٢٧\٨\٢٠١٤
هه‌نارده‌كردن و
گواستنه‌وه‌ی وزە و باشووری كوردستان.
ناودار زیاد*
وزەی هایدرۆكاربۆنی له جیهاندا تائێستاش بێ جێگرەوەیە، هه‌رچه‌نده
کۆشش هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی به‌وزەی ئاو و با و خۆره‌تاو و...هتد. به‌ڵام
نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی جێله‌قكردن به‌وزەی نه‌وت. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان
و پیشه‌سازی له‌بواره‌كانی ته‌كنۆلۆجیای ئۆتۆمبێل و كارخانه جۆراوجۆره‌كان
پێویستییه‌كی بێ سنووریان به‌م وزەیه هه‌یه. بۆیه له‌دۆخێكی وادا سه‌رچاوه‌ی
سامانه وزەییه‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌و بازرگانی ئه‌م وزەیه گه‌رم
و گوڕه. ئه‌مه‌ش وڵاته پیشه‌سازی و به‌رخۆره‌كانی وزە وابه‌سته‌ده‌كات
به وڵاته به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كارانی ئه‌م وزەیه‌وه، له‌مڕووه‌وه
پاراستنی ئاسایشی بازاڕی وزە و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی
وڵاتانی زلهێزی جیهانه. به‌تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌كانی
وزەی ده‌ووروبه‌ری ده‌ریای قه‌زوین و كه‌نداو له‌ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو
یه‌كێتی ئه‌وروپایه. كه‌واته ئاسایشی هه‌ندێك وڵات پەیوەندیی به
ستراتیژی وزەییانه‌وه هه‌یه.
هێزه گه‌وره‌كانی جیهان له‌پێشبڕكێیه‌كی تونددان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی دا
زاڵ‌بن، ده‌بینین بۆ ده‌سكه‌وتنی سه‌رچاوه‌و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزە
كێشمه‌كێش و ململانێی ئه‌مه‌ریكاو ڕوسیا له‌سوریا دۆخێكی مه‌ترسیداری
لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
چاره‌نووسی سیاسی و ئاسایشی باشووری كوردستانیش گرێدراوه به‌ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وت و گاز و هاوسه‌نگی و دیبلۆماسیه‌ت له ناردن و به‌بازاڕكردنی.
ئاشكرایه كه له ئاستی ناوخۆدا حكومه‌تی به‌غداد هه‌وڵی جۆراوجۆری دا
بۆ بێ ئیعتیباركردنی سیاسه‌تی وزەی باشووری كوردستان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك
كۆمپانیای ناچاركرد به‌غداد یان هه‌ولێر هه‌ڵبژێرن، كه هه‌ولێریان هه‌ڵبژارد.
ئێستاش به‌غداد به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سوننه نه‌بێت ئه‌وا ده‌ست ده‌كاته‌وه
به بیانووگرتن..هه‌روه‌ها له‌ئاستی ناوچه‌ییشدا پێویسته له‌سه‌ر
باشووری كوردستان له‌گواستنه‌وه‌و هه‌نارده‌كردنیدا هاوسه‌نگی ڕاگرێت
له‌نێوان توركیا‌و ئێرانداو به‌لای یه‌كێكیاندا نه‌یشكێنێته‌وه‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
گوشاره‌كانی توركیا‌و ئێران و وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كیش ده‌توانێ ئه‌فغانستان
و عه‌ممان و ئوردن و ته‌لئه‌بیب به‌كاربهێنێت. له‌سه‌رئاستی جیهانیشدا
ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسیا و چین و هیندستان و ژاپۆن مه‌یلێكی
زۆریان هه‌یه بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌وزەی باشووری كوردستان..
كه‌واته ده‌توانرێ ئه‌م سامانه بكرێته چه‌كێكی جیۆسیاسی كارا و له
بواره‌كانی دبلۆماسی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووریی و سیاسی پێشبخرێت چونكه
به‌هۆی ئه‌م سامانه‌وه‌یه كه باشوورى كوردستان سه‌نگ و ئیعتباری قورس
بووه‌و كه‌وتۆته ناو تۆڕی جیۆپۆله‌تیك و جیۆئابووریی جیهانییه‌وه...
_________________________
*
ده‌رچووی كۆلیژی زانسته‌سیاسیه‌كان.
znawdar910@gmail.com
|