هه‌میشه
جه‌للاد و هه‌رده‌م قوربانى.

یوسف عیزه‌دین
رۆبیَرت
هاینلین له رۆمانى(Tuunel in the sky)ده‌یه‌ویَت وه‌لاَمى ئه‌و
پرسیاره بداته‌وه كه ئاخۆ درِنده‌ترین ئاژه‌ڵ كامه‌یه؟دیاره وه‌لاَمه‌كه‌شى
ئه‌وه‌یه كه‌درِنده‌ترین ئاژه‌ڵ مرۆڤه...مرۆڤیَك كه به‌دریَژایى
میَژوو گه‌وره‌ترین جه‌للادى ئاژه‌لاَن بووه‌و بیَپرسیاركردن هه‌موو ته‌كنیكه‌كانى
ئه‌شكه‌نجه‌دانو كوشتن‌و سه‌ربرِینو كه‌وڵكردنى له‌سه‌ر ئاژه‌لاَن
تاقیكردۆته‌وه. زۆریَك له بیرمه‌ندان و نووسه‌رانى دنیا له‌پشت
ئاسایى پیشاندانى ئه‌شكه‌نجه‌دانو كوشتن‌و له‌ناوبردنى به‌رده‌وامى ئاژه‌لاَن
هه‌ستیان به دیوه ترسناكه‌كه‌ى ئه‌و كرده‌یه كردووه‌و نه‌یانهیَشتووه
بیَپرسیاركردن تیَپه‌رِببىَ.
بیرمه‌ندیَكى وه‌ك(ژاك دریدا)دنیابینییه‌كى زۆر ورد‌و قووڵى سه‌باره‌ت
به ئاژه‌لاَن هه‌یه‌وه‌و پیَیوایه مرۆڤ ناچاره بیر له‌ئاژه‌لاَن
بكاته‌وه،واته تیَفكرینیَكى فه‌لسه‌فى هه‌بیَت سه‌باره‌ت به‌و
میَژووه خویَناوییه‌ى كه‌مرۆڤى جه‌للاد، به‌ئاژه‌لاَنه‌وه ده‌به‌ستیَته‌وه
ده‌بیَت پیَوه‌ندى نیَوان ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه‌ناومان ناوه مرۆڤ‌و ئه‌و
بوونه‌وه‌ره‌ى ناومان ناوه ئاژه‌ڵ رووبه‌رِووى چه‌ندین پرسیارى
مۆرِاڵیو مه‌عریفیو بوونگه‌راییو زۆر پرسیارى تربكه‌ینه‌وه.
(ئیلیزابیَس رۆدینیسكیۆ) (پرس یان كیَشه‌ى ئاژه‌لاَن) ده‌كاته بنه‌ماى
سه‌ره‌كى هه‌موو كیَشه‌كانى دیكه‌ى مرۆڤ،،هه‌ر له‌ئیَستاى مرۆڤه‌وه
تائاینده‌ى،مافه‌كانى مرۆڤ،جینۆساید‌و چه‌ندین شتى تر په‌یوه‌ست ده‌كات
به‌خودى تیَرِوانینو چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى
ناومان ناوه ئاژه‌ڵ.دیاره ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌ك ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌بۆخۆشى
ئاژه‌ڵیَكى كیَوى بووه بمایاته‌وه‌و له‌نیَو دنیاى جه‌نگڵستاندا، وه‌ك
هه‌ر ئاژه‌ڵیَك ململانیَى مان‌و نه‌مانى كردباو به‌چنگو هیَزى بازووى
رووبه‌رِووى ئاژه‌لاَن ببوایه‌ته‌وه، ئه‌وه هیچ كیَشه‌یه‌ك نه‌بوو،
به‌لاَم كیَشه‌كه له‌وه‌دایه كه‌مرۆڤ هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختى هه‌ستكردنى
به‌جیاوازیه‌كانى نیَوان خۆی‌و ئاژه‌لاَن،له‌برى رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى
سروشتیی، له‌جیَى به‌كارهیَنانى هیَزى فیزیكى.. هیَزى ترسناكى
داهیَنانى كه‌رسته‌كانى كوشتوكوشتارى خسته گه‌رِ.مرۆڤ مه‌گه‌ر له‌به‌راییه‌كانى
میَژووى خۆیدا ئه‌گینا له‌هیچ كاتیَكى تردا به‌پیَودانگى كیَشمانكیَشو
ململانیَى سروشتیى له پیَناومانه‌وه، مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئاژه‌لاَندا
نه‌كردووه. له‌كاتیَكدا ئاژه‌لاَن هیچ كاتیَك ناتوانن له یاسا
سروشتیه‌كانى ئه‌و چه‌شنو شیَوه ململانیَیه لابده‌ن.كاتیَك په‌لامار
ده‌ده‌ن كه ناچار بن،زۆر جاریش ته‌نها مه‌به‌ستیان ترساندن‌و دوورخستنه‌وه‌ى
به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌و...تاد.
به‌لاَم مرۆڤ هه‌موو ئه‌و ویَرانكارییه‌ى كه‌به‌دریَژایى میَژوو ده‌رحه‌ق
به سروشت‌و هه‌موو ئه‌و كوشتار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ى به‌رامبه‌ر به ئاژه‌لاَن
ئه‌نجامى داوه كه‌مجار پاساوى بۆ ده‌هیَنریَته‌وه،ره‌نگه له‌رۆژگاریَكدا
به‌ناچارى په‌ناى بۆ راو بردبیَت،به‌لاَم هیَنده‌ى نه‌بردووه چه‌شنو
شیَوه‌ى راوكردنى بۆته شتیَكى ترسناك‌و هۆكاریَكى كات به‌سه‌ر بردن‌و
راودوونانى ئاژه‌لاَنو ته‌نگ پیَهه‌ڵچنینیان له‌هه‌ر شویَنیَكدا ده‌ستى
مرۆڤى پیَگه‌یشتبىَ،ته‌نانه‌ت زۆرجار جینۆسایدى ته‌واوى ره‌گه‌زیَكى
دیاریكراویكردووه... كوشتنى گۆریلاكانى ئه‌فریكا پاش یه‌كه‌مجارى
بینینیان له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌كانى
ئه‌فریكاوه،له‌كاتیَكدا ئه‌و گۆریلایانه به‌دریَژایى میَژووى بوونیان
هیچ كه‌سیَكى ئه‌فریكى زیانى پیَنه‌گه‌یاندبوون،نه‌یانزانیبوو مرۆڤ
بوونه‌وه‌ریَكى هیَنده ترسناكه، بلاَوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى بوونى ئه‌و
ئاژه‌لاَنه له‌ئه‌فریكا هه‌زاران راوچی ئه‌وروپایى گه‌یانده‌ئه‌ویَوژماره‌یه‌كى
زۆریان لیَكوشتن. ئه‌وه‌ى له‌ئه‌فریكادا روویدا خه‌ڵكه بنه‌رِه‌تیه‌كه‌ى
سه‌رسام كرد چونكه ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یانبینى به‌لایانه‌وه راوكردنیَكى
ئاسایوزانراو نه‌بوو ،هستریاو حه‌زیَكى سه‌یر بۆ كوشتن له‌حه‌ماسه‌تى
راوچییه ئاوروپاییه‌كاندا هه‌بوو،ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه گرنگ بوو ته‌نها
كوشتنبوو.خه‌ڵكى ئه‌فریكا كه‌له‌لایه‌ن سپیپیَسته رۆژئاواییه‌كانه‌وه
وه‌ك ئاژه‌ڵ سه‌یر ده‌كران،زۆر له‌و مرۆڤه به‌ناومه‌ده‌نیانه ده‌رحه‌ق
به‌سروشتو ئاژه‌لاَن هه‌ستیارتربوون.
زۆر خیَڵوهۆزى سه‌ره‌تایى كه‌پیَشتر هه‌بوون یان ره‌نگه ئیَستاش له‌شیَوه‌ى
هه‌ندیَك گروپى بچكۆله‌و جیاجیادا مابیَتن. سه‌ربارى ته‌ماسى به‌رده‌وامیان
له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كانى ده‌وروبه‌ریان، هیچ كاتیَك تاڵیبى راوكردنیانو
خواردنى گۆشتیان نه‌بوونو هه‌یانه پاش به‌سه‌رچوونى زه‌مه‌نیَك له
تیَكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى كولتووره‌كانى دیكه به‌لاَم بائاسته‌م
توانیویانه گۆشت خواردن وه‌ك كلتووریَك له‌نیَو خۆیاندا جیَبكه‌نه‌وه.ئه‌بۆرژینه‌كان
یه‌كیَكن له‌و ره‌گه‌زانه‌ى مرۆڤ كه‌زیاتر رووه‌كخۆرنو كه‌متر راوده‌كه‌ن
ئه‌ویش هه‌موو ئاژه‌ڵیَك نا،ته‌نانه‌ت ئه‌و ویَنانه‌ى كه
باوباپیرانیان له‌سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وته‌كان كیَشاویانه جیاواز له
زۆر ویَنه‌ى تر‌ى سه‌ر دیوارى ئه‌شكه‌وته‌كانى تر‌ى دنیا،راوكردن نه‌بۆته
بابه‌تى سه‌ره‌كى به‌ڵكو ئه‌فسانه‌ى بوونیان بۆته بابه‌ت.تا ئه‌مدواییانه‌ش
زۆر خیَڵى دوور له‌مه‌ده‌نیه‌ت هه‌بوون كه‌بژیَوییان پابه‌ندبوو به‌كۆكردنه‌وه‌ى
به‌ربوومى رووه‌كه‌كان،هیچ دارودره‌ختو رووه‌كیَكیان له‌بنرِا هه‌ڵنه‌كه‌ندووه.
ته‌نانه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى قارچكیش كه‌شیَكى تایبه‌تیان سازكردووه، وه‌ك
ده‌ربرِینیَك بۆ هه‌ستكردنیان به‌ئازارى ویژدان،به‌رانبه‌ر به‌و كاره‌ى
كه‌پیَى هه‌ڵده‌ستن.كه‌شه‌كه‌یان ریَزده‌ربرِینه به‌رانبه‌ر به‌رۆحى
ئه‌و قارچكه‌ى كه له‌پیَناو بژیَوى خۆیاندا ناچارن له‌بووندا نه‌یهیَڵن،به
ته‌سه‌ورى ئه‌وان ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یكه‌ن به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى كرده‌ى
كوشتنه به‌رامبه‌ر به‌بوونه‌وه‌ریَكى زیندوو.ئه‌مه ته‌سه‌ورى خه‌ڵكانیَكه
كه داگیركارانى زیَدوشویَنیان نه‌ك هه‌ر وه‌ك ئاژه‌ڵ تیَیان
رِوانیوون،به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵیَكیتر تا ده‌ستیان برِیكردووه له‌ناویان
بردوون،دانیشتوانى (تاسمانیا)یه‌كیَك بوون له‌و ره‌گه‌زانه‌ى مرۆڤ كه‌به‌ته‌واویى
له‌ناوبران، دیاره ده‌یان نموونه‌ى ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ى مرۆڤ هه‌ن
له‌هه‌ر ئانوساتیَكدا ده‌ستى رۆیشتبیَكردوونى،میَژووىمرۆڤایه‌تى له‌ده‌ره‌وه‌یخویَن،
له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌نگوكوشتاره ترسناكه‌كان،له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌غه‌نیمه‌تزانینى
موڵكى هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ى له جه‌نگدا ده‌دۆرِیَن،به‌دیلگرتنى
زیندووه‌كانیان،ئه‌تكردنى ئافره‌ته‌كانیان، كوشتنى ئاژه‌ڵه‌كانو ده‌یان
ناشرینى تر،ناكریَت باسى لیَوه‌بكریَت.
ره‌نگه هه‌بیَت پیَى وابیَت باسكردن له پرسوكیَشه‌ى ئاژه‌لاَن له‌مرِۆیه‌كدا
كه‌خودى ژیانى مرۆڤ هیچ به‌هاو نرخیَكى نه‌ماوه شتیَكى بیَمانا
بیَت.به‌لاَم دیاره ئه‌وه‌ى كه‌له‌مرِۆدا رووده‌دات شتیَكى دابرِاو
نییه له‌وه‌ى كه‌پیَشتر ئاماژه‌مان پیَدا،خۆبه‌هیَزكردنو حه‌زى ده‌سه‌لاَت
گرتنه‌ده‌ستو داهیَنانى بیَشوومارى ته‌كتیكو پلان بۆ له‌ناوبردنى به‌رانبه‌ر.
هه‌ر له‌دژایه‌تیكردنى ئاژه‌لاَنه‌وه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆ
تاقیكردنه‌وه تا ده‌گاته خودى مرۆڤ.كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌موو ئه‌م ئه‌زموونه
له‌مرِۆدا له چڵه‌پۆپه‌ى خۆیدایه‌تى،ده‌بیَت ببینین چۆن به‌ردو داریَك
كه‌سه‌ره‌تا مرۆڤ بۆ خۆپاراستنوبه‌گژداچوونى دنیاى ده‌ره‌وه به‌كاریهیَنا،
له‌مرِۆدا گه‌یشتۆته كویَو بووه به‌چى؟!
