په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٥\٢٠١٢

    هەموو رەسەنێک.


کامیل ژیر

لە هەر مەودا و بوارێکا
   بەری سروشت
   بەری رەنجی هەموو گیانێ
هەیە ئاسا

   هەیە زەبەن

      هەیە دەگمەن

      وەکو گوڵزاری بەهاران
گەش و ئارا
کەچی جۆری لەپێشتریان
      چڵێ گوڵی درێژتەمەن
              توخم رەسەن.
   *   *   *
بە بازاڕی

هەرە باوی وڵاتانا

     گەلێ گەڕام
     نەگونجام و

     وچانێکم نەدا بێخەم
هەمیشە وێڵ و کارابووم
نەسرەوت و بە بێ ئارام
   لەدووى سۆزى

          کەلاوەکەى
              وڵاتەکەم.
   *   *   *
مەلی تینووم

بەرەو دواوە لە باڵیدا

    نەنیشتەوە
    هەتا کەناری نیشتمان
رەوی یەکتەن
دەنووکی نایە کانیەکەى
نزیک گوندی دەمی لاویم
وتی ئۆخەى

     بەهەشتی جوان
           نەواى رەسەن.

_____________________________
فەرهەنگۆک:
رەسەن: (اصیل).
ئاسا: (معتاد).
زەبەن: زۆر، (وفیر).
دەگمەن: (نادر).
ئارا: رازاوە، (متزین).
باو: (مودێرن)، (مرغوب).
یەکتەن: بەتەنیا، (منفرد).
نەوا: (لحن)، (ثروة)، (موطن).

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک