| 
			٢٩\١١\٢٠٢٠ 
			  
			 هەموو 
			شت و هەموو کەس. 
			
			 هۆزان ئیسماعیل 
			کەریم
 
			رەشەبا
			و تۆفان و شەماڵ 
			هەڵیکردمن بیرم لە تۆ دەکردەوە
 جەنگ دەستی پێکرد و
 تەرمی ساردی سەبازەکانیان بە ریز ھێناوە
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 گیا شین بوو بەھار ھات دونیا ئاوەدان بوو
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 زستان ھات و مار و دووپشک 
			چوونە سووڕی متبوونەوە
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 خۆپیشاندان کرا و زۆر 
			خەڵک گیران
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 پاشا مرد و کوڕەکەی لە
			جێگای خۆی دانا
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 تاعوون ھات و نیوەی مرۆڤی کوشت
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 لە سەفەر و لە پیاسەدا
 لە تێرامان و بیرکردنەوەدا
 لە تەنیایی
 لە بێکەسیی
 لە موفلیسیی
 من بیرم لە تۆ دەکردەوە
 عیزرایل ھات و قوڕگی 
			گرتم
 کەچی منی بێباک
 ھەر بیرم لە تۆ دەکردەوە
 بیر بکەوە
 بیرکردنەوە لە تۆ چۆن لێم بۆتە ھەموو شت و 
			ھەموو کەس!
 
			٢٨\٥\٢٠٢٠
 ismael.hozan@gmail.com
 
			  
			  
			  
			  |