په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

             هەمیشە با.


فەرهاد کەریم

هەموو عومری خۆم دا بە با
باش ُُُُُُپاداشتی نەدامەوە
لەگەل بادا هاورێمِِ
باش هەمیشە لالووت سیما
ئاقاریِ دڕکم پِێِدەدا و
باخم دەبا با
لەبَێِ بایی وجودم هیچ
لەبا مردنم دیت
مردن لە با دەژی
ژیان لە با پایز
بێ با ناچمە ژووان
سەفەر لە با ناکەم
تەورە با
ئامیزە با
هەموو هەڵاتنیک گەیشتنە بە با
زەردەخەنەش سێبەرە با.


08-18-8


       
   خوا و دەمامکی.

پاکیزەیەن لە نووستن
رۆژەکان حەوت دەمامکی رەنگاوڕەنگن
بەو گیانە پەپوولەییەوە با دەمانبا و
دەرگایەک ناکرێتەوە و
ئاسۆ نایەتە ژوور
گومان لە بۆنی سیر ناکەین
بەیانیانیش حەبێکی رەپبوون قووت دەدەین
رامانمان وون دەبێ و
نامۆ دەبن وەرزەکان
پەرستگا پڕ دەبێ لە هەوا
باران رووتمان ناکاتەوە
وا راهاتووین بێدەمامک یەکتری ناناسینەوە
هەتا ماوین دەبێ لە دوای خوا بگەرێین
هەر ئەوەندە دەزانم - سێو دەمامکی خودا بوو
خواش دەمامکی هەموومانە و
هەموومان بوو.

            
ئاوێتە.

دەورووبەرم پرە لە فریشتەی کوێر
ئاسمانێکی بێرەنگ و خوای لە خۆڵه‌مێش
لە ئاو دەچێت ژیان
پێکەنین لە تارمایی نەبینراو
هەناسە دەدەن
شەوانیش بە چاویلکەی رەش
تەماشای ژیان دەکەن
مردووەکان
بە رۆژ داو بۆ ژیان دەنێنەوە
قەپاڵ لە سێو دەدەن
خۆیان لە باران دەپێچن
زیندووەکان
ئێواران
لەنێوان داگیرسان و کوژانەوە
دووری ژیان
نزیک مردن
لەگەڵ تاریکیا زەمەن دەکێشن ئەوان.


Farhad4Hamad@yahoo.com