١٦\١\٢٠١٠
'' هه‌موو شه‌وێ
ئه‌ستێره‌یه‌ک داده‌گرن، و
ئه‌م ئاسمانه ماته‌مپۆشه هه‌تا ئێستاش لێوانڕێژه له ئه‌ستێره ''.
سه‌مای مه‌رگی هه‌ر ڕۆڵه‌یێک له پای داری
سێداره‌دا هێمایه‌یێکی ڕوون و ئاشکرایه بۆ سه‌رلێشێواوی و قه‌یرانی
سیاسی حکومه‌تی کوماری ئیسلامی و ئاماژه‌یێک به‌وه که ئه‌م کۆماره‌ش
ده‌ڕوا تا بۆ هه‌میشه قه‌تیس ببێت له ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا!
رۆژ نییه که له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا له گه‌ڵ
ووشه‌کانی سێداره ، زیندان و کوشتن و ئه‌شکه‌نجه به‌ره‌وڕوو نه‌بینه‌وه
، ڕۆژ نیه که خه‌به‌ری ده‌ڵته‌زێنی له سێداره‌دان و گرتن و
ڕاپێچکردنی ڕۆڵه‌کانمان نه‌مانهه‌ژێنێت، ڕۆژ نیه که به‌هار نه‌برێته
پای سێداره و ووشه‌ی ژیان هه‌زار کۆت و به‌ند و و به‌ندیخانه‌ی بۆ ساز
نه‌کرێت. باس له ده‌سه‌ڵاتێک ده‌که‌ین که هه‌گبه‌ی ته‌مه‌نی جگه له
گوشار و کوشتن و بڕین، جگه له دژایه‌تی مروڤ و دژایه‌تی له گه‌ڵ
ژیان و شادی و به‌خته‌وه‌ری هیچیتری خۆ نه‌گرتووه، ڕژیمێک که ده‌رکه‌وتنی
تاڵێکی موو، پێکه‌نینێک که بۆنی ژیانی لێ‌بێت و داچه‌ندنی هه‌ر شه‌تڵێکی
ئه‌وین و عه‌شق ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بخاته مه‌ترسیه‌وه، و
بۆیه هه‌موو سنورێکی ره‌وشتیی و مرۆیی بۆ به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه‌ی
خۆی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌زاندووه. به‌ڵام به درێژایی مێژوو ده‌رکه‌وتووه
که هیچ شتێک ناتوانێ ڕێگه بگرێت له بارینی هه‌وری ئاوسی ده‌مه‌و به‌هار،
هیچ زستانێک ناتوانی هه‌تاکو سه‌ر له‌ودیو شوشه‌ی سه‌هوڵبندانه‌وه به‌رئه‌ئگاری
شنه بای ده‌مه‌وبه‌هار ببێته‌وه و ده‌وام بهێنێ ، به شکاندنی ئاوێنه‌کان
ناتواندرێ جوانی روخساری ژیان بشاردرێته‌و و هه‌تا دڵێک له‌م مه‌ڵبه‌نده
خوێناویه لێبدات ئه‌م هه‌واره خه‌م گرتووه لانکه‌یێکه بۆ لاواندنه‌وه‌ی
وشه‌کانی ئه‌وین و بڕیار و ئازادی! گه‌ر دوژمنی خۆ په‌رست پێی وایه به
کوشتنی ڕۆڵه‌کانمان ده‌توانێ بیرۆکه‌ی ژیاێیکی ئازاد بسڕێته‌وه و
ڕۆحمان قه‌تیس بکات و به ناوی خودا هه‌موو ڕۆژێک له سێداره‌مان بدا
ئه‌و خه‌یاڵه خه‌یاڵێکی خاوه.
ناتواندڕێ ڕێگه له بڵاو بوونه‌وه‌ی تۆی گوڵه‌کان و هه‌ڵفرینی په‌پووله‌کان
له سه‌ر چڵی ئه‌م گۆڵ بۆ ئه‌و گۆڵ بگیردرێ، ناتواندڕێ له به‌ر
درۆشانه‌وه‌ی ده‌ریای نوور له‌مپه‌ر دروست بکرێت و ڕێگه به ڕه‌وتی ده‌ریای
خرۆشان ناگیردرێ. هیچ دیوارێکی به‌ندیخانه ناتوانی ده‌نگی هاوار و
شیرینی ڕۆڵه‌کانمان خاپوور بکات و بخنکێنی. جه‌سته‌کان له ناو کۆت و
به‌ندی به‌ندیخانه ده‌تواندرێ قه‌تیس ببیت به‌ڵام هیچ به‌ندیخانه‌یێک
ناتوانێ ئاوات و بڕوا به ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناک قه‌تیس بکات ، بۆیه
به هاتنی هه‌ر په‌یامێک، هه‌ر ڕسته‌یێک، هه‌ر نامه‌یێکی ،فه‌رزاده‌کان،
زینه‌به‌کان و ئیحسانه‌کان دونیایێک دێته جووڵه و هه‌ر وشه‌یێک له‌و
دیو دیواری به‌ندیخانه ئیشاره‌تێکه بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی یادی هه‌زاران
ئیحسان، بۆ له دایک بوونی ڕه‌قێکی پیرۆز که ده‌ڕوا تاکو دوایین ڕۆژه‌کانی
چاره‌نووسی کوماری ئیسلامی ڕه‌قه‌م لێ بدات.
نه هێرشی سه‌هۆڵبه‌ندانی زستانی بێ به‌زه‌یی و نه په‌له‌قاژه و سه‌مای
مردن له به‌ر پێی سێداره‌دا نه ته‌نها ناتوانن ده‌نگی رزگاریخوازی
ئێمه بخنکێنن به‌ڵکو بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره به‌رفراوانتر و پڕ شکۆتر ده‌کات.
خه‌ڵکی ئازایخواز، مرۆڤدۆستان! ڕژێم ئه‌م جاره ته‌ماحی گیانی فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر و حه‌بیبی له‌تیفی کردووه!
به‌م بۆنه‌وه ئێمه بانگه‌شه‌ی ته‌واوی گروپ و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کان،
وته‌واوی کورده‌کان و مرۆڤدۆستان ده‌که‌ین که با هه‌موو پێکه‌وه له
هه‌ر جێگایێک که ده‌ژین ده‌نگ هه‌ڵبڕین. بێده‌نگی ئێمه مۆری ڕه‌زایه‌ت
له سه‌ر به‌رگه‌ی ئێعدامی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، حه‌بیب لوتفی، زه‌ینه‌بی
جه‌لالیان و زیندانیه سیاسیه‌کانی تره! ئێمه به هه‌موو جۆرێک
له پشت داخوازیه ڕه‌واکانی خوشک و برایانی به‌ندکراومان ڕا ده‌وه‌ستین.
هه‌روه‌ها ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان بۆ پشتێوانی و
پاراستنی زیندانیانی سیاسی، له‌سێداره‌دانی فه‌سیحی یاسه‌مه‌نی مه‌حکوم
ده‌که‌ین و به‌رانبه‌ر به‌م کرده‌وه دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێست
ده‌گرین!
کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان بۆ پشتیوانی و پاراستنی زیندانیانی
سیاسی - کوڵن/ ئا‌ڵمانیا
|