به‌كارهیَنانى هیَزیَكى ناسروشتی‌و نائاسایى له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌رانبه‌ر
به‌ئاژه‌ڵ،كه‌زۆر ده‌میَكه مرۆڤ به‌سه‌ریاندا زاڵه‌و ئه‌وان له‌به‌رده‌میدا
لاوازن،مه‌سه‌له‌یه‌كى هه‌ستیاره. ئه‌وه‌ى كه(ژاك دریدا) له‌هه‌موو
روویه‌كه‌وه به‌گرفتى گه‌وره‌ى مرۆڤى ده‌بینیَته‌وه، به‌كارهیَنانى
هیَزه ده‌رحه‌ق به‌لاوازه‌كان.به‌تایبه‌تیش ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى كه‌تواناى
دروستكردنى دیالۆگ‌و گڤتوگۆیان نییه,تواناى قسه‌كردنیان نییه ناتوانن
له‌فیَڵوته‌ڵه‌كه‌كانى مرۆڤ حاڵى ببن،نازانن چی‌یان ده‌رحه‌ق ده‌كریَت،به‌رامبه‌ر
درِنده‌ترین ئاژه‌ڵ نازانن چى بكه‌ن..تواناى ململانیَو بگره‌و به‌رده‌یان
نییه،ئه‌وان ده‌میَكه ئازادى خۆیان له‌ده‌ستداوه.گه‌وره‌ترین كیَشه‌ى
مرۆڤ به‌كارهیَنانى هیَزه تا ئه‌و شویَنه‌ى ده‌توانیَتو تواناى برِ ده‌كات،ئه‌مه‌ش
گه‌وره‌ترین كیَشه‌ى مۆرِاڵى مرۆڤه.
بۆیه(ژاك دریدا)له كتیَبى(The Animal That Therefor Iam)دا ده‌ڵیَت:(ده‌بیَت
وه‌ك شتیَكى راسیۆناڵ برِوانینه نه‌بوونى تواناى قسه‌كردن لاى ئاژه‌لاَنو
هه‌وڵبده‌ین لیَیان تیَبگه‌ین)كه‌واته ده‌بیَت هه‌وڵبده‌ین زوبان بده‌ینه‌وه
به ئاژه‌لاَنوبه‌شیَوازیَكى جوداو جیاواز برِوانینه ته‌قلیدى ئه‌و
پیَوه‌ندییه‌ى كه‌ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى به‌خۆیده‌ڵیَت مرۆڤ ده‌رحه‌ق به‌ئاژه‌لاَن
فۆرمۆڵه‌یكردووه.به‌پیَى تیَرِوانینى(ژاك دریدا)ده‌توانین له‌ریَى(ئه‌نترۆپۆلۆژیاى
مۆندیال)ه‌و له‌و پییَوه‌ندییه تیَبگه‌ین،چونكه لاى مرۆڤ نه‌ك هه‌ر
كوشتنى ئاژه‌لاَن شتیَكى ئاساییه،به‌ڵكو ده‌كریَته قۆچى قوربانیشو هه‌ر
له‌دیَرزه‌مانیشه‌وه له‌برى مرۆڤ كوژراوه‌و چه‌ندین گوتارى ئایینیش
ئیَستاشى له‌گه‌ڵدا بیَت پشتگیرى ئه‌و به‌قوربانیكردنه‌یان كردووه‌وته‌نانه‌ت
به لایه‌نیَكى گرنگى رازیكردنى یه‌زدان دراوه‌ته‌قه‌ڵه‌م له‌پیَناو به‌رگرتن
له موسیبه‌ته‌كان،شادبوون به‌فیرده‌وسى ئه‌به‌دى پاشمه‌رگو زۆر شتى تر.
هه‌میشه ئاژه‌لاَن كراونه‌ته قوربانى،گه‌رچى له‌رووى ده‌ستنیشانكردنى
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى كه‌پیَویسته بكریَته قوربانى به‌پیَى جیاوازى بیر‌ورا
ئایینییه‌كان,جیاوازیش له ئیختیاركردنى ئاژه‌ڵه‌كاندا هه‌یه.بۆ
نموونه ئاریاییه‌كان ئه‌سپیان كردۆته قوربانى.. له‌شویَنوزه‌مه‌نیَكدا
سه‌گ كراوه‌ته قوربانی‌و زۆر ئیختیار‌و شیَوازى تر.. به‌لاَم ئه‌وه‌ى
لیَره‌دا به‌لامانه‌وه گرنگه جۆر‌و چه‌شنى ئاژه‌ڵه‌كه نییه، به‌ڵكو
خودى قوربانیدانه به‌ئاژه‌ڵ ..كه‌واته كوشتنى له‌پیَناو بیروباوه‌رِیَكى
تایبه‌ت یان وه‌همیَكى مرۆڤدا كه‌ده‌بیَت ئاژه‌لاَن باجه‌كه‌ى بده‌ن.
له‌خۆشیو ناخۆشیه‌كاندا ئاژه‌لاَنن كه‌له‌پیَناو مه‌به‌ستیَكى تایبه‌تى
مرۆڤدا ده‌بیَت بكوژریَن.تیَرِوانینى مرۆڤ بۆیان ته‌نها وه‌ك
خۆراك..یان باربه‌روكۆیله‌ى كاره‌كانى مرۆڤ..به‌كارهیَنانیان له‌تاقیگه‌كاندا..ئیدى
هه‌موو لایه‌نه‌كانى تریش كه‌ئاژه‌ڵ له‌پیَناویدا پیَویسته ئه‌وه‌نده
هه‌بیَت كه‌مرۆڤ مه‌به‌ستیه‌تیو بۆ مرۆڤ به‌سووده..ئه‌مانه‌و زۆر شتى
تر به‌شیَكن له‌فه‌رهه‌نگو كولتوورى مرۆڤ كه‌هه‌رده‌م شانازی پیَوه‌ده‌كات،هه‌رده‌م
باس له‌تواناكانى خۆیده‌كات،باس له‌داهیَنانو ئیكتیشافو كاره گرنگه‌كانیومه‌ده‌نیه‌تو
شارستانیه‌تیو زۆر شتى تر ده‌كات.به‌لاَم به‌رپرسیاریَتى مرۆڤ ده‌رحه‌ق
به‌وه‌ى كه به‌رانبه‌ر به‌ئاژه‌لاَنكراوه‌و هیَشتاكه‌ش هه‌ر وه‌كخۆى
دووباره ده‌بیَته‌وه. وامان لیَده‌كات بڵیَین هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و
بوونه‌وه‌ره شانازى پیَوه‌ده‌كات, هیچ مانایه‌كى نییه ئه‌گه‌ر هه‌میشه
به‌له‌ناوبردنى لاوازه‌كانو كوشتن‌یان به‌ده‌ستى هیَنابیَت، هه‌ر له
راوكردنو كوشتنى به‌رده‌وامى ئاژه‌لاَنه‌وه‌تا كوشتن‌و له‌ناوبردنى ره‌گه‌زه‌پاسیفو
بیَده‌سه‌لاَتولاوازه‌كانى مرۆڤ. ئیدى له‌ژیَر ناوى هه‌ر شتیَكدا
بوووبیَت. ئاورووپاییه‌كان كاتیَك به‌لیَشاو روویانكرده ئه‌و كیشوه‌ره‌ى
كه‌ناویان نا ئه‌مریكا ته‌نها پیَستى سه‌رى هیندییه‌پیَست سووره‌كانیان
كه‌وڵنه‌كرد،ته‌نها ئه‌وانیان تا راده‌ى بنبرِكردن له‌ناو نه‌برد به‌ڵكو
گه‌وره‌ترین قه‌تڵوعامى ئاژه‌لاَنیان كرد،له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا
ته‌نها بیست‌و چوار(بوفالۆ-گاى ئه‌مریكى)له‌ناوچه‌یه‌كى وه‌ك (یه‌لستۆن)مایه‌وه،ئه‌وه
بوو به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستانو كه‌وتنه ویَزه‌ى هه‌موو ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ى
تریش كه‌مابوون،له‌شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى پیَشوودا پاش زۆربوونى به‌رچاوى
ئاسكه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه باشترین چه‌كى راوكردنیان له كوشتنیاندا
تاقیكرده‌وه،گه‌رچى ئه‌و شویَنه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه
كرایه شویَنیَكى پاریَزراو بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و ره‌گه‌زه ئاژه‌لاَنه‌ى
كه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ش مابوون.
