هه‌موو زینده‌وه‌ران ژینگه ده‌پارێزن ته‌نها مرۆڤ
نه‌بێ.
ئا:حسێن عه‌لی
ئه‌مه ئه‌و وته‌یه‌یه كه‌له‌سه‌ر دیواری خوێندنگه‌ی بیتوێنی
بنه‌ڕه‌تی نوسراوه‌و له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند كه‌سێك دێنه دوان‌و
سه‌ره‌تا ماموَستا
زوبێر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه‌و خاوه‌نی بیرۆكه‌كه
وتی: مه‌به‌ست له نوسینی ئه‌و وته‌یه له
سه‌ردیواری خوێندنگه‌كه‌مان، هوَشیاركردنه‌وه‌ی
خه‌ڵكه، بۆئه‌وه‌ی گرنگی به پاك‌و خاوێنی زیاتر بده‌ن,
ئه‌مه وته‌ی من نیه، وته‌ی
زانایه‌كه وا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش سه‌لمێنراوه‌و
دیراسه‌ی بۆكراوه, كه مرۆڤ به‌و هه‌مو
ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌كو
كارگه‌كان‌و ئۆتۆمبێل‌و.....هتد, كه رۆژانه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به
كار دێن‌و ده‌بنه هۆی پیس بونی ژینگه,
به‌لاَم
بۆنمونه روه‌كێك رۆژانه چه‌ندین هه‌وا
گۆڕكێ ده‌كات دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژێت‌و
بڕێكی زۆر ئۆكسجین ده‌داته‌وه,
یان ئه‌و دڕندانه‌ی وه‌كو سه‌گ‌و
چه‌قه‌ڵ یان باڵنده گۆشتخۆره‌كان‌و مار كه
لاشه‌ی گیانداره تۆپیوه‌كان ده‌خۆن‌و
شیده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ناویان ده‌به‌ن، ئه‌مانه
هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌و زینده‌وه‌رانه
ژینگه پارێزن, مرۆڤیش به هۆی ته‌كنه‌لۆژیاو
دروستكردنی نه‌وه‌ویه‌وه، یان به‌هۆی
پاشماوه خۆراكیه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان ژینگه پیس ده‌كات.
پ: شاره‌وانی
پلانی چیه بۆ پاكردنه‌وه‌ی شار‌و ژینگه؟
وه: پێم وایه كۆمه‌ڵگه ده‌بێ بۆ
خۆی، خۆی بگۆڕێت، ده‌نا ته‌نیا به شاره‌وانی
پارێزگاری ولاَتێك
ناكرێ، ده‌بێ
هه‌مو مرۆڤێك خودی خۆی، رۆشنبیری پاك‌و خاوێنی‌و
ژینگه پارێزی هه بێ, هه‌ر كه‌سه‌و له
ئاستی خۆیه‌وه ژینگه بپارێزێ ئه‌و كاته له شاره‌وانیه‌كی وه‌ك
ئێمه‌دا كه ژماره‌یه‌كی كه‌م كارمه‌ندی هه‌یه، كه
به‌شی پاك كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان ناكات،
ده‌توانم بڵێم تا راده‌یه‌كی زۆر، ژینگه باش ده‌بێت,
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه
هه‌یه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به
شاره‌وانی‌و حكومه‌ته‌وه نیه, مه‌به‌ستمان ئه‌وه
نیه بێ رێزی به مافی مرۆڤ بكه‌ین، به‌ڵكو
ئه‌مه زانستێكه, رونكردنه‌وه‌یه‌كه بۆمرۆڤ، بۆئه‌وه‌ی بیر
بكاته‌وه كه مرۆڤ به هۆی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا
پێشكه‌وتوه‌ی ئێستا به كاری دێنێ ژینگه
پیس ده‌كات, به‌لاَم
ئه‌مه كارێك نیه مرۆڤ به هه‌ڵه یا به
نه‌زانی بیكات، به‌ڵكو ناچاری وای لێ ده‌كات مرۆڤ
ئه‌وه بكات, به‌لاَم
نابێ
مرۆڤ ئه‌وه‌ی له بیر بچێ كه بۆ خۆی ژینگه پیس
ده‌كات
.
پ: ئێستا كه‌س
هه‌یه ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نده نه‌بێ پاك‌و
خاوێنی نه‌پارێزێ؟
وه:
به‌داخه‌وه تا ئێستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌ن
كه ئاستی هۆشیاریان ئه‌وه‌نده نیه كه
پاك‌و خاوێنی ژینگه بپارێزن, ئێمه به به‌ڵگه‌وه
له لامانه ئه‌مساڵ به هاوكاری به‌ڕێز
قایمقامی رانیه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ، ویستمان له به‌ر
ده‌رگه‌ی خوێندنگه‌كه‌مان باخچه‌یه‌كی بچوك بكه‌ین
كه جوانیه‌ك به شه‌قامه‌كه‌مان ببه‌خشێت كه
پارچه زه‌ویه‌كی بچوكمان هه‌بو چه‌ند نه‌مامێكمان
لێ چاند, بینیمان چه‌ند كه‌سێكی كۆمه‌ڵگه هاتون له
ناوی دانیشتون دوای خۆیان، پیساییان به جێ
هێشتوه, تا ئێستا چه‌ندین قوتوی بیره‌و شتی ترمان لێ
دۆزیوه‌ته‌وه‌و بتڵی ویسكی به نه‌شكاوی ئێستا
له‌لامانه‌و پاراستومانه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ
به هێز كردنی قسه‌كانم، ئایا ئه‌مانه مرۆڤ نین ئه‌م كارانه
ده‌كه‌ن؟ بێگومان مرۆڤن, یان له سه‌یرانگاكان كه
ئێمه رویان تێ ده‌كه‌ین، ده‌بینین چه‌ند
خێزانێك كه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی خۆش له رۆژانی پشودا روی تێ
ده‌كه‌ن، به‌لاَم
له دوای خۆیان ئاسه‌واری پیس‌و پۆخڵی به‌جێ دێڵن, له
ولاَتانی
تر وانیه هه‌مو كه‌س له ئاستی خۆیه‌وه پارێزگاری ژینگه‌ی خۆی
ده‌كات‌و لاَت‌و
ژینگه به‌هی خۆی ده‌زانێت, به‌لاَم له ولاَتی ئێمه هه‌مومان
چاومان بڕیوه‌ته شاره‌وانی، كه ژینگه‌مان بۆ
بپارێزێت كه به دڵنیاییه‌وه شاره‌وانی به
ته‌نیا ناتوانێ هیچ بكات ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكار نه‌بێت, پێویسته
ئێمه هه‌مومان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ین
به‌رامبه‌ر ولاَت‌و
ژینگه,
ژینگه‌ی ولاَت
به هی خۆمان بزانین, تا هه‌مومان هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه
نه‌كه‌ین، بێ گومان نابینه خاوه‌نی ژینگه‌یه‌كی
ته‌ندروست, هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ر
شاره‌وانیش زیاتر هه‌وڵی پاكوخاوێن راگرتنی ژینگه بدات, له بازاڕدا
سه‌لله‌ی زبڵ دابنێت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش پاشماوه‌ی
ئه‌و شتانه‌ی ده‌یخۆن فڕێی نه‌ده‌نه‌سه‌ر
زه‌وی له پێناوی پاراستنی ژینگه‌ی خۆماندا.
ئینجا مامۆستا
عمر محمد مامۆستای زینده‌وه‌رزانی وتی: مرۆڤ
هۆشمه‌نده واته بیر‌و هۆشی هه‌یه، به‌لاَم
ده‌بینین زۆربه‌ی ژینگه‌كان چ له ده‌ره‌وه یا له‌ناو ماڵ یا له
شوێنه
گشتیه‌كان، مرۆڤ به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌بێته هۆی
پیسبونیان، واته مرۆڤ له‌و حاڵه‌ته‌دا ژینگه
پارێز ده‌رناچێت, له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانێ ژینگه پارێز
بێ‌و ژینگه پاك بكاته‌وه, به‌لاَم
ئه‌گه‌ر له زوربه‌ی شوێنه گشتیه‌كان ورد
بینه‌وه ده‌بینین هه‌ر مرۆڤه ده‌چێت بۆ ئه‌و
شوێنانه به مه‌به‌ستی سه‌فره‌و سیاحه‌ت،
به‌لاَم
له دوای خۆی پاشه‌ڕٍۆكانی جێ ده‌هێڵێ به‌ڵێ مرۆڤ له هه‌مو
زینده‌وه‌رانی تر زیاتر ژینگه پیس ده‌كات.
پ: زینده‌وه‌رانی تر ژینگه پیس
ناكه‌ن؟
وه: ژینگه پێك دێ له هه واو ئاو
خاك, هه‌وا له رێگه‌ی مرۆڤه‌وه
پیس ده‌بێ، له رێگه‌ی سوتانی
سوته‌مه‌نیه‌كانه‌وه, له رێگه‌ی به‌كارهێنانی
ژماره‌ی زۆری ئۆتۆمبێله‌وه, له رێگه‌ی ده‌رمانی
مێرو كوژه‌كانه‌وه، ئه‌وانه ژینگه‌ی هه‌وا
پیس ده‌كه‌ن, ژینگه‌ی ئاویش به ئاوه‌ڕۆو زێرابه‌كان پیس ده‌بێت,
ده‌ریاو زه‌ریا گه‌وره‌كانیش به
په‌ككه‌وتنی پاپۆڕه گه‌وره‌كان یان سوتانیان پیس
ده‌بن، بێ گومان ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌ستی مرۆڤه,
ژینگه‌ی وشكانیش ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه
هاوبه‌شه له نێوان مرۆڤ‌و گیانله‌به‌ردا، ئه‌وه‌ش به پاشه‌رۆی مالاَتو
كارگه‌كان‌و دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان پیس ده‌بێت،
كه‌واته مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی پیس بونی
ژینگه‌یه, به تایبه‌تی له ولاَتی
ئێمه‌دا كه گارگه‌ی دروست كردنه‌وه
نیه بۆ سوود وه‌رگرتن له پاشه‌رۆی كارگه‌كان وه‌ك
ولاَتانی
تر هه‌یانه,
هه‌روه‌ها هیچ ئامێرێكی پاك كردنه‌وه‌ی
ژینگه‌مان نیه, پاشه‌رۆی گیانداران
بێگومان ژینگه پیس ده‌كات، به‌لاَم
له زۆربه‌ی شوێندا وه‌كو په‌ین به‌كاردێت،
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شی ده‌بێته‌وه‌و نامێنێ,
بۆیه ده‌توانین بڵێین سودی هه‌یه بۆ خاك,
سه‌باره‌ت به ئاستی هۆشیاری وتی: تا ئێستاش هه‌ندێ كه‌س هه‌یه
ئاستی هۆشیاری ئه‌وه‌نده نیه پارێزگاری ژینگه
بكات, نمونه له بازاڕه‌كاندا كه‌سی وا
هه‌یه هه‌ر له ژوری دوكانه‌كه‌یه‌وه پیسی فڕێ ده‌داته سه‌ر
شه‌قام, یا هه‌ر كه‌سێك كه شتێك ده‌خوات زیانێكی بۆ
ژینگه‌كه‌ی هه‌یه, چونكه ده‌یخوات‌و
پاشه‌ڕۆیه‌كه‌ی فڕێ ده‌داته سه‌ر زه‌وی له جیاتی ئه‌وه‌ی فڕێی
بداته ناو سه‌لله‌ی تایبه‌ت, ده‌رباره‌ی ئه‌ركی
شاره‌وانی وتی: پێویسته شاره‌وانی سه‌لله
یان سه‌تڵی تایبه‌ت به پاشه‌ڕۆ له سه‌ر شه‌قامه‌كان دابنێت
بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش زیاتر گرنگی به پاك‌و خاوێنی
بده‌ن, هه‌روه‌ها وتی: جاری وا هه‌بوه له
ناو بازاڕ شتم خواردوه‌و ماوه‌یه‌ك پاشه‌ڕۆیه‌كه‌م به ده‌سته‌وه
بوه تاكو گه‌یشتومه‌ته شوێنی تایبه‌ت‌وله‌وێ فڕێم
داوه
.
كاروان یش وتی:
منیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام، به‌ڵێ مرۆڤ
سه‌رچاوه‌ی پیسبونی ژینگه‌یه هه‌رچی
ئامێری كاركردن هه‌یه وه‌ك كارگه‌كان‌و
ئۆتۆمبێل‌و...هتد, له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئاژه‌ڵه‌كانیش هۆكارێكن بۆ پیس بونی ژینگه‌ی وشكانی وه‌ك شوێنه
گشتیه‌كان وه‌كو غاباته‌كان‌و سه‌یرانگاكان,
به‌داخه‌وه ده‌یڵێم تا ئێستاش له هه‌ندێ شوێن
له غابات‌و شوێنه گشتیه‌كان، مهڕومالاَت
ده‌له‌وه‌ڕێندرێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر
ده‌ستی مرۆڤی تێدایه، چونكه مرۆڤ مه‌ڕو مالاَت
به خێو ده‌كات‌و ده‌توانێ َله
شوێنه گشتیه‌كان نه‌یله‌وه‌ڕێنێت, سه‌باره‌ت به
ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك وتی:
تا راده‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی
ئێستا ئاستی هۆشیاری به‌رزه‌و پاكوخاوێنی ده‌پارێزێ،
جگه له كه‌سانێكی زۆركه‌م نه‌بێت كه گوێ به پاك‌و
خاوێنی ناده‌ن، ئه‌مانه‌ش جۆرێك میكڕۆبی
سه‌رده‌من بۆ كۆمه‌ڵگه.
خوێندكار جه‌لال وتی: تا راده‌یه‌ك
مرۆڤ ده‌ستی هه‌یه له پیس بونی ژینگه، به‌لاَم
ئاژه‌ڵیش هۆكارێكی تره بۆ پیس
بوونی ژینگه جا كه‌م بێت یان زۆر, هه‌روه‌ها زۆر
جاریش سروشت رێكده‌كه‌وێت به هۆی هه‌ڵكردنی
بایه‌ك كه ته‌پ‌و تۆزێكی زۆری هه‌ڵگرتوه ژینگه پیس ده‌بێت,
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و كارگانه كه
دروست ده‌كرێن ژینگه پیس ده‌كه‌ن به
دوكه‌ڵه‌كانیان یان پاشماوه‌كانیان, به‌لاَم
ده‌توانم بڵێم ژینگه‌ی ولاَتی ئێمه
له زۆر ولاَتی
تر پاكتره، چونكه تا ئێستا كارگه‌كان به ته‌واوی دروست
نه‌كراون, سه‌باره‌ت به ئاستی هۆشیاری وتی:
كه‌سانێكی كه‌م ئه‌گه‌ر مابن تا ئێستا ئاستی
هۆشیاری نه‌گه‌شتبێته ئه‌وه‌ی پاك‌و خاوێنی بپارێزێت, به‌لاَم
پێویسته له‌سه‌ر شاره‌وانی كه پلانێك دابنێت بۆ
پاك‌و خاوێنی به تایبه‌تی ناو شار‌و شوێنه
گشتیه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌فره‌و سیاحه‌ت روی تێ
ده‌كات, هیوادارم هه‌مو خه‌ڵك له‌و ئاسته هۆشیاریه
به‌رزه دابن كه سودمه‌ند بن بۆ ژینگه‌ی
خۆیان‌و گه‌ل‌و ولاَتیان
,سه‌باره‌ت به پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵه‌كانیش وتی
راسته پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ ژینگه پیس ده‌كات، به‌لاَم
ئه‌گه‌ر له شوێنه گشتیه‌كان
نه‌بێت، سودێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ زه‌وی‌و
زار‌و زۆر جار وه‌ك په‌ین به‌كاردێت.
سارا ش وتی من ده‌ڵێم هه‌مو
زینده‌وه‌ران له مرۆڤ كه‌متر ژینگه
پیس ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ك ژینگه ده‌پارێزن, چونكه
زینده‌وه‌رانی تر بێجگه له مرۆڤ عه‌قڵیان
نیه هه‌ر شتێكیش عه‌قڵی نه‌بێت ناتوانێ پارێزگاری له هیچ شتێك
بكات نه‌ك له ژینگه, ته‌نها روه‌ك كه به
جۆرێك له زینده‌وه‌ر داده‌نرێت ده‌وری هه‌یه
له پاراستنی ژینگه‌دا، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و گاز گۆڕكێیه‌ی رۆژانه
ده‌یكات كه هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژێت‌و هه‌وای پاكمان
بۆ به‌رهه‌م دێنێت, ئه‌مه‌ش هۆكارێكی
سروشتیه, به‌لاَم
مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌وری له پیسكردنی
ژینگه‌دا هه‌یه له زۆربه‌ی ولاَتان
ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتو هه‌یه، بۆ پاك
كردنه‌وه‌ی ژینگه‌و پارێزگاری كردنی, هه‌روه‌ها
ئاستی هۆشیاری تا راده‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و
پێش چوه، هیوادارم هه‌ر له به‌ره‌و پێشچونیشدا بێت‌و به هه‌موو
لایه‌ك هه‌وڵی پاك راگرتنی ژینگه‌ی خۆمان بده‌ین,
لایه‌نی به‌ر پرسیش ئاوڕێك له ژینگه‌كه‌مان
بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ك ته‌ندروست بژین.
|