٥\١٢\٢٠١٥
هه‌موو حیزبێک دیکتاتۆریی ده‌وێ؟!
بۆ ده‌بێ حیزبه‌کانی کوردستان دیکتاتۆر بن؟

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
به پێی پێناسه‌ی زانستی و باشترین ده‌سکه‌وتی مرۆیی بێت حیزب شتێک نیه
جگه له رێکخراوێک کارده‌کات بۆ به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتن و پێک هێنانی
ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندی کۆمه‌ڵێک که‌س له ناو کۆمـه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا ، ده‌وڵه‌تیش به مانای ئامڕازی سه‌رکوتی کۆمه‌ڵه که‌سێکه
به هۆی دام‌و ده‌زگای سه‌رکوت گه‌ریه‌وه که حیزبی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو
ئه‌نجامی ده‌دات، که‌وایه حیزب له خۆیدا دیکتاتوره له پێناو گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی‌دا پێویستی به زه‌بره
زه‌نگه.
حیزب هه‌ر ناوێك و هه‌ر پێناسه‌یه‌ک به خۆی بدات حیزبی چینێکی
دیاریکراوه وه دیکتاتۆریی ده‌وێت، چ ئه‌وه‌ی حیزبی نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانی و دیموکراتی بێت یا حیزبی ئیسلامی ودینی بێت یا حیزبی کونسه‌رڤه‌تیڤ
و لیبرال و سۆسیال دیم‌و کرات و شوعی وکۆمۆنیست بێت یا ...هتد بێت ،
هیچ له‌وه ناگۆڕێ که حیزب پێناسه‌ی دیکتاتۆر بوونی لێبسه‌نیته‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له دوو چینی سه‌ره‌کی پێک دێ که چه‌وساوه
و چه‌وسێنه‌رانن وه به‌رژوه‌نده ئابوریه‌کانیان جیاوازن ، چه‌وساوه‌کان
ده‌یانه‌وێ ڕزگاریان بێت له‌ژیانی کوله مه‌رگی وبرسیه‌تی و نه‌داری وه
ده‌یانه‌وێت به خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌یی و یه‌کسانی بگه‌ن له به‌رانبه‌ردا
چه‌وسێنه‌ران ده‌یانه‌وێ خۆشترین ژیان بۆ خۆیان ونه‌وه‌کانیان دابین
بکه‌ن وله هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌رچی سامانی کۆمه‌ڵگایه له بن ده‌ستی
خۆیاندا بێت . به‌م پێیه ئه‌م دوو به‌شه له کۆمه‌ڵگادا له کێشه‌مه
کێشی هه‌میشه‌یی دا ده‌بن تاکێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێ تا کۆمه‌ڵگا ده‌بێته
یه‌ک به‌ش واته چینه‌کان له ناو ده‌چن. له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی
ئه‌م چینانه حیزب دروست ده‌بێ و ده‌وڵه‌ت پێک ده‌هێنێ به زه‌بروزه‌نگیش
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌پارێزێ.
له‌مڕۆدازۆر حیزب هه‌ن ده‌یانه‌وێ وا نیشان بده‌ن دیموکراتی
وئازادیخوازن وبه‌رژوه‌ندی هه‌موو خه‌ڵکیان ده‌وێت له کاتێکا به‌رژه‌وندی
هه‌موو خه‌ڵکی یه‌ک به‌رژوه‌ندی نیه به‌ڵکو دوو به‌رژوه‌ندی جیاوازه
هه‌ر بۆیه هه‌ر پڕوپا‌گه‌نده‌یه‌ک له‌و باره‌وه بکه‌ن له ناوه‌ڕۆکدا
پووچ و بێ مانایه.
هه‌ر حیزبێک نه‌یه‌وێ ژێر خانی ئابوری له ڕیشه‌وه بگوڕێ و هه‌ر
حیزبێک ئامانجێ ئه‌وه نه‌بیت هۆیه‌کانی چه‌وساندنه‌وه له ناو ببات
که گرنگترینیان : کاری به کرێ وخاوه‌ندارێتی تایبه‌تی وده‌وڵه‌ت و
یاسا‌و ڕیسایه‌که که‌شه‌رعیه‌ت به چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤ ده‌دات ئه‌وه
بێ گومان حیزبێکه ده‌یه‌وێ کومه‌ڵگا هه‌ربه سه‌ر دوو چیندا دابه‌ش
بێت وه کێشمه‌کێشی
مرۆڤه‌کان درێژه پی بدات بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به
زه‌بره زه‌نگه پێوستی به ده‌وڵه‌ت و سوپا‌و پۆلیس وهیزه ئه‌منیه‌کان
هه‌یه تا هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ک له لایه‌ن چه‌وساوه‌کانه‌وه ڕوو بدات
سه‌رکوتی بکات و خه‌ڵتانی خوێنی بکات.
ئه‌و حیزبانه‌ی سه‌ر به‌م که‌مپه‌ن ده‌کرێ حیزبی فاشیستی و تیرۆریستی و
ڕاسیستی بن یا دیموکرات و لیبرال و کونسه‌رڤه‌تیڤ و سوشیال دیموکرات بن
یاحیزبی قه‌ومی و ئیسلامی و دینی بن یا ته‌نانه‌ت ده‌کرێ زۆریک له‌و
حیزبانه بن که ناویان له خۆیان ناوه حیزبی چه‌وساوه‌کان وه‌ک ئه‌حزابی
چه‌پ و کۆمۆنیست،
له به‌رانبه‌ردا هه‌ر حیزبێک بیه‌وێ ژێرخانی ئابوری بگۆڕێ و ئامڕازه‌کانی
چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابوری کۆمه‌ڵگا له ناوببات كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و یه‌کسانی
ببات ڕێگای لابردنی ئه‌و کێشمه‌کێشه چینایه‌تیه‌ی پێ بێت و کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و ئه‌وه ببات که ده‌وڵه‌ت و حیزب نه‌هێڵێت به حیزبه‌که‌ی
خۆشیه‌وه ئه‌وه حیزبی چه‌وساوه‌کان ده‌بێ و جا ئه‌و حیزبه هه‌ر
ناوێکی هه‌بێ حیزبی کرێکاری یا حیزبی سۆشیالیست و یا حیزبی کۆمۆنیست....
هتد بێت.
له هه‌مان کاتدا ده‌کرێ ئه‌وه بڵێین هه‌ردوولا له یه‌ک خاڵدا یه‌ک
ده‌گرنه‌وه ئه‌ویش دیکاتوریه‌ت و زه‌برو زه‌نگه. به‌ڵام دیکتاتوری چه‌وسێنه‌ران
و سه‌رمایه‌داران بۆ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان بپارێزن و هه‌تاهه‌تایه
ده‌وڵه‌ت و حیزب بهێڵنه‌وه درێژه به چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌ن
و خه‌ڵک هه‌ر له هه‌ژاریدا بهێڵنه‌وه و کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌بێ
واته ناکۆکیه سه‌ره‌کیه‌که به‌رده‌وامی پێ بدرێ. به‌ڵام دیکتاتوری
حیزبی چه‌وساوه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه ژێر خانی ئابوری کۆمه‌ڵگا بگۆڕن و
ئامڕازه‌کانی چه‌وساندنه‌وه نه‌هێڵن و کۆمه‌ڵگا بکه‌نه یه‌ک جۆر
ئه‌وکات ده‌وڵه‌تیش پیویستی نامێنێ و زه‌بروزه‌نگ و دیکتاتوریه‌که‌شی
کۆتایی پی دێنێت. به مانایه‌کی تر ئیتر له دوا ئه‌نجامدا ئه‌م جۆره
حیزبانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بن هیچ جۆره دیکتاتوریه‌ک نه‌هێڵن و
هیچ جۆره زه‌بروزه‌نگێک نه‌مێنێ به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی مقاوه‌مه‌ی چه‌وسێنه‌ران
و حیزبه‌کانیان هه‌بێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
پێویسته‌خۆشیان دیکتاتور بن.
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین دیکتاتوری ئه‌م به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا دڕه‌نده
و وه‌حشیانه نابێ وه‌ک دیکتاتوری ده‌وڵه‌ته بورژوازیه‌کان بۆ نمونه
هیچ جۆره تیڕۆڕو فڕاندنێک ناکا وئه‌سیر کوشتن وئیعدامی تێدا نیه ،
داخستنی میدیا‌و ڕاگه‌یاندنی تێدا نیه، کوشتنی به‌تاک و به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی
سڤیل وڕۆژنامه نووس و که‌سی سیاسی تێدا نیه ته‌نها دیکتاتۆریه‌که‌ی
به و مانایه دێت مقاوه‌مه‌ی ئه‌و هێزانه
ناهێڵێ که ده‌یانه‌وێ به
تیرۆر یا به له‌شکرکێشی به‌رژه‌وندی چه‌وسێنه‌ران بپارێزن و کۆمه‌ڵگا
بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی زوڵم و سته‌م و
چه‌وساندنه‌وه و
خه‌ڵکی له هه‌ژاری
و برسیه‌تیدا بهێڵنه‌وه خۆشیان هه‌میشه سه‌روه‌تمه‌ند بن وخۆشگوزه‌ر‌ان
بن.
