په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٤

هەموومان شەنگالیین و هەموومان پێشمەرگەین.
 


ئەو تاوانانە بێ وێنانەی کە خۆفرۆشە ئیسلامییە کۆنەپەرست و بەکرێگیراوەکانی (داعش) لە دژی برایانی کوردی ئێزیدیمان لە قەزای شەنگال ئەنجامیان دا، ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم دڕندە بێ ڕەوشتە خوێنڕێژانە، تا سەر ئێسقان دژی گەلی کورد و دژی هەموو ئاین و باوەڕێکی ترن .. بە پێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرینووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (نیکۆلای مەدیۆنۆف)لە عێراقدا .. تاێستا ئەم تیرۆریستە دڕندانە (١٧٣٧) کوردی ئێزیدییانکوشتووە، کە زۆربەیان مێردمنداڵ و لاون، تەنها لەبەر ئەوەی کە کوردن و ئێزیدین .. (٩٧٨) کەسیشیان بریندار بوونە .. ئەم بێ رەوشتانە زیاتر لە (٥٠٠) کچ و ژنی ئێزیدیشیان گرتووە و بە دەستکەوتی جەنگی دەزانن . زیاتر لە (٧٠) منداڵیش لە چیای شەنگال لە توینێتی و لە برسێتی و لە ترسا مردن .. زیاتر لە (٢٠٠٠٠٠) هەزار کوردی ئێزیدی رویان لە شارەکانی باشوور و رۆژئاوا و باکووری کوردستان کردووە .. کە لە بارودۆخێکی جەستەیی و دەروونی زور خراپ دان .. رەشەکوژی و گرتنی ژنانی برا ئێزیدییەکانمان توان و ئەنفالێکی ترە .. کە خۆفرۆشە ئیسلامییە تیرۆریستەکان لە ژێر ئاڵای رەشی ( لا الاە الا اللە)دا ئەنجامیان دا.. ئەم بەکرێگیراوانە هەڵگری پەیامێکی رەگەزپەرستی بۆگەنن، پەیامی (ذات رسالة فاسدە) بەڵی پەیامەکەیان، کوشتن و سەربڕین و دزی و جەردەیی و کاول کردن و بەدرەوشتی و فەسادی و ئابڕووبردنە.. ئەم کۆنەپەرستانە دژی شارستانیەت و پێشکەونن و ئاوەدانین، دژی هەموو بەها پیرۆزەکانن، دژی شوێنەوار و بەڵگە مێژووییەکانی هەوڵ و کۆششی ساڵەهای ساڵی مرۆڤن، چونکە ئەمانە مرۆڤ نین و لە هەموو بەها و رەوشتێکی مرۆڤایەتی و ویژدان و بەزەیی بەدەرن، ئەمانە پێشێلی مافەکانی ئافرەتانیان کردووە وەکو کۆیلە لە ئافرەت دەڕوانن .. پێشێلی مافەکانی منداڵانیان کردووە و، بە زۆر چەک دەدەنە دەستی منداڵ و مێردمنداڵان و دەیانخەنە ناو ئاگری شەڕەوە .. ئەمانە لە ژێر پەردەی ئایینی ئیسلامدا، گەلێ مەبەستی تری گڵاویان هەیە، مەبەستیان کوشتنی کوردی بێ تاوانان و داگیرکردن خاکی کوردستان و تاڵان کردنی سامانێتی .. بەداخەوە تا ئێستاکە نە دەوڵەتێکی ئیسلامی و نە دەوڵەتێکی عەرەبی،کەمترین شت، تەزوو بە ویژدانیاندا نەهاتووە بەرانبەر بەم تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کوردی ئاشتیخواز و ئازادیخواز دەکرێت .. بەڵام دەوڵەتانی وەک فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا و فاتیکان بە فەرمی ناڕەزایی و نیگەرانی خۆیان بەرانبەر بەم تاوانانەی کە لە برایانی کوردی ئێزیدیمانکران دەربڕی و.. پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کوردمان راگەیاند .

شەنگالی بریندار .. ئەی شاری بە ناهەق شەهید کراو .. برینی قووڵ و ئازاری رۆڵەکانت .. برین و ئازاری هەموو کوردێکە.. لە ئەمڕۆدا هەموومان شەنگالین .. شەنگال تۆ کوردت یەکخست . تۆ ریزی هەموو پێشمەرگە و گریلا قارەمانەکانی کوردستانت رێکخست و یەکخست .. دڵنیابە بە تەنیا نیت، لە کوردستان و هەندەراندا هەموو کوردێک ، لە منداڵەوە بۆ گەورە لەگەڵتانین، تا نەگەڕێنەوە باوەشی شەنگالی شەهید، زیدی هەزاران ساڵەتان ئۆقرە ناگرین .. دڵنیابن کەبرا و خوشکە پێشمەرگە دلێرەکانتان، ناسرەون، بە زووترین کات شەنگال لەم شەمشەمە کوێرانە رزگار دەکەن و ئێوە دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال و .. شەنگال و هەموو شوێنە داگیرکراوەکانی تریش لەدوژمنانی کورد پاک دەکرێنەوە و ، دەگەڕێنەوە بۆ باوەشی کوردستان .


