په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠١٥

    هەمیشە پڕم لە تۆ.

بەنگین پیرۆت

هیچ درەختێک
هێندەى ئەشکى چاوى من
گەڵاى نەوەراندوە
تەمەن بە وەرزى وەریندا تێپەڕى
نەتهێشت مزرە ماچێک لە پیرە درەختى
کوڵمەکانت هەڵوەرێنم
جارێکى تریش
کۆڵان بە کۆڵانى رابردودا سوڕامەوە
نەتهێشت ئاوێنەى ئێستا
ئایندەى ژوانێک نیشان بدات
ئەى کچە پایز
من درەختێکم
مۆرانەى زەمەن خواردومى
گڕى عەشقت
پڕى کردووم لە تۆ
تەنیایی خۆم سوتاندومى
ئەى بووکى زستان
من وەرزى وەرینم
بارانیش تەڕم ناکات
بەهارانیش تێر ماچى ئاو نابم
خۆرى هاوینیش
شەختەى تەنیایم ناشکێنێ
ئەو هەموو سپیە لە کوێت هێنا
منت پێ رەش کردەوە
ئەم هەموو وەرزە لە کوێت هێنا
منت پێ پیر کرد
ئەو هەموو پڕیە لە کوێوە هات
منى پڕ لە تەنیایی کرد
هەموو شیرنیاتى عەشقى تۆ بوو
ژیانى لە من تاڵ کرد.

 

چوارقوڕنە

ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک