خولیا حسێن
فێریان کردم هه‌ست رابگرم له‌نیعمه‌تی به‌رده‌وامبونی هه‌ناسه‌دان بیرم کردووی ، له‌هه‌موو چرکه‌و خوله‌ک و کات و شه‌و و ڕۆژه‌کانی دووریت، خه‌مه‌کانیشت وه‌کوو بسکه‌لووله خه‌نه‌ییه‌کانت له‌قه‌د و باڵام ئاڵاوه. دێمه‌وه ، به‌ڵام ترسم له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی وێرده‌کانی ماڵئاوایی به‌قه‌د ترسی منداڵیمه‌له گۆچانه‌که‌ی ده‌ستی باوکم، که‌هه‌تا ئێستاش جار جار ده‌بێته‌کابوسی سه‌رسینگی خه‌ونه‌ههمیشه‌سه‌وزه‌کانی شه‌وانم . من به‌گومانم له‌شیکردنه‌وه‌ده‌روونیه‌کانی فرۆید ، له‌بۆ چوونه‌کانی به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی منداڵی مێینه بۆ باوک و هه‌ستی ناکۆکیشیان له‌گه‌ل دایکدا. ئه‌وه‌تا من به‌درێژایی ته‌مه‌نی منداڵیم، دوعای به‌یانیان و ئومێدی ئێواران و خه‌ونی هه‌موو شه‌وانم ئه‌وه‌بوون که‌شه‌یتانی شه‌ڕ نه‌یه‌ته‌ماڵه‌که‌مان و هاواری باوکم ڕۆحی پڕ له‌سۆزی دایکم زاره‌تره‌ک نه‌کا ! چرکه‌کان و خوله‌که‌کان و کاته‌کان و شه‌وه‌کان و ڕۆژه‌کانی دووریت ده‌ژمێرم دێمه‌وه، تۆ پێڵاوه‌پانی به‌رزه‌کانت له‌به‌رکه‌و منیش کراسه‌وه‌نه‌وشه‌ییه‌که‌ی کچێنیم ده‌پۆشم.. به‌یه‌که‌وه‌ده‌چینه‌خوازبێنی کیژۆڵه بێخه‌وه‌چاو به‌فرمێسکه‌کانی چاوه‌ڕوانی .. تۆ به‌سۆزی خۆشه‌ویستی خۆت و منیش به‌گیڕانه‌وه‌ی داستانی عاشقه‌نامراده‌کان، دڵی به‌ردی باوکایه‌تی نه‌رم ده‌که‌ین و نوشته‌ی هه‌موو جادوگاره‌کانی نێو سه‌رینی ژێر سه‌ری کوڕه‌ئه‌وینداره‌کانیش به‌تاڵ ده‌که‌ینه‌وه. ئای چه‌ند خۆشه که دێمه‌وه به‌بۆنی هه‌ناسه‌کانت هه‌موو ته‌مه‌نی به‌سه‌رچووم له‌نۆژه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه...
١٢/٤/٢٠٠٩
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌تیف عومه‌ر دوو دڵداری سه‌مه‌ره بووین که شه‌وانه شه‌وتاریکی ئه‌هانیه ژووره‌وانێ بۆم ده‌بوویته چرای شه‌وم له سووچێکی ژووره‌که‌ما ، دا ئه‌گیرسای خه‌و له چاوتا ،ئێشکی ئه‌گرت ده‌ستی چه‌پت له‌به‌ر قاپی ،شه‌وی ترسی بێ یاسایی له‌سه‌ر دڵم که دات ئه‌نا له ناو ناختا،بۆت ئه‌بژاردم یه‌که،یه‌که‌ی ترپه‌ی دڵم
له ده‌شتێکی نامۆییا خوورپه‌ی هه‌ستم ڕای په‌ڕانم هه‌نگاوه‌کان له‌توێی پێیان په‌له‌یان بوو ، بۆلات هاتم ماچت به‌مێ کام باڵای به‌رز هێنده‌ی باڵای خۆشه‌ویستیت به‌رز ئه‌یڕوانی کام دڵدار بوو وه‌ك دڵی تۆ، بۆ حه‌زی من ئێشکی شه‌وی نهێنیان له ئامێزی خۆی گتربوو
له‌وژووره‌یا که شه‌ونه‌بوو،یا رۆژ نه‌بوو پریاسکه‌یه‌ك ورد‌و و درشت له خه‌می من له‌سه‌ر به‌ندی سکت نه‌گری ببووره لێم گرتم مللی شکاوی ڕێم بۆ دواجارمان ماچی ماڵئاوایت به‌مێ بۆلات هه‌تم و نه‌گه‌شتم هه‌ر نه‌گه‌شتم نه به فریای ماچی لێووی وشك هه‌ڵاتووت نه باخه‌ڵی سارد‌و سڕت.