زۆر ده‌میَكه مرۆڤ كوشتنى ئاژه‌لاَنى حه‌لاَڵكردووه،دیاره پاش خۆ
جیاكردنه‌وه‌ى له‌دنیاى كیَوى ئه‌وان هه‌میشه كارى بۆ دروستكردنى ئه‌و
ئه‌فسانانه‌كردووه كه مرۆڤ ده‌كاته بوونه‌وه‌ریَكى جوداو
جیاوازوناوازه‌و گرنگ،ده‌یكاته مه‌خلووقیَكى تایبه‌تو نزیك له‌خوداوه‌ندو
مافیئه‌وه‌ى ده‌داتىَ سه‌روه‌رى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانى تر بیَت،ئه‌مانه‌و
زۆر شتى تر بۆته مایه‌ى پرسیار نه‌كردنى مرۆڤ، سه‌باره‌ت به‌و
تاوانانه‌ى كه‌به‌رده‌وام ده‌رحه‌ق به‌ئاژه‌لاَن ده‌یكات،گه‌رچى ئه‌مه
له‌كلتووریَكه‌وه بۆ كلتووریَكى تر یان له شویَنیَكه‌وه بۆ
شویَنیَكى تر، جارجاره هه‌ندیَك جیاوازى تیَدا ده‌بینریَته‌وه كه‌دیاره
زووربه‌یان رووكه‌شینوكاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆیان نه‌بووه..بوونى كۆمه‌ڵیَك
یاسا بۆ پاراستنى ئاژه‌لاَن كیَشه‌كه له‌بنرِا چاره‌سه‌ر ناكات،ده‌بیَت
پرسى ئاژه‌لاَن ببیَته پرسیاریَكى گرنگوسه‌ره‌كى بۆ گۆرِینى زهنییه‌تى
مرۆڤ‌و بیركردنه‌وه‌و پیَداچوونه‌وه‌ى ئه‌و میَژووه خویَناوییه‌ى ئاژه‌لاَن.ده‌بیَت
نیگه‌رانیمان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌تائیَستا دژ به‌ئاژه‌لاَنكراوه‌و ده‌كریَت،نیگه‌رانییه‌كى
ناوه‌كیو قووڵبیَت،گینگڵیَكى راسته‌قینه بیَت بۆ دادگایكردنیَكى
راشكاوانه‌ى خۆمان.هه‌روه‌ك(ئاشۆكا)ى پاشاى هندستان كه‌له(500پ.ز)دا
ژیاوه‌وله‌ئه‌نجامى پیَداچوونه‌وه‌یه‌كى زهنیو بگره‌و به‌رده‌یه‌كى ده‌روونیقووڵ
گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه بڵىَ:(ئه‌گه‌ر ئیَمه‌ى مرۆڤ به‌رانبه‌ر ئاژه‌لاَن
توندوو تیژى به‌كاربهیَنین،ئه‌وه به‌رانبه‌ر مرۆڤیش هه‌مان كار
دووباره ده‌كه‌ینه‌وه).ئه‌م پاشایه پاش سه‌ركه‌وتنى له‌شه‌رِه‌كانیداوداگیركردنى
زۆر شویَن تا ئه‌و راده‌یه‌ى به(شاند ئاشوكا-ئاشوكاى دڵرِه‌ق)ناوبرا،دواى
داگیركردنى (نوسالى)پایته‌ختى(مه‌مله‌كه‌تى كالینگا)تووشى دڵه‌رِاوكیَیه‌كى
ده‌روونى زۆر قووڵبۆوه سه‌باره‌ت به‌جه‌وهه‌رى درِنده‌یى مرۆڤ،تا له‌رِیَى
بودیزمه‌وه ئه‌و وه‌لاَمه‌ى كه بۆیده‌گه‌رِا چنگیكه‌وت،ئیتر ئه‌وه
بوو نه‌كوشتنو ئه‌شكه‌نجه‌نه‌دانى ئاژه‌لاَنى كرده ته‌وه‌ره‌یه‌كى سه‌ره‌كى
پره‌نسیپى(ناتوندوتیژى)كه‌دواتر له‌قه‌ڵه‌مرِه‌وى ده‌سه‌لاَتیدا په‌یرِه‌وكرا،ئه‌م
پیاوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئاژه‌لاَنى قه‌ده‌غه‌كردو
یه‌كه‌مین نه‌خۆشخانه‌ى ئاژه‌لاَنى له‌دنیادا دروستكرد.راوبۆچوونى ئه‌م
پیاوه‌و تیَرِوانینى بودیزم سه‌باره‌ت به‌ئاژه‌لاَن، له‌مرِۆشدا كاریگه‌رى
له‌سه‌ر زۆریَك له‌خه‌ڵكى هیندستان هه‌یه.هه‌ر له‌هیندستان باوه‌رِدارانى
(شیڤا)ى خوداوه‌ند رووه‌كخۆرنو هیچ ئاژه‌ڵیَك ناكوژن..ئه‌وان سه‌رقاڵن
به‌سه‌ماكردن بۆ گه‌ردوون هه‌روه‌ك چۆن(شیڤا)سه‌ماى بۆ گه‌ردوونكردووه.
جیَگه‌ى خۆشحاڵییه كاتیَك ده‌بینین ڤیَجیته‌ریانه‌كان هه‌ر به‌ته‌واوى
ده‌ستبه‌ردارى خواردنى گۆشتى ئاژه‌لاَن بوون.ئاشكرایه به‌بیَكوشتنى
بوونه‌وه‌ریَكى زیندووگۆشت نابیَته بابه‌تى خواردن.پیَش چه‌ند ساڵیَك
له‌مه‌وپیَش له‌ولاَتیَكى ئه‌فریكى سیَكه‌س له‌سه‌ر خواردنى گۆشتى
مرۆڤیَكى مردوو ده‌ستگیرگران،به‌لاَم به‌و پیَیه‌ى به‌رگرییان له‌خۆیانكردوو
ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه كه‌ئه‌وان گۆشتى مرۆڤیَكى مردوویان خواردووه
نه‌ك زیندوو له‌رووى یاساییه‌وه نه‌توانرا هیچیان له‌گه‌ڵدا بكریَتو
ئازادكران. ئایینه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنیانه‌وه گۆشتى
ئاژه‌ڵى مردوویان حه‌رامكردووه‌و شه‌رعییه‌تیانداوه به‌خواردنى گۆشتى
ئاژه‌ڵى زیندوو پاشكوشتنى. هه‌مووشیان له‌وه‌دا كۆكن كه‌وه‌ك به‌ڵگه‌نه‌ویستیَك
برِواننه ئه‌وه‌ى كه‌ئاژه‌لاَن له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه بۆ خزمه‌توسوودى
مرۆڤ خوڵقیَنراونوو هه‌ر یه‌زدانیش ئه‌و مافه‌ى داوه‌ته مرۆڤ كه‌راویانبكاتو
بیانكوژیَت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر وه‌ك گریمانیَك ئه‌و ئایینانه‌برِیارى نه‌خواردنو
نه‌كوشتنى ئاژه‌لاَنیان بدایه ئه‌وه بیَگوومان باوه‌رِدارانى جیَبه‌جیَیانده‌كرد،خۆ
ئه‌گه‌ر به‌و شیَوه‌یه مرۆڤ گۆشبكرایه كه‌نابیَت ئاژه‌لاَن بكوژیَت،
گۆشتیان بخوات.. بیَگومان زۆر له‌و كاره‌ساتو توندوتیژییه سه‌رسامكه‌ره‌ى
كه‌به‌دریَژایى میَژوو روویداوه به‌و شیَوه‌یه رووینه‌ده‌دا.گۆشتخۆرى
مرۆڤ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته،به‌شیَكه‌له‌پرۆسه‌ى درِنده‌كردنى
مرۆڤ.دیاره هه‌ر له‌خۆرِا كۆماندۆكان مه‌شق له‌سه‌ركوشتنى ئاژه‌لاَنو
خواردنى گۆشتیان به‌كاڵیناكه‌ن،به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌زموونیَكى هاوشیَوه‌ى
كوشتنى مرۆڤه كه‌دواتر پیَى هه‌ڵده‌ستن.ئه‌و تیرۆریستانه‌ى ئاماده ده‌كریَن
بۆ مرۆڤ سه‌ربرِین،سه‌ره‌تا به‌سه‌ربرِینى ئاژه‌ڵ خۆیان فیَر ده‌كه‌ن،بۆیه
ده‌بینین كوشتنى ئاژه‌لاَنوكوشتنى مرۆڤ چه‌ند نزیكن له‌یه‌كه‌وه،دیاره‌ئه‌وه‌یئاژه‌ڵى
پیَبكوژریَت مرۆڤیشى پیَده‌كوژریَت..ئه‌گه‌ر برِوانینه ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى
كه‌سه‌ره‌تا مرۆڤى تیَدا كراوه‌ته قوربانی‌و پیَشكه‌ش به‌خوداده‌نده‌كان
كراوه،ده‌بینین دواتر چۆن له‌برى سه‌ربرِینى مرۆڤ ئاژه‌لاَن ده‌ستنیشانكراون،ته‌نانه‌ت
له‌ئه‌فسانه‌كانیشدا ئه‌مه ره‌نگیداوه‌ته‌وه.هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ردوو
كرده‌ى كوشتنه‌كه،سه‌ربرِینه‌كه چ ئاژه‌ڵ بیَت یان مرۆڤ ده‌كاته یه‌ك
شت،چونكه مه‌به‌ست له پیَشكه‌شكردنى قوربانییه‌وسه‌ره‌تا به‌سه‌ربرِینى
مرۆڤ ده‌ستپیَكراوه‌و دواتر له‌جیَى مرۆڤ ئاژه‌ڵ ئیختیاركراوه.به‌شیَك
له‌تراژیدیاى راسته‌قینه‌ى ئاژه‌لاَن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى گۆشتیانده‌خووریَت
له‌و كاته‌وه ده‌ستى پیَكرد كه‌له‌برى مرۆڤ كرانه قۆچى قوربانی‌و تا
ئیَستاش ئه‌و تراژیدیایه هه‌ربه‌رده‌وامه،ئه‌مه بیَجگه له‌و
راوكرنو له‌ناوبرنه به‌رده‌وامه‌ى كه‌هیچ كاتیَك رانه‌وه‌ستاوه.به‌لاَم
مه‌سه‌له‌ى به‌قوربانیكردنى به‌به‌رنامه‌ى ئاژه‌لاَنو روانینه كه‌شى
سه‌ربرِینه‌كه وه‌ك شتیَكى ئاسایى بگره خۆش‌و به‌كه‌یف، گه‌وره‌ترین
كیَشه‌ى مۆرِاڵى مرۆڤه‌وله‌پاڵ راو‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئاژه‌لاَندا ده‌بنه
بنه‌ماى ئه‌و زهنیه‌ته‌ى كه‌ده‌توانیَت ئه‌و جۆره مرۆڤه به‌رهه‌مبهیَنیَت
كه‌بیَپرسیاركردنو ئازارى ویژدان نه‌ك هه‌ر ئاژه‌لاَن به‌ڵكو مرۆڤیش له‌ناو
به‌ریَت،ئیَستاى دنیاش گه‌واهى ئه‌و راستیه ده‌دات كه‌ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى
تامه‌زرۆى سه‌ربرِینى مرۆڤن چه‌ند زۆرن،گه‌رچى جۆره‌كانى تر‌ى كوشتنیش
هیچ فه‌رقیَكى ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ربرِیندا نییه.هه‌ر خودى هه‌موو
پانتاییه‌كى ژیَر ده‌سه‌لاَتوحوكمیَكى به‌شه‌رى، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و
تائیَستاش به‌بىَ جیاوازى شویَنیَكى تایبه‌ت به‌موماره‌سه‌كردنى ئه‌شكه‌نجه‌دانو
سه‌ركوتكردنوكوشتن بووه..به‌بىَ ئه‌وه هیچ ده‌سه‌لاَتیَك ناتوانیَت
ئیدامه به‌خۆیبداتو بمیَنیَته‌وه مه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتیَك كه‌كار بۆ
دابینكردنى عه‌داله‌تىكۆمه‌لاَیه‌تیو یه‌كسانیو هه‌موو مافه‌كانى تر
بكات،كه‌پیَناچیَت ده‌سه‌لاَتیَكى له‌و چه‌شنه تائیَستا به‌واقیعى هه‌بووبیَت.
له‌رۆژگاریَكدا كه فریاى ملپه‌رِاندنى ملى نه‌یارانیان نه‌كه‌وتبیَتن،مقسه‌له‌یان
دۆزیوه‌ته‌وه،دواتر ژوورى گازوكوشتن به‌كاره‌باو ئه‌مه جگه له‌داهیَنانى
چه‌ندین شیَوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان كه به‌رده‌وام له‌به‌ره‌و
پیَشچووندایه.
