٢٧\١٢\٢٠٠٩ هه‌موو شارێک (سه‌لام عه‌بدوڵا)یه‌کی پێویسته!
بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ داکۆکی له کیشه‌ی هه‌ژاران بکاوتورهگهی خه‌می ئه‌وان لهکول بنی،ریگایه‌کی دژوار وسه‌خت له‌به‌ر ده‌گری ! من پیم وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ لایه‌نگری دادپه‌روه‌ری کومهلایهتیین چه‌شنی مامزیکن له‌نیو جه‌نگه‌لستانی سه‌رمایه‌داری دا، بی باکانه بۆ پیشه‌وه هه‌نگاو ههلدینن، له‌کاتیکدا ئه‌م جه‌نگه‌له پره له درنده‌و ئینسانی خود خواه وخۆپهرهست!
ماوتسی تونگ ده‌ڵێ: پروسه‌ی شۆرش دانیشتنیکی شه‌وچه‌ره‌ی زستان نییه، به‌لکو پروسه‌یه‌کی دریژ خایانه له‌گه‌ل زه‌مه‌ن و ژیانی مرۆڤه‌کان به‌رده‌وامه. به‌تایبه‌تی داکۆکی له‌هه‌ژاران پشوویه‌کی دوورودریژی ئه‌وی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانی ره‌گی هه‌ژاری له‌بن رادهربینی! له‌پشت هه‌ر دهقیکهوه ئینسانیک یاخود که‌سایه‌تی یه‌ک خوی حه‌شار داوه،کایه‌ی نووسین پیناسه‌ی نووسه‌ر ده‌کات ،چ فه‌لسه‌فه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌یه، من لیره‌دا ئاشنای ژیانی تایبه‌تمه‌ندی نووسه‌ر نیم، به‌لام ده‌قه‌کانی پیم ده‌لین ئه‌مه نووسه‌ریکی به‌ویژدانه، خه‌م له‌دونیای ئالوزی هه‌ژاران ده‌خوات،هه‌ژارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره پریاسکه‌ی دل وده‌روونی خویان له‌لای ئه‌و والا ده‌که‌ن پی ی ده‌لین فریامان که‌وه له‌کاروانی رۆژگار به‌جی ماوین! به‌لگه میژوییهکان زۆر جار پیمان ده‌لین نووسه‌ریک، حیزبیک یاخود ده‌سه‌لاتیک دهههژینی وپییان ده‌لی شوین وپیگه‌ی کۆمهلایهتییتان له کوییه؟ بۆ نموونه لینین ده‌لی رومانی دایکی مه‌کسیم گورگی،چه‌ندین سال شۆره‌شی ئۆکتۆبه‌ری پیشخست !
من کادریکی به‌رجه‌سته‌ی حیزبی شیوعیم ده‌ناسی که دواتر وازیهیناو چووه ریزی که‌مه نه‌ته‌وه‌که‌ی خویه‌وه ،رۆژیکیان گووتی من پارهوکۆمهک ناده‌مه سوالکهرو هه‌ژاران ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌ریزی حیزبیک دا خه‌بات ده‌که‌م داکوکی له‌ماف وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌کا . هه‌ر ئه‌و کاته ئه‌م هه‌لویسته به‌لای منه‌وه نامۆ بوو بهههلویستیکی فه‌وقی لهقهلهمم دا ، تۆ راسته حیزب وریکخراویکت هه‌یه داکۆکی یان لی ده‌کات و هه‌روا به‌رنامه‌ی دوور‌و نزیکت هه‌یه بۆ خزمه‌تکردنی هه‌ژاران ورهنجدهران به‌لام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نی که ئیمه له نزیکه‌وه خه‌می هه‌ژارانی دهورودراوسی خومان نه‌خوین، بۆیه هه‌ر هاوکاری یه‌کی هه‌نووکه‌یی له‌خزمه‌تی کیشه گهورهوبهوهجهکان دایه.