1979
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
محه‌مه‌د پاکژ ...... لێوی تۆ دوو پوره ی هه نگ و لێوی منیش نێوانی دوو تاشه باردی سه خت و عاسێ ماچی........... لێوه نه با تیه کانی تۆ نه بێ کێ دوو لێوی وشک ونامۆی شاعیرێکی شێت ده ناسێ؟ گیانه کاتێ . . . . . هه ڵاڵه ی روحم هه ڵده مژی ئاگادار به چزوی ماچت له لێوه کانم هه ڵنه چێ نه با وه ک . . . . . . . خاتوونه هه نگێ به م به هاره , له سه ر تاشه به ردی لێوم مناڵانه گیانت ده رچێ
تۆ پێم ده ڵێی . . . من به وماچانه وه ده ژیم , که لێوی تۆ به لێوی منی ده به خشن, من پێت ده ڵێم لێوه کانم گوناهبارن, به لێوه کانی خۆت بلێ با به ماچێ بمان به خشن . . . . . . . تۆ پێم ده ڵێێ گوناهه کانی لێوی تۆ له ناو ده ریای ماچی مندا له توخمی ئاو بیگه ردرتن من پێت ده ڵێم ئه و لێوانه م گوناهبارن قه رزاری لێوه کانی تۆن له ئێستاوه هه تا مردن,
سلێمانی
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هێمن ڕه‌ئووف
* ئه‌مشه‌و له‌ختوره‌کانی شاعیرێکی بێ‌ناونیشان شیعرێ درێژه‌وه‌ک ڕووبار شاکارێکه هه‌تا ئێستا نابیستراو له‌دایکبوو.
* به‌هار به‌به‌فری چیایه‌ک سکیی پڕه‌و ئه‌ویش ئه‌مشه‌و گوڵێکی بوو. ده‌ڵێن له‌شاخێکدا بووه مشتێ خۆلی تێدا نیه‌و هه‌مووی تاشه‌به‌ردی ڕه‌قه، هه‌تا ئێستا چڵه‌گیایه‌ک چیه‌له‌وێدا نه‌رواوه.
* ده‌گێڕنه‌وه ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستاکه خۆر گیرابوو، مانگی یه‌کشه‌و زه‌فه‌ر به‌تاریکی ده‌بات خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌شوێنی خه‌وی ڤینۆس، که‌ینوبه‌ینی درووست ده‌بێت هه‌ر خوا ده‌زانێ چی ده‌که‌ن، ڕۆژ هاتو چوو هه‌فته‌و مانگ هه‌موو تێپه‌ڕین ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌یه‌کیان بوو. ده‌ڵین خوا بڕیاریداوه له‌زه‌وی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌دا پڕۆژه‌ی به‌هه‌شتی مه‌زن جێبه‌جێکات. ** تۆش ئه‌م شه‌وه‌له‌دایک بوویت.
هه‌موو ساڵی له‌م شه‌وه‌دا له‌هه‌رکوێبیت له‌و زه‌مینه‌گوڵ ده‌بارێ مانگ پڕ پڕه‌له‌رووناکی ڤینۆس پڕ پره‌له‌جوانی ئه‌ستێره‌کان هه‌موو به‌به‌رگی بریسکه‌و ئاڵ‌و واڵا خۆیان هاتوون شاعیران مه‌ستی ئه‌وینن چرۆکان ده‌بن به‌گه‌ڵا و خونچه‌کان ده‌م ده‌که‌نه‌وه
من و شیعر و سروشت هه‌موو به‌خته‌وه‌رترین مه‌خلوقی نێو ئه‌م شه‌وه‌ین
سروشت بۆ به‌هه‌شتی مه‌زن بۆ گوڵی نێو دڵی به‌ردێ
شیعر بۆ ڕووباری ووشه بۆ ئه‌و هه‌موو داهێنانه بۆ دنیایه‌ک ڕه‌وانبێژی
منیش بۆ تۆ بۆ جه‌ژنی له‌دایکبوونت ئه‌وه‌نده‌به‌ئاسوده‌یی دێم و ده‌چم هه‌موو دروستکراوێکی خودای گه‌وره ئیره‌یی به‌م دڵه‌م ده‌به‌ن
من شه‌و ده‌ڕازێنمه‌وه‌و پێکه‌نین له‌شیعر ده‌چنم تۆش په‌ریه‌کی خودایی پڕی له‌نور له‌شنه‌و له‌له‌ناز و له‌نجه
گومانێکی بێ‌مانا به‌سه‌رمدادێت ده‌ترسم له‌وه‌ی سبه‌ینێ بتبه‌نه‌وه‌بۆ پارادیس.
|