وه‌ك پیَشتر ئاماژه‌م پیَدا هه‌موو ئه‌و ناشرینییه‌ى كه‌ده‌سه‌لاَته
یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى مرۆڤ دژ به‌خودى مرۆڤئه‌نجامیانداوه،چدژ به‌تاكه‌كان
یان گروپ‌و كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌زموونه‌ى
كه‌سه‌باره‌تبه‌كوشتنىئاژه‌لاَن،ئه‌شكه‌نجه‌دانیان،
راوكردنورامكردنیان،ده‌ستوه‌ردانه ژیانیان،كۆنترِۆلكردنى
زۆربوونیان،خه‌ساندنیانو چه‌ندین شتی‌تر،كه‌به‌دریَژایى میَژوو كه‌ڵه‌كه
بووه كه‌دواتر هه‌ر هه‌مووى له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه له‌سه‌ر مرۆڤه
بیَده‌سه‌لاَته‌كان تاقیكراوه‌ته‌وه،یان له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سیَكى زاڵه‌وه
دژ به‌كه‌سیَكى بیَده‌سه‌لاَت. كه‌واته چۆن كوشتنى ئاژه‌لاَنو
راوكردنیان له‌كاریَكى تاكه‌كه‌سیو گروپكارییه‌وه ده‌بیَته كاریَكى
ئۆرگانیزه‌كراو، هه‌رئاواش هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كان به‌دریَژایى میَژوو
هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مرۆڤه ژیَر ده‌سته‌كانى خۆیاندا كردووه.ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر برِوانینه نیگار‌و ویَنه‌ى ئه‌و پاشایانه‌ى كه‌داستانى ئازایه‌تیان
له‌رِیَى خستنه‌رووى راوكردنى ئاژه‌لاَنه‌وه ده‌خریَته روو،ده‌بینین
پاشا‌كان چۆن شیَره‌كان ده‌كوژن،چۆن خیَراترین ئاسك راوده‌كه‌نوچه‌ندین
نموونه‌ى تر كه‌ده‌بیَته ته‌وه‌ره‌یه‌كى گرنگى ناساندنى ده‌سه‌لاَتیَكى
دیاریكراو.هاوكات ویَنه‌ى پاشاى سه‌ركه‌وتوو له‌جه‌نگه‌كانیدا دژ به‌مرۆڤ
هاوشیَوه‌ى ویَنه‌كانى راوكردنه،جیاوازیی له‌خودى راودوونانو كوشتندا
نابینینن،به‌ڵكو ته‌نها ویَنه‌كانن كه‌ده‌گۆرِیَن.حیكایه‌تى شارستانیه‌تى
مرۆڤ یه‌كیَكه له‌حیكایه‌ته ناشرینه‌كان،حیكایه‌تیَكى بارگاوى به
تراژیدیاى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌پیَناو مانه‌وه‌ى یه‌كیَكى تردا
كوژران،له‌ناوبران،دیاره وه‌ك پیَشتریش ئاماژه‌مان پیَدا ئاژه‌لاَن گه‌وره‌ترین
زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و شارستانیه‌ته‌ن،هه‌موو پیَشكه‌وتنیَكى مرۆڤیش
ژیانیان زیاتر ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
مرۆڤ به‌دریَژایى میَژوو نه‌یویستووه خۆى به‌هاوشانى ئه‌و ئاژه‌ڵه
بینیَت كه له‌زینده‌كرداره‌كانیدا له‌خۆى ده‌چیَت.سالاَنیَكى
دوورودریَژ له‌دارستانه‌كاندا له‌گه‌ڵیان ژیاوه،چنگونینۆكو زۆر شتى
تر‌ى شایه‌تى ئه‌و رۆژگاره‌ن.ره‌نگه ئه‌وه‌یواى لیَده‌كات به‌رده‌وام
تازه‌ترین داهیَنانى زانستیوته‌كنه‌لۆژى بخاته خزمه‌تى خۆجوانكردنى،به‌تایبه‌ت
لابردنیمووه‌كانى، ئه‌و مووانه‌ى كه‌پاش دریَژبوونیان رووكاره ئاژه‌ڵییه‌كه‌ى
مرۆڤ باشتر ده‌خه‌نه روو،شه‌رمكردنیبىَ له‌و رۆژگاره‌ى كه‌وه‌ك
هاورِیَیه‌كانى كیَوی بووه.ئاشكرایه‌مرۆڤ پیَبزانیَت یا نا گه‌وره‌ترین
خیانه‌تى له‌هاورِىَ كیَوییه‌كانى خۆیكرد،گه‌رچى هه‌روه‌ك ئه‌وان به‌رِووتى
له‌دایكده‌بیَتو پاش مردنیشى وه‌ك ئه‌وان ته‌نها ئیَسكو پرووسك جیَده‌هیَڵیَت.نووزه‌بانگه‌شه‌ى
لیَره‌و له‌ویَى به‌زه‌یهاتنه‌وه به‌ئاژه‌لاَن هیچ مانایه‌كى نییه،كیَشه‌كه
له‌به‌زه‌یهاتنه‌وه یان به‌زه‌ینه‌هاتنه‌وه‌دا نییه،چونكه به‌بىَ
فامكردنى ماهییه‌تى سروشت‌و بوونى ئیَمه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر، له‌وژینگه‌یه‌ى
كه‌تیَیدا ده‌ژین ناگه‌ینه هیچ.
دیاره بیَده‌سه‌لاَتى ئاژه‌لاَن به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ،ئه‌و مافه ناداته
مرۆڤ كه‌چۆنى پیَخۆشبوو وایان لیَبكات..بیانكوژیَت.. له‌ناویانبه‌ریَت..ته‌نانه‌ت
مافى ئه‌وه‌شى نییه له‌سیَركه‌كاندا به‌كاریانبهیَنیَت،به‌برسیكردنو
شیَوازى تر كۆمه‌ڵیَك جموجۆڵیان پیَبكات،كه‌زۆر له‌وانه‌ى دژ به‌به‌كارهیَنانى
ئاژه‌لاَنن له‌سیَركه‌كاندا به‌شیَوازیَكى مۆدیَرنى ئه‌شكه‌نجه‌دانى
ئاژه‌لاَنى داده‌نیَن.دواجار ره‌زیلكردنو ریسواكردنى ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ى
كه‌شتیَكیان پیَده‌كریَت ده‌بیَته مایه‌ى پیَكه‌نینى مرۆڤ‌و لاىئاژه‌ڵه‌كانیش
ناچارییه‌كه بۆ به‌ده‌ستهیَنانى خۆراك به‌شیَوه‌یه‌كى
ناباووناسروشتى.كاتیَك(میركڵ)له‌به‌رده‌م كنیَستى ئیسرائیلی‌دا دانبه‌وه‌دا
ده‌نیَت كه‌هه‌موو گه‌لى ئه‌ڵمانیا شه‌رمه‌زاره به‌رانبه‌ر هۆلۆكۆستى
جوله‌كه‌كان،ئه‌وه ده‌بیَت هه‌موو مرۆڤایه‌تیش له‌به‌رده‌م ویژدانى
خۆیدا دانبه‌وه‌دا بنیَت كه‌شه‌رمه‌زاره به‌رانبه‌ر به‌وه‌ى كه‌دژ به‌ئاژه‌لاَنى
ئه‌نجامداوه.ده‌بیَت مرۆڤ چبوونه‌وه‌ریَك بیَت..به‌دریَژایى میَژوو
وئیَستاشى له‌گه‌ڵدا بیَت مافى ئه‌وه‌ى به‌خۆیداوه كه‌ده‌ستدریَژى
سیَكسى بكاته سه‌ر ئاژه‌لاَن،ته‌نانه‌ت به‌شیَكى زۆرى فیلمه
پۆرنۆكانى بۆ پیشاندانى ئه‌و كرداره سیَكسیانه ته‌رخانبكات كه‌له‌گه‌ڵ
ئاژه‌لاَن ده‌كریَت.ده‌بیَت بپرسین كیَن ئه‌وانه‌ى له‌مرِۆدا ئه‌و
كارانه ده‌كه‌ن،كیَن ئه‌وانه‌ى فیلم بۆپیشاندانى ئه‌و كارانه تۆمار
ده‌كه‌ن،كیَن ئه‌وانه‌ى هیَنده‌ى دنیا بۆ خۆى ناشرینه ئه‌وان
ناشرینترى ده‌كه‌ن.بیَگوومان وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاریانه لاى زۆریَك له‌خویَنه‌ران
روون‌و ئاشكرایه..هه‌ر برِوانینه ده‌قه ئایینییه‌كان ده‌بینین چه‌ند
له‌میَژه هه‌وڵدراوه كرده‌ى سیَكسى مرۆڤ له‌گه‌ل ئاژه‌ڵ حه‌رامبكریَت،ده‌توانین
له‌میانه‌ى خویَندنه‌وه‌ى هه‌ندیَك له‌ده‌قه ئایینییه‌كانه‌وه بگه‌ینه
ئه‌و راستیه‌ى كه‌له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ده‌ستدریَژى سیَكسى بۆ سه‌ر ئاژه‌لاَن
چه‌ند به‌ربلاَوباو بووه.دیاره له‌مرِۆشدا به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌لاَتدا
یه‌كیَكه له‌و ده‌ستدریَژیانه‌ى كه‌به‌شیَوه‌یه‌كى به‌رفراوان ده‌كریَته
سه‌ر ئاژه‌لاَنوبه‌دریَژایى میَژوویه‌كى دوورودریَژى بالاَده‌ستیو
حوكمى ئایینه‌كان هه‌ر ئیدامه‌ى هه‌بووه.ره‌نگه پیاوانى ئایینى
توانیبیَتیان هه‌موو ئه‌وه‌ى به‌پیَى پره‌نسیپى ئایینی‌یان حه‌رامه حه‌رامیبكه‌نو
بیسه‌پیَنن،بۆ نموونه كاتیَك ئایینیَك ده‌ڵیَت گۆشتى به‌راز حه‌رامه،نه‌مانبیستووه
كه‌سیَكى سه‌ر به‌و ئایینه وه‌ك شتیَكى حه‌لاَڵ تیَیرِوانیبیَت.به‌لاَم
ئه‌وه‌ى جیَگه‌ى پرسیاره بۆ ده‌بیَت ده‌ستدریَژی سیَكسى بۆسه‌ر ئاژه‌لاَن
به‌شیَوه‌یه‌كى به‌رچاو نه‌كرابیَته بابه‌تى حه‌رامه‌كانو
پشتگویَخرابیَت.هیچ لۆژیكى نییه بۆ نموونه له‌گوندیَكدا كه‌ژماره‌ى
خه‌ڵكه‌كه‌ى كه‌مه‌وه‌و پیاویَكى ئایینى كه‌له‌ویَدا كارى
ئیرشادكردنیانه ئاگادارى ئه‌و كاره نه‌بیَت كه‌نه‌وه‌كانى ئه‌و
شویَنه هه‌ر له‌بابوباپیرانیانه‌وه فیَره ئه‌و كاره‌ن،بیَگومان
ئاگادارى ئه‌و كه‌سه ئایینییه‌و بیَده‌نگبوونی مایه‌ى پرسیاركردنه،ئه‌مه
له‌كاتیَكدا ئه‌و توانیبیَتى حه‌رامه‌كانیتریان لیَحرامبكات؟!
ئه‌وه‌ى به‌و كاره هه‌ڵده‌ستیَت وه‌ك هه‌ر كه‌سیَكى تر به‌شداره له‌ریَوره‌سمى
ئایینییدا،وه‌ك هه‌ر كه‌سیَكى تر مافى هه‌یه خیَزان پیَكه‌وه
بنیَتوئه‌و كرده‌یه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵیَكدا كردوویه‌تى به‌هه‌مان
شیَوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بیكات...تاد.له‌كاتیَكدا ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه‌و
هیچ پاكانه‌یه‌ك بۆ كاره‌كه‌ى ناكریَت..ئاشكراشه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌ىكورده‌وارییدا
ئه‌و چه‌شنه ده‌ستدریَژیكردنه بۆ سه‌رئاژه‌لاَن هه‌بووه‌وهه‌یه،ته‌نانه‌ت
زۆر بیَشه‌رمانه زۆریَك له‌بكه‌رانى ئه‌و جۆره كارانه باسیلیَوه ده‌كه‌ن،حیكایه‌تو
به‌سه‌رهاتى تایبه‌تى هه‌یه،هه‌روه‌ك چۆن گویَگرو تالیبى خۆى هه‌یه!؟راستییه‌كه‌ى
ئه‌مه گرفتیَكه ده‌بوو زۆر به‌قووڵى هه‌ڵویَسته‌ى له‌سه‌ر
بكریَت،لیَكۆڵینه‌وه‌ى ده‌رحه‌ق بكریَت..ناكریَت به‌په‌رده‌پۆشكردنى
خۆمان بپه‌رِیَنینه‌وه..بیَگومان هه‌بوونى به‌رفراونى كرده‌یه‌كى ئاوا
ترسناك له‌نیَو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا،پیَویستى به‌قسه‌كردنى جدییه..ئه‌مه
جگه له‌خودى ماهییه‌تى كرده‌كه كه‌وه‌ك تاوانیَكى گه‌وره دژبه‌و
بوونه‌وه‌ره‌ى پیَى ده‌گوتریَت ئاژه‌ڵ ده‌كریَت،له‌هه‌مانكاتیشدا
گرفتیَكى سایكۆلۆژى ترسناكه كه‌بیَگومان كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه
هه‌یه كه‌به‌و كاره هه‌ڵساونوو پیَى هه‌ڵده‌ستن..ته‌سه‌ووربكه ئه‌و
جۆره كه‌سانه دواجار له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بنه زۆر شت و ده‌بیَت به‌و
لادانه سیَكسییه ترسناكه‌وه چاوه‌رِیَى چیان لیَبكریَت.
(ژاك دریدا)له--The Animal That Therefor Iamدا باس له‌گۆرِانى
بیَسنوورى خیَراى پیَوه‌ندییه‌كانى مرۆڤ‌و ئاژه‌لاَن ده‌كات له‌سایه‌ى
ته‌كنۆلۆژیاوپیَشكه‌وتنى مرۆڤ.به‌چه‌شنیَك كه‌ئاژه‌لاَن ته‌نها له‌پیَناو
باشه‌ى مرۆڤدا له‌خزمه‌تدان،هه‌ر ئه‌مه‌شه وایلیَده‌كات رووبه‌رِووى
به‌رفراوانترین توندوتیژیو له‌ناو بردن ببیَته‌وه.لاى دریدا ئه‌مه
راستییه‌كه نكوڵى لیَناكریَتوپیَى وایه هه‌ر تیَرِوانینو تیَفكرینى
مرۆڤه كه‌بۆته مایه‌ى چیَبوونى ئه‌و دۆزه‌خه بۆ ئاژه‌لاَن.
دریدا ده‌ڵیَت :كه‌س ناتوانیَت نكووڵى له‌و حاڵه‌تى ترس‌و پانیكو
سه‌رسامییه‌ى ئاژه‌لاَن بكات كه‌له‌كاتى تیرۆركردنیاندا رووبه‌رِووى
ده‌بنه‌وه.ئه‌مه جگه له‌نابه‌رابه‌رى ئه‌و جه‌نگه‌ى كه‌دژیان
ده‌كریَتو له‌ئیَستادا گه‌یشتۆته كریكترین ئاستى.
گه‌رچى لیَره‌و له‌ویَى دنیا ده‌نگیَك هه‌یه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى
هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌به‌رانبه‌ر ئاژه‌لاَن ده‌كریَت،به‌لاَم هیَشتاكه
نه‌گه‌یشتۆته ئاستى پیَویست.ئاستى گۆرِانى ئه‌و كولتووره‌ى
كه‌به‌دریَژایى میژووى به‌شه‌رییه‌ت كوشتن‌و له‌ناوبردنو بگره
ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئاژه‌لاَنیشى پیَئاسایى بووه،ئه‌ى هه‌ر ئاژه‌ڵ نییه
له‌پیَناو ده‌سته‌مۆكردنیو خزمه‌تى زیاترى مرۆڤدا
ده‌خه‌سیَنریَت،لیَده‌دریَت،سه‌رده‌برِیَت.
هه‌ندیَجار ده‌سه‌لاَتدارانى یه‌كیَتىئه‌وروپا به‌ناوى داكۆكیكردن
له‌ئاژه‌لاَن شتى زۆر هه‌زه‌لیده‌ڵیَن،بۆ نموونه له‌گیَرمه‌و كیَشه‌ى
وه‌رگرتنى توركیادا وه‌ك مه‌رجیَك ئه‌وه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ریدا
كه‌ده‌بیَت وه‌ك ئه‌وان ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ى گۆشتیان ده‌خوریَت
به‌كاره‌با بكوژیَت نه‌ك سه‌ریبرِیَت،تا كه‌متر ئازار بكیَشیَت!؟
ده‌بینیت دنیاى مۆدیَرن دنیایه‌كه تا ئه‌مساته وه‌خته‌ش هیچى
ده‌رحه‌ق به‌ئاژه‌لاَن پىَ نییه یان ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یڵیَتو ده‌یكات
شتیَكى جدى نییه.ته‌نانه‌ت كردنه‌وه‌ى پاركیَكى تایبه‌ت بۆ پاریَزگارى
له‌ئاژه‌لاَن به‌گوشارى كه‌سانو ریَكخراوه ئاژه‌ڵدۆسته‌كان،كاریَكه
بۆ راكیَشانى گه‌شتیارو ده‌سكه‌وتنى پاره.شویَنیَك نییه به‌رِاستى
به‌ده‌ر له‌ده‌ستیَوه‌ردانى مرۆڤ بوونى هه‌بیَت،به‌ڵكو زیندانیَكى
گه‌وره‌یه‌بۆ ئاژه‌لاَن.له‌كاتیَكدا یاسا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى راوكردن
داده‌نریَت،له‌هه‌مان كاتیش‌دا باشترین چه‌ك بۆ راوكردن دروست
ده‌كریَت,یانه‌ى بۆ داده‌نریَت.ته‌نها سزایه‌كیش بۆ راوچییان برِیَك
پاره‌یه كه‌ئاره‌زوومه‌ندانى ئه‌و كاره باكیان پیَنییه،واته
تائیَستا له‌دنیادا یاسایه‌كى جدینییه‌ته‌نانه‌ت بۆ پاراستنى ئاژه‌ڵه
كیَوییه‌كانییش.ده‌بینین له‌زۆر شویَنى دنیادا برِیارى نه‌زۆككردنى
زۆریَك له‌و ئاژه‌لاَنه ده‌دریَت،كه‌له‌شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌رِیَنو
له‌نیَو خه‌ڵكدا ده‌ژینو ئه‌مه‌ش وه‌ك شتیَكى ئاسایى سه‌یر
ده‌كریَت،كه‌چى ده‌رحه‌ق به‌نه‌زۆككردنى مرۆڤ یان له‌باربردنى
كۆرپه‌وئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌سته به‌زۆر بوونى به‌رده‌وامى وه‌چه‌ى
مرۆڤه‌وه ده‌بیَته هه‌لاَ،هیچ لایه‌نیَكى ئایینى نامیَنیَت ئه‌مه
به‌گوناهو دژ به‌فه‌رمانى خواى له‌قه‌ڵه‌منه‌دات..هاتوهاوارى دنیا
ده‌كریَت بۆ نه‌وه‌ستانى زۆربوونى توخمى مرۆڤ،كه‌چى هه‌ر ئه‌وانه
به‌رانبه‌ر له‌ناو بردنى ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ى كه‌وه‌ك مرۆڤ مافى
ژیانیان هه‌یه هیچ ناڵیَن.
له‌مرِۆدا زیاد له‌هه‌موو سه‌رده‌میَكى تر شارستانیه‌تو مه‌ده‌نیه‌تى
مرۆڤ رووبه‌رِووى ئه‌و پرسیارانه ده‌كریَته‌وه كه‌ئاخۆ كه‌ى
به‌جدییه‌ته‌وه قسه له‌سه‌ر بوونى ئاژه‌لاَن ده‌كریَت؟كه‌ى كۆتایى
به‌راوكردنو كوشتن‌و له‌ناو بردنیان ده‌هیَنریَت؟كه‌ى مرۆڤ
ده‌ستبه‌ردارى خواردنى گۆشتیان ده‌بیَت؟كه‌ى هیَنده‌ى پاشایه‌كى
وه‌ك(ئاشۆكا)مان پیَده‌كریَتو له‌وه‌حاڵیده‌بین كه‌بنه‌برِكردنى توند‌و
تیژى مرۆڤ به‌رانبه‌ر مرۆڤ،به‌بیَبنه‌برِكردنى توندوتیژى ده‌رحه‌ق
به‌ئاژه‌لاَن مه‌حاڵه...تۆ بڵیَیتاكه‌ى مرۆڤ هه‌میشه جه‌للاد
ده‌بیَتو ئاژه‌لاَنیش هه‌رده‌م قوربانى؟!
|