ئەی پێشمەرگە قارەمانە گیان لەسەردەستەکانیکوردستان .. دەستیان لێ مەپارێزن و ئەم زۆڵە ئیسلامیانە بکەن بە پەندی زەمانە، گورزێکی وەهایان لێ بدەن کە هەرگیز لە بیریان نەچێتەوە .. سنووری کوردستانی پیرۆزمان بکەن بە گۆڕستانیان ..ئەمڕۆ ئێمە هەموومان پێشمەرگەین و لە گەڵتانین .. هەمیشە دڵمان لەلاتانە و، چاوەڕێی مژدەی سەرکەوتنی مەزنتانین ..ئەی هەولێری هۆلاکۆ بەزێن .. ئەی سلێمانی هەڵمەت و قوربانی .. کەرکوک ی گڕو گڵپە .. دهۆکی رەنگین .. هەڵەبجەی شەهید .. تەنها نین گوێتان لێیە، وا خوشک و براکانمان لە ئامەد .. لە مەهاباد .. لە قامیشلی لە هەموو شوێنێکی کوردستانی شیرین هاواردەکەن .. لە گەڵتانین .. هەموومان آەنگالین و پێشمەرگەین .. کوردستان یەک کوردستانە و، کوردیش یەک گەلە .. چارەنووسی هەمووشمان یەک چارەنووسە.

 
خوشک و برایانی دڵسۆز و کورد و کوردستان پەروەر، ئەمڕۆ باشوور ورۆژئاوای کوردستان رووبەڕووی دڕندەترین هێڕش بۆنەتەوە .. لە شەڕێکی دەستەویەخەی چارەنووسازداین .. پێویستە زۆر وریا وئاگاداربین، پیلانێکی ئاشکرا و نهێنی لە دژی گەلی کوردمان جێبەجێ دەکرێت .. دەبێ ئەوە بزانین کە دەستانێکی چەپەڵ لە پشت داعشەوەیە .. بەڵام ئێمەی کورد قاڵەوەبووی خەبات و خۆڕاگرین .. هەرگیز کۆڵنادەین و لە خۆبەختکردن و قوربانیدان لە پێناوی کوردستانیپیرۆزدا،سڵمان لە دوژمنان و داگیرکەران نەکردۆتەوە .. رووح و بە گیانمانلە رێی ئازادی و رزگاری دا بەخشیوە .. ( کوردستان یا نەمان ) مان کردووە بە دروشمی هەمیشەیآۆڕشەکان و خەباتمان .. خوشک و برایانی کوردی دڵسۆز، یەکگرن .. تەنها و تەنها بە یەکێتی و بە یەکڕیزی و بە یەکڕەنگی و بە یەکدەنگی و بە یەکهەڵوێستی و بە یەکهێزی .. ئێمەی کورد دەتوانین سەربکەوین و .. ئەم پیلانە گڵاوە و هەموو پیلان و نەخشەداڕێژراوەکانی ناحەزانی کورد و کوردستان لەباربەرین .. ئەمڕۆ رۆژی کوردایەتی و مەردایەتییە .. رۆژی هیمەت و غیرەتە .. رۆژی هەستانە بە ئەرکە نەتەوایەتییە پیرۆزەکانی ئەستۆمان بەرانبەر بە کورد و کوردستان .. دڵنیابین کورد ەورگیز نابەزێت و سەردەکەوێت.


قەت مەڵـێن دوژمن بەهێزە تـۆپ و تەیــارەی هەیە
گەر ئیتیفاقـتان هــەبێ زۆر زەحمەتە خۆی رابگرێ..


ئێمەی سەرجەم ئەندامانی ( کۆمەڵەی منداڵانی کورد/ لە نەرویج)، بە توندی شەرمەزار و پرۆتستۆی ئەو تاوانە نامرۆییانە دەکەین .. کە لە لایەن داعشی تیرۆریست و رەگەزپەرست و کۆنەپەرست و بەکرێگیراوەوە .. دەرهەق بە برایانی کوردی ئێزیدی و شەبەک و مەسیحییەکانمان .. ئە نجامیان دا .. داواش لە ویژدانی جیهانی و، لە هەموو ئەو رێکخراوانەی کە داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و لە ژنان و لە مرۆڤ دەکەن بێدەنگ نەبن و رسوا و شەرمەزاری ئەم تاوانانە بکەن .. رەشەکوژی و ئەنفال کردنی برایانی ئێزیدی کوردمان، تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی، کارەساتێکی جەرگبڕە، بێ دەنگ بوون لە ئاستی ئەم تاوانانەدا، پشتگیری کردنە لە تاوانباران و لە تاوان .. داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بە زوترین کات بڕیارێک دەربکەن و، بە فەرمی رێگری لە دووبارەبوونەوەی تاوانێکی قێزەوەنی وەها، دەرهەق بە گەلی کوردمان دەربکەن .. چونکە داعشی تیرۆریست دژی ئازادی و ئاشتییە.

 
داواش لە هەموو رێکخراوە کوردییەکانی کوردستان و، وڵاتانی جیهان دەکەین، کە بێدەنگ نەبن و، بە خۆپێشاندانی ناڕەزایی لە دژی ئەم تاوانانە گوزارشت لە رق و ناڕەزایی خۆیان بکەن و .. پاڵپشتی خۆیان بۆ پيشمەرگە و یەکڕیزی کورد دەربڕن.

 

بژی کورد.. بژی کوردستان.
مردن و رسوایی بۆ خۆفرۆشە ئیسلامییەکان (داعش)ی تیرۆریست و کۆنەپەرست.

 


کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نەرویج

٩\٨\٢٠١٤
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک