سه‌ره‌تای هاتنه‌وه‌یدا له بازگه‌کانی پارتی له جیاتی به‌ڵگه‌نامه
ئه‌یدا به (پ.م)ه‌کانی بارزانی، ئه‌وا ئه‌توانێ چه‌ند به‌رگی قه‌ڵه‌وی
(بارزانینامه)ش بنووسێ. ئه‌و ئه‌گه‌ر له‌ژێر سێبه‌ر و ئۆتۆریته‌ی گه‌نده‌ڵترین
و کۆنه‌په‌رستترین و ملهوڕترین حیزب‌دا خۆی ئازادبکات و بێته‌ده‌رێ ئیتر
گرنگ نییه له هه‌ولێر دائه‌نیشی یان له ئه‌وروپا.
18\12\2010
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر
|