نووسه‌ری گه‌وره‌ی روس تولستوی ئه‌رزه‌کانی باوکی به‌سه‌ر جووتیاره هه‌ژاره‌کان دا دابه‌ش کرد ! له رۆژگاری ئه‌مرۆی کوردستاندا ئیمه نامانه‌وی سه‌رمایه‌داره‌کان ولیپرسراوان سه‌روه‌ت وسامانیان دابه‌ش بکه‌ن به‌سه‌ر هه‌ژاران دا به‌لکو ده‌مانه‌وی هه‌ست به‌بوونی چینی هه‌ژاران بکه‌ن و ئاه ونالهی به‌دبه‌خته‌کان ببیستن ! له‌راستی دا نووسه‌ر ده‌بی خاوه‌نی په‌یام و ویژدانی گه‌ل بیت ، ئه‌وه‌ی بن به‌ره‌یه بیخاته سه‌ر به‌ره، ده‌مامک له‌سه‌ر چهرهوسیمای دزیوودروزنانهی لیپرسراوهکان ههلمالی و پی یان بلی ئیوه به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ئاوه‌ر له بینه‌وایان ناده‌نه‌وه ئیوه هه‌ر خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتانن، ئیوه وه‌ک هه‌ر خورده بورژوایهک کورسی یه‌که‌ی خوتان لامه‌به‌سته، ئیوه نوینه‌ری هه‌ژاران نیین چ له نیو دام وده‌زگاکانی ده‌سه‌لات دا بن یاخود له نیو ریکخراوه مه‌ده‌نی یه‌کان. راسته گوتوویانه به‌تاقه گولیک به‌هار نایه‌ت.
بۆیه ئیمه‌ش ده‌مانه‌وی له هه‌موو
شاروشاروچکهیهک له هه‌موو لادییهکی دووره ده‌ست ، رۆشنبیرونووسهریک
تیا ههلبکهوی میشکی زاخاو درا بی به‌بیرو باوه‌ری پیشکهوتووخوازانه
و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی به‌شیوه‌یه‌ک که شایه‌د حالی بارودۆخی
کۆمهلگایهکهی ده‌وروبه‌ری بیت و هه‌ر که‌م وکورییهک له‌هه‌ر کوی بی
بیخاته روو ، خستنه رووی ئه‌و که‌م وکوریانه خوی له خوی دا دۆزینه‌وه‌ی
ریگا چاره‌یه بۆ کیشه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ئه‌رکی ئه‌وه‌یه
کیشه‌کان راده‌ستی ده‌سه‌لاتی چواره‌م بکا که ئه‌ویش ده‌سه‌لاتی راگه‌یاندنه.
له‌کۆتایی دا ده‌لیم برای نووسه‌ر بهچاویک کیشه گه‌وره‌کان ده‌بینی و
ئازاری ئه‌دا وه‌ک داخستنی ده‌ته‌په له‌کوردستانی باکوور و ئیعدام
کردنی رۆله‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لات و هه‌ره‌شه‌کردن له‌که‌مپی مه‌خمور
به‌مه‌به‌ستی داخستنی له کوردستانی باشور و خۆگهنخاندن له جیبه‌جی
نه‌کردنی ماده‌ی 140 نیو ده‌ستوری ئیراقی فیدرال له‌هه‌مان کاتدا دۆخی
هه‌ژاری هاولاتیانی نزیکی سه‌ر زه‌مینی خوی ته‌نگه‌تاوی دهکاونیگهرانی
لای دروست ده‌کا ، ته‌نانه‌ت کاتی ئاوی رووباری ئهلوهنیش برا له‌لایه‌ن
جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه، ئه‌و کامپینیکی به‌ری خست تیایدا سه‌رکه‌وتوو
بوو ،له‌راستی دا ژیان جوانه به‌لام مارکس گووته‌نی پیویستی بهگۆرینه
!
|