ئه‌م جۆره دیکاتوریه‌ته تا ئێستا به دیکتاتوری پرولیتاریا ناسراوه
و له
لایه‌ن کارل مارکسه‌وه دا‌هێنراوه ، بۆ ڕزگار بوونی
مرۆڤ له‌م
بارودۆخه‌ی جیهانی ئه‌مرۆدا بووه‌ته پێوستیه‌کی فه‌وری له ڕێگای ئه‌نجام
دانی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵاهیه‌تیه‌وه. ئه‌و حیزبانه‌ی نوینه‌رایه‌تی ئه‌م
جۆره دیتکاتوریه ده‌که‌ن ئه‌حزابی کۆمۆنیستین له واقعدا ئه‌مانیش
دیکتاتۆریان ده‌وێت به‌ڵام ئه‌م دیکتاتوریه پێوستیه‌که ته‌نها بۆ
قۆناخێکی دیارکراوه تا ده‌وله‌تێک دامه‌زرێ که ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
به‌شخوراوان دابین ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی ژیانێکی تێر‌و ته‌سه‌ل و خۆشگوزه‌ران
بۆ هه‌مووان ده‌بین بکا، بێ‌کاری و له ناو ببات ،سه‌رجه‌م بیمه کۆمه‌ڵاتیه‌کان
وته‌ندروستیه‌کان بۆ هه‌مووان دابین بکا، خزمه‌ت گوزاریه‌کان وه‌ک ئاو‌و
کاره‌بابۆ هه‌مووان دابین بکا وبیکاته خۆرایی، ته‌واوی ئازادیه فه‌ردی
و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان دابین بکا، ئازادی بێ سنوری سیاسی و بیروباوه‌ڕ بۆ
هه‌موان دابین بکا، دین وقه‌ومیه‌ت له ده‌وڵه‌ت جیا بکاته‌وه مافی
هاووڵاتی یه‌کسان بۆ هه‌موووان دابین بکات..تد. به‌ڵام ئه‌ی که‌وایه
ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆ هیشتا دیکتاتۆره؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه لایه‌نگرانی
ده‌وڵه‌تی ڕووخاوی پێشوو یا نوێنه‌رانی چینی بورژوازی دێنه‌وه مه‌یدان
به هێزه‌وه ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی نوێ بڕووخێنن تا هه‌مووان بێ به‌ش
بکه‌نه‌وه له‌و ماف و ده‌سکه‌وتانه ی که ده‌وڵه‌تی پرولیتاریا ده‌یه‌وێ
دابینیان بکا بۆ هه‌مووان له‌م کاته‌دا زه‌برو زه‌نگێ پێویسته تا سه‌رکوتی
ئه‌مانه بکا، ئه‌م سه‌رکوته با مانای سه‌رکوتی سیاسی نیه به مانای
وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر هێزه ڕه‌شه‌کان که ده‌یانه‌وێ
جارێکی تر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمایه‌داره‌کان بهێننه‌وه
گۆڕێ.
حیزبه‌کانی کوردستان به تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی چه‌ندین ساڵه به
ناوی دیموکراسی وئازادیه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵگه‌یه‌کی
ڕۆشنه بۆ ڕاستی ئه‌م قسانه سه‌ره‌وه. ئه‌م حیزبانه نه‌ک ته‌نها
نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندی بورژوازین به‌ڵکو ئه‌حزابێکن نوێنه‌ری مافیایی
بورژوازین . ئه‌مانه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری
بورژوازین نه‌ک له هه‌وڵی پاراستنی به‌رژوه‌ندیه‌کانی بازرگانان و سه‌رمایه‌داراندان
به‌ڵکو وه‌ک هێزێکی مافیایی سه‌روه‌تی کۆمه‌لگایان قۆرخ کردووه بۆ که‌مایه
تیه‌کی مشه‌خۆر که سه‌رۆک وبه‌ر پرسه‌حیزبیه‌کانن وه‌له‌پێناو ئه‌ماندا
زۆرایه‌تی خه‌ڵکیان بێ به‌ش کردووه له‌و سه‌روه‌ته ، له باری ئازادی
سیاسی و بیر‌و را ده‌ربڕینه‌وه سه‌رکوتی ئاشکرایان کردووه ته‌نانه‌ت
له‌م پێناوه‌دا شه‌ڕی ناوخۆشیان هه‌ڵگیرساندووه وخه‌ڵکی سیاسی و
ڕۆژنامه‌و‌انی زۆریان تیرۆر کردوه‌و زۆر ڕۆژنامه‌و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیان
داخستووه ئه‌م جۆره له دیکاتوریه‌ت له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت له
ژێر ناوی دیموکراسی و په‌رله‌مانیشدا بێت هه‌ر دیکاتوریه‌ته ،
دیکتاتۆری بۆرژوازیه . له هه‌ندێ کاتدا ئه‌م دیکتاتوریه ئه‌نجام
دراوه نه‌ک ته‌نها له پێناو بورژوازی کوردا به‌ڵکو له پێناو چه‌ند
که‌سێکدا له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیارکراودا که ئه‌مه جیایان ده‌کاته‌وه
له ده‌وڵه‌ته بورژوازیه‌کانی تر وه زۆر دواکه‌وتوو تریشه. له به‌رانبه‌ر
ئه‌م ده‌سه ڵاته‌دا شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته تا کۆتایی به زه‌بروزه‌نگی
که‌مایه‌تیه‌کی مشه‌خۆر بهێنرێ حورمه‌ت وکه‌رامه‌تی ئنسان بخاته‌وه
جێگای خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حیزبێکی جیددی و کارای کۆمۆنیستی پێوسته
که به‌بێ سڵه‌مینه‌وه ئالای دیکتاتوری پرولیاتریا هه‌ڵ بکات.
٢٢\١١\٢٠١٥
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
|