هه‌موو شت له
پێناوی قادسیه !!

هیوا موحه‌مه‌د
پێش ئه‌وه‌ی بچینه باسه‌که‌وه
ئه‌م چه‌ند لێدوانه‌ی سه‌رانی کورد وه‌بیر دێنمه‌وه چونکه په‌یوه‌ندی
به باسه‌که‌مانه‌وه هه‌یه ..
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیونیدا ووتی : سه‌رۆکی حکومه‌ت ( که
نێچیراونی برازامه ) که‌سێکی سه‌رکه‌وتوه له کاره‌که‌یدا بۆیه هه‌ر
ده‌مێنێته‌وه له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم . دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی
هه‌ردوو مه‌کته‌ب سیاسی ینک و پ‌د‌ک کۆبوونه‌وه و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه
کرده‌وه که به‌یه‌ک لیست داده‌به‌زن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه
ستراتیژیه‌که‌یان و هیچ کێشه‌یان نیه !.. ئه‌مه تا ئێره ته‌واوه .
له به‌رواری 18-05-09 ڕۆژنامه‌ی ( ڕۆژنامه) و سایتی چاو‌دێر بلاویان
کردوه‌ته‌وه له لێدوانێکیدا بۆ شرق الاوسگ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت : سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌شی یه‌کێتیه
، تا ئێستاش بڕیارێکمان له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه نه‌داوه ، چ
ماوه‌که بۆ برامان نێچیروان بارزانی درێژ کرێته‌وه یان نا ،بڕیاریش
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌ین . به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری
یه‌کێتی ڕازی نابن به درێژ کردنه‌وه‌یی و داوای ئیستیحقاقی حکومه‌تی
هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ یه‌کێتی ! دواتریش ده‌ڵێ ئه‌و کاندیده‌ی زۆرترین
چانسی هه‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه دکتۆر به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د سالحه . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هیچ گۆڕانکارییه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمدا
نیه و برامان مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه ! ئه‌مه‌شیان
تا ئێره ته‌واوه .. هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه جه‌نابی سه‌رۆک
نێچیروانی داناوه‌ته‌وه به سه‌رۆکی حکومه‌ت ، هیشتا هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه
کاک کۆسره‌ت دکتۆر به‌رهه‌می داناوه بۆ ئه‌و پۆسته و و سه‌رۆکی هه‌رێمیشی
بێ هه‌ڵبژاردن دانایه‌وه بۆ خولی دووه‌م . ئه‌رێ پێمان ناڵێن هه‌ڵبژاردن
چییه و بۆ ده‌یکه‌ن بۆ یاری به ئه‌قڵی ئه‌م میلله‌ته به‌دبه‌خته ده‌که‌ن
؟ ئاخر میلله‌ت چۆن هه‌ست بکات که سه‌رانی وولات خۆی هه‌ڵی بژاردوه ؟
تاکی کورد له ئێستاوه بزانێت که کێ سه‌رۆکه و کێ سه‌رۆک وه‌زیره و
( ماوه‌یه‌کی تریش پێش هه‌ڵبژاردن سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ده‌رده‌که‌وێت
) . ئیتر چ مانایه‌ک ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ؟ ئه‌گه‌ر ئێوه
پۆسته سیادیه‌کان هه‌ر خۆتان دابه‌شی ده‌که‌ن ئه‌ی ئه‌م هه‌شگه‌ڵه خه‌ڵکه
بۆ کێش ده‌که‌ن به‌و گه‌رمای هاوینه‌و له 25 ته‌موزدا به‌رده‌م
قووتابخانه‌کان بگرێت و له ئاپۆره‌ی ده‌نگ داندا بوه‌ستێ و ده‌نگ بدات
و دواتریش چه‌پڵه لێده‌ری هه‌وای سارد و فێنکی ناو کۆشکه‌کانتان بن ؟
ئه‌و جار ده‌ڵێین ئایا ئه‌مه‌یه خۆ ئاماده‌کاریه بۆ هه‌ڵبژاردنی
دیموکراسیانه و ئه‌مه‌یه ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ؟ سه‌رۆک و جێگره‌که‌ی
به‌مه‌رجێ حزبه‌که‌یان له په‌یمانی ستراتیژیدان و به‌یه‌ک لیست به‌شداری
له هه‌ڵبژاردندا ده‌که‌ن به‌لام بۆ داهاتووی وولاته‌که‌یان دووبه‌رنامه‌ی
جیاوازیان پێیه و دواتریش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وه‌ک ساڵی 92 نه‌فره‌ت
لێ ده‌که‌ن و ( به فیفتی فیفتیه‌کی تر رێک ده‌که‌ونه‌وه ) واتا ده‌بێت
هه‌تا یه‌کێتی و پارتی مابن هه‌ر هه‌موو مانگێک کۆببنه‌وه بۆ رێک
خستنی ( توافقێک ) بۆ چاره‌ی کێشه‌یه‌ک له پێناوی مانه‌وه‌یان .. ئه‌مه‌ش
وه‌ک دروشمه‌که‌ی گۆڕ به گۆڕ سه‌دام وایه که‌ده‌یووت ( هه‌موو شت له
پێناوی قادسیه‌دا